.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كچـانو كـوڕان بهبردنـی گـوڵێك رۆژی یهكهمـــــی خۆشه‌ویستییان دووپاتده‌كه‌نه‌وه
كچان ده‌ڵێن بۆن شوومه‌و نابێت بكرێته دیاری
[img]http://www.hawlati.info/Img/News/3shq.7-18-2008b.jpg
[color=red][/img]
ئا ـ كاڵێ ئه‌نوه‌ر:
كچان‌و كوڕان ده‌یانه‌وێت به‌بردنی دیارییه‌ك بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان هیچ كات ئه‌و رۆژه‌یان لهیادنهچێتهوه كه‌یه‌كیان تێیدا خۆشویستووه، ئه‌و رۆژه بۆ ئه‌وان خۆشترین رۆژه‌و نایانه‌وێت لهیادیانبچێت.
خۆشه‌ویستان ئێستا بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی یه‌كیان تێدا ناسی، كه ئه‌وان به‌خۆشترین رۆژی داده‌نێن، به بردنی دیارییه‌ك ژوانی یه‌كه‌م رۆژیان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه، به‌جۆرێك پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر بردنی دیارییه‌ك بده‌ن بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان، چه‌ند رۆژێك بیری لێده‌كه‌نه‌وه، تا دواجار هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و دیارییه به‌رن بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان، كه ئه‌و رۆژه‌یان بیردێنێته‌وه.
له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا بردنی دیاری بۆ كه‌سی خۆشه‌ویست، به‌تایبه‌تی له‌نێوان كوڕان‌و كچاندا، بایه‌خی تایبه‌تی پێده‌درێت، به‌جۆرێك ئه‌وه ئێستا له‌نێو كوڕان‌و كچانی كوردستانیشدا بووه به‌دیارده‌یه‌كی باو.
شنۆ جه‌مال كه كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌و ماوه‌ی دوو ساڵه كوڕێكی خۆشده‌وێت، یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه بایه‌خی زۆر ده‌دات به‌بردنی دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.
شنۆ‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا دیارییه‌ك بۆ یه‌كتر ببه‌ن، «له‌كاتی هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا دیاری پێشكه‌ش به‌یه‌كتری ده‌كه‌ین‌و هه‌ر جاره‌ی دیارییه‌كیش ده‌ده‌ین به‌یه‌كتر«، شنۆ كه كچی ماڵه‌وه‌یه وای وت.
ئه‌وه‌ی زیاتر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شنۆ بایه‌خی پێده‌دات، ئه‌وه‌یه، «له‌گه‌ڵ هه‌ر دیارییهكدا هه‌موو كات، (گوڵێكی سوور)م بۆ ده‌نێرێت، چونكه به‌هۆی (گوڵ) كڕین یه‌كترمان ناسی«. خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شنۆ، ده‌یه‌وێت به‌پێدانی ئه‌و گوڵه سووره، هه‌مووكات خۆشییه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه شنۆی تێدا ناسی.
ژیانی خۆشه‌ویستی به‌لای كچان‌و كوڕان‌و خۆشه‌ویستانه‌وه، ژیانێكی تایبه‌ته‌و مانای تایبه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ئه‌وان گۆڕینه‌وه‌ی دیاری له‌نێوان كه‌سه‌كاندا به‌ته‌واوكه‌ری ئه‌و ژیانه تایبه‌ته ده‌زانن، هاوكات هه‌ندێكیان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه‌ئه‌و دیارییه، مایه‌ی پته‌وكردنی خۆشه‌ویستی به‌تایبه‌ت له‌كاتی بۆنه‌كاندا ده‌گه‌یه‌نێت.
ره‌نجه گه‌نجێكی تری ته‌مه‌ن 28 ساڵه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناردنی دیاری له‌نێوان دووكه‌س یه‌كتریان خۆشبوێت په‌یوه‌ندییه‌كه پته‌وده‌كات.
ره‌نجه ماوه‌ی 8 مانگه په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ كچێكدا هه‌یه‌و یه‌كێكه لهوكوڕانهی كه بایه‌خ به‌بردنی دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه گرنگ نییه به‌لایه‌وه ته‌نیا له‌كاتی بۆنه‌دا دیاریی بۆ بنێرێت، یان نا.
«هه‌ركاتێك شتێك به‌لامه‌وه جوان بێت، به‌شایه‌نی خۆشهویستهكهمی دهزانمو به‌دیاری ده‌یده‌مێ«، رهنجهوای وت.
به جۆرێكی تر.. به‌لای كچان‌و كوڕانه‌وه بردنی دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان، به‌واتایی به‌رده‌وامبوونی خۆشهویستیو دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام خۆشه‌ویسته‌كه‌یان له‌یاده، ده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه بهوهشدهكهن كه‌هه‌ر كاتێك ئه‌و دیارییه ده‌بیننه‌وه راسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سه‌یان بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه بۆیهێناون.
تاڤان سه‌عید ته‌مه‌ن 24 ساڵ، كه كچێكی تره، ده‌ڵێت «دیاری له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت واتا ئه‌و كه‌سه خۆی له‌بیره به‌تایبه‌ت له‌نێوان دوو خۆشه‌ویستیدا، چونكه كاتێك دیارییه‌ك ده‌بینی ئه‌و كه‌سه‌ت بیرده‌كه‌وێته‌وه«.
