❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌فسیری سورە النبأ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-17 06:32:47

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsVistaMSIE7

ته‌فسیری سورە النبأ

بسم الله الرحمن الرحيم

[عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ (1)] لە چی ئەپرسن ئەوانە =هۆزی قوڕەیش= لە پاش دابەزینی قورئان و هاتنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم[عَنِ النَّبَإِ الْعَظِيمِ (2)] لە هەواڵێکی گەورە ئەپرسن کە هاتووە لە قورئان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆیان ئەخوێنێتەوە کە لە پاش مردن زیندوو ئەکرێنەوە و حیسابیان لە گەڵ ئەکرێ [الَّذِي هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ (3)] ئەو هەواڵەی کە ئەوان تیایدا ڕایان جیاوازە هەیە بڕوای پێ هەیەو هەشە بەدرۆی ئەخاتەوەو کوفری پێ ئەکات [كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (4)] خوای گەورە هەڕەشە ئەکات لە بێ بڕواکان ئەوانەی بڕوایان نیە بە زیندوو بوونەوە با بزانن وانیە وەک ئەوەی ئەوان وا گومان دەکەن لە پاش مردن ئیتر زیندوو بوونەوە نیە نا ئەوە گومانێکی پوچە لە مەو دوا ئەوان ئەزانن ئەو کاتەی بە چاوی خۆیان سزای خوا ئەبینن [ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (5)] خوای گەورە هەڕەشەکەی تەئکید ئەکاتەوەو دووبارەی ئەکاتەوە با بزانن ئەو گومانەی ئەوان هەیانە پوچەو بە تەئکید لەمەو دوا بۆیان دەر ئەکەوێ و ئەزانن ئینجا خوای بەرز باسی تواناو دەسەڵاتی بێ سنوری خۆی ئەکا وە باسی هەندێ لە دروست کراوەکانی وە نیعمەتەکانی بە سەر مرۆڤەوە ئەکا بۆ ئەوەی بەڵگە بێ بەسەر ئەوانەی بڕوایان نیە بە زیندوو بوونەوە[أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا (6)] ئەی زەویمان نەکردووە بە ڕایەخ لە ژێرتانەوە وەک بێشکە ئاوایە لە سەری ئەڕۆن و ئەخەون و بژێوی خۆتانی تیا وەدەست دێنن بە ئاسانی زەلیلە لە ژێرتانەوە ڕاگیر کراوە و ناتانهەژێنێ [وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا (7)] وە شاخەکانمان بۆ کردوون بە کۆڵەکەو دینگە بۆ ڕاگیر کردنی زەوی هەر وەک ڕەشماڵ ئەوەستێ بە کۆڵەکە و دینگە [وَخَلَقْنَاكُمْ أَزْوَاجًا (8)] وە دروستمان کردوون لە نێرو مێ هەر یەکەتان خۆشی و لەزەت و سوود لەوی ترتان ئەبینن و خۆشەویستی و بەزەیم خستۆتە نێوانتان و بەوە ژیانتان بەردەوام ئەبێ و نەوەتان ئەبێ[وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًا (9)] وە خەوتنتانمان کردووە بە ڕاحەت و حەوانەوە بۆتان لە ماندوو بوون و گەڕان و کاسبی ڕۆژانەتان[وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا (10)] وە شەومان بۆ کردوون بە جل و داتان ئەپۆشێ تیایدا ئەحەوێنەوە لە ماندوو بوونتان[وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا (11)] وە ڕۆژمان بۆ ڕووناک کردوون بۆ ئەوەی کە بتوانن بە ئاسانی بە دوای ڕۆزی خۆتانا بگەڕێن و کارەکانتانی تیا بکەن [وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًا شِدَادًا (12)] وە لەسەرتانەوە حەوت ئاسمانی بەهێزمان بینا کردووە کە ڕازاوەتەوە بە ئەستێرەکان و مانگ  [وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا (13)] وە خۆرمان کردووە بە چرایەکی ڕووناک و گەرم بۆتان هەم سوود لە ڕۆناکیەکەی ئەبینن هەم گەرمیەکەی [وَأَنْزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاءً ثَجَّاجًا (14)] وە لەهەورەکانەوە ئاوێکی بە خورمەی زۆرمان بۆ دابەزاندوون کە هۆی بەردەوامی ژیانە لە سەر زەوی[لِنُخْرِجَ بِهِ حَبًّا وَنَبَاتًا (15)] بۆ ئەوەی بەو ئاوە دەربکەین لە زەوی دانەوێڵەو بەرووبومەکانی کشتوکاڵی وەک گەنم و جۆ و هەنجیرو ترێ و خورما[وَجَنَّاتٍ أَلْفَافًا (16)] وە بۆ ئەوەی بیستانی چڕو پڕی بەسەر یەکەوە پێ بڕوێتن لە سەر زەوی ئێوە خۆتان سوودی لێ ببینن لە بەر سێبەرەکەی بحەوێنەوەو بەرو بوومەکەی بخۆن جا ئەو خوایە کە ئەو هەموو نیعمەتەی لەگەڵ کردوون چۆن لە جیاتی ئەوەی شوکری بکەن کوفری پێ ئەکەن دە بزانن ئەو خوایەی کە ئەمانەی دروست کردووە لە لای ئاسانە کە زیندووتان بکاتەوە[إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ كَانَ مِيقَاتًا (17)] بێگومان ڕۆژی جیاکردنەوەی حەق و باتڵ لە یەکترو حوکم کردن لە بەینی بەندەکان داندراوە دوا ناکەوێ و نزیکە کافرەکان لەو ڕۆژە ڕیسوا ئەبن و بڕواداران سەرفراز ئەبن[يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا (18)] ئەو ڕۆژەی کە فوو ئەکرێ بە ێور لە لایەن ئیسرافیل کە خۆی بۆ ئامادە کردووە وە ئەو کاتە هەمووتان زیندوو ئەبنەوە وە بەکۆمەڵ کۆمەڵ دێن بۆ ئەرزی مەحشەر[وَفُتِحَتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ أَبْوَابًا (19)] وە لەو ڕۆژە دەرگاکانی ئاسمان ئەکرێتەوە ئەبێتە دەرگا دەرگا بۆ دابەزینی فریشتەکان[وَسُيِّرَتِ الْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا (20)] وە شاخەکان نامێنن لە شوێنی خۆیان ئەبن بە سەراب لە دوورەوە وادێتە بەرچاو کە شاخە بەڵام کە نزیک بویتەوە ئەبینی هیچ نەماوە جا ئەوە حاڵی ئەو شاخە بەهێزانە بێ ئەبێ بەندەی لاواز چی توانا بێ !؟ [إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا (21)] بێگومان جەهەننەمیش کە ئامەدە کراوە بۆ کافران لە کەمین دایە چاوەڕێی نێچیرەکانی دەکات بۆ ئەوەی لە ناکاوا بیانگرێ[لِلطَّاغِينَ مَآَبًا (22)] بۆ ئەوانەی سنوری شەرعیان بەزاندووە لە کافرو بێ بڕواکان و شوێنکەوتووەکانیان جێگای گەڕانەوەیانە ئەخرێنە ناوی و تیای ئەمێننەوە[لَابِثِينَ فِيهَا أَحْقَابًا (23)] بەشێوەیەک تیای ئەمێننەوە کە حەقب بە دواحەقب حەقب زەمەنێکی زۆرە جا ئەوان هەر حەقبێک تەواو بێ بۆیان تازە ئەبێتەوە[لَا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا (24)] ناچێژن تیایدا نە فێنکی وە نەخواردنەوەیەک تێنوویەتیان بشکێنێ هەر لە گەڵ ئاگران و ئاگر دەوری داون لە هەموو لایەکیان بە هیچ شێوەیەک حەوانەوەیان بۆ نیە سێبەر نابینین ئاوی خواردنەوەیان نیە[إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا (25)] تەنها ئاوی کوڵاوی بە هەڵم و کڵپەی جەهەننەم نەبێ کە گەرمیەکەی لەو پەڕیە و دەموو چاویان ئەسوتێنێ ناو سکیان لەت لەت ئەکا لە گەڵ کێم و زوخاوی بۆگەنی ئەهلی جەهەننەم کە لەو پەڕی ساردیەو لەو پەڕی بۆگەنیە هەم بە ئاوە گەرمەکە دەسوتێن و سزا ئەدرێن هەم بەو کێم و زوخاوە ساردە سزا ئەدرێن کە ساردیەکەی لەو پەڕی ساردیە [جَزَاءً وِفَاقًا (26)] ئەو سزایە لە برامبەری تاوانەکانیانە چونکە هیچ تاوانێ لە شەریک دانان بۆ خوا گەورە تر نیە وە هیچ سزایەکیش لە ئاگر بە ئێش تر نیە لە بەر ئەوە ئەو سزایەیان لێ ئەوەشێتەوە خوا ستەمی لێ نەکردوون خۆیان گەورەترین ستەمیان کرد خوا پەنامان بدات[إِنَّهُمْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ حِسَابًا (27)] ئەوان لە دونیا نە ئەترسان لەوەی حیسابین لە گەڵ بکرێ بڕوایان نەبوو بە ڕۆژی زیندوو بونەوە[وَكَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا كِذَّابًا (28)] ئایەتەکانی ئێمەیان ئایەتە ئاشکراکانیان بە درۆ خستەوە پاش ئەوەی کە ئەیان زانی ڕاستەو بۆیان ڕوون ببۆوە بەڵام بە توندی بەدرۆیان ئەخستەوەو خۆیان بە گەورە ئەزانی[وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ كِتَابًا (29)] وە هەموو شتێکی ووردو درشتمان پاراستووە لە کتابێکا نوسراوەتەوە لە ڕۆژی دوایی لە سەری حیسابیان لە گەڵ ئەکرێ  [فَذُوقُوا فَلَنْ نَزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا (30)] دە بچێژن ئەی کافران و بێ بڕواکان هیچتان بۆ زیاد ناکەین تەنها سزای زیاتر نەبێ ئیتر چاوەڕێی ڕزگار بوون مەکەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سزای توند ترو زیاترتان بۆ زیاد ئەبێت ئەوە حاڵی بێ بڕواکان و ئەوانەیە لە خوا نەئەترسان[إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (31)] بەڵام بێگومان بۆ ئەوانەی خۆیان ئەپارێزن لە سزای خوا بەوەی دوور ئەکەونەوە لە تاوان وە گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ئەکەن ئەوە سەر فرازی و سەرکەوتن هەیە بۆیان لە هەموو شتێکی مەترسیدار ڕزگاریان ئەبێ خوا ئەیان پارێزێ ئەیان خاتە نێو بەهەشتەوە[حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا (32)] ئەبن بە خاوەنی چەندین بیستان و چەندین جۆری میوەی ترێ لەوەی کە ئارەزووی لێ ئەکەن[وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا (33)] وە ئافرەتی وایان پێ ئەبەخشرێ کە سینگ بەرزو جوانن وە لە ساڵێکی لاوی دان هەموو لە یەک تەمەنان لەو پەڕی جوانین[وَكَأْسًا دِهَاقًا (34)] وە بۆیان هەیە پەرداخی پڕ لە ئارەق کە پێی سەرخۆش نابن و تام و چێژی لێ وەر ئەگرن[لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا (35)] لەو بەهەشتە شتێکی بێ ماناو پوچ نابیستن کە ئازاریان بداو دڵ گرانیان بکا وە شتێکی درۆ نابیستن وە کەسیش کەس بە درۆ ناخاتەوە لە بەهەشت[جَزَاءً مِنْ رَبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا (36)] ئەوە پاداشتێکە لە لایەن پەروەردگارت بۆ بڕواداران و چاکە کاران بەخششێکی زۆرە بە شێوەیەک ئەوەنەیان پێ ئەبەخشرێ تا خۆیان ئەڵێن بەس![رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا (37)] پەروەردگاری=خاوەن و دروست کەرو بەڕێوەبەری= ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە وە ئەو =الرحمن= ە کە رەحم و بە زەیی ئەو هەموو شتێکی گرتۆتەوە وەکەس لە فریشتەو دروستکارەوەکان خاوەنی هیچ نین و لە خوا ئەترسن ناتوانن بێ ئیزنی خوای بەرز قسەیەک بکەن یان شەفاعەت بۆ کەسێک بکەن[يوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا لَا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا (38)] ئەو ڕۆژە هەموو خاوەن ڕۆحەکان لە نەوەی ئادەم وە جبریل و فریشتەکان ڕیز ئەبن کەس قسە ناکا لە ترسی خوا تەنها ئەوەی =الرحمن= خوای خاوەن ڕحم و بەزەیی بۆ هەموو دروست کراوەکانی ئیزنی بدا و شتێکی ڕێک و ڕاست بڵێ کە خوا ئیزنی لە سەرەو ڕێگای پێ ئەدا لە شەفاعەت و تکا کردن[ذَلِكَ الْيَوْمُ الْحَقُّ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ مَآَبًا (39)] ئەو ڕۆژە دێت و گومانی تێدا نیە هەمووتان ئەیبینن جا ئەو کەسەی ئەیەوێ لەو ڕۆژە سەرفراز بێ ئەوە با بۆ لای پەروەردگاری توێشوو ئامادە بکا تەنها خوا یپەرستێ و هاوبەشی بۆ بڕیار نەداو کردەوەی چاک بکا ئەوە ئەگەر وای نەکردو توشی سزا بوو با لۆمەی خۆی بکا [إِنَّا أَنْذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا يَوْمَ يَنْظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ تُرَابًا (40)]  ئێمە ئێوەمان ئاگادار کردەوەو ئێوەمان ترساند لە سزایەکی نزیک ڕۆژێک دێ هەر کەسە سەیری ئەوە ئەکات کە پێش خۆی خستبوو لە دونیا کردبووی لە قیامەت دێتەوە پێشی سەیری ئەکات جا کافرو بێ بڕواکان لەو ڕۆژە لە ترسی سزای خوا کە بۆی ئامادە کردوون خۆزگە ئەخوازن ئەڵێن خۆزگە ئێمەش وەک ئاژەڵەکان ببینەوە خۆڵ و سزا نەبینین بەڵام ئەو ڕۆژە ئەوەی سزا بدرێ با هەر لۆمەی خۆی بکا چونکە خوای بەرز ئاگاداری کردوینەتەوە.



سایتی سه‌له‌فی کورد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net