.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












[size=19]دڵداری و خۆشه‌ویستی
ئا/ سه‌ركه‌وت جلال
بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
إن الحمد لله نحمده ، ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا اله الا الله وحده لاشريك له ، وأشهدأن محمدًا عبده ورسوله، أما بعد:
دڵدارى یان خۆشه‌ویستى
ئیمرِۆ خۆشه‌ویستى دیارده‌یه‌كه كه له‌سه‌ر زارى گشت گه‌نج و لاو به‌ته‌مه‌نه‌كانیشدا ده‌بیسترێن ، خۆشه‌ویستى ووشه‌یه‌كه كه دوو واتاى تارِاده‌یه‌ك جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ئه‌ویش بریتیه له :-
1-خۆشویستن (خۆشه‌ویستى) 2- دڵدارى
به‌ڵام ئێستا له‌وه ده‌چێت كه‌سێك بڵێت ئه‌م دوو ووشه‌یه هه‌ر یه‌ك شتن و چ جیاوازیه‌كیان هه‌یه ؟
1- خۆشویستن (خۆشه‌ویستى) :- زۆر جار ئه‌م ووشه‌یه كه‌باسى لێوه ده‌كرێت هه‌ر كه‌سه به‌پێى ئه‌و كات و شوێن و بارودۆخه‌ى كه تیایدایه بیرى لێده‌كاته‌وه‌و پێناسه‌یه‌كى بۆ داده‌نێت . به‌ڵام له‌رِاستیدا خۆشه‌ویستى به‌واتایه‌كى گشتى بریتیه له هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستیانه‌ى كه له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره بێت وه‌ك خۆشه‌ویستى به‌نده بۆ خواى گه‌وره یان بۆ پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ربێت) یان بۆ هاوه‌ڵان و پیاوچاكان و دایك و باوك و نیشتیمان خۆشه‌ویستى نێوان ژن و پیاو …هتد .
2- دڵدارى :- ئه‌میش هه‌رخۆشه‌ویستیه به‌ڵام له نێوان دوو رِه‌گه‌زى جیاوازدا كه نامه‌حره‌م بن به‌یه‌كترى ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه زۆر جار به‌هه‌ڵه به‌كار هاتووه و به‌كارده‌هێنرێت بۆ خۆشه‌ویستى نێوان به‌نده‌و خواى گه‌وره یان هه‌ر شتێكى تر وه‌ك ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ، به‌ڵام له‌رِاستیدا ئه‌م ووشه‌یه ته‌نها به‌واتاى خۆشه‌ویستى دێت له‌نێوان كورِ و كچێكدا به‌شیوه‌یه‌كى رِێگه پێنه‌دراو له رِووى شه‌رعه‌وه .
* كه‌واته دڵدارى به‌شێكه له‌خۆشه‌ویستى به‌ڵام به‌رِێگه‌یه‌كى خراپ ، به‌ڵام خۆشه‌ویستى ناتوارێت پێى بوترێت دڵدارى .
* كه‌واته به‌كورتى ده‌توانین بڵێین خۆشه‌ویستى به‌و واتایه‌ى (خۆشه‌ویستى به‌نده‌كان بۆ خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان دایك و باوك وخوشك و برا ...... هتد ئه‌مه كارێكى رێگه پێدراوه كه ئاینى پیرۆزى ئیسلام به‌رگرى لێده‌كات و فه‌رمانى پێ ده‌كات. به‌ڵام دڵدارى خۆشه‌ویستى به‌ینى كورِو كچێكه به‌رِێگه‌یه‌كى ناشه‌رعى كه‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام نه‌هى لێده‌كات .)
- ئیستا پێده‌چێت یه‌كێك بپرسێت ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك پاك دڵدارى بكه‌یت ؟
+ به‌ڵام ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامى ئه‌و به‌رِێزه‌دا ده‌ڵێین ئایا چ پاكیه‌ك له‌و دڵه‌دا هه‌یه كه‌بێ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ى تێدابێت ، كه‌كاتێك خواى گه‌وره له‌وه‌ێفى ئیمانداراندا ده‌فه‌رمووێت:- (وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ)(النساء / 25) يان )ولاَ مُتَّخِذِي أَخْدَانٍ)(المأدة / 5) وةماناى (لاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ) واته هاورِىَ و دۆستیان بۆخۆیان دیارى نه‌كردووه (به‌شاره‌وه بێت یان به‌ئاشكرا) ، ، وه هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (لاتقربوا الزنى) واته (نزیكى زینا مه‌كه‌ون)
* ئه‌ى بۆچى نافه‌رموێت زینا مه‌كه‌ن ؟
چونكه دڵداریكردن نزیك كه‌وتنه‌وه‌یه له‌زینا و ده‌رگایه‌كه له‌ده‌رگاكانى شه‌یتان كه بانگت ده‌كات تا له‌و ده‌رگایه‌وه به‌زینا ئاشنات بكات ، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌یتان رِاسته‌وخۆ به‌یه‌كێك بڵىَ زینا بكه ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌ئاسانى ناچێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه و سڵى لێده‌كاته‌وه ، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ى بكات بۆ دڵدارى ئه‌وا زۆر ئاسان تر به‌ده‌میه‌وه ده‌چێت و به گوناهى نازانێت به‌نه‌زانى و داماوى شوێنى ده‌كه‌وێت ، ئه‌م كاره‌ش بۆته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین كێشه‌و مه‌شاكیل له‌ناو خه‌ڵكیدا و به‌تایبه‌تیش چینى گه‌نجان كه بونه‌ته سوته‌مه‌نى ئه‌م كاره به‌دفه‌رِه له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه رِۆژانه چه‌ندین چیرۆكى زۆر دڵته‌زێن ده‌بیستین كه به‌هۆى ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌وه تووشى گه‌نجان و لاوانى میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێرى بردوون به‌ناوى دڵدارى پاكه‌وه و پاشان كاریان گه‌یشتووه به‌زیناو چه‌ندین كارى ناهه‌موارى تر ، وه هه‌روه‌ك ده‌زانین زۆربه‌ى جاریش ئافره‌تان باجى گه‌وره‌ى ئه‌م كاره ده‌ده‌ن له‌و ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌شدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا كچ بۆى نیه براده‌رو دۆستێكى كورِى هه‌بێت كاتێكیش خواى گه‌وره رِێى پىَ نه‌داوه حیكمه‌تێكى تێدایه ، چونكه كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكى به‌رزه و گه‌ر كه‌وته ناو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م گه‌نجه خه‌ڵه‌تاندى و په‌یمانى پێ دا كه‌وا ببێته هاوسه‌رێكى باش بۆى و كچه‌كه‌ش پێى رِازى بوو وه پاشان ئه‌و كورِه‌كه خه‌ڵه‌تاندى پاشگه‌ز بوویه‌وه له په‌یمانه‌كانى و (له‌وانه‌شه تۆڵه‌و زیانێك بگه‌یه‌نیت به كچه‌كه ) لێره‌دا كاریگه‌رییه‌كى زۆر خراپ ده‌كه‌وێته سه‌ر كچه‌كه و برینێكى قوڵ به‌جىَ دێڵێت له ده‌رونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته سارِێژ ببێته‌وه‌و تووشى كێشه‌و رِوخاندنى ده‌كات ، وه خواى گه‌وره له خۆمان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندى و سودى ئێمه‌ى ده‌وێت وه‌ك له خۆمان ، بۆیه پێویسته پابه‌ند بین به فه‌رمانه‌كانى و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى و ئامانجمان رِه‌زامه‌ندى خوا بێت پێش هه‌موو شتێك ، له‌به‌رئه‌وه كاتێك كه‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام رِێگیرى كارێكمان لێده‌كات له‌به‌ر قه‌زانجى خۆمانه چونكه ئیسلام خواى په‌روه‌ردگار خۆى ناردوێتى ، وه‌هه‌رخۆشى ده‌زانێت چى چاكه‌و چى خراپه بۆمان بۆیه له‌و ئیسلامه‌دا كه‌به‌رنامه‌ى ژیانه زۆر به‌جوانى هه‌موو شتێكى بۆ دیارى كردووین تاوه‌كو به‌رِێگه‌ى خراپ و دژوار‌دا مل نه‌نێین و به‌رچاومان رِوناك بێت . هه‌رچییه‌ك كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌یفه‌رموون پێویسته بڵێین به‌سه‌رچاو و لێى لانه‌ده‌ین ، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین و كۆمه‌ڵێك ته‌ئویلى بێبنه‌ماى بۆ دابنێین به‌ناوى (دڵدارى پاك ، یان ده‌مه‌وێت بیناسم و لبێى تێبگه‌م پاشان زه‌واجى له‌گه‌ڵدا بكه‌م و چه‌ندین هۆكارى تر‌ى بێبنه‌ما ......) بێگومان ئه‌مانه هه‌مووى بیانوون و هیچ فیگره‌تێكى پاك ئه‌مانه به‌رِاست نازانێت .
- پێده‌چێت كه‌سێك بڵىَ نه‌خێر كاكه جه‌نابت زۆر توندرِه‌ویت و ئه‌مه هیچ وانیه ...! من فیگره‌تم زۆر پاكه‌و ئه‌م كاره‌ش به‌كارێكى زۆر باش ده‌زانم .!
+ به‌ڵام ئێمه‌ش پێى ده‌ڵێین زۆر باشه ئه‌زیزم من پرسیارێك له تۆ ده‌كه‌م ، ئایا ئه‌و كاره‌ى كه تۆ ناوى لێده‌نێیت دڵدارى پاك یان هه‌رناوێكى تر كه‌جه‌نابت زۆر به‌باشى ده‌زانیت ، ئه‌گه‌ر ببینیت مامۆستایه‌كى به‌رِێز كه له‌مزگه‌وت دێته ده‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و كاره‌ى تۆده‌كات یان هه‌ركه‌سێكى تر (حاجییه‌ك ، گه‌نجێكى مسوڵمان كه‌زۆربه‌ى كاته‌كانى له‌گه‌ڵ عیباده‌تدا ده‌باته سه‌ر ، ...) ئایا ئه‌و كاته تۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و چى ده‌ڵێیت ؟؟؟
ئایا یه‌كسه‌ر به‌بینینى ئه‌و حاڵه‌ته لۆمه‌ى ناكه‌یت به‌وه‌ى (سه‌یركه‌ن ئه‌وه مه‌لاكه‌یه ، حاجییه‌كه‌یه ، ئیسلامییه‌كه‌یه ، ...) دڵدارى ده‌كات . كه‌واته تۆش ئه‌و كاره‌ت به‌تاوان زانى بۆ ئه‌وان ، به‌ڵام بزانه بۆ تۆش هه‌مان تاوانه كه خۆت هه‌ستى پێناكه‌یت . كه‌واته رِاستت كرد كه‌وتت فیگره‌تم زۆر پاكه چونكه تۆش به‌بینینى ئه‌و كاره زانیت تاوانه ، به‌ڵام شه‌یتان ئه‌وه‌نده ئه‌و كاره‌ى لا‌جوان كردوویت كه بۆ خۆت به تاوانى نازانیت .
له‌به‌رئه‌وه باش بزانه كاتێك كه خواى گه‌وره ئیسلامى ناردووه بۆ گشت خه‌ڵكى ناردووه بێ جیاوازى ، كاتێك كه شتێك حه‌رام كراوه ئیتر بۆهه‌موو خه‌ڵكى حه‌رامه تارِۆژى دوایى وه شتێكیش كه ئیسلام به‌حه‌ڵالى دانه‌وه ئیتر بۆ هه‌موو خه‌ڵكى حه‌ڵاڵه تارِۆژى دوایی ، به‌بىَ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان خه‌ڵكى دا هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)(الحجرات:13) واتا (ئه‌ى خه‌ڵكینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له نێر و مێیه‌ك دروست كردووه و كردومانن به چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزى جۆره‌وجۆر ، تایه‌كتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌كه‌وه .. به‌رِاستى به‌رِێزترینتان لاى خوا ئه‌و كه‌سانه‌تانه كه زۆرتر له‌خوا ترسه‌و فه‌رمانبه‌ردارى خوایه ، بێگومان خوا زانا و ئاگایه به‌هه‌مووان ) . وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ده‌ڵێت دڵ حسابه من به‌پاكى ده‌یكه‌م . ئه‌وا وه‌ك له‌پێشتریش باسمان لێوه كرد و ئێستاش ده‌ڵێین به‌رِێزم دڵێك پاكه كه‌زیكرى خواى تێدابێنت (الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)(الرعد: 28) واته (ئه‌وانه‌ى باوه‌رِیان هێناوه دڵ و ده‌رونیان ئارام ده‌بێت به قورئان وپه‌یامه‌كه‌ى خواى په‌روه‌ردگار ، ئاگاداربن دڵه‌كان : هه‌ربه‌قورئان و یادى خوا‌و پابه‌ند بوون به ئاینه‌كه‌یه‌وه خۆشنود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه) .
* وه بێگومان به‌رِێزیشت نا‌توانیت رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌رت تاقى بكه‌یته‌وه به دڵدارى تاوه‌كو بزانیت ئه‌و كه‌سه چۆنه ، شكڵى چۆنه ، رِه‌فتارى چۆنه ، مامه‌ڵه كردن و گوفتارى چۆنه ؟
چونكه هه‌روه‌ك ده‌بینین زۆر جار ژن و پیاوێكى به‌رِێز ماوه‌ى چه‌ند ساڵ ژیانى هاوسه‌ریان پێكهێناوه ئێستاش نه‌یانتوانیوه به‌باشى له‌یه‌كترى تێبگه‌ن ، ئێستا تۆ ده‌ته‌وێت به‌تێپه‌رِكردنى چه‌ند كاتێك له‌گه‌ڵ رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌رت به‌دڵدارى و دوور له‌فه‌رمانى خواى گه‌وره لێى تێبگه‌یت ! به‌مه‌ى تۆ ده‌یكه‌یت بێگومان نا‌توانیت رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌رت وه‌ك و خۆى بناسیت . چونكه تۆ له‌گه‌ڵ رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌رتدا كاتێك له مه‌وعیدێكدا ده‌تانه‌وێت یه‌كتر ببینن ، پێش وه‌خت ئایا چۆن خۆتى بۆ ئاماده ده‌كه‌یت ، هه‌ر له له‌به‌ركردنى جل و به‌رگه‌وه تاده‌گاته به‌كارهێنانى خۆشترین عه‌تر و جوانترین شێوازى قسه‌كردن ، هه‌ریه‌كێتان هه‌وڵ ده‌دات به‌باشترین شێوه خۆى برِازێنێته‌وه‌و به‌باشترین شیوه قسه بكات ، تا كه‌سى به‌رامبه‌رى لێى رِازیبێت ، به‌ڵام كاتێك ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره چاره‌نووسى ئه‌و دووانه‌تانى به‌یه‌ك گه‌یه‌ند ئه‌و كاته چى ؟ ئایا ده‌توانن هه‌میشه وه‌ك جاران خۆتان بۆ یه‌كتر برِازێننه‌وه‌و خۆتان بۆن خۆش بكه‌ن و به‌جوانترین ووشه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بدوێن؟ یان به‌یه‌كجار هه‌موو شتێك كۆتایى پێدێت و هه‌ریه‌كه‌تان رِووى رِاسته‌قینه‌ى خۆى و شێواز‌و رِه‌فتارى رِاسته‌قینه‌ى خۆى نیشان ده‌دات (به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌ئێوه كاتێك كه پێكه‌وه دڵداریتان ده‌كرد دوو كه‌سه‌یه‌تى زۆر جیاواز بوون ، به‌ڵام ئێستا هه‌ریه‌كه‌تان زۆر به‌غه‌ریبى ته‌ماشاى یه‌كتر ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌وه‌و پێشتر به‌هێچ شێوه‌یه‌ك یه‌كترتان نه‌ناسى بێت).
* ئایا ئه‌و كاته هه‌ستى هه‌ریه‌كه له‌و دووانه‌تان چۆن ده‌بێت ؟
* ده‌بینین هه‌ر عه‌قڵێكى خاوه‌ن هۆش و بیروباوه‌رِێكى ته‌واو كه ئه‌مانه لێك بداته‌وه پێى قبوڵ ناكرێت ، چونكه ده‌زانیت ئه‌مانه هه‌مووى گاڵته‌كردنه به‌عه‌قڵ و ژیرى خۆى .
* ئه‌ى كه‌واته ئه‌م دوو هاوسه‌ره چۆن ده‌ژین و بیركردنه‌وه‌یان چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌ر یه‌كتر ؟
* ئایا هه‌ریه‌كه‌یان گومان له‌ویتریان ناكات كه‌خیانه‌تى لێبكات كه‌كاتێك بۆماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك له‌یه‌كتر دوور ده‌بن ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش دڵدارى له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كرد ئێستا چۆن قناعه‌ت به‌وه بكات كه‌ئێستاش له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تردا هه‌مان كار ناكات ، كاتێك هه‌ردووكیان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م كاره نارِه‌واو ناشیرینه رِاهاتوون ، یان چۆن برِوا به‌یه‌كتر بكه‌ن كه له‌پێشتردا كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تردا نه‌بوون . دڵدارى سیفه‌تێكى زۆر خراپى هه‌یه كه زۆر نزیك بینه ، وه ته‌نها رِوكه‌ش ده‌بینێت ، بۆیه كاتێك كه‌سێكى جوانتر ده‌بینێت یه‌كسه‌ر به‌ره‌و پیرى ده‌رِوات و ئه‌وى تر له‌یاد ده‌كات ، كه‌واته ئاگادار به كه خواى گه‌وره رِێگیرى كارێكت لێده‌كات بۆ ئازاردانى تۆ نیه به‌ڵكو بۆ خۆش به‌ختى تۆیه چونكه خواى گه‌وره خۆى ده‌زانێت خێر له‌چیدایه .
* به‌ڵام له‌وه ده‌چێت یه‌كێك ئێستاش زۆر ئینكار بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م زۆر به‌پاكى ئه‌و كاره ده‌كات و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵدا دروست بكات .
ئیتر زۆر بێ ئاگایه له‌وه‌ى كه ئه‌م بۆ ئه‌و كاره په‌ناى بردۆته به‌ركردنى تاوانێكى تریش كه‌ئه‌ویش بریتیه له تاوانى نه‌زه‌رِكردن كه‌پێغه‌مبه‌رى مه‌زن ده‌فه‌رموێت (نه‌زه‌رِ تیرێكه له تیره‌كانى شه‌یتان) ئێوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كردنى ئه‌و كاره و به‌به‌رده‌وامى له‌تاوان و گوناهدا ده‌ژین و تائه‌و كاته‌ى دڵت تروسكایى ئیمانى تێدا نامێنێته‌وه به‌هۆى ئه‌و هه‌موو تیره‌ى شه‌یتان كه‌به‌به‌رده‌وامى ده‌ینێت به‌دڵته‌وه . ئه‌زانیت ئه‌م كاره‌ى تۆ وه‌ك چى وایه ؟ وه‌ك ئه‌وه‌ى تۆ به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره بوه‌ستیت و بڵێیت خوایه تۆ ناڵێى ئه‌و كاره مه‌كه ئه‌وا من ده‌یكه‌م ، من به‌گوێى تۆ ناكه‌م ، دژایه‌تیت ده‌كه‌م ، زۆر بێ ئاگاشى له‌وه‌ى كه خواى گه‌وره تۆ و خۆشه‌ویسته‌كه‌شتى دروست كردووه‌و هه‌رئه‌و ده‌تان ژییه‌نێت و ده‌تان مرێنێت و پاشانیش زیندووتان ده‌كاته‌وه‌و سزاى هه‌موو ئه‌و كاره‌نه‌تان ده‌داته‌وه (خواى گه‌وره په‌نامان بدات) ، وه له‌سه‌ر دروست كره‌وه‌كانى ئه‌و ده‌گه‌رِێیت و ده‌ژیت و ده‌خه‌ویت و له‌دروست كراوه‌كانى ئه‌و ده‌خۆیت و ده‌خۆیته‌وه , چه‌نده‌ها نیعمه‌تى تریش كه به‌هه‌ریه‌كێكمانى به‌خشیوه خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك نیعمه‌ت له‌نیعمه‌ته‌كانیت لىَ وه‌ربگرێته‌وه ئه‌و كاته چى ده‌كه‌یت ئه‌ى دڵداره‌كه‌ت ده‌توانێت چاره‌سه‌رت بكات و ئه‌ونیعمه‌ته‌ت پێ ببه‌خشێته‌وه كه خواى گه‌وره لێى وه‌رگرتویده‌ته‌وه ؟
* بێگومان ئاگاداریش نیت له‌وه‌ى كه له‌چاره‌نوسى تۆ یان دڵداره‌كه‌تدا چى هه‌یه؟ ئایا چاره‌نوسى ئێوه بۆ یه‌كتره؟ كه‌وا ده‌ڵێن ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى پاك دڵدارى ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له داهاتوودا بۆ یه‌ك بین ، یان ده‌زانن خواى گه‌وره چه‌ندێك ته‌مه‌نى به‌هه‌ریه‌كه‌تان به‌خشیوه تا باس له داهاتوو ده‌كه‌ن و به‌ته‌مان له‌داهاتوودا بۆ یه‌ك بن.
