.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















توورەبوون جگەوەی كە لە كۆمەڵگا و دەوروبەر دوورت دەخەنەوە، ئەو كاریگەرییە نیگەتیڤانە جەستەیی و دەروونییانەشی بەدواوەیە، بەهۆی تووڕە بوونەوە، زەختی خوێن بەرز دەبێتەوە، رێژەی شەكرەی پێویست دادەبەزێ، سەر ئێشەی بەردەوام واتە نەخۆشی “میگرن”سەرهەڵدەدات، باری دەروونی و تەنانەت بەشێك لە مردنە لەناكاوەكان بەهۆی هەڵچوونەوە سەر هەڵدەدەن. زانایان پاش لێكۆڵینەوەیەكی ورد بۆیان دەركەوتووە كە ئەوانەی لە تەمەنی خۆیاندا زیاتر توڕەبوونەوە، 10 ساڵ كەمتر لە خەڵكی دیكە ژیاون. ئەو توڕەیەی كە بەهۆی قەلەق و بیركردنەوەی بێ جێ سەرهەڵدەدەن، دەبنە هۆی كەمبوونەوەی چالاكی مێشك و لە ئاكامدا مرۆڤ تووشی ئەو كاریگەرییە نیگەتیڤانە دەكات:
- دەبێتە هۆی بێزاری دەوروبەر لە كەسە هەڵچووەكە.
- دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چالاكی سیستەمەی دەمارەكان.
- كاریگەری چێژ وەرگرتن لە نیكۆتین و جگەرە زیاتر دەكات.
- دەبێتە هۆی زۆر خواردن و قەڵەو بوون.
- مەیلی خواردنەوەی مادە كحولییەكان زیاتر دەكات.
بۆ زاڵبوون بەسەر توورەییدا بیر لە دوو شت بكەنەوە:
-1 لە پێناو شتێكی بچووكدا خۆتان ئازار مەدەن: هەمیشە لە خۆتان پرسین بەڕاست ئەو كێشەیە ئەوەندەی دێنێ كە من لە پێناویدا روح و جەستەی خۆم ئازار بدەم. خۆت ئارام بگرە و بۆ ماوەیەك هەناسە رابگرە و پاشان لەسەرخۆ هەناسە هەڵكێشە.
-2 زۆربەی كێشەكان، كێشەی زۆر لاوەكین: ئەگەر بیر لە هەڵچوون و توڕەیی ئەمڕۆت لەگەڵ هاوڕێكەت بكەیەوە، دەزانی لەسەر شتێكی زۆر بێ نرخ بووە. دەبێ ئەوە بزانێ كە 90% ئەو كێشانەی كە لە ژیاندا لەسەری توڕە دەبین لە پێناوی هیچدا نییە، لەكاتی موناقەشەدا هەمیشە پێبكەنە.
گوڵان


لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش ئيتر توورة نابم بابةتيكى جوانة


لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش سازه گیان بابهتێکی بهسووده بژییت
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن سانا_ (2008-11-01 08:44:45)


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش سازه گیان
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێیان سهرکهوتوو بن
لهسهر هێڵ نییه