تاڤان ماوه‌ی دوو ساڵه په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بووه، هه‌مووكات دیاریی بۆ ناردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بۆنهیهكیش هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و رای جیاوازه كه دیاری ببێته پته‌وكردنی خۆشهویستیو وتی «بۆ پته‌وكردنی خۆشه‌ویستی ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سه‌كان خۆیان، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌وه‌فا بێت، ئه‌و دیارییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌بێت«.
زۆرێك له‌كچان هیچ كات دیاریی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ئه‌گه‌ر بۆن بێت، وهریناگرنو قبوڵی ناكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هیچ كات ئاماده‌نین بۆن وه‌كو دیارییه‌ك بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان ببه‌ن، كچان ده‌ڵێن بۆن شوومه‌و ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی.
شنۆ ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 22 ساڵه، ده‌ڵێت «تائێستا (بۆن)مان به‌دیاری نه‌ناردووه بۆ یه‌كتر، چونكه ده‌ڵێن جیابوونه‌وه‌ی له‌دوایه.
تاڤان دوای ئه‌وه‌ی دووساڵ له‌گه‌ڵ كوڕێكدا یه‌كتریان خۆشده‌ویست، جیابوونه‌وه، ئێستاش ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه بۆنیان بۆ یه‌كتر ناردووه.
تاڤان وتی «بۆن به‌باش نازانم، چونكه به‌هۆی بۆنه‌وه جیابوومه‌وه لهخۆشهویستهكهم«.
بڕیاریشداوه كه ئه‌گه‌ر جارێكی تر كه‌سێكی خۆش‌ویست، بۆنی وه‌ك دیاری بۆ نه‌بات.
به‌پێچه‌وانه‌ی كچانه‌وه، كوڕان پێكه‌نینیان به‌وه دێت كه بۆن شووم بێت‌و ببێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی دوو خۆشه‌ویست، له‌كاتێكدا هه‌ندێكیان ئه‌وه به‌قسه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌ن كه بۆنیان بۆ نه‌كڕن.
ره‌نجه ئه‌و گه‌نجه 28 ساڵه، ده‌ڵێت «باوه‌ڕم به‌وه‌نییه كه بۆن جیابوونه‌وه‌ی له‌دوابێت، به‌ڵام تائێستاش نه‌مناردووه، چونكه سه‌ره‌تا خۆشه‌ویسته‌كه‌م پێیوتم كه‌هیچ كاتێك (بۆن)ی به‌دیاری بۆ نهكڕمو هه‌ركاتێك كه دیاریم بۆ دێت هه‌ستده‌كه‌م خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان نوێده‌بێته‌وه، بۆیه پێموایه دیاریناردن پته‌وكردنی خۆشه‌ویستییه«.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تییش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دیاری هێمای لهیادنهكردنه، به‌ڵام ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی زۆرێك لهكچانیش رهددهكهنهوه، كه‌ده‌ڵێن بۆن شوومه، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و بیروبۆچوونه به‌هه‌ڵه دهزاننو ده‌ڵێن ئه‌و جۆره بیربۆچوونانه دیارده‌یه‌كی باوی ناو كۆمه‌ڵی كورده‌وارییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌خۆشه‌ویستان به‌تایبه‌ت كوڕان چه‌ندین جار له‌كاتی بردنی دیاریدا بۆنیان بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان بردووه‌و جیاشنهبوونهتهوه.
رێكان محه‌مه‌د 25 ساڵ باس له‌وه‌ده‌كات كه ماوه‌ی 2 ساڵ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی هه‌بووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا (5بۆن)ی به‌دیاری ناردووه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بیسه‌لمێنێت (بۆن) هۆكارنییه بۆ جیابوونه‌وه.
رێكان ئێستا ده‌ستگیرانداره‌و له‌كاتی هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا دیاری‌یان بۆ یه‌كتر ناردووه، «چونكه ئه‌و دیارییانه ئاماژه‌ن بۆ لهبیرنهكردنو یادكرنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له‌هه‌موو كاتێكدا«.
به‌سۆز تۆفیق توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی «وشه‌ی (شووم) له‌كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا زیاتر هه‌بووه‌و به‌كاردێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه خه‌ڵك وهعیی نه‌بووه له‌ژیاندا (تووشی خۆشی‌و ناخۆشی ده‌بێت، بۆیه له‌كۆندا هه‌ر شتێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بووبێت وتوویانه شوومه)«.
به‌ڵام ئاماژه‌یبه‌وه‌دا كه له‌راستیدا ئه‌وه بوونی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و هۆشیاربوونی خه‌ڵك ئه‌م وشه‌یه كه‌متر به‌كاردێت.
ئه‌و توێژه‌ره دیاریی به‌هێمای لهیادنهكردن، به‌تایبه‌ت له‌نێوان دوو خۆشه‌ویستدا، ناوبرد‌و وتی«مه‌رجه دیاری بنێرن به‌تایبه‌ت له‌كاتی بۆنه‌كاندا، چونكه خۆشه‌ویستی پته‌وده‌كات«.
به‌سۆز ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا كه ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن بۆن شوومه زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئاستی هۆشیارییان نزمه، «به‌ڵام ئه‌مانه‌ش كه‌من، چونكه ئێستا خه‌ڵك كراوه‌ته‌وه باوه‌ڕیان به‌هه‌ندێك قسه نییه كه زۆر وترابێت".
hawlati
Thursday, October 23, 2008 [/color]


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت هه‌ربژیت....
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh hawrei xoshawist bo am babata cwana
sar fraz bit

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه