❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه‌زڵی حه‌ج كردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-07 17:22:29

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

فه‌زڵی حه‌ج كردن

فه‌زڵی حه‌ج كردن



سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و، سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم...پاشان:

ئه‌م بابه‌ته‌كورته‌یه‌كه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا ئێستا حه‌جیان نه‌كردوه‌و، زیادكردنی خه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌جیان كردوه‌.

ڕاسته‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌ حه‌ج به‌نسیبی هه‌موو كه‌س نابێت له‌به‌ر ئه‌و سسته‌مه‌ی كه‌دانراوه‌ بۆ دیاری كردنی حاجیان، ئه‌ویش به‌تیر و پشك ده‌بێت، به‌ڵام وا باشه‌ ئه‌وه‌ی كه‌توانای حه‌ج كردنی هه‌یه ‌نیه‌تی هه‌بێت ئه‌دای ئه‌و روكنه‌ بكات، وه‌ئه‌گه‌ر ناویشی ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه‌پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت.

ئه‌بو هوره‌یره‌ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو:(( يقول: (( من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق رجع من ذنوبه كيوم ولدته أمه )) .متفق عليه

له‌م فه‌رموده‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌وا حه‌ج هه‌موو گوناهه ‌پێشوه‌كانی مروڤی موسڵمان كه‌له‌ژیانیدا ئه‌نجامی داوه‌ده‌سڕێته‌وه.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( ‌ الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة )) متفق عليه، واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌.

له‌م دوو فه‌رموده‌یه‌گه‌وره‌یی و فه‌زڵی حه‌جمان بۆ روون و ئاشكرا ده‌كات، له‌یه‌كه‌م فه‌رموده‌پێغه‌مبه‌ری خوا روونی كرده‌وه‌كه‌وا حه‌ج كردن ده‌بێته‌مایه‌ی لابردن و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌( دونیا )، وه‌له‌فه‌رموده‌ی دووه‌م پێغه‌مبه‌ی خوا روونی كرده‌وه‌كه‌حه‌ج كردن پاداشته‌كه‌ی له‌( دوارۆژدا ) بریتیه‌له‌به‌هه‌شت.

هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئه‌وه‌یه‌كه‌خوای گه‌وره ‌له ‌ئێواره‌ی رۆژی عه‌ره‌فه‌ داده‌به‌زێت ـ به‌و شێوه‌ی لایقه‌به‌خۆی ـ موباهاتی فریشته‌كانی ده‌كات به‌و هه‌موو حاجیانه‌ی كه ‌ئاماده‌بوونه‌ له‌عه‌رفات، دایكی ئیمانداران عائیشه‌ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ده‌یگێرێته‌وه‌ بۆمان كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: (( ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفه، وإنه ليدنوا ثم يباهي بهم الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء )) رواه مسلم.

هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئه‌و دوعا و زیكر و نزیك بوونه‌وه‌یه ‌له‌ خوای گه‌وره ‌به ‌پێشكه‌ش كردنی قوربانی.پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( أفضل الحج العج والثج )) رواه الترمذي وابن ماجه والحاكم . وه‌( العج ) مانای به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌له‌كاتی زیكركردندا، وه‌( الثج ) مانای خۆێن و سه‌ربرینه‌ .

وه‌نابێت له‌یادمان بچێت كه‌حه‌ج كردن ڕوكنێكه‌ له‌ ڕوكنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم : ‌((بني الإسلام على خمس …. وذكر منها حج البيت ".

وه‌حه‌ج كردن واجب و فه‌رزه‌ به‌ كۆی ده‌نگی زانایان ، وه‌‌به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره ‌له‌ قورئان و سوننه‌ت .

به‌ڵگه‌له‌قورئانی پیرۆز، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت‌ : { وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ .. }(97- آل عمران).وه‌له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم :(( أيها الناس إن الله كتب عليكم الحج فحجوا )) . رواه مسلم.

وه‌مانای ئایه‌تی:{ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ } واته‌: خوای گه‌وره‌ مافی هه‌یه ‌به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌ كه‌وا حه‌جی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ن.

وه‌مانای فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم :(( كتب علكم )) واته‌: حه‌ج كردن فه‌رزه‌له‌سه‌رتان.

له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌حه‌جی هه‌موو حاجیان قه‌بوڵ بكات و له‌گوناهی هه‌موو لاێكمان خۆش بێت.

هه‌روه‌ها داواكارم له‌و‌كه‌سانه‌ی كه‌ناویان ده‌رچوه‌بۆ حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ نیه‌تی خۆیان پاككه‌نه‌وه‌و ته‌وبه‌ێكی ڕاست و دروست بكه‌ن و به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌لای خوای گه‌وره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاداشته‌مه‌زنه‌ی دانراوه‌بۆ حاجیان به‌ده‌ستی بهێنن.

                                              وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
 


نووسه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز  

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-07 19:12:06

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: فه‌زڵی حه‌ج كردن

ده‌ستت خۆش بێت خوا جه‌زای خێرت باته‌وه‌ نوخشه‌ بێت له‌ هه‌موومان..

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-08 16:15:08

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: فه‌زڵی حه‌ج كردن

dast tosh xosh hawrei aziz  bo payamakat
xwda xeri tosh bnwset
7ajish ba nsibi hamwman bet    amin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net