❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی تۆتی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-20 10:58:48

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ژیانی تۆتی

لە (27/11) ساڵی (1976) لە شاری رۆمای ئیتاڵی بە تایبەتی لە ناوچەی بۆرتۆ میترونیا فرانشیسكۆ لۆرینزۆ تۆتی لە بنەماڵەیەكی كە بە هەوای تۆپی پێ هەناسە دەدەن لە دایكبووە، باوكی تۆتی رۆڵێكی گرنگی هەبوو لە ژیانی ئەو یاریزانە و یارمەتیەكی زۆری داوە، دایكی تۆتی كە ناوی فیوریلا یانەی رۆمای زۆر خۆش دەوێ یارمەتیكی زۆری داوە تا گەیشتۆتە ئەو ئاستە.

 ژیانی تۆتی
فیوریلا دایكی تۆتی گوتی: بروام نەدەكرد كە تۆتی ببینم بەرەو تۆپی پلاستیكی دەرۆیشت و تەمەنی (9) مانگ بوو بە تۆپ یاری دەكرد كە ئەمە یەكەمین هەنگاوی بوو، فیوریلا بە پێكەنینەوە باسی تۆتی كرد و گوتی زۆر خۆشحاڵ دەبووم كە سەیرم دەكرد كە تۆتی تۆپی خۆش دەوێ وەكو هاورێیەك مامەڵەی لەگەڵدا دەكرد ئەو كاتە بۆم دەركەوت كە تۆتی دەبێتە یاریزانێكی مەزن و شوێنی ریكاردۆی برا گەورەكەی دەگرێتەوە و بە بەردەوامی لەگەڵ تۆپ بوو و لە كاتی خەوتنیش لە باوەشی خۆی دەگرت، تەمەنی گەیشتە (5) ساڵ من و باوكی سوور بووین لەسەر ئەوەی بیبەینە یانەیەك كە ئاواتی خۆی لێ بهێنێتە دی بەشێوەیەكی رێك و پێك، تۆتی هاتە قسەكردن و بە دایكی گۆت: بە بیرت دێت كە دەچوومە دەرەوە یارییم دەكرد تاوەكو نەبمە سەرئێشە بۆ داپیر و باپیرم كە بە تۆپی پێ دڵگران دەبوون تۆش بە من دەگۆت تۆتی ئاگادار بە دڵیان مەشكێنە ئەوانە تەمەنیان گەورە بووە نەخۆشیشن و سەرەڕای ئەمەش من یارییم دەكرد و گوێم پێ نەدەدان، دایكی پێ كەنی و گوتی: من مناڵێكی ئاژاوە چی بووم، بەڵام دڵم زۆر باش بوو و لێبوردەم هەبوو، تۆتی لە تەمەنی (5) ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی فورتیتودو كرد دوای ئەوەی دایكی پاڵەپەستۆیەكی تەواوی خستبووە سەر باوكی، لێرە دا دایكی دەڵێ من تۆتیم زۆر خۆش دەویست ئەو كاتەی كە لەگەڵ كۆمەڵێك كەس یاری دەكرد كە لە تەمەنی خۆی گەورتر بوون و زۆرم پێ ناخۆش بوو كە سەیرم دەكرد بە جلی یاری و پیس دەخەوت و جاروباریش بە گریان دەهاتەوە و دەیگۆت برادەرەكانم لەمن گەورترەن و یاری بە من ناكەن و بۆیە منیش ناچار دەبووم بچمە دەرەوە و داواین لێ بكەم كە یاری بە تۆتی كورم بكەن ئەمەش جارو بار رازی دەبوون و جاروباریش رازی نەدەبوون رۆژێك لە رۆژان لە كاتی مەشقدا تۆتی داوای لە هەندێ مناڵان كرد كە بەشداری بكەن، بەڵام داواكەی تۆتیان رەتدكردەوە دایكی بەوە زۆر دڵگران بوو كە سەیری كرد تۆتی كوری دەگرێ بۆیە داوای لێ كردن بۆ چەند ساتێكیش بێت یاری پێ بكەن ئەوەبوو تۆتی لە یەكەمین یاری یاریكرد و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات كە بووە هۆی ئەوەی وەكو یاریزانێكی سەرەكی یاری بكات.
كاتی مناڵی تۆتی جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ مناڵانی دیكە هەبوو، فیوریلای دایكی دەڵێ تۆتی كوڕم مناڵێكی سادە نەبوو و بە پێچەوانەی هەموو مناڵێكی جیهان بوو هیچ كاتێك سەیری كارتۆن و وێنەی جولاوی نەدەكرد و گرنگیەكی زۆری بە تۆپی پێ دەدات و دایكی زیاتر دەڵێ تۆتی لە ناوەڕاستی یاریگا یاری دەكرد و ئاستی هونەری زۆر باش بوو و بە هەردوو قاچ یاری دەكرد و هۆكارێكی دیكەی هەبوو كە لە برادەرەكانی زیركترە ئەویش لە یاریگا دەیزانی چۆن یاری بكات و بە هیوای ئەوە بوو كە لە یارییەكان یاری بكات، تۆتی وای لێهات كە لەگەڵ ریكاردۆی برای سەردانی یاریگای ئۆڵۆمپی بكات بۆ سەیر كردنی یانەی رۆما سەرەڕای بچووكی تەمەنی، فیوریلا دەڵی ساڵی (1986) یەكەمین هەنگاوی تۆتی بوو لە ژیانی وەرزشی دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی لودیجیانی كرد و هەر لەوێ بەخێرایی ئاستی بەروە لوتكە رۆیشت و هەر زوو وەكو باران بۆندی بەسەر داباری لەوانە هەردوو یانەی رۆما و لازیۆ سەرەرای ئەوەی تەمەنی (10) ساڵ بوو، هەر چەندە پرۆتۆكۆڵ لە نێوان هەردوو یانەی لۆدییجیانی و لازیو هەبوو كە هەر یاریزانێكی لاو پەیدا بێت دەبێت بچێتە یانەی لازیو، بەڵام ئەمدیۆ میرۆنی كە كەسایەتیەكی ناودارە لە یانەی رۆما و پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ ماڵی تۆتی و حەزی دەكرد كە یاریزانی لاو بباتە یانەی رۆما كە هاندەرێكی سەرەكی ئەو یانەیە بوو و حەزیشی دەكرد بە بەردەوامی بچێتە یاریگای رۆما بۆ هاندانی ئەستێرەكانی ئەو یانەیە، دوای ئەوەی ئەمید میرۆنی زانی ئەمن هاندەری یانەی رۆمام داوای لێكردم كە ببم بینی ئەمەش لە یاریگای رۆمای ئۆڵۆمپی بوو لەگەڵ ریكاردۆی برام و هەر لەوێ داوای واژووی لێكردم ئەمەش بووە خۆشحاڵی بنەماڵەكەم چونكە هەر هەموویان هاندەری یانەی رۆمان بە تایبەتی فیوریلا یەكێكە لە گەورە هاندەرەكانی كچان، دوای گەرامەوە ماڵەوە بە دایكم گۆت دایە لەبەر خاتری چاوەكانی تۆ چوومە یانەی رۆما و بۆندی هەردوو یانەی میلان و لازیۆم رەتكردەوە و ئەویش منی لە باوەش گرد و بەزەردەخەنەوە گوتی: گەر هاتوو بۆندت بۆ هەردوو یانەی میلان و لازیۆش مۆرت بكردبایە قەت من لە عەشقی و خۆشی رۆما دەرنەدەچووم، دایكی زیاتر گوتی: كە تۆتی تەمەنی گەیشتە (14) ساڵی تۆتی و برادەرە مناڵەكانی شەرەفی دیداری سەرۆكی یانەی رۆما فیولایان وەرگرت و تەوقەیان لەگەڵدا كرد و لەسەرووی هەموویان زۆر قسەی لەگەڵ تۆتی كرد و پێی گۆت زۆر مەدح و سەنای تۆم بیستووە بۆیە داوات لێدەكەم كە زیاتر هەوڵ بدەی لە دوا رۆژدا و ئەم قسەش زیاتر ورەی تۆتی بەرزكردەوە و دڵی مناڵەكانی خۆشتر كرد و دواتر كە گەرایەوە ماڵەوە بە ماچ و خۆشی پێشوازیان لێكرد و باوكی و ریكاردۆی برای لە باوەشیان كرد و پێیان گۆت: باسی ئەوەمان بۆ بكە كە فیولا چ قسەی لەگەڵ تۆكرد و چۆن تەنیا باسی ئاستی تۆی كرد.
لە (28)ی مارسی ساڵی (1993) كە یەكەمین یاری بوو بۆ تۆتی لەگەڵ تیپی یەكەمی یانەی رۆما بەرامبەر یانەی برێشیا و بەسەركەوتنی یانەی رۆما تەواو بوو بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لەم یارییەدا تۆتی گۆڵێكی تۆمار كرد، تۆتی بە نیاز بوو باس لە رابردووی خۆی بكات، بەڵام كە سەیری چاوی دایكی كرد وای كرد كە رێگا بە دایكی بدات ئەو سەرەتا قسە بكات و گوتی من زۆر خۆشحاڵ بووم بە یەكەمین گۆڵی تۆتی لەگەڵ یانەی رۆما، كە گەرایەوە ماڵەوە داوای لە ریكاردۆی برای كرد كە جلی بگۆڕێ بە بۆنەی یەكەمین گۆڵی لە یانەی رۆما داوەتیان بكات بە ئایس كرێم و تۆتی زیاتر گوتی ئەمە یەكەمین جارە ببینم ریكاردۆی برام وا بە پەلە جل لەبەر بكات دوای ئەوەی گوێ بیستی ناوی ئایس كرێم بوو لەبەردەم وەستا بۆ دەرچوون چونكە زۆر عەشقی ئایس كرێم بوو، هەر لەو كات و ساتەدا دەوری تۆتی لە یانەی رۆما و هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا بە دیار كەوت و بۆندێكی وەكو یاریزانێكی پێشەگر مۆركرد وەكو یاریزانێكی پێشەگر مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ، دایكی دەڵی نزیكترین پاڵەوانیەتی لە دڵی تۆتی مۆندیالی (2006) بوو كە گەیشتە بەرزترین ئاستی و بووە خۆشحاڵی گەڵی ئیتاڵیا.
ئیملاری بلازی شاژنەجوانی ئیتاڵیای پێشوو و بێژەری تەلەڤزیۆنی ئیتاڵیایە و جادوكەر و سەرنج راكێشە لەقسە كردن، باسی سێ ساڵ لە برادەری خۆی لەگەڵ تۆتی دەكا و دەڵێ دەبێ سەرەتا باسی شتێكی گرنگ بكەم ئەویش من سەرەتا تۆپێ پێ لای من گرنگ نەبوو بەقەد برادەریم لەگەڵ تۆتی من ماوەیەكی زۆر چاودێریم كرد كە لەگەڵ برادەركانی لە گەرەكەكەیان یاری دەكرد و سەیری خولی ئیتاڵیام لە شاشەی تی ڤی یەكان دەكرد و پەیوەندیم بە تۆتی كرد كە لەگەڵ هەردوو خوشكم سیلفیا و میلۆری لە چێشتخانەی ڤیلات لەگەڵ هاورێیەكانم نانمان دەخوارد و سەیرم كرد تۆتی سەیری من دەكات و زەردەخەنەی لە لێوی دیار بوو و دواتر سلاوی لە من و خوشكەكانم كرد و داوای ژمارەی تەلەفۆنی منی كرد دواتر قسەمان لەگەڵ یەكتر كرد و پاشان هەموو رۆژێك بەیەكەوە دەردەچووین دواتر تۆتی لەسەر مێوانەكەی گۆتی ئێلاری شتێكی زۆر خراپی هەیە ئەویش جگەرەیەكی زۆر دەخوات و من ویستم لەوە رزگاری بكەم داوام لێكرد كە ئەو كاتەی ئێمە لەگەڵ یەكین نابێ جگەرە بكێشی و ئیلاریش گوتی: من حەز دەكەم ئەو شتە وازبهێنم و بەڵێن دەدەم كە ئەو كاتەی لەگەڵ تۆتیم جگەر ناكێشم.
لەكەنیسە نزیكەی (12) كامیرای تەلەڤزیۆنی هەبوو و ئێلاری باسی لە شەوی ئاهەنگی گواستنەوەی خۆی كرد بۆ تۆتی ئەمەو تۆتی فلیمی ئەو ئاهەنگی بە سی هەزار یۆرۆ فرۆشت كە تیاییدا بنەماڵەی هەردوو لا و برادەران و هاندەرانی یانەی رۆما ئامادەبوون، ئیلاری بە جلی بووكینیش گەیشتە كەنیسە و تۆتی بە جل وبەرگی هەناری لە پێشوازی ئیلاری دابوو و لە یەكەم هەنگاوی ئاهەنگەكە ئەنگوستیلەی خۆیان گۆرییەوە، تۆتی گوتی: زۆرم پێ ناخۆش بوو كە جەماوەر و ئامادەبووان بە قسەی ناشیرین و نا وەرزشی پێشوازییان لە كاسانۆ یاریزانی پێشووی رۆمای كرد كە بریاریدا بچێتە یانەی لازیۆ كە دوژمنی سەرەكی یانەی رۆما بوو، سەبارەت بە ئیلاری گوتی: ئیلاری كچێكی زۆر جوانە و لە ژیانمدا كە ویستبم ناخۆشیەكانی منی لەگەڵ ماریا لەبیر بردەوە كە تیاییدا سەركەوتوو نەبووم، ئیلاری دوو گوڵی جوانی پێشكەش كردم ئەویش كوڕم تریستیان و كچم شانێل بوو كچێكی نازدارە و رووخۆشە و خۆشم دەوێ سوپاسی لۆرینزۆ و فیوریلا كە تۆتیان بۆم هێنایە دونیا كە ئەمەی زانی فیوریلا گوتی: دووجار چەپڵە بۆ تۆتی لێ دەدەم یەكەمیان لەو ئاستە بەرزەی كە تۆپی پێ نیشانی دەدا و دووەمیشیان دەستنیشانكردنی هاوسەری ئیلاری جوان و ناسك بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-25 18:27:12

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

Re: ژیانی تۆتی

bjit seta gyan totti gula

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-25 20:25:06

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ژیانی تۆتی

سوپاس  به‌ساقه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net