.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پیاوێک ژنه‌که‌ی له کۆڵان دا به لێدان کوشت و خه‌ڵکی دیاربه‌کریش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی...
توند و تیژی له دژی ژنان له کوردستان به‌رده‌وامه.
له باکوری کوردستان و له شاری ئامه‌د، پیاوێک به زه‌بری لێدان له ناو کۆڵان ، ژنه‌که‌ی خۆی کوشت.
له‌م باره‌وه مه‌جلیسی ژنانی شاری ئامه‌د، ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کرده‌وه و به توندی ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی.
ژنانی ئامه‌د داوا ده‌که‌ن که پێش له‌م کوشتارانه، له دژی ژنان،بگیرێت.
له شاری ئامه‌د، ڕۆژی سێشه‌ممه، 7ی نۆڤامبر، که‌سێک به ناوی سلێمان باباتلی ، له ناوه‌ڕاستی کۆڵان، ژنه‌که‌ی خۆی به ناوی فاتمه باباتڵی ده‌داته به‌ر لێدان و له ئه‌نجام دا ده‌یکووژێت و دواتریش خۆی ده‌کووژێت.
شایانی باسه که بنه‌ماڵه‌ی باباتڵی، خاوه‌نی 7 منداڵن.
له‌م نێوه دا مه‌جلیسی ژنانی شاری ئامه‌د، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌ل دا، له پارکی شیمشه‌ک ئاڵاک ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کرده‌وه. له کاتی ڕاگه‌یاندنه‌که دا، سه‌رۆکی شاره‌داری ئامه‌د، عوسمان بایده‌میر و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی ژنان، ئاماده بوون.
ژنان ڕایانگه‌یاند که ئه‌وان، به تایبه‌تی و به ئه‌نقه‌ست، له پارکی شیمشه‌ک ئاڵاک ، واتا ئه‌و شوێنه‌ی که شیمشه‌ک ،له‌وێ دا، به به‌رد کوژرابوو، کۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
ئۆزله‌م ئۆزه‌ن، به‌رپرسیاری کاروباری ژنان له شاره‌داری ئامه‌د، گوتی،
فاتمه باباتڵی ، ته‌نیا 35 ساڵی ته‌مه‌ن بووه و 7 منداڵیشی له پاش خۆی به جێ هێشتووه. ڕۆژێک هاتووه‌ته لامان و دڵی شکا بوو، هه‌موو جه‌سته‌شی خوێناوی و بریندار بوو.
ئۆزه‌ن ده‌ڵێت که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که ده‌وڵه‌ت ئاگاداری ئه‌و ڕه‌وشه بووه، به‌ڵام هه‌رگیز فاتمه‌ی نه‌پاراست و له ئه‌نجام دا مێرده‌که‌ی، که هه‌م لێی ده‌دا و هه‌میش پاره‌ی به زۆری لێ ده‌ستاند، له ناوه‌راستی کۆڵان دا به شه‌ق و پێلاقه کوشتوویه‌تی !
ژنانی چالاکوان به درووشمه‌کانی وه‌ک ژن ژیانه، ژیان نه‌کووژن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رز کرده‌وه و له‌وێشه‌وه چوونه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی فاتمه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژیت کاک میران


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه