❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مامم و ئامۆزاكانم هه‌رِه‌شه‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-20 12:30:43

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

مامم و ئامۆزاكانم هه‌رِه‌شه‌ی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d7bb336fa7.jpg

مامم و ئامۆزاكانم هه‌رِه‌شه‌ی رفاندن و كوشتنم لێده‌كه‌ن

وه‌كو چۆن زۆرجار تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌فامی و جه‌هاله‌ته‌وه‌ ده‌ناڵیَنن، ئه‌وا ئه‌مجاره‌ش كه‌سانیَكی كاڵفام ده‌یانه‌ویَت روحی بیَگه‌ردی كچیَكی تری ئه‌م وڵاته‌مان ئاویَته‌ی گۆرِ بكه‌ن و هه‌رِه‌شه‌ی مه‌رگی لیَده‌كه‌ن.
ئه‌و له‌رِیَگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی پیَوه‌كردین و هانای بۆ رۆژنامه‌كه‌مان هیَنا تا له‌رِیَگه‌ی لاپه‌رِه‌كه‌مانه‌وه‌ ریَگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزریَته‌وه‌، هه‌وار وه‌كو خۆی بۆی باسكردین ته‌مه‌نی(25)ساڵه‌و له‌یه‌كیَك له‌شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك نیشته‌جیَیه‌و به‌ده‌نگیَكی كزه‌وه‌ به‌مشیَوه‌یه‌ كه‌وته‌ گیَرِانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆی و وتی: یه‌كیَك له‌ئامۆزاكانم كه‌ ته‌مه‌نی(28) ساڵه‌و دانیشتوی هه‌مان ناوچه‌ی خۆمانه‌ داوام لیَده‌كات شووی پیَبكه‌م، منیش رازیی نیم به‌و شووكردنه‌، بۆیه‌ مامم هه‌رِه‌شه‌ی رفاندن و كوشتنم لیَده‌كات، لیَتانی ناشارمه‌وه‌ من ناتوانم شوو به‌و ئامۆزایه‌م بكه‌م، چونكه‌ زیاتر له‌(11) ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نمان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ربردووه‌و هه‌میشه‌ وه‌كو برایه‌ك سه‌یرمكردووه‌.
له‌قسه‌كانیدا دیاربوو كچیَكی رۆشنبیرو هه‌ست ناسك و قسه‌زانه‌، دواتر به‌رده‌وام بوو له‌باسه‌كه‌ی و وتی: دوای ئه‌و(11) ساڵه‌ی كه‌ پیَكه‌وه‌ بووین، ئیَمه‌ روومان كرده‌ ناوچه‌یه‌كی ترو له‌یه‌كتر دووركه‌وتینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆ(5) ساڵ ده‌چیَت دووباره‌ گه‌رِاوینه‌ته‌وه‌ زیَدی خۆمان و له‌گه‌ڵ ماڵی مامیَكی ترم له‌خانوویه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین و جاریَكی تر ئه‌و كورِه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌براكه‌ی جارانم و به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك ناتوانم ببمه‌ هاوسه‌ری ژیانی ئه‌و و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
دواتر وتی: من ده‌رچووی به‌شی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یمانگه‌ی هونه‌رییم و ئیَستاش له‌یه‌كیَك له‌فه‌رمانگه‌كان فه‌رمانبه‌رم، چه‌ندینجار داواكارییم هاتووه‌و ویستوومه‌ هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامبده‌م، به‌ڵام هه‌موو جاریَك ماڵی مامم ریَگربوون، نه‌ك هه‌ر نه‌یانهیَشتووه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ سه‌ربگریَت، به‌ڵكو هه‌رِه‌شه‌شم لیَده‌كه‌ن و پیَمده‌ڵیَن جگه‌ له‌ئامۆزاكه‌ت شوو به‌هه‌ر كه‌سیَكی تر بكه‌ی ده‌تكوژین و خویَنت حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ین، ئیتر به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یانه‌وه‌ ناخۆشیی كه‌وتۆته‌ نیَوان خیَزانه‌كانمان و هاتووچۆمان نییه‌، به‌ڵام له‌رِیَگه‌ی خه‌ڵكی تره‌وه‌ ئه‌م هه‌رِه‌شانه‌مان بۆ ده‌نیَـرن و چه‌ندینجاریش هه‌وڵیانداوه‌ بمرِفیَنن، تا به‌زۆر له‌ئامۆزاكه‌م ماره‌م بكه‌ن، منیش سویَندم خواردووه‌ ئه‌گه‌ر بمكوژن شووی پیَناكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ ناشایسته‌یه‌ی ماڵی مامی، باوكی هه‌ڵویَستی چییه‌، ئه‌و وتی: باوكم كه‌سیَكی بیَ وه‌یه‌و سه‌ربه‌ستی كردووم له‌وه‌ی كیَ هه‌ڵبژیَرم بۆ هاوسه‌ری ژیانم و هه‌میشه‌ پیَمده‌ڵیَ: گویَ به‌هه‌رِه‌شه‌كانی مامت و ئامۆزاكانت مه‌ده‌، لیَتان ناشارمه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ ژیانم لیَ تاڵ بووه‌و زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆم كه‌ بۆچی وازم لیَناهیَنن.
ئه‌و له‌قسه‌كردن و ده‌نگیدا دیاربوو ترسیَك له‌ناخیدایه‌ بۆیه‌ پیَیوتین: زۆر ده‌ترسم كاره‌ساتیَك بقه‌ومیَنن و بمكوژن، چونكه‌ مامم له‌یه‌كیَك له‌ده‌زگا حزبییه‌كان كارده‌كات و خه‌ڵكیَكی زۆر ده‌ناسیَت، هه‌روه‌ها دوو مامی تریشم هه‌ن به‌هه‌مانشیَوه‌ هه‌رِه‌شه‌م لیَده‌كه‌ن، جگه‌ له‌و مامه‌م نه‌بیَت كه‌ له‌گه‌ڵ خۆماندایه‌ ئه‌و پاڵپشتی ئیَمه‌یه‌و پشتگیرییم لیَده‌كات.
دواجار وتی: ئه‌م كیَشه‌یه‌ چه‌ند ساڵیَكه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام نزیكه‌ی(2) هه‌فته‌یه‌ كیَشه‌كه‌ زیاتر قووڵبووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ هانام بۆ ئیَوه‌ هیَنا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رِیَگه‌ی ئیَوه‌وه‌ داوا له‌رِیَكخراوه‌كانی ژنان و مافی مرۆڤ و به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی نه‌هیَشتنی توندوتیژیی دژی ژنان بكه‌م به‌هانامه‌وه‌ بیَن و ئه‌م كیَشه‌یه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، تكاتان لیَده‌كه‌م.. داوا ده‌كه‌م تازووه‌ فریامكه‌ون به‌ر له‌وه‌ی خویَنم حه‌ڵاڵ بكه‌ن و بمكوژن.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كه‌شی خوازراوه‌، ناو و شویَنی كاركردن و ناونیشانی ئه‌و كچه‌ وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك لای ئیَمه‌ پاریَزراوه‌، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیَشه‌یه‌ ده‌توانیَت په‌یوه‌ندیی به‌لاپه‌رِه‌ی ژنانه‌وه‌ بكات.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net