* یان زۆر جار ده‌بینین دوو كه‌س كه زۆر یه‌كتریان خۆش ده‌وێت ، پاش ماوه‌یه‌كى زۆر به‌شێك له‌ته‌مه‌نیان له‌بێ ئه‌مرى خواى گه‌وره به‌ناوى دڵدارى پاك یان هه‌رناوێكى تر به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، كه‌بێ ئاگان له‌وه‌ى كه گوایه ته‌مه‌نى ئه‌وان به‌شى ئه‌و هه‌موو بێ ئاگاییه ده‌كات یان نا؟ به‌ڵام كاتێك ده‌زانین كه یه‌كێك له‌م دووانه له‌پرِ زه‌واج ده‌كات ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت ، به‌زۆر له‌لایه‌ن كه‌س و كاریه‌وه یان تێكچوونى نێوانیان یان هه‌ر هۆكارێكى تر ، پاشانیش ده‌ڵێت والله زۆر بێوه‌فا بوو من بۆ ئه‌و وابووم و وام كرد به‌ڵام ئه‌و وانه‌بوو، به‌ڵام نازانێت له هه‌موو كه‌س بێوه‌فاتر خۆیه‌تى كه پشتى له‌فه‌رمان و رِێنماییه‌كانى خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى كردووه ، خوایه‌ك كه هه‌موو كارێكى زه‌وى و ئاسمانى له ده‌ست دایه و هه‌رخۆى رِۆزى ده‌ره‌و وه هه‌ر خۆى چاره‌نوسى مرۆڤه‌كان دیارى ده‌كات . بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان له خوا بترسین و سنوره‌كانى خواى گه‌وره بپارێزین ، خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (ومَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ)( الطلاق : 2-3) واته گه‌ر كه‌سێك له خوا بترسێت و له‌ترسى خوا كارێك ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وا خواىگه‌وره ده‌رگایه‌كى بۆ ده‌كاته‌وه‌و رِزگارى ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك رِزقو رِۆزى پێ ده‌به‌خشێت كه‌وا ئه‌و كه‌سه خۆى پێى سه‌یربێت .
بێگومان ئه‌م باسه‌ش زۆر له‌مه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه لێوه‌ى بدوێم ، به‌ڵام هیوادارم كه‌شوێنى خۆى گرتبێت و خه‌ڵكى لێى سودمه‌ندبن و ببێته هۆى رِه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگارو پاشانیش ببێته هۆكارێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و گه‌نجه به‌رِێزانه‌ى كه له‌م رِاستیانه تێنه‌گه‌یشتوون . ئه‌مه‌ش چه‌ند چیرۆكێكى رِاستیه بۆ ئێوه‌ى خۆشه‌ویست به ئومێدى ئه‌وه‌ى زیاتر به‌رچاو رِوون بن .
چیرۆکی یه که‌م//
په‌شیمانم
من كچێكى ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵم, بارى ده‌روونیم زۆر خراپه به‌هۆى هه‌ڵس و كه‌وته هه‌رزه‌كانم چونكه بایه‌خم بۆ هیچ شتێك دانه‌ده‌نا, دان ده‌نێم به تاوانه‌كه‌م كه زیاده رِه‌ویم كرد تا له‌ده‌ریایى په‌شیمانى خنكام.. مردنى باوكم بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد له سۆز و ده‌روونمدا, تا ناچار بووم په‌نا ببه‌مه به‌ر ئینته‌رنێت, خۆمم پێوه سه‌رقاڵ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆم ده‌ربازكه‌م له‌و خه‌م و خه‌فه‌ت و بێ ئاگایى یه كه مردنى باوكم دروستى كردبوو.له رِێگاى ئینته‌رنێته‌وه چه‌ند كورِو كچێكم ناسى, رِۆژانه جه‌نده‌ها كاتژمێر له‌گه‌ڵیان قسه‌م ده‌كرد, وه زۆرى پێ نه‌چوو گه‌نجێكم ناسى,خه‌ڵكى شارێك بوو نزیك بوو له‌شاره‌كه‌ى خۆمه‌وه.گفتوگۆ‌و رِاوێژمان زۆر ده‌كرد, هه‌رچه‌ند رِازى نه‌بووم به‌لاَم دواى داواكردنێكى زۆر ژماره‌ى مۆبایله‌كه‌مى لێم وه‌رگرت, پاش ئه‌وه زۆر ته‌له‌فۆنى بۆ ده‌كردم وه زۆر داواى چاوپێكه‌وتنى ده‌كرد له‌گه‌ڵمدا, له پێشدا رِازى نه‌بووم به‌لاَم بۆم ده‌ركه‌وت سووره له‌سه‌ر بینینم, بۆیه له‌شوێنێَكى گشتى چاومان به‌یه‌كتر كه‌وت, وه‌پاش ئه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كانمان زۆر بوو .وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌نجێكى دیم ناسى.. زمان شیرین و شاره‌زا بوو له‌ماڵپه‌رِه‌كانى ئینته‌رنێت, هه‌رشتێكم نه‌زانیبایه فێرى ده‌كردم.. په‌یوه‌ندىیه‌كانمان زۆربوو و پاشان داواى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى لێ كردم.. پاش هه‌ندێ دوودڵى ژماره‌كه‌م داپێى و پێكه‌وه رِۆشتینه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ى كه له‌نێوان هه‌موو كورِو كچێك رِووده‌دا ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌بن له‌نێوان ئێمه‌ش رِووىدا .ئه‌مه بوو بوو به‌پیشه‌م بێ ئه‌وه‌ى ئاگام له‌خۆم بێت و بزانم چى به‌خۆم ده‌كه‌م؟! باوه‌رِبكه‌ن نه‌مده‌زانى..پاشان ئاشنایه‌تیم په‌یداكرد له‌گه‌ل گه‌نجێكى دى, ئه‌مه‌یان جیاوازتر بوو چونكه هه‌ستم به‌خۆشه‌ویستى كرد له‌گه‌ڵى له‌كاتێكدا ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى پێشوو به‌براى خۆمم ده‌زانین, حاڵ و هه‌واڵیانم ده‌بیست.. هاوكاریانم ده‌كرد له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.. به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیم به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گه‌نجه‌دا تا خوشكه‌كه‌م ئاگادار بوو و پێمى زانى و ئامۆژگارى كردم كه په‌یوه‌ندیم بپچرِێنم له‌گه‌ڵیاندا, منیش په‌یمانم پى دا بۆ ئه‌وه‌ى بێ ده‌نگ بێت و به ماڵه‌وه‌مان نه‌ڵێت .له‌گه‌ڵ تێپه‌رِبوونى رِۆژگار گه‌نجێكى زۆر باش هاته خوازبێنیم.. دڵخۆش بووم چونكه رِێگاى ده‌ربازبوونم بۆ كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به په‌یوه‌ندى یه‌كانم بێنم.. رِازى بووم و نیشان كرام و دوايى داوام له‌سێ هاورِێكه‌م كرد كه‌وازم لێ بێنن و په‌یوه‌ندیم پچرِاند له‌گه‌ڵیان. دوانیان رِازى بوون و وازیان هێنا به‌لاَم گه‌نجى یه‌كه‌م پێى خۆش نه‌بوو كه‌وازم لێبێنێت, ده‌ستى كرد به‌چاودێرى كردنى ئیمێڵه‌كه‌م, و نامه‌كانى خۆم و ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى تر كه د

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه