❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوی ریلاکس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-22 15:23:14

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

پیاوی ریلاکس

[color=#800080]پیاوی ریلاکس

..........................



به‌رێز کۆهێن ، ته‌مه‌نی له‌ کوڕێکی بیست ساڵه‌ ده‌چێ ، به‌ڵام بۆخۆیده‌ڵێ : سی و سێ ساڵم و کچۆڵه‌یه‌کیشم هه‌یه‌ ، ئه‌و جگه‌ره‌کێشێکی بێڕه‌زا و که‌مدوێیه‌کی بێئۆقره‌یه‌، هه‌میشه‌ش که ‌ لێیده‌پرسم : چۆنی ؟ ، بێئه‌وه‌ی ده‌موچاوی تێکنێ ، یان پێبکه‌نێ ، ده‌ڵێت : ریلاکس .... (1) .
پێیده‌ڵێم : سه‌یره‌ له‌و دنیا پڕ له‌ ئازاره‌دا ، ده‌توانی ریلاکست هه‌بێ ، بزه‌یه‌ک ده‌کا و ده‌ڵێت : شه‌ڕی نائارامییه‌کان ، به‌ ریلاکس ده‌کرێ .

* * *
به‌رێز کۆهێن ، تێکه‌ڵه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگییه‌ ، باوکی ، جاران خه‌ڵکی یه‌مه‌ن بووه‌ ، به‌ڵام دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی جوله‌کان ، بۆته‌ ئیسرائیلی ، دایکیشی سوێدییه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ زووه‌وه‌ چۆته‌ ئامریکا ، ئێستا به‌ ئینگلیزی قسانده‌کا و به‌هێزترین پاسپۆرتی دنیای ده‌باخه‌ڵدایه‌ . بۆخۆیشی هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئیسرائیل له‌ دایکبووه‌ ، به‌ڵام زۆر چکۆله‌بووه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشتووه‌ و پاش چوونه‌ ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا و به‌رازیل وشاری جیهانیی نیویۆرک ، ئێستا خه‌ڵکی هۆڵه‌نده ‌ و چووه‌ دژی ده‌ستووری ئه‌وروپی و ئه‌وانه‌ی به‌قه‌ولی وی ( بازرگانانی دێموکراسین ) ، ده‌نگیداوه‌ .
ئه‌و زۆر تووڕه‌ده‌بێ که‌ به‌ - به‌رێز کۆهێن – بانگیده‌که‌م و هه‌موو جارێ ده‌ڵێت : نێوم( رۆنێن) ه‌ ، تکاده‌که‌م هێنده‌ ره‌سمی مه‌به‌ ، ئه‌زیش سه‌ری بۆ راده‌وه‌شێنم و ده‌ڵێم : ده‌زانم ، به‌ڵام له‌ کولتوری مندا ، ناکرێ که‌سێکی له‌خۆم به‌ته‌مه‌نتر ، به‌ نێوی چکۆله‌ بانگ بکه‌م ؛( رۆنێن) که‌مێک داده‌مێنێ وده‌ڵێت : چه‌ند کولتورێکی به‌ڕێزتان هه‌یه‌ ! ، یه‌کسه‌ر ده‌ڵێمه‌وه‌ : وایه‌ .. به‌ڵام هه‌ندێجار ئه‌و به‌ڕێزییه ‌سه‌ر‌ئێشه‌یه‌ ! .

* * *

به‌رێز کۆهێن ، باسی ئیسرائیل ده‌کات ، ئه‌و پێیوایه‌ که هاوژیانی ده‌گه‌ڵ عاره‌بان زه‌حمه‌ته‌ ، بۆیه‌ش له‌ بنه‌ڕه‌تدا دروستکردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌کان، له‌ ته‌نیشت وڵاته‌ عاره‌بییه‌کان ، به‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ناوده‌با ، ئه‌و ده‌ڵێت : له‌ ئیسرائیل فره‌ کولتوری زاڵه‌ ، دێموکراسی ئاشنایه‌ و خۆشگوزه‌رانیش هه‌ستپێکراوه‌ ، به‌ڵام که‌ عاره‌بێکی ناباوه‌ڕمه‌ند به‌ فره‌کولتوری و نائاشنا به‌ دێموکراسی و خۆشگوزه‌رانی نه‌ناس ، دێت وله‌ پاسێکدا له‌ نێوه‌ڕاستی تێلئه‌ڤیڤ خۆیده‌ته‌قێنێته‌وه‌ ، ئیدی خه‌ڵکی ئیسرائیل وه‌ک شانه‌ی هه‌نگ بڵاوده‌بن و دێموکراسییه‌ت و هه‌موو شته‌جوانه‌کانیان له‌ بیرده‌چێته‌وه‌ ، ئه‌و ده‌ڵێت : له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ئیسرائیلدا ، زمانی عاره‌بی ده‌خوێندرێ ، له‌ کنێست (2) دا په‌رله‌مانتاری عاره‌ب هه‌ن ، تابلۆکانی هاتووچۆ و دوکانداره‌کان و به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌کان ،هه‌موویان به‌ زمانی عیبری و عاره‌بی ده‌نووسرێن ، له‌ هه‌ر ده‌ ئیسرائیلییه‌ک ، نۆیان به‌ چاکی به‌ عاره‌بی قسانده‌که‌ن ، که‌چی هه‌رواش ئیسرائیلی و‌ عاره‌ب لێک تێناگه‌ن !! .

