❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری که‌رکوک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-27 07:31:37

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81
WindowsXPFirefox

پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری که‌رکوک

پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر


پرۆژەی پێشنیارکراو
بۆ چارەسەرى کێشەى کەرکوک و
ناوچەکانى تر


پێشەکی:
بێگومان کێشەی کەرکوک و ئەو ناوچانەى هەمان کێشەى کەرکوکیان هەیە، کە ناوچەکانى" شەنگال، زومار، تەلعەفەر، شێخان، حەمدانییە، مەخمور، دووزخورماتوو، خانەقین، شارەبان، مەندەلی، بەدرە و جەسسان...هتد" لەخۆوە دەگرێت بوونەتە مایەى ناکۆکی و ململانێ، لەدواى رووخانى رژێمى دیکتاتۆری بەعسەوە بۆتە رۆژەڤى سەرەکی ئەمڕۆی گەلى کوردستان و ئێراق و جیهان. چونکە تائێستا ئەم کێشەیە وەک کێشەیەکى هەرە بنچینەیی و رەوا تاوتوێ نەکراوە و سیاسەت و پرۆژەیەکى چارەسەرئامێزیشی بۆ دانەڕێژراوە، بەڵکو بەهەمان ئەو زیهنییەت و سیاسەتەى کێشەکەیان دروستکردووە هەڵسوکەوت لەگەڵ کێشەکەدا کراوە و هەوڵی چارەسەرکردنى دراوە، کە خۆی لەزیهنییەتی نەتەوەپەرستى ـ شۆڤێنیستى و سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن و توانەوە و پەرتکە و زاڵبەدا دەبینێتەوە. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا نائارامیی و ناهاوسەنگی و ناکۆکی و ململانێییەکی بەردەوام و کوشندەى هێناوە، کە زۆربەى کات بە شەڕ و پێکدادان و تراژیدیاى گەورە گەیشتۆتە خاڵی بێچارەیی و بنبەستبوون. ئەم راستییە تا رۆژگاری ئەمڕۆشمان بەردەوامە.
بۆیە پێویست دەکات هەموو ئەو گەل و نەتەوە و ئەتنیکانەى خاوەنی ئەم کێشەیەن و هەروەها ئەو هێز و لایەنانەى بەو کێشەیەوە پەیوەندیدارن پێداچوونەوەیەکی جددی و بابەتیانە بە زیهنییەت و سیاسەت و پرۆژەکانى خۆیان سەبارەت بەم کێشەیە ئەنجام بدەن و دەستبەردارى ئەو چەمک و لۆژیکە ببن کە خۆسەپاندن، نکۆڵی لەبەرامبەر و گیانی تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، یان پێی وایە هەموو رەوایەتی و راستییەک لەلای ئەوە.
هەروەها پێویست دەکات لەو راستییەش تێبگەین کە وەک چۆن یەک کلیل ناتوانێت هەموو دەرگاکان بکاتەوە، ئەوا یەک دەرگاش بەهەموو کلیلێک ناکرێتەوە، کەواتە هەر کلیلەو بۆ دەرگایەک و هەر دەرگایەک بە کلیلێک دەکرێتەوە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە سووربوون لەسەر ئەو شێوازە چارەسەریانەى کە لەگەڵ گەوهەر و ناوەرۆکی خودی کێشەکەدا یەکانگیر نابێتەوە و نابێتە رێگەیەک بۆ چارەسەرى، جگە لە بێچارەیی و بنبەستبوون هیچی دیکە لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت. کەواتە پێویستە گەوهەر و سروشت و تایبەتمەندییەکانى کێشەکە بناسین و بەگوێرەی ئەمەش بەدواى رێگە و شێواز و میکانیزمى گونجاو بۆ چارەسەرییەکی رەوا و دادپەروەر و هەمیشەییدا بگەڕێین، کە ماف و ئازادی و بەیەکەوە ژیانى دیموکراتیانەى نێوان گەلان زامن دەکات.
