❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەو ئەندازیارە كوردەی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-06 06:57:45

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

ئەو ئەندازیارە كوردەی

جەمیل مەردۆخی، ئەو ئەندازیارە كوردەی بەشداری لە دروستكردنی بەرزترین تاوەری جیهاندا كردووە


-رووداو
یەكێك لەو هێماو نیشانانەی كە كەنەدا پێی دەناسرێتەوەو زۆر شانازیشی پێوە دەكا، تاوەری نیشتمانی كەنەدایە كەناسراوە بە CN Tower كە بەرزترین تاوەری جیهانە ولە شاری تۆرۆنتۆیە وجیا لەوەی لەبواری گەیاندن وپەیوەندی سوودێكی زۆری لێوەردەگیرێ، ساڵانەش پتر لە دووملیۆن گەشتیار سەردانی دەكەن.
یەكێك لە ئەندازیارە سەرەكییەكانی سەرپەرشتیكردنی دروستكردنی ئەم تاوەرە بەناووبانگە جیهانییە، جەمیل مەردۆخییە كە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستانە كەئەمڕۆ یەكێكە لە ئەندازیارە بەناوبانگەكانی كەنەداو هەر كەباس لە تاوەری CN دەكرێ ئیدی ناوی ئەو ئەندازیارە كوردەش وەك ئەندازیارێكی سەرەكی بیناسازی ئەو تاوەرە دەهێنرێ، تەنانەت ساڵانە لەساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو تاوەرە میدیای كەنەدی دیدار لەگەڵ مەردۆخی دەكات.
ئەندازیار جەمیل مەردۆخی ساڵی 1972 بەمەبەستی تەواوكردنی خوێندنی باڵا روو لەكەنەدا دەكات، ئەوكات ژمارەی كورد لەكەنەدا وەك مەردۆخی لەو دیدارە تایبەتیەی لەگەڵ (رووداو) دا باسی دەكات هێندە كەمبوون كەلە پەنجەی دەست تێپەڕی نەدەكرد" ئەوكاتە كورد زۆر زۆر كەم بوون لەكەنەدا چونكە كورد پتر لە سالی 1975ەوە هاتوونەتە كەنەدا، ئەو كاتەی من هاتمە كەنەدا، تەنانەت ئێرانییش زۆركەمبوون، بۆنموونە ئێمە ئەوكاتە ویستمان تیمێكی یاری ڤالی بۆڵ (باسكە) دروستبكەین بەڵام یاریزان ئەوەندە نەبوون تیمێكیان لێدروست بكرێ .بەڵام لە دوای ساڵی 1975ەوە كورد هاتن بۆ كەنەدا بەتایبەتی كوردی عێراق ".
وەك مەردۆخی ئاماژەی پێدەكات ساڵی 1973 یەكەم ئاهەنگی نەورۆز لە كەنەدا لەلایەن ئەوەوە لە شاری تۆرۆنتۆ رێكخراوە، كەلەبەر كەمی كورد زۆرتری بەشدارانی ئاهەنگەكە ئێرانی بوون وئەوانیش بەبەراورد لەگەڵ ئێستا یەكجار كەمبوون ولە زۆربەی شارەكان بۆ ئاهەنگێڕان هاتوونەتە تۆرۆنتۆ كەبەشی زۆریان قوتابی بوون .
جەمیل لەساڵی دووەمی خوێندنییەوە لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی بەرزترین تاوەری جیهان ئاشنا دەبێت، ئەوكات سەرەتای قسەوباسكردن بووە لە سەر دروستكردنی پڕۆژەیەكی مەزنی بەو شێوەیە كە تەواوبوونی نزیكەی 3 ساڵی خایاندووەوساڵی 1976 تەواو بووە. تاوەرەكە لە سەرەتادا لە بواری گەیاندن وبەمەبەستی بەهێزكردنی پەخشی رادیۆ وتەلەڤزیۆنی CBC بەكارهاتووە كەیەكێكە لە بەناوبانگترین رادیۆو تەلەڤزیۆنەكانی كەنەدا كەهاوشێوەی تۆڕی تەلەڤزیۆنی بەناوبانگی BBC بەریتانییە، بەڵام دواتر تاوەرەكە بووە بە شوێنێكی گەشتوگوزاری كەساڵانە پتر لە دووملیۆن كەس سەردانی دەكەن وكەوتووەتە سەنتەری شاری تۆرۆنتۆولەسەر لێواری دەریاچەی ئۆنتاریۆیە.
مەردۆخی لەبارەی بەشداریكردنی خۆی لەو پڕۆژە جیهانییەدا دەڵێ" من تاكە ئەندازیازی بیناساز نەبووم لە دروستكردنی ئەو تاوەرە بەڵام بێگومان یەكێكیشبووم لەوانەی كە جێ دەستم دیارە هەر لە سەرەتای دروستیوونیەوەو تا ئەمڕۆ. ئەندازیاری سەرەكی كەسێكی سویسری بوو، منیش سەرەتا وەك ئەندازیارێكی چاودێرێكی پرۆژەكە وەرگیرام، دواتر بوومە ئەندازیاری چاكردنەوەو پشكنین

inspections ,additions and Maintenance وبەرپرسی نووسینگەی تۆرۆنتۆی كۆمپانیای N.C.K engineering ە كەسەرپەرشتی سی ئێن تاوەر دەكات".
تاوەری CNتا ساڵی 2007بەرزترین تاوەری دنیابووە كەبەرزییەكەی 553.33 مەتر بووە، بەڵام تاوەری دوبەی ئەو رێكۆردە جیهانییەی لە دەست تاوەرەكەی تۆرۆنتۆ سەندەوە،چونكە بەرزییەكەی 816 مەترە بەڵام هێشتا تەواو نەبووەو لەژێردروستكردندایە وبڕیارە هاوینی 2009 بكرێتەوە.
لەبارەی ئەوەی ئایا لە ئەگەری كەوتنە بەر هێرشێكی تێرۆریستی رووخانی تاوەری نیشتمانی كەنەدا ئاسانە ئەندازیار مەردۆخی دەڵێ " دوای 11 سێپتەمبەر رۆژنامەی  The Globe And Mailی كەنەدی لەوبارەوە لێیانپرسیم، دیارە ناتوانین بڵێین ئەگەری كەوتنەبەر هێرشێكی تیرۆریستی نییە بەڵام رووخانیشی ئاسان نییە .چونكە ئێمە كاتی خۆشی حیسابمان بۆ ئەوە كردووە ئەگەر فرۆكەیەك خۆی لێبدات چی دەبێ رەنگە كونێك دروستبكات بەڵام رووخانی بە تەواوی ئاسان نییە".
جەمیل مەردۆخی وەك ئەندازیارێكی ناسراوو شارەزا كە بەشداری لە چەندین پڕژەی ئەندازیاری گەورە لەكەنەدا وئەوروپاو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كردووە، ئەوپەڕی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی هاوكاری لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بكات" من وەكو كوردێك ئامادەم وخۆشحاڵیشم لەو بوارەدا خزمەتێك بكەم، كۆمپانیای ئێمە ئێستا چەندین پڕۆژەو دەتوانم بڵێم نیوەی كارەكانمان لە دەرەوەی كەنەدایە،لە دوبەی،مەكسیك،ترینیداد وئەوروپا پرۆژەمان هەیە، بێگومان بۆ كوردستان هەمیشە بۆ هاوكاریكردن ئامادەم وخۆشحاڵیش دەبم".

سە ر چاوە ڕۆژنامەی رووداو

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net