.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












حه‌مه ده‌مبڵ : من حه‌مه دهمبلى ئه‌سل نیم
دیمانه:نه‌وزاد مه‌حمود
عیرفانى وه‌ستا محه‌ممه‌د ، سوودێكى زۆرى لهچهتوونى سه‌رده‌مى مناڵى خۆى وه‌رگرتووه‌و ده‌شڵێت ڕۆژانه بهههنگهشهلێ و هه‌لوكێن چووه‌ته گه‌ڕه‌كى مه‌جید به‌گ بۆ شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ك . هه‌وادارانى خۆى دڵخۆش ده‌كات به‌وه‌ى كهلهخێزانهكهى خۆیدا حه‌مه دهمبڵێكى تر به‌ڕێوه‌یه‌و ڕاشیدهگهیهنێت ، كهحهمه دهمبڵى ئه‌سڵ ئه‌و نییه . ئه‌و له‌ساڵى 1968لهتووى مه‌لیكى سلێمانى له‌دایك بووه‌و پۆلى یه‌كه‌مى ناوه‌ندى دوا وێستگه‌ى خوێندنى بووه‌و هه‌نوكه لهخێزانهكهى خۆیدا ، ته‌نها هاوسه‌ره‌كه‌ى كارى نواندن ناكات .ئه‌وه‌ى سه‌یره ، عیرفانى وه‌ستا محه‌ممه‌د ته‌نها له‌به‌رده‌م سكرینى كامێرادا كۆمیدیه . له‌و دیمانه‌یه‌دا هه‌وادارانى حه‌مه ده‌مبڵ ، زۆر زانیارى دیكه له‌و هونه‌رمه‌نده كۆمیدییه ده‌بیستن .
رووداو :ئه‌گه‌ر لهمنداڵیتهوه ده‌ست پێبكه‌م ، بێگومان ده‌پرسم ئاخۆ به‌منداڵى تاچه‌ند چه‌توون بوویت ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : من كهلهتووى مه‌لیكدا بووم ، به‌هه‌قیقه‌ت مناڵێكى چه‌توون بووم . زۆربه‌ى كات من لهگهڕهكهكهى خۆماندا لاسایى براده‌رانى خۆم و كه‌سایه‌تییه‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى خۆمانم ده‌كرده‌وه‌و خه‌ڵك زۆر ئه‌وه‌یان پێخۆش بوو . زۆرجاریش له‌سه‌ر ئه‌و لاساییكردنهوانه لێدانى باشم ده‌خوارد . هه‌ر ئه‌و لاسایى كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى سوودى زۆرى پێگه‌یاندم بۆ ئه‌زمونى كۆمیدیا .
رووداو : شهڕهگهڕهكیشت ده‌كرد له‌گه‌ڵ منداڵانى تر ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : شه‌ڕه گهڕهكیشم ده‌كرد و جارى واهه‌بوو به‌سێ چه‌پ و سێ ڕاست ، بهههلوكێن ده‌چووین بۆ گه‌ڕه‌كى مه‌جید به‌گ و شه‌ڕمان دهكردو ده‌هاتینه‌وه .
رووداو : بابڵێین دزیشت ده‌كرد ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : نه‌وه‌ڵڵا . به‌ڵام زۆر لاسار بووم و عه‌ینه‌ن پێشینان ده‌ڵێن گیا له‌سه‌ر بنجى خۆى ده‌ڕوێته‌وه ، ئێسته كوڕه‌كه‌شم ڕێبازى خۆمى گرتوه‌و زۆر چهتوونهو زۆر حه‌زیشى له‌كارى هونه‌رییه . ده‌توانم بڵێم حه‌مه دهمبڵێكى تره .
رووداو : ئه‌ى سوودت له هه‌ژارى خۆت وه‌رنه‌گرت بۆ پێگه‌یشتن له‌ناو كارى نواندن و هونه‌ر , وه‌ك چۆن شارلى شاپلن هه‌ژارى پێى گه‌یاند ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : بارى مادیمان زۆر خراپ بوو ، باوكم كرێكارى ده‌كرد و مه‌جبور بووم وازیش له‌خوێندن بێنم كهتاپۆلى یه‌كه‌مى ناوه‌ندى توانیم بخوێنم . چونكه له‌و ڕۆژه‌یا فه‌قیر ناتوانێ بچێته مه‌كته‌ب .
رووداو : ده‌زانین كهزیندانى سیاسیشیت ، له‌سه‌ر كام حیزبى سیاسى زیندانى كرایت ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : من ئه‌وكات لهڕێكخستنهكانى یه‌كێتى نیشتمانى بووم له‌باڵى شۆڕشگێڕان . زیاتر ئه‌وه‌ش بوو كهوازم له‌خوێندن هێنا . له‌دائیره‌ى ئه‌منى سلێمانى گیرام و حوكمى زیندانیكردنى هه‌تا ههتایهم هه‌بوو ، به‌ڵام دواى سێ ساڵ زیندانى ، به‌لێبوردنى گشتى به‌ربووم .ئێستا خانه‌نشینم و مانگى 120هه‌زاردینارم هه‌یه .
ڕووداو : كارى هونه‌ریت له‌شانۆوه ده‌ست پێكرد ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : سه‌ره‌تا بهشانۆگهریهك ده‌ستم پێكرد كه‌بۆ یه‌كێتى قوتابیان و لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ساڵى 1992 شانۆگه‌رى شازاده‌ى دزێو بوو ، كه‌مامۆستا كاوه تۆفیق ده‌رى هێنابوو . ده‌ورى سه‌ره‌كیشیان پێدام .دواى ئه‌وه چوومه ته‌له‌ڤزیۆنى گه‌لى كوردستان و له‌وێ كاك ماهیر حه‌سه‌ن و سه‌لاح باڵا به‌رزو ئاڵاعومهر له‌به‌رنامه‌ى ڕه‌نگاڵه كارم كرد‌و پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م وه‌ستاین و چوومه به‌رنامه‌ى زه‌نگ و له‌وێش ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كارم كرد . من به‌رده‌وام بووم له‌كارو ئاواتیشم ئه‌وه‌یه كهمردم ، له‌كاتێكدا بمرم كه‌خه‌ریكى كارى هونه‌رى و نواندن بم . به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بووم ، تاتوانیم بگه‌مه سه‌رئه‌وه‌ى خۆم پێبگه‌یه‌نم و پشت به خۆم ببه‌ستم .پاشان هاتمه ناو فیلم و له‌فیلمى فرمێسكدا ده‌ورى كۆمبارسم وه‌رگرت . ئه‌وجا له‌گه‌ڵ كاك ماهیر حه‌سه‌ن له‌فیلمى به‌سێ خانم كارم كرد .ئه‌وجا فیلمى كه‌لله پوت و فیلمى فه‌رته‌نه و كرێچیمان له‌گه‌ڵ كاك مه‌ریوان كرد‌و سێ ساڵیشه خه‌ریكى ده‌رهێنانم و سێ به‌رهه‌مم ده‌رهێناوه . یه‌كه‌م ئیشیشم كه‌خۆم ده‌رهێنانم بۆ كردبێت ، فیلمى كۆمیدى كهڵهگاى گه‌ڕه‌ك بوو .
رووداو: ده‌ڵێن تۆ له‌پێناوى ئه‌وه‌ى پاره بهئهكتهرى تر نه‌ده‌یت ، ئێستا رۆڵ بهمنداڵهكانى خۆت ده‌بینیت و ته‌نها ئامانجت بازرگانییه ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه . من بۆپاره هه‌وڵم نه‌داوه‌و ده‌توانم ئیشیش نه‌كه‌م و به‌جوانیش ده‌ژیم . ئیشى ڕێك و پێكیش ده‌كه‌م ، ئه‌وه‌ى كه‌من كردوومه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بووه منداڵه‌كانم ڕێچكه‌ى خۆم بگرن و هیچى تر . مناڵه‌كانم خۆیان زۆر حه‌زیان له‌كارى هونه‌رییه .خۆ هونه‌رمه‌ندى تریشم له‌گه‌ڵدایه‌و هه‌مووشیان هه‌قى خۆیان وه‌رده‌گرن و كه‌سیشم مه‌غدور نه‌كردووه . ئامانج ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بزانێت من مناڵهكانیشم لهخهزمهتى هونه‌ردا به‌كارده‌هێنم . له‌هه‌رسێ فیلمه‌كه‌دا ، هه‌رسێ مناڵه‌كه‌مم له‌گه‌ڵدایه ، یه‌كێكیان مناڵێكى بچووكى یه‌ك ساڵ و پێنج مانگه ، له‌و فیلمه به‌كارم هێناوه .