لەسەر ئەو بنەمایە؛ ئێمە وەک پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان (PÇDK) لەروانگەى بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانى و دیموکراتییەوە ئەم پرۆژە پێشنیارە بۆ چارەسەرى کێشەى کەرکوک و ئەو ناوچانەى هەمان کێشەیان هەیە، پێشکەش دەکەین، بەمەبەستى گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرییەکی رەوا و دادپەروەر و هەمیشەیی. لەو باوەڕەشداین کە ئەم پرۆژەیە بێ کەموکوڕی نییە و دەکرێ لەمیانەى گفتوگۆیەکی بابەتیانە و دڵسۆزانەوە بگەیەندرێتە ئاستى پرۆژەیەکی تەواو و چارەسەری ئامێزى ئەوتۆ کەوا ماف و ئازادی و بەیەکەوە ژیانى دیموکراتیانەى نێوان هەموو گەلانى کەرکوک و ناوچەکانی تر زامن بکات. مسۆگەر ئامانجی بنچینەیی و کۆتایی پێشکەشکردنى ئەم پرۆژەیەش هەر ئەمەیە.

بنچینە و تایبەتمەندییەکانى کێشەى کەرکوک و ناوچەکانى تر:
کەرکوک یەکێکە لەشارە دێرینەکانی مێژوو و هەزاران ساڵە گەل و نەتەوە زاگرۆسییەکان (لۆلۆییەکان، سۆبارییەکان، گۆتییەکان) کە نەژاد و رەچەڵەکى ئەمڕۆی گەلی کورد پێکدێنن، هەروەها گەل و نەتەوە سامییەکان (بابلی، ئاشوورى، سووریانى، کلدانى) تێیدا نیشتەجێ بوونە، لەرووى کولتوور و شارستانییەتەوە پەیوەندییەکی بەهێز و تۆکمە لەنێویاندا هەبووە، تەنانەت وێڕاى کولتوور و شارستانییەتى تایبەت بەخۆیان، ئەوا لەمیانەى پەیوەندی و تێکەڵاوبوون و بەیەکەوە ژیانى هەزاران ساڵەیانەوە بوونەتە خاوەن کولتوور و شارستانییەتى هاوبەشیش. هەروەها لەدواى فتوحاتەکانی ئیسلامەوە عەرەبیش، ئەگەر بەکەمیش بێت، لەکەرکوک و دەوروبەریدا نیشتەجێبووە. هەروەها لەئاکامى باڵادەستبوونى ئیمراتۆرییەتى عوسمانیدا تورکمانیش لەم شارە و دەوروبەریدا نیشتەجێبوون. لەئاکامدا دەکرێ لەرۆژگارى ئەمڕۆدا سەرجەم ئەو پێکهاتانە لەراستینەى کۆمەڵگاى کەرکوک و دەوروبەرى و ناوچە دابڕاوەکاندا ببینرێت. ئەم راستییە تارادەیەک بۆ ناوچەکانى تریش هەر راستە.
بێگومان هەرچەندە بەدرێژایی مێژووى شارى کەرکوک، کورد زۆرینەى پێکهاتەى کۆمەڵگاى شارەکەیان پێکهێناوە و لەرووى چەندایەتى و چۆنایەتییەوە قورسایی نیشتەجێیی (سکانی) و کولتوورى و شارستانى خۆی هەبووە و رۆڵێکی سەرەکی لەدروستبوونى مێژوو و شارستانییەتى شارەکەدا هەبووە. بەڵام ئەم راستییە هەرگیز سروشتى هەمەڕەنگی و مۆزایکی شارەکەى تێکنەداوە و ناهاوسەنگی نەکردووە، بەڵکو تەواو بەپێچەوانەوە بەشێوەیەکی گشتى سەرجەم ئەو پێکهاتە جیاوازانەى سەدان و هەزاران ساڵە لە کەرکوک و