.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










? : فاتيح سالَحى
كۆمێدیا دێلارته په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به دوو سه‌رچاوه:
1ـ چوار تیپ له كومێدیه كۆنه‌كانی یوونان ده‌بینرێن كه بریتین له:
تیپی گه‌مژه‌ی زۆرخۆر (Maccus)
تیپی گه‌مژه‌ی نه‌زان (Bacco)
تیپی پیره‌پیاوی خۆش باوِ (Pappus)
تیپی فه‌یله‌سووفی گه‌مژه (Dossenus)
ئه‌م چوار تیپه چونكه زۆر له نێو نمایشی كومێدی دێلارتهدا دهبینرێنو به زۆری رۆڵی سه‌ره‌كییان گێڕاوه‌و به زۆریش له نمایشی دێهاتییهكاندا كه‌ڵكی لـێوهرگیراوه، یه‌كێكه له‌و ره‌گانه‌ی كه كومێدی دێلارته په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌م سه‌رچاوه‌وه.
باوه‌ڕی دووهه‌م، پێوه‌ندیی به رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌یه.
ده‌ڵێن كاتێ سوڵتان محه‌ممه‌د ده‌چێته شاری قوستهنتهنیهو به‌و پێیه‌ی كه ناوبراو ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلام‌و خه‌لیفه‌ی ئیسلام بووه‌و له ئیسلامدا نمایش قه‌ده‌غه بووه، گرووپێ له هونهرپیشه مه‌سیحییه‌كان له‌وێ ههڵدێنو هه‌ندێكیشیان ده‌كوژرێن‌و كارناسان سه‌رچاوه‌ی دووهه‌می سه‌رهه‌ڵدانی كومێدیا دێلارته ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌ڵاتنی ئه‌و هونهرپیشانهو رۆیشتنیان بۆ شاری ڤێنیز له ئیتالیاداو پیشاندانی نمایش كه به بنه‌ماو ده‌سپێكی كومێدیا دێلارتهی ده‌زانن.
كومێدیا دێلارته له نێوان سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا له سه‌رتاسه‌ری ئورووپادا باو بووه، به‌تایبه‌تی له فه‌رانسه‌و ئیتالیاداو تا ئێستاش سه‌ركه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌ڵام ئه‌م كومێدیایه له نیشتمانی سه‌ره‌كیی خۆی یانی ئیتالیا تا نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازییه‌كی زۆری لـێ كراوه. چونكوو ئه‌م نمایشه له لایه‌ن ئه‌كته‌رانی حێرفهیییهوه پیشان ده‌درا، نمایشگهلێكی ئه‌ده‌بی نه‌بوون، به‌ڵكوو زیاتر نمایش له چه‌شنی خۆبێژیبوون، جگه له‌مانه‌ش له كومێدی دێلارتهدا كه‌سایه‌تی بوونی نیه‌و تیپ هه‌یه.
له كومێدیی دێلارتهدا بابهتو تیپه‌كان دیاری كراون‌و چوارچێوه‌ی چیرۆك دیاره. هونهرپیشهكان له ده‌وری یه‌كدی كۆ ده‌بوونه‌وه‌و له خۆبێژیان ده‌كرد. دوای ئه‌وه‌یكه كومێدی دێلارته به لووتكه‌ی خۆی گه‌یشت، دهفتهرچهیهكی چووكه كه رێنوێنیكهری چۆنیه‌تیی كایهكردنی هونهرپیشهكان بوو، دروست بوو كه له‌وێدا چۆنیه‌تیی كایهكردنی هونهرپیشهكان دیاری ده‌كرا.
ئه‌م شێوازه وه‌ك كومێدی له خۆبێژی ناسراوه‌و كومێدیهنهكان له رێگه‌ی قسه‌ی خۆش‌و چیرۆكی كورتی ساده‌وه بینه‌رانی خۆیان سه‌رقاڵ دهكرو له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی ده‌ورگێڕانی ئه‌م كومێدییه به ماسكه‌وه كایه‌یان ده‌كرد، به "كومێدی ماسك"یش ناسراوه‌و له ئه‌نجامدا شێوازێكی تایبه‌تیی له هونه‌ری تیاتردا دروست كردوه كه كومێدی ئیتالیایی یان ته‌نیا كومێدی پێ دهڵێنو ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا شێوازێكه به‌ده‌ستی كومێدیهنه ئیتالیایییهكان دروست كراوه.
له خۆبێژی به پێچه‌وانه‌ی نمایشه كومێدیه ئه‌ده‌بییه‌كانی سه‌رده‌می رێنسانس‌و ئه‌و نمایشنامانهی كه خاوه‌ن ده‌ق بوون، په‌ره‌ی سه‌ندو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌م شێوازه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازیی لـێ كرا، زۆر زیاتر له كومێدیه كلاسیكه‌كان له نێو خه‌ڵكدا بڕه‌وی په‌یدا كرد. له كومێدی دێلارتهدا عاشقه‌كان، مووچهخۆرانو پیره‌پیاوان زیاتر ده‌ور دهبیننو تیپه‌كانی دیكه‌ش زۆر ده‌وریان هه‌یه. له‌م كومێدیهدا هه‌ر ماسكێك نوێنه‌ری كهسایهتییهكهو به زۆری له زاراوه ئیتالیاییهكان كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێ. له‌م كومێدیهدا چونكوو جلوبه‌رگی ئه‌كته‌ره‌كان یه‌كده‌ست‌و هاوئاههنگهو شێوه‌زاری قسه‌كردنیان پێكه‌وه هارمۆنیكه، زۆر له نمایشی راسته‌قینه ده‌چێت. مانا له‌م نمایشه‌دا له لووتكه‌ی خۆیدایه‌و جووڵه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی زیاتر له ئاكرۆبات دهچێتو ده‌ست ده‌ده‌نه حه‌ره‌كه‌ت‌و جووڵه‌ی سهرسووڕهێنهرو مه‌ترسیدار. هه‌رچه‌ند له‌م شێوازه‌دا وشه‌كان به شێوه‌ی گشتی به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌بوونی ئه‌م شێوازه‌و شكۆیه‌ك كه هه‌یه‌تی له هه‌موو دنیادا پێشوازیی لـێ ده‌كرێ.
له كومێدی دێلارتهدا هه‌م ئه‌كته‌ری ژن هه‌یه‌و هه‌م ئه‌كته‌ری پیاو. زیاتر لایه‌نی ره‌خنه‌یی هه‌یه‌و باس له تێداچوونی چاكییهكانو زاڵبوونی خراپیه‌كان ده‌كات. باس له‌وه ده‌كات چلۆن بایه‌خه مرۆییه‌كان به‌ره‌و تێداچوون هه‌نگاو ههڵدهگرنو بایه‌خه دژه مرۆییه‌كان جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌درێت مه‌ودای چینایه‌تی كه‌م بكرێته‌وه‌و ئاشتی ببێته هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیان.
سەرچاوە ..... گۆڤاری لاوان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش هاوڕێ گیان

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه