❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-20 11:12:25

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای

ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان.....



پێم خۆشه‌ ئه‌م جاره‌ بابه‌تێک وه‌ر بگێڕم که‌ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌و پێش ڕووی داوه‌ ، وه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ .. به‌و هیوایه‌ی ببێته‌ په‌ند و عیبره‌ت....

سایه‌ فارس

السلام علیکم و رحمه‌ الله و برکاته‌...

سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و دروود و سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی وه‌ هاوه‌ڵانی و شوێن که‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی....

هه‌موو ئه‌وه‌مان بیستوه‌ که‌ دانیشتوانی یه‌کێ له‌ شاره‌ کۆنه‌کانی ئیتالیا شانازیان به‌ مماره‌سه‌ی جنس کردووه‌ له‌گه‌ڵ هاو ڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان!

هه‌روه‌ها هه‌ستاون به‌ کێشانی وێنه‌ی ڕووت له‌سه‌ر دیواره‌کانی ماڵه‌وه‌ له‌به‌رده‌م منداڵه‌کانیان و ژنان و گه‌وره‌کاندا ، ته‌نانه‌ت لێکۆڵه‌رانی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن ئه‌و هونه‌ری وێنه‌کێشانه له‌و شاره‌ ده‌ستی پێکردوه‌.

به‌ڵام ئایا ئه‌نجامیان چی بوو ؟‌

ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ خراپه‌ی که‌ شانازیان پێوه‌ ده‌کرد چی بوو ؟

ئه‌ی کۆتایی ئه‌و قه‌ومه‌ چی بوو؟ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ ئه‌و چیرۆکه‌ چۆن ده‌ستی پێکرد ؟

شاری بۆمبای شارێکی ڕۆمانیای کۆنه‌ له‌ ئیتالیا ، خوای گه‌وره‌ جۆره‌ها نیعمه‌تی به‌سه‌را ڕشتبوون ...

زه‌وی باشترین به‌رهه‌می کشتوکاڵی پێشکه‌ش ده‌کردن...

ئاسمان هه‌میشه‌ باراناوی بوو ، هه‌میشه‌ به‌رهه‌مه‌ سروشتیه‌کانیان له‌ به‌رده‌ستا بوو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌ غه‌یری ئه‌وان خه‌ونیان پێوه‌ ده‌بینی....

له‌ ڕۆژێکدا که‌ تایبه‌تیان کردبوو به‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی خوای ئاگر ، به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ له‌لای ئه‌و شاره‌دا بورکانێک ڕووده‌دات ، گه‌رماو تواوه‌ی ئه‌و بورکانه‌ و خۆڵه‌مێشه‌که‌ی له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌ هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیان دا ،به‌ڵام خۆڵه‌مێشی گڕگرتوو یه‌کسه‌ر له‌ناوی بردن و هه‌موو گیانی داپۆشین ،لاشه‌کانیان له‌ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا گۆڕان بوون به‌ به‌رد.

ئه‌و شاره‌ به‌ شاراوه‌یی مایه‌وه‌ ‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ،هه‌تا ئاشکرا بوو‌ و لاشه‌ی هه‌زاره‌های خه‌ڵکی به‌به‌رد بوو له‌سه‌ر ئه‌و بارو دۆخه‌ی تیایدا بون دۆزرایه‌وه‌.

مردن کتووپڕه‌ .... له‌ توانایاندا نه‌بوو هیچ کارێ بکه‌ن !

ئه‌وه‌ش دادی خواییه‌ ..... له‌ قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین ئایه‌ت هه‌ن ئاماژه‌ به‌ خه‌ڵکان ده‌کات کاتێ سزای خوایان بۆ هاتوه‌ به‌ هۆی تاوان و سه‌رپێچیه‌کانیان که‌ شعووریان نه‌بوه‌.

خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی (النحل) ئایه‌تی 45 – 46  ده‌فه‌رموێت : (أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ يَخْسِفَ اللَّهُ بِهِمُ الْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ *
أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِي تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُمْ بِمُعْجِزِينَ ).

بێگومان ئه‌و ئایه‌ته‌ به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا  ته‌تبیق ئه‌بێت ، وه‌ هاو شێوه‌کانی ئه‌وانیش.

زانایان ئاسه‌واری ئه‌و سزایه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ دانیشتوانه‌که‌ی سه‌رقاڵی کاری ڕۆژانه‌یان بوون به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هیچ بن.

لێره‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگاداری که‌وتنه‌ ناو ئه‌و کارانه‌مان ده‌کاته‌وه‌ ، وه‌ دڵنیامان ده‌کاته‌وه‌ له‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و کۆتایه‌ کتوپڕه‌ ، هه‌روه‌ک ‌ قورئانی پیرۆز له‌ سووره‌تی (الاعراف) ئایه‌ته‌کانی 97- 99 ده‌فه‌رموێت : (أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ * أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ *
أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ).

واته‌ : (ئایا دانیشتوانی ئه‌و شارو لادێیانه‌ که‌ له‌ خوا یاخین ،ناترسن له‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ سزاو به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ بدات به‌سه‌ریاندا،له‌ کاتێکدا که‌ له‌ خه‌ودا بن و فریا نه‌که‌ون خۆیان ده‌رباز بکه‌ن .وه‌ک بومه‌له‌رزه‌ی کتوپڕ و به‌هێز،یان بارانێکی به‌ خوڕی وا که‌ لافاو هه‌ڵبسێنێت و ووڵات وێران بکات ، ئایا دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌ که‌پشتیان کردوه‌ته‌ به‌رنامه‌ی خودا ترسی ئه‌وه‌یان نیه‌ سزا و تۆڵه‌ی خودایی بیانگرێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی کاری بێ سوود و بێ هووده‌ن........).

لێکۆڵه‌ران چه‌ندین نه‌خش و وێنه‌ی ڕوتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی فراوانی شذوذی جنسی ده‌کات له‌و شاره‌دا، هه‌روه‌ها ته‌ئکیدی ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ دانیشتوانی شاری بۆمبای به‌ ئاشکراو له‌به‌رده‌م منداڵان دا موماره‌سه‌ی جنسیان کردوه‌ ، وه‌ شه‌رمیان نه‌کردوه‌ که‌ ته‌سویری ئه‌و کارانایان بکه‌ن و له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی و ‌ له‌ ماڵه‌کانیاندا نمایشی بکه‌ن، به‌ڵکو شانازیان پێوه‌ کردوه‌!

لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن به‌ربڵاوی ئه‌و کاره‌ و بڵاوبونه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا زۆر ‌ گه‌وره‌تر بوه‌  له‌م چه‌رخه‌ی ئێستا!

ده‌ڵێن که‌ خوایه‌کیان هه‌بوه‌ به‌ خوای جنس ناسراوه‌ ، به‌ گه‌و‌ره‌و پیرۆزیان داناوه‌، وه‌ زیاده‌ ڕه‌ویان له‌ وێنه‌ کێشان و هه‌ڵکۆڵینی وێنه‌ی ڕووت و جنسی ، ته‌نانه‌ت ئه‌و وێنانه‌ی که‌ دۆزیویانه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر دیواری شاره‌که‌ خراوه‌ته‌ مه‌عره‌زێکی تایبه‌تیه‌وه‌ ، ڕێگه‌ به‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌که‌ن نادرێت ئه‌گه‌ر مناڵیان له‌گه‌ڵ بێت ئیلا پاش موافه‌قه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت.

ئه‌م شاره‌ وته‌ی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌بێت هه‌ر وه‌ک ده‌فه‌رموێت : (فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ *فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ). الانعام : 44- 45 .

واته‌ : ( کاتێک پشتیان کرده‌ ئامۆژگاری و به‌و تۆڵه‌ خوداییانه‌ ته‌مێیان وه‌ر نه‌رگرت، ئیتر ئێمه‌ش ده‌روازه‌ی هه‌موو جۆره‌ شتێکمان لێکردنه‌وه‌ له‌ زۆری ڕزق و ڕۆزی و باشکردنی حاڵی گوزه‌رانیان ،تا به‌و نیعمه‌تانه‌ ته‌واو دڵخۆش و شادمان بوون.. ئه‌و کاته‌ به‌ کتووپڕی سزا و به‌ڵامان باراند به‌سه‌ریاندا و له‌ ناکاودا گرتمانن و تۆڵه‌مان لێ سه‌ندنه‌وه‌ ، جا ئه‌و کاته‌ خه‌م و خه‌فه‌ت دایگرتن و که‌ساس که‌وتن بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی ڕزگاریان بێت ، ئنجا ئه‌و گه‌له‌ی سته‌مکار و هاوه‌ڵ دانه‌ر بوون بۆ خودا ، دواین که‌سیان دوایان بڕایه‌وه‌،حه‌مدو ستایشی زۆر و فراوان هه‌ربۆ خودایه‌ ه‌ پروه‌ردگاری جیهانیانه‌).

خوای گه‌وره‌ ده‌رگای نیعمه‌ت و خۆشیه‌کانی لێ کردبوونه‌وه‌ ، هه‌تا به‌شێوه‌یه‌کی کتوو پڕ سزای خۆیان وه‌رگرت و بێ هیوابوون له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌.

ئه‌و وێنانه‌ وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتوانی شاره‌که‌ن که‌ به‌به‌ردبوون ، ئه‌وه‌ش ته‌نها کۆتایی دنیاییه‌.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآَيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الْآَخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى) طه‌ : 127.

واته‌: (وه‌ک سزادانی ئه‌وانه‌ی که‌ باسکران سزای هه‌موو که‌سێکی تریش ده‌ده‌ین که‌ زیاد له‌ سنوور که‌وتبێته‌ شوێن ئاره‌زووه‌ سه‌رکه‌شه‌کانی و پشتی کردبێته‌ ڕێگای ڕاست ، ئازاری ڕۆژی دوایش سه‌ختتر و به‌رده‌وام و ته‌واو بوونی بۆ نیه‌).



له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێین : (رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ * وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ)...

و آخر دعوانا ان الحمد لله‌ رب العالمین ....

تێبینی : ته‌فسیری ئایه‌ته‌کان له‌ کتێبی ته‌فسیری (گوڵشه‌ن) وه‌رگیراوه‌.           

الإعجاز العلمي في القرآن و السنة



سایتی به‌خته‌وه‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-20 16:14:37

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای

ده‌ستت خۆش بێتو ماندوو نه‌بیت سه‌رکه‌وتوبیت..

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-22 17:18:42

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و شاره‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ سزای

دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتە جوانەکەت..
هیوادارم بەردەوام بیت لە گەڵماندا ..
خودا خێرت بنوسێت..
ئاسودە بیت لە ژیانتا....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net