دەوروبەریدا بەیەکەوە ژیاون و ئەو هەمەڕەنگییەى هەبووە وەک دەوڵەمەندییەکی کولتوورى و شارستانى بینراوە و زۆر کەم بۆتە سەرچاوەیەک بۆ گرفت و کێشە و ناکۆکی لەنێوانیاندا. تەنانەت ئەو هەمەڕەنگییە کولتوورییەى شارەکە بۆتە فاکتەر و زەمینەیەک بۆ پێشکەوتن و گۆڕان و بەردەوامى ژیان و گوزەرانی هەموو پێکهاتەکانی شارەکە و تەواوى ناوچەکەش. ئەم راستییە تا هەڵوەشانەوەى ئیمپراتۆرییەتى عوسمانى و چڕبوونەوەى دەستێوەردانە دەرەکییەکان و دامەزراندنى قەوارەیەک بەناوى ئێراقەوە بەردەوام بوو. بەتایبەتى کاتێک کە پەترۆڵیش لەشارەکە دۆزرایەوە و پیلان و ستراتیژی داگیرکارییانەى ئینگلیزیش لەناوچەکە بەگشتى و ئێراق بەتایبەتى پراکتیزە کرا، ئەوا لەچوارچێوەى سیاسەتى پەرتکە و زاڵبەدا هەم دەوڵەمەندێتییە کولتوورییەکەى و هەمیش دەوڵەمەندێتییە سروشتییەکەى بووە سەرچاوەى کێشە و ناکۆکی و ململانێیەکی بەردەوام و تارۆژگارى ئەمڕۆش بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەشدا رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراقیش لەمیانەی ئەقڵییەتێکی میللیگەرایی ـ فاشیستى دەسەڵاتگەراوە هەوڵی گۆڕینی راستینەی دیموگرافی، مێژوویی و جوگرافی و ئیداریی چەندین شار و شارۆچکەى کوردستانیان داوە. لەم رووەوە شاری کەرکوک لەهەموو شوێنەکانى دیکە زیاتر بەر سیاسەتی تەرحیل ـ تەعریب و تێکدانى ناسنامەی رەسەنى شارەکە کەوتووە. رژێمی بەعسیش ئەو سیاسەتەى گەیاندە لوتکەى هەرە مەترسیدارى خۆی و تا رادەیەکی زۆر دیموگرافیا سروشتییەکەى ئەم شارەى گۆڕی و تێکیدا. زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانە کوردنشینییەکەى کەزۆرینەى شارەکەیان پێکدەهێنا بەزۆردارى دەرکرد، هەروەها گەلی تورکمانیش تارادەیەک بەر ئەو شاڵاوەی تەرحیلکردنە کەوت. لەجێگەى ئەمە لەمیانەى سیاسەتی تەعریبکردنەوە خەڵکێکی زۆری لەعەرەب بەئیمتیازاتێکی زۆرەوە لەم شارەو دەوروبەری نیشتەجێ کرد.
بێگومان گەلەکەشمان بەدرێژایی سەدەی بیستەم لەمیانەى تێکۆشانى ئازادیخوازانەى خۆیەوە رووبەرووى ئەو سیاسەتە شۆفێنیستى ـ فاشیستییە بۆتەوە و قوربانییەکی زۆریشی لەم پێناوە داوە و بەدەیان هەزار لەخەڵکی شارەکەش ئاوارە و دەربەدەر بوون. بەڵام گەلەکەمان وەک چۆن دەستبەردارى سروشت و ناسنامەی جوگرافی و مێژوویی و دیمۆگرافی ئەو شارە نەبووە و پێداگرى لەسەر کوردستانیبوونى ئەو شارە کردۆتەوە، ئەوا هەمیشە پێداگری لەسەر پاراستنى راستینەى پێکهاتەى هەمەڕەنگ و مۆزایکیانەى شارەکەش کردووە.