رووداو : ئه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ت ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : ئه‌و حه‌زى له‌كارى هونه‌رى نییه . سهربهستیشهو پێشم وتووه . ئه‌ویش له‌ماڵه‌وه وه‌ك بینه‌رێك ئیشه‌كانى من ده‌بینێت و بهعزهشتێكیشى پێخۆشه .
رووداو : له‌ژیانى ئاسایى خۆتدا له‌ماڵه‌وه كۆمیدیت ؟ یانى بۆمنداڵهكانیشت حه‌مه دهمبڵى ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : سه‌یره به‌لاى خۆشمه‌وه ، من له‌ماڵه‌وه یه‌ك جومله‌ى فیلمهكانیشم دووباره ناكه‌مه‌وه‌و زۆر جدیم . خۆم هه‌ستم كردووه ته‌نها له‌كاتى فیلم و له‌به‌رده‌م كامێرادا كۆمیدیم و حه‌زم لهفیشقیاته .
رووداو: له‌سه‌ره‌تاوه كه‌سوكاره‌كه‌ت سه‌رزه‌نشتیان نهدهكردى له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ئیشه‌ت ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : ناوه‌ڵڵا . خێزانى ئێمه وانین .
رووداو: یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانى هونه‌رو هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه كهپهیامێك له‌پشت كاره‌كانییه‌وه بێت ، تۆ زۆرجار ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره كهپهیام له‌پشت كاره‌كانته‌وه نییه ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : وه‌ڵڵاهى من هیوام وایه خه‌ڵك بهماندوبونى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بزانێت كه‌كارى بۆده‌كات . خه‌ڵك ڕه‌خنه ده‌گرێت ئه‌مه واو ئه‌وه وا . ڕه‌خنه له‌چى ده‌گرێت . ئێمه خاوه‌نى هیچ ته‌كنیكێك نین . زۆربه‌ى كاره‌كانم به‌كامێراى سه‌ره‌تایى ده‌كه‌م . من پڕۆفیشناڵێكى سینه‌ما نیم . هیوادارم ئه‌وه‌ى كهرهخنه ده‌گرێت ئه‌وه بزانن كه‌هه‌موو هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانیش به‌كارى ساده و سه‌ره‌تایی ده‌ستیان پێكردووه .
رووداو : ئه‌م حه‌مه دهمبڵه له‌چییه‌وه هات . كێ ئه‌و ناوه‌ى ساخ كرده‌وه به‌سه‌رتا ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : من شانازى به‌و ناوه‌وه ده‌كه‌م ، جارى واهه‌یه به‌شه‌رمه‌وه پێم ده‌ڵێن حه‌مه ده‌مبڵ و واده‌زانن من پێم ناخۆشه ، به‌ڵام من زۆر جێگه‌ى فه‌خرو شانازیمهو خۆم ئه‌و ناوه‌م له‌خۆم ناوه ، بۆیه لێى په‌شیمان نابمه‌وه . كاتى خۆى مناڵێك هه‌بوو بێ دایك و باوك بوو ، ماڵێك به‌خێویان ده‌كرد .ئه‌ومناڵه پێیان ده‌وت حه‌مه به‌جۆرێك قسه‌ى ده‌كرد ، منداڵانى گه‌ڕه‌كیش گاڵته‌یان پێ دهكردو پێیان ده‌وت حه‌مه ده‌مبڵ .ئیتر بهحوكمى دڵدانه‌وه‌ى و سۆزوخۆشهویستیم بۆى ، زۆر دهمدوان و قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد ولهباوهشم ده‌كرد .له‌خۆشه‌ویستى ئه‌و منداڵه ، خۆم ناونا حه‌مه ده‌مبڵ . له‌به‌رنامه‌ى زه‌نگیشدا برگهیهكم هه‌بوو ، دیسان ئه‌و بڕگهیهشم ناونا حه‌مه ده‌مبڵ. زۆر مه‌منونى ئه‌و منداڵه‌شم كه‌ئه‌و ناوه‌ى بهمن به‌خشى .
رووداو :ئێستا حه‌مه دهمبڵى ئه‌سڵ ماوه ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : بهلێَ ئێستا ماوه‌و گه‌وره‌ش بووه‌و ئاسنگه‌ره . زۆرجار ده‌چم بۆلاى و پێى ده‌ڵێم حه‌مه دهمبڵى ئه‌سڵ تۆى (به‌پێكه‌نینه‌وه). ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تت بوێت ، من تهقلیدهكهى ئه‌وم .
رووداو : په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێكى كۆمیدى عه‌ره‌بى و بیانى هه‌یه ؟ تائێستا كه‌ست دیوه له‌وانه؟
حه‌مه ده‌مبڵ : وه‌ڵڵا ئه‌وكاته‌ى له‌هه‌ولێر بووم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى گهورهوخوالێخۆشبووى عێراقى ، خه‌لیل ڕهفاعى یه‌كمان بینى و به‌یه‌كه‌وه دانیشتین . داواى لێكردم بچمه لاى ئه‌وان و كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ بڕگه كۆمیدیهكانى ته‌له‌ڤزیۆنى الشرقییه . به‌ڵام ئیتر زروفه‌كه ئاواى لێهات و له‌یه‌ك دابڕاین .
رووداو : زۆرباسى سلێمانى ده‌كرێت له‌ڕووى ئاستى رۆشنبیریى تاكه‌كانى و جیاواز لهشارهكانى تر باسى ده‌كرێت ، به‌رهه‌مه‌كانى تۆش له‌سلێمانى فرۆشێكى زۆریان هه‌یه ، له‌كاتێكدا له‌خوێندنه‌وه هونه‌رییه‌كاندا ، كاره‌كانى تۆ به‌ختێكى باشیان نییه . ئه‌مه چۆنه لاى خۆت ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : ئێستا خه‌ڵك جۆره ژیانێكى تراژیدیا ده‌ژى و پێویستى به‌پێكه‌نین و خۆشى هه‌یه .من هه‌میشه حه‌زم كردووه جه‌و به‌خه‌ڵك به‌م و خه‌ڵك پێ بكه‌نێت .زۆرشتم به‌پێكه‌نین نیشانى خه‌ڵك داوه . ئه‌وه‌ى له‌تواناى مندابێت بۆ به‌خشینى پێكه‌نین كردوومه . به‌ڵام لێت ناشارمه‌وه زیاتر ویستومه خزمه‌تى منداڵ بكه‌م . %80 بینه‌رى من منداڵه . بڕۆ پرسیار بكه بزانه وایه یان نا . منداڵ ئینسانێكى پاك و ڕاستگۆیه‌و دووه‌میش بۆ منداڵ پێنه‌كه‌نێت .كاتێك تۆ ده‌یخه‌یته جه‌وێكى خۆشه‌وه ، قسه وگفتوگۆو وێنه‌ى تۆ له‌مێشكیدا چه‌سپ ده‌بێ .
رووداو: فیلمى كۆمیدى (هه‌ڵه) ، كه‌دوا بهرههمته چه‌ند دانه‌ى لێ فرۆشراوه تائێستا ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : من ته‌ماحم نیه نامه‌وێت بزانم بازاڕى چۆنه . به‌ڵام كاك سیروان خۆى منى ئاگاداركرد و ووتى تائێستا سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دانه‌م لێ فرۆشتووه . چونكه من بۆكۆمپانیاى ئارۆ ئیش ده‌كه‌م . هه‌ڵه ، زۆرترین كۆپى لێ فرۆشراوه . ته‌نانه‌ت ڕه‌سمى نه‌ماو ڕهسمهكانیش له‌به‌غدا ته‌بعى ده‌كه‌ن ، فریا نه‌كه‌وتن و لێره ڕهسمهكانیان چاپ كرد .
رووداو : كه‌ده‌چیته كۆڵان و بازاڕه‌كان ، منداڵان بانگت ناكه‌ن و قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن ، به‌گشتى مامه‌ڵه‌ى خه‌ڵك له‌ژیانى ئاسایی‌دا چۆنه له‌گه‌ڵت ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : من ئه‌وه‌م زۆر پێخۆشه كه‌منداڵ دوام بكه‌ون و بڵێن ئه‌وه حه‌مه دهمبڵه . تائه‌م له‌حزه‌یه‌ش له‌مناڵێك ههڵنهگهڕاومهتهوهوقسهم به‌یه‌كێكیان نه‌وتووه جگهلهخۆشهویستى . تائیسته‌ش له‌هیچ گه‌ڕه ك وشوێنێك توشى حاڵه‌تێكى ناخۆش نه‌بووم و زیاد له‌پێویست ڕێزم لێگیراوه . ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌وه‌ش مناڵه‌كانم هه‌ر حه‌مه‌م پێ ده‌ڵێن .
رووداو: ئه‌ى قه‌ت بووه تۆیان بردبێت بۆ داواكردنى ژن یان شتێكى ئاوا كۆمه‌ڵایه‌تى ، تاقسهتان ره‌تنه‌كرێته‌وه ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : ئه‌ره‌وه‌ڵڵا زۆرجار منیان بردووه بۆ داواكردنى ژن . لهمهجلیسیشا قه‌ت قسه‌م ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه و زۆر حه‌زیشم له‌چاكه بووه . به‌خوا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ترا زۆر فه‌رقم خراوه‌و حسابى باشم بۆكراوه .
رووداو : باشه بۆچى لهفیلمهكانتدا ئه‌وه‌نده داده‌به‌زیته سه‌رخه‌ڵكى گوند ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : بگره خۆشه‌ویستیم بۆ خه‌ڵكى لادێ هه‌یه . به‌ڵام ئیتر شته‌كان وادروست بووه .
رووداو : به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ كهكهموكورییهكانى ژیانى لادێت ئاسانتر ده‌ست ده‌كه‌وێت تاشار ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : هه‌ندێ شت هه‌یه زیاتر لهلادێكان روِویداوه . دواى ئه‌وه‌ش من زیاتر له‌لادێ ئیشم كردووه ، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وێم به‌شوێنێكى زیاتر ڕێزدار زانیوه . من لێره لهكۆڵانێك ئیشم كردووه ، هه‌ندێ جار گرفتمان بۆ دروست بووه . به‌ڵام له‌لادێ ڕێزیشمان لێگیراوه و هاوكاریشمان كراوه . له‌م به‌رهه‌مه‌ى دوواییدا له‌لادێیه‌ك كارمان كرد ، ئه‌و دێیه هه‌مووى خزمه‌تى ئێمه‌ى كردووه . لێره قه‌ره‌باڵغتره و سه‌یاره‌ى زۆرتره .له لادێ كهئیشمان ده‌كرد ، بهموكهبهرهى مزگه‌وته‌كه جاڕیاندا و وتیان ئه‌وه كاك عیرفان ته‌سویر دهكاو ته‌قه ده‌كرێ ، كه‌س نه‌ترسێت و فیلم ده‌رده‌كه‌ن .