* * *
به‌رێزکۆهێن ، سه‌باره‌ت به‌ کوردستان پرسیارانده‌کا ، باسی باشوری کوردستانی بۆده‌که‌م ، پێیده‌ڵێم : ئه‌زیش هاوژیانیم ده‌گه‌ڵ عاره‌بان پێزه‌حمه‌ته‌ ، به‌ڵام ره‌وشی خۆشمانم پێ له‌وان چاتر نییه‌ ، له‌ وڵاتی من نه‌ فره‌ده‌نگی زاڵه‌ ، نه‌ دێموکراسیی راستینه‌ ئاشنایه‌ و نه‌ حوکمه‌تیش زۆر به‌ خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتییانه‌وه‌ به‌خه‌مه‌ . بۆیه‌ش که‌ عاره‌بێکی ناباوه‌ڕمه‌ند به‌ فره‌ده‌نگی و نائاشنا به‌ دێموکراسی و خۆشگوزه‌رانی نه‌ناس، نایه‌ت خۆی له‌ پاسێکدا ، له‌ نێوه‌ڕاستی هه‌ولێر بته‌قێنێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ بۆیه‌ نایکات ، چونکه‌ هاوزمانه‌کانی خۆم له‌ جیاتیی وی ده‌یکه‌ن و که‌ رۆژنامه‌نووسانیش قسه‌یه‌کیان کرد ، هه‌ر حوکمه‌ته‌که‌ی خۆم قڕوقه‌پیان پێده‌کا.
له‌ وڵاتی مندا ، هه‌ر له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، وانه‌ی تووند و تیژی خوڵقێن ده‌خوێندرێ ، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئایدیای توندوتیژویستن ده‌بنه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و له‌ ته‌له‌فزوێن و له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ ئۆفێسی وه‌زیر و وه‌زیرزاده‌‌کانیشدا، توندوتیژی ساده‌ترین دیارده‌یه‌ که‌ ده‌یبینیت . بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر ده‌کوردێک بپرسیت : کێ هانی توندوتیژی ده‌دات ؟ ، ئه‌وه‌ نۆیان پێتده‌ڵێن : ئێمه‌ و حوکمه‌ت و ئیرهابی و توندوتیژویسته‌کان!! .

* * *

به‌رێز کۆهێن ده‌ڵێت : هه‌وڵده‌ده‌م پاره‌ی کڕینی به‌له‌مێک و دوکانێکی چکۆله‌ی ماسیفرۆشتن کۆبکه‌مه‌وه‌ و بچم له‌ کوبا ، له‌ قه‌راغ ده‌ریایه‌ک ، ژیانێکی ساده‌ی پڕ له‌ ریلاکس بژیم ، لێمده‌پرسێ : تۆ ده‌ته‌وێ چی بکه‌ی ؟ ، پێیده‌ڵێم : خوێندنم ته‌واوده‌که‌م ، دوایێ ڕه‌نگه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بکه‌م که‌ پارچه‌یه‌ک زه‌وی سه‌رخۆبوون وه‌رگرێ و له‌ یوئێن پێیبڵێن : ده‌وڵه‌تی کوردستان ، ئینجا بۆیده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ و خزمه‌تیده‌که‌م . سه‌رڕاده‌وه‌شێنێ و ده‌ڵێت : که‌واته‌ تۆ( پیاوی ریلاکس) نیت !! .

سەر چاوە سایتی هێمن ئەبدووڵا [/color]

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net