دوای رووخانی رژێمی بەعسی فاشیست لە 9ى نیسانی 2003 دا هەلومەرجێکی سیاسی ـ مەیدانی لەبار رەخسا بۆ ئەوەی خەڵکە رەسەنەکانی شاری کەرکوک لە ئاوارەیی و دەربەدەری بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و لە رەگەوە مەغدورییەت لەسەر شارەکە و دێهاتە رووخاوەکانی هەڵگیرێت و خزمەتگوزاری تایبەتی بۆ بکرێت و باری ئابووری و گوزەرانی بەرەو پێشەوە ببرێت، هەروەها عەرەبە هاوردەکانیش بە رەزامەندی و قەرەبووکردنەوەوە رەوانەی شوێنی کۆنی خۆیان بکرێنەوە. سنوورە ئیدارییەکەیشی وەک پێش ساڵی 1968 لێبکرێتەوە، هەرچی ناوچە و شارۆچکە دابڕاوەکانی ئەو شارەش هەیە بخرێنەوە سەر ئیدارەکەی و رۆحی یەکێتی دیموکراتی و پێکەوە ژیان بەهێز بکرێتەوە. بەڵام لەم رووەوە؛ نە لەئاستى دەسەڵاتى نوێی ئێراق و هێزە هاوپەیمانەکانەوە، نە لەئاستى دەسەڵاتى هەرێمى کوردستاندا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو و ئیجابیانە نەهاوێشترا و هەر لایەنە و کێشەى ئەم شارەى وەک مەیدانێکى ململانێی دەسەڵاتخوازانە یان وەک کارتێکی سیاسی و سەرچاوەیەک بۆ خۆ تۆکمە و بەهێزکردن بەکاری هێنا. لەم چوارچێوەیەدا هێزە هەرێمییەکان بەهۆی ئەقڵییەتی دەمارگیری و دەستبەردارنەبوونیان لەسیاسەتى نکۆڵی و قڕکردن و توانەوەی کوردان سروشتى کێشەی شارەکە و بارودۆخی ئاڵۆزی ئێراقیان وەک دەرفەتێک زانیوە بۆ دەستێوەردان و کردنی بەمەیدانێکی ململانێیان لەگەڵ گەلی کورد لەلایەک و لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانانى لەلایەکی دیکەوە. هەڵبەتە ئەمریکاش بەهەمانشێوە هەڵسوکەوتى کردووە و لەمیانەى سیاسەتى ئیدارەکردنى کێشە و ناکۆکییەکان و سیاسەتى پەرتکەو زاڵبەدا ستراتیژی قۆرخکردن و تاڵانکردنى سامانە پەترۆڵییەکەى شارەکەی بەبنچینە وەرگرتووە. بۆ ئەم مەبەستە چەندین پرۆژەى وەک " پرۆژەى بیکەرـ هاملتۆن، پرۆژەکەى دیمستۆرا"ی پێشخستووە. لەلایەکی دیکەوە لەماوەى پێنج ساڵی رابردوودا هەوڵدراوە لەڕێگاى چەندین ماددەى یاسایی و دەستوورییەوە ئەو کێشەیە ئیحتیوا بکرێت و کۆتایی پێبهێنرێت؛ وەک ماددەى (58) لەیاسای کاتیی بەڕێوەبردنى دەوڵەتی ئێراق، ماددەى (140)ى دەستوورى هەمیشەیی ئێراق، ماددەى (24)ى یاسای هەڵبژاردنى پارێزگاکان. بەڵام هیچ یەکێک لەو پرۆژە و پیلان و ماددە یاسایی و دەستووریانە نەیانتوانیوە کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵکو تەواو بەپێچەوانەوە زیاتر بەئاڕاستەى بێچارەیی و بنبەستوون و لێکەوتنەوەى توندوتیژی ئاراستەگیرکراوە. چونکە هیچ یەکێکیان راستینەی مێژوویی و جوگرافی و پێکهاتەى کولتوورى شارەکەیان بەهەند وەرنەگرتووە و بنەماکانى ماف و عەدالەت و یەکسانیشیان پشتگوێخستووە.
ئیدی دواى ساڵانێکی زۆر لە ململانێ و ناکۆکى، بێچارەیی و بنبەستبوون، کاتى ئەوە هاتووە کێشەکە وەکو خۆی ببینرێت و ئەو شێوازە چارەسەرییەى کێشەکە چارەسەر دەکات پێشبخرێت، نەک ئەو شێوازەی لەگەڵ بەرژەوەندیی یەکلایەنە یەکانگیر دەبێتەوە. چونکە ئەو کێشەیە گوزارشت لە قووڵایی و ناوەرۆکی کێشەى گەلی کوردستان و سەرجەم کێشەکانى تری ئێراق و ناوچەکە دەکات. لەراستیدا ئەو کێشەیە رەگوڕیشەیەکى مێژوویی قووڵی خۆی هەیە و قۆناخ بەقۆناخ تا هاتووە قووڵتر بۆتەوە و لەگەڵ خۆیدا ئێش و ئازار و تراژیدیای مەزنى هێناوە، کە لەئاکامدا بۆتە گرێکوێرەیەکى مەزن. ئەمەش ئەو راستییە دەخاتەڕوو کە کێشەى کەرکوک و ناوچەکانى هاوشێوەى، کێشەیەکی ساتەوەختی و کاتى نییە، تەنانەت هەر تەنیا کێشەیەکی سیاسی یان ئابووریش نییە، بەڵکو کێشەیەکی فرە رەهەند و فرە لایەنە و لەگەوهەری خۆیدا گوزارشت لە کێشەی ناسنامە و ئیرادەى گەلی کورد دەکات. بێگومان ئەم راستییە بۆ گەل و نەتەوە و ئەتنیکە رەسەنەکانى دیکەى کەرکوک و ناوچەکانى تریش هەر راستە. واتە وەک چۆن کێشەى کەرکوک بۆ گەلی کورد کێشەى ناسنامە و ئیرادەیە ئەوا مسۆگەر بۆ گەلی تورکمان و ئاشوورى و کلدانى و سریانیش کێشەى ناسنامە و ئیرادەیە. تەنانەت بۆ گەلی عەرەبیش، ئەوانەى لەدەرەوەی سیاسەتى تەعریب ـ تەرحیلی رژێمى بەعس و رژێمەکانى تردا، لەدێر زەمانەوە لە کەرکوک و ناوچەکانى تردا نیشتەجێبوون، کێشەى ناسنامە و ئیرادەیە. راستتر بڵێین؛ کێشەى کەرکوک و ناوچە هاوشێوەکانى، کێشەى هەموو گەلی کوردستانە، بەکورد و تورکمان و ئاشوورى = کلدانى = سریانى و عەرەبیشەوە. بۆیە ئەگەر کێشەى کەرکوک بە کێشەى تەواوى گەلی کوردستان ناوزەد بکرێ و لێی بڕوانرێت تێڕوانینێکى هەرە راستە. ئەمە نکوڵی لەو راستییە ناکات کە گەلی کورد لە کەرکوک و ناوچەکانى هاوشێوەیدا، بەدرێژایی سەد ساڵی رابردوو، ئامانجی سەرەکى و یەکەمى سیاسەتى تەعریب ـ تەرحیل بووە و بەردەوام رووبەڕووى کۆمەڵکوژی کولتووری و کۆمەڵکوژی جەستەیی (سوور) بۆتەوە. هۆکاری سەرەکی ئەو بەئامانجگرتنەی کوردیش لەو سیاسەت و کۆمەڵکوژیانە لەبەر ئەوە بووە کە کورد زۆرینەى دانیشتوانەکەى پێکهێناوە و پێکدێنێت و تا کورد لەم شارە و ناوچەکانى هاوشێوەى، تەرحیل و کۆمەڵکوژ نەکرێت و سیماى کوردانەیان نەسڕدرێتەوە ئەوا هەرگیز ناتوانرێت تورکمان و ئاشوورى = کلدانى = سریانى تەرحیل و کۆمەڵکوژ بکرێن و سیمایان لە شارەکە و ناوچەکانى هاوشێوەیدا بسڕدرێتەوە. هەروەها گەلی تورکمان و گەلانی تری شارەکەش ئەگەر بەڕادەى گەلی کوردیش نەبێت ئەوا کەم تا زۆر رووبەڕووی سیاسەتى تەعریب و تەرحیل و کۆمەڵکوژی بوونەتەوە. واتا جێبەجێکردن و سەرخستنى سیاسەتى تەعریب ـ تەرحیل و کۆمەڵکوژییەکان لەبەرامبەر گەلی کورد هەنگاوى یەکەمیش بووە بۆ جێبەجێکردن و سەرخستنى هەمان سیاسەت و کۆمەڵکوژی لەسەر گەل و نەتەوەکانى تریش.
لێرەدا پێویست دەکات ئەو راستییەش ببینرێت کە گەلی کورد وەک چۆن بۆتە قوربانى یەکەم و سەرەکی سیاسەتى شێواندن و تێکدانى مێژوو و جوگرافیا و دیمۆگرافیاى کەرکوک و ناوچە هاوشێوەکانى، ئەوا هەر گەلی کوردیش زۆرترین خەبات و تێکۆشانى کردووە بۆ پاراستنى سروشتی مۆزایکی و فرە کولتوورى ئەم شارە و ناوچە هاوشێوەکانى و هیچ کاتێک خوازیارى ئەوە نەبووە راستینەى مێژوویی، جوگرافی و دیمۆگرافییەکەی کەرکوک و ناوچە هاوشێوەکانى بشێوێت و تێکبدرێت. گەلی کورد هەر تەنیا لە کەرکوک و ئەو ناوچانەدا وەها هەڵسوکەوتى نەکردووە، بەڵکو لەقووڵایی جوگرافیای کوردستاندا خاوەن هەمان تێڕوانین و هەڵسوکەوت بووە. مانەوە و خۆپاراستنى ئەو گەل و نەتەوە و ئەتنیکانە لە کوردستان و بەیەکەوە ژیانی هەزاران ساڵەیان لەگەڵ کورددا بەتەبایی و ئاشتیانە، سەلمێنەرى ئەو راستییەیە کە گەلی کورد فرە کولتوورى و فرە ئەتنیکی لەکوردستاندا بۆخۆی بەسیمای دەوڵەمەندێتى کولتووری کوردستان و سەرچاوەیەکى هێز و توانستى بینیوە. هەربۆیەشە بەردەوام لەمیانەى بەرگریکردنی لەناسنامە و ئیرادەى نەتەوەیی خۆی بەرگری لەناسنامە و ئیرادەی گەل و نەتەوەکانی تریش کردووە و لەمڕووەوە بۆتە قەڵغان و پارێزوانى ئەوانیش. هەڵبەتە ئەمەش بەو رادەیەى هێز و وزەى بەو گەل و نەتەوە بەخشیوە ئەوا بەهەمان رادەش زەمینەى تەبایی و بەیەکەوە ژیانى لەنێوانیاندا زیاتر کردووە و تارادەیەکى زۆر هاوچارەنووسی و هاوخەباتى و هاوئامانجیشی لەنێوانیاندا خولقاندووە.
بۆیە دەبێت هەموو لایەک بەوردی لەو راستییە تێبگەین کە کێشەى گەلی کورد پەیوەست و ئاوێتەى کێشەى گەل و نەتەوەکانى تری کوردستانە. هەروەک چۆن چارەسەرکردنى کێشەى کورد لەئاستى کەرکوک و ئەو ناوچانە و ئێراقدا بەبێ چارەسەرکردنى کێشەى ئەو گەل و نەتەوانە نایەتەدی، ئەوا مسۆگەر بەبێ چارەسەرکردنى کێشەى کورد کێشەی ئەو گەل و نەتەوانەش چارەسەر ناکرێت. ئەمە بەو واتایە نایەت کە کێشەى هەر گەل و نەتەوەیەک خاوەن تایبەتمەندی و جیاوازی خۆی نییە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا بەحوکمى ئەوەى لەگەڵ گەلی کورددا خاوەن و شەریکن لەهەمان خاک و نیشتماندا و هەزاران ساڵە بەیەکەوە لەسەر هەمان خاک و نیشتماندا دەژین، ئەوا مسۆگەر بەو رادەیەى خاوەن کێشەى تایبەتی خۆیانن ئەوا خاوەن کێشەیەکی هاوبەشیشن لەگەڵ گەلی کورددا. هەربۆیە چارەسەرکردنی کێشەى گەلی کورد و تورکمان و ئاشوورى و کلدانى و سریانى هەمووی بەیەکەوە پەیوەستدارن، چونکە وەک چۆن بەیەکەوە خاوەن وڵات و کولتوور و ناسنامەیەکی هاوبەشن، ئەوا دەبێت بەئیرادە و تێکۆشانێکی هاوبەشیش چارەسەری کێشەکان بکرێت و رێک پێچەوانەى سیاسەتى پەرتکە ـ زاڵبەی هێزە دەرەکی و دەسەڵاتە شۆڤێنیستەکانى ئێراق هەڵسوکەوت بکرێت. بێگومان ئەمەش تەنیا بە پشتبەستن بە زیهنییەتێکی کراوەی دیموکراتی کە تێیدا بەیەکەوە ژیانی ئازادانە و یەکسان بەبنەما دەگرێت دێتەدی.
لەم چوارچێوەیەدا؛ ئێمە وەک پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (PÇDK) پێشتریش خاوەن تێڕوانینی جیاواز بووین و کەرکوک و ئەو شارو شارۆچکانەی کە کراوە بەجێگای ململانێ بە بەشێکی دانەبڕاو لە کوردستان دەبینین، بەڵام پێمان وابووە و ئێستاش پێمان وایە کە ئەو کێشەیە بەو رەنگە چارەسەر نابێت کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی کردووە، بەهەمان شێوە هەڵوێستی حکومەتی ناوەندیش بەهەڵوێستێکی راست و چارەسەرئامێز نابینین. بەڵکو لەو باوەڕە داین کە دەبێت ئیرادەی خەڵکی ئەم ناوچانە بەهەند و بنەما وەربگیردرێت و هەر پرۆژەیەک هەبێت لەناو جەماوەردا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و لە رێگای دیموکراتی راستەوخۆ و بەهێزی جەماوەر جێبەجێ بکرێت.
لەم روانگەیەوە ئێمە لە ساڵی 2004 پرۆژەیەکمان بەناوی "ئەنجوومەنی برایەتی و دیالۆگی دیموکراتى" پێشکەشکرد و لەگەڵ زۆربەی لایەنەکاندا کردمانە بابەتی گفتوگۆ، هەروەها لەساڵی 2006 یشدا پرۆژەی "ئەنجوومەنی جەماوەری شاری کەرکوک"مان کردە بابەتی گفتوگۆ و ماوەیەک کاری لەسەر کرا و وەکو پرۆژەیەک بوو بۆ پشتیوانی لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 . بەڵام ئەم پرۆژانەش بەهۆی دەستێوەردانى هێزە هەرێمى و جیهانییەکان و سیاسەتى قۆرخکردن و خۆناوەنددیتنى هێزە دەسەڵاتدارە کوردییەکانەوە پراکتیزە نەکرا و بەهەموو شێوەیەک رێگیری لێکرا. لەئاکامدا تائێستاش کێشەکە چارەسەر نەبووە، بگرە قووڵتریش بۆتەوە.
ئەمڕۆَش لەکاتێکدا کە کێشەکە گەیشتۆتە ئاستێکى مەترسیدارى ئەوتۆ کە چیدى بێچارەیی و بنبەستبوون پەسند ناکات، ئەوا دەخوازین پرۆژەیەکی نوێ پێشکەشی رای گشتی و گەلی کورد، تورکمان، عەرەب، ئاشووری ـ کلدانی ـ سریانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین، تاکو بتوانین لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە بە بەشدارییەکی چالاکانەی جەماوەر ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.

ئەو پرەنسیپ و بنەما گشتییانەى پێویستن بۆ چارەسەری کێشەکە:

1ـ کێشەی کەرکوک و ناوچەکانى تر کێشەیەکی رواڵەتى و کاتیی، یان هەر تەنیا سیاسی و ئابووری نییە، بەڵکو خاوەن راستینەیەکی مێژوویی، جوگرافی، دیموگرافی و ئیدارییە، کە پێویستە رەهەندە جۆراوجۆرەکانى بزانرێت. بۆیە پێویستە هەر پرۆژە و رێوشوێنێکی چارەسەرى بە لەبەرچاوگرتنى ئەو پرەنسیپ و بنەمایانە پێشبکەوێت. بەتایبەتى کێشەى کەرکوک بۆ گەلی کورد وپێکهاتە رەسەنەکانى تری ئەم شارە و ناوچەکانى تر دەربڕی ناسنامە و ئیرادەیە.
2ـ بەر لەهەموو شتێک ئەم کێشەیە کێشەیەکی ناوخۆیی باشوورى کوردستان و ئێراقە و تەنیا گەلانى ئەو شار و ناوچانە دەتوانن بەیەکەوە بڕیار لەسەر چارەنووسی هاوبەشی خۆیان بدەن. بۆیە پێویستە کۆتایی بەسیاسەتى بەرژەوەندیپەرست، وابەستەیی بەدەرەوە، بێچارەهێشتنەوە، هەر شێوە دەستێوەردانی هێزە جیهانی و هەرێمییەکان بهێنرێت، بەتایبەتیش تورکیا، ئێران، سوریا کە خۆیان خاوەنی هەمان کێشەن لەگەڵ گەلی کورد و پێکهاتەکانى تردا.
3ـ دەستبەرداریکردن لە زیهنییەتى دەوڵەت ـ نەتەوە و چەمکە شۆڤێنیستى، دەمارگیری، پاوانخوازى، ناوەندگەرێتی و قووڵکردنەوەى ناکۆکییەکان پێویستییەکی ژیانییە بۆ چارەسەرییەکی هەمیشەیی و دادپەروەر و دیموکراتیانە. بۆیە هەڵسوکەوتکردن بە زیهنییەتێکی دیموکراتی و رۆحێکی تەبایی و ئاشتیانە و پەرەپێدانی زەمینەیەک بۆ بەیەکەوە ژیانی ئازادانەی گەلان مەرجی بنچینەیی چارەسەریی کێشە و ناکۆکییەکانە.
4ـ لەشێواز و میکانیزمی چارەسەریدا پێویستە دەستبەردارى لەو چەمکانە بکرێت کە پێداگری لەسەر زۆرینە و کەمینە، بەهێزى و لاوازی، گەورەیی و بچووکی پێکهاتەکان بەرامبەر یەکتر دەکات. چونکە ئەمە رێگا لەبەردەم بێچارەیی و بنبەستى و وابەستەبوون بەدەرەوە دەکاتەوە. لەبری ئەمە چەمکی دەرفەتى بەشداری دیموکراتیانەى گەلان و هاوڵاتیبوونی ئازاد و یەکسان بەبنەما وەربگیردرێت و هەر پێکهاتەیەک وەکو دەوڵەمەندییەکی کولتوورى و شارستانی سەیر بکرێت و لەچوارچێوەى پێوانەی دیموکراتی و عەدالەت و یەکسانیدا ماف و ئازادییەکان لەدەستوور و کرداردا گەرەنتی بکرێت. پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەمشێوەیە رێز لە ناسنامە و ماف و ئازادییەکانى یەکتر بگرن.
5ـ پێویستە هەموو ئەو خەڵکانەى لەچوارچێوەی سیاسەتى تەعریب ـ تەرحیل و کۆمەڵکوژی کولتووری و بەدوور لەخواست و ئیرادەى خۆیان لەو ناوچانە کۆچبەرکراون یان هاوردەی ئەو ناوچانە کراون، هەروەها ئەوانەش کە لە شوێنی کاری خۆیان دەرکراون یان ناچارى دەستبەرداربوون لە کاری خۆیان کراون بگەڕێندرینەوە زێد ووار و سەر کارى خۆیان لەرووى ماددی و مەعنەوی قەرەبوو بکرێنەوە. هەروەها سەرجەم ئەو ئیجرائات و گۆڕانکارییە ئیدارییانەى بەمەبەستى شێواندن و لاوازکردنى پێگەى پێکهاتەکان ئەنجامدراوە هەڵوەشێنرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
6 ـ وەکو پرەنسیپێکی بنچینەیی دیموکراتیانە بۆ چارەسەری کێشەى ئەو ناوچانە، مافی بڕیاردانى گەل و پێکهاتەکان سەبارەت بە چارەنووس و شێوەى ژیانى هاوبەشی خۆی میکانیزمى "ریفراندۆم" و شێوازەکانى تری دیموکراتییەتى راستەوخۆ بە بنچینە وەربگیردرێت.
7ـ لەئاستی ئێراقدا "ئێراقیبوون" و لەئاستى کوردستاندا "کوردستانیبوون" وەک ناسنامەى باڵا و هاوبەش ......


party charasari d

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن chra (2008-10-27 07:34:19)

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-27 12:31:16

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری که‌رکوک

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net