رووداو : به‌ڵام هه‌میشه كێشه‌ى ئه‌كته‌رى ئافره‌تت هه‌یه ، بۆ ئافره‌ت له‌گه‌ڵت ئیش ناكه‌ن ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : بهلێَ وایه ،من خۆم حه‌زم نه‌كردووه كچ ببه‌م كارى پێبكه‌م و كچه‌كه‌ى خۆمم به‌كارهێناوه ، نه‌مویستووه ئافره‌ت ببه‌م كارى پێ بكه‌م و دوایى خه‌ڵك په‌نجه‌ى بۆدرێژ بكه‌ن ،ئه‌گینا زۆر هه‌یه ویستویانه ئیش بكه‌ن .
رووداو : ئهكتهرهكانیشت ئه‌زموونى هونه‌رییان نییه ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : من خۆم حه‌زم كردووه خه‌ڵكى ئاسایى ئیش بكه‌ن , مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند نه‌بێت كار بكات له‌گه‌ڵم . حه‌زم كردووه ئه‌وانه‌ش كه‌له‌بوارى گۆرانیشدا كارئه‌كه‌ن ، بیان هێنمه ناو كارى نواندنه‌وه .
رووداو :بڕوات هه‌یه ببیته مستهربینى كوردى ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : ئێمه ناگه‌ینه ئه‌و ئاسته . ئه‌و وه‌سائیل و شتانه له‌به‌رده‌ستا نین و لاى ئێمه تۆزێك ره‌گه‌زپه‌رستى هه‌یه و مه‌جالى ئیشیشت پێناده‌ن .من پێشتریش ووتم ، كه‌زۆر قوربانى له‌پێناوى كوردایه‌تیی داوه ، به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌سانێكى تر باشتر له‌ئێمه بتوانن له‌ئێمه باشتر جێگه‌ى خۆیان بكه‌نه‌وه له‌ناو كه‌ناڵه‌كاندا .له‌مه‌جالى شۆڕشدا ئه‌وه‌ى وه‌ك كوردایه‌تى پێویست بووبێت كردوومه‌و وزیندانى بووم و ئازارم چه‌شتووه . دواى راپه‌رینیش له‌و بواره خزمه‌ت ده‌كه‌ین .
رووداو : لهشهمۆ زۆرنزیكى ؟
حه‌مه ده‌مبڵ :له‌هونه‌رمه‌نده كۆمیدییهكاندا ، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆر په‌یوه‌ندیم خۆشه ، دوێنێ ته‌له‌فۆنى بۆ كردم و ووتى باپێكه‌وه ئیشێك بكه‌ین ، به‌ڵام من پێم ووت كه‌بڕیارم داوه ساڵى جارێك به‌رهه‌مم هه‌بێت و هێشتا دوومانگه به‌رهه‌مه‌كه‌م كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه .
رووداو : ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى مامۆستایانى ئاینى نه‌بویته‌وه ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : من ڕێزم هه‌یه بۆ مامۆستایانى ئاینى و خۆشم ده‌وێن . به‌ڵام زۆرجار خه‌ڵك پێیان وتم چۆن ده‌بێت تۆ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ت كاربكه‌یت و له‌فیلمدا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ت باسى خۆشه‌ویستى و ئه‌وانه بكه‌یت . ئاخر من كارى نواندن ده‌كه‌م و لهتهمسیلدا من ناوێكى ترم هه‌یه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كى تره . خه‌ڵك هه‌ندێ جار ووشك بیرده‌كه‌نه‌وه .
رووداو : سهرلهداره سوتاوه‌كه ناده‌یت , كهفیلمهكانى تۆ زیاتر له‌وێ ئه‌فرۆشرێن ؟
حه‌مه ده‌مبڵ : وه‌ڵڵا من هه‌رجارێك فیلم بخه‌مه بازاڕه‌وه ، تاپانزه ڕۆژ دواى ئه‌وه نایه‌مه بازاڕه‌وه , ئه‌وه تهبعمه . ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خۆشه‌ویستى ڕۆژنامهكهى ئێوه هاتمه ده‌ره‌وه ، ئه‌گینا تابهرههمهكهم كۆن نه‌بێت نایه‌مه بازاڕه‌وه .
sar chawa rozhnmae rwdaw

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh kaka rawand axwazm sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه