❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌یه‌ك له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-21 07:26:16

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

كورته‌یه‌ك له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر

خودای بالێ ده‌ست له‌ قورئانی پیرۆز باسی له‌ منه‌تێكی گه‌وه‌ره‌ده‌كات كه‌ تا رۆژی دوایی قه‌رزێكه‌ له‌ ملی هه‌موو باوه‌ر دارێك، ئه‌ویش ناردنی حه‌زره‌تی (محمد) ه‌ (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) خوای گه‌وه‌ره‌ ده‌فه‌رموێت": {ڵقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَڵى الْمُۆْمِنِینَ إذْ بَعَث فِیهِمْ رَسُولا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ێتْلُو عَڵیْهِمْ اێاتِهِ ۆیُزَكِّیهِمْ ۆیُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ ۆالْحِكْمَه‌َ ۆإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ ڵفِی ضلالٍ مُبِینٍ} [ێل عمران:164].

هه‌روه‌ها باس له‌ پایه‌وه‌ مه‌كانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات دروودی خودای له‌سه‌ر بێت "النَّبِیُّ أَوْڵى بِالْمُۆْمِنِینَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۆأَزْۆاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۆأُوْلُو الأَرْحَامِ بَعْضهُمْ أَوْڵى بِبَعْض فِی كِتَابِ اللَّهِ مِنْ الْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُهَاجِڕینَ إِلاَّ أَنْ تَفْعَلُوا إِڵى أَوْلِێائِكُمْ مَعْرُوفًا كَانَ ذَلِكَ فِی الْكِتَابِ مَسْطورًا))هیچ كه‌سیك وهیچ شتێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ باوه‌ردار نزیك نیه‌وه‌ شیرین تر نیه‌،  له‌ ئه‌نه‌س ده‌گێرنه‌وه‌ ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت "لا یۆمن أحدكم حتى أكون أحب إلیه من والده وولده والناس أجمعین" [متفق علیه].

له‌م كاته‌دا ئیمامی عومه‌ر _ خوای گه‌وه‌ره‌ لێی رازی بێت _ زۆر به‌ راشكاوی قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌به‌ر ده‌م پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌لێت :"ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا من تۆم له‌ هه‌موو كه‌س خۆشتر ده‌وێت له‌ باوكم و كورم و خه‌ڵكان و ماڵم. پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: ئه‌ی عومه‌ر له‌ گیانی خۆت! ئیمامی عومه‌ر ووتی: تا ئێستا نه‌گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌!. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: عومه‌ر هێشتا ماوته‌!. ئێنجا دوای ده‌مێك ئیمامی عومه‌ر هاته‌وه‌ خزمه‌تی و ووتی: ئێستا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ خۆشم خۆشه‌ویست تری. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئێستا كه‌ عومه‌ر ته‌واو بوو!

قورئانی پیرۆز له‌ زۆر شوێن باسی ئاكار ئادگارو خوره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری كردوه‌ وئێمه‌ له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ته‌نیا تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌م لایه‌نانه‌ی كه‌ قورئانی پیرۆز باسی لێوه‌كردوه‌، چونكه‌ ناتوانین هه‌موو وه‌سفه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت)  كه‌ خودای گه‌وه‌ره‌ له‌ قورئاندا باسی كردوه‌ بیخه‌ینه‌روو، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ پێویستی به‌ چه‌ندیین كتێب ولێكۆلینه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌لێرانه‌ ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ روو وه‌ك:

1- كاتێك خودای گه‌وه‌ر باس له‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌كات به‌ناو ناویان ده‌هێنێت وه‌ك:" یا ادم، یا نوح، یا ابراهیم ، یا موسى، یا عیسى، یازكریا، یا یحیى تادوایی به‌لێم له‌كاتی ناو هێنانی پێغه‌مبه‌ر به‌: یا ایها النبی، یا ایها الرسول، یا ایها المدثر، یا ایها المزمل".

2- وه‌یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بۆ گشت جیهان نێردراوه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی عیسى ده‌فرموێت: {ۆرَسُولا إِڵى بَنِی إِسْرَائِیڵ}، وه‌ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی هود ده‌فرموێ: {ۆإِڵى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا}... تادوایی، به‌لێم سه‌باره‌ت به‌ حه‌زره‌تی محمد صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: {ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا مُبَشِّرًا ۆنَذیرًا}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ ڕجَالِكُمْ ۆڵكِنْ رَسُوڵ اللَّهِ ۆخَاتَمَ النَّبِیِّینَ ۆكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمًا}.

*هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌دا هاتوه‌:"له‌ ئه‌بی هوریره‌ ده‌گێرنه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویتی: مپلی ومپل الأنبیاء من قبلی كمپل رجل بنى بنیانا فأحسنه وكمله إلا موچع لبنه‌ من زاویه‌ من زوایاه فجعل الناس یگوفون به ویعجبون ویقولون هلا وضعت هذه اللبنه‌ قال فأنا تلك اللبنه‌ وأنا خاتم النبیین"{صححه الألبانی}.

هه‌روه‌ها خودای گه‌وره‌ وه‌ك رێز لێنانێك له‌ پێغه‌مبه‌ر په‌یمانی له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌ر گرتوه‌ هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر هات سه‌ری خه‌ن وپشتكیری ونه‌سه‌ره‌تی بده‌ن وهه‌روه‌ها خۆشیان _ واته‌ پێغه‌مبه‌ران _ گه‌واهی ده‌رن له‌سه‌ر ئه‌م عه‌هد وپه‌یمانه‌:{ۆإِژْ أَخَژَ اللَّهُ مِیثاقَ النَّبِیِّینَ ڵمَا ێَتَیْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ ۆحِكْمَه‌ٍ ثمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ڵتُؤْمِنُنَّ بِهِ ۆڵتَنْصُرُنَّهُ قَاڵ أَأَقْرَرْتُمْ ۆأَخَذْتُمْ عَڵى ذلِكُمْ إِصْڕی قَالُوا أَقْرَرْنَا قَاڵ فَاشْهَدُوا ۆأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِینَ}.

* خودای گه‌وره‌ خۆی ناساندنی پێغه‌مبه‌ری راگه‌یاندوه‌ له‌ رابووردوی له‌ ئێستا و ئاینده‌دا، به‌ڵگه‌شمان گه‌لێك زۆره‌ هه‌ر له‌ ژمار نایه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستین به‌ به‌راوردێك له‌نێوان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت)  له‌(مكه‌) له‌ نێوان كۆچ وئه‌شكه‌نجه‌ی موسلمانان وفتوحات ئه‌وان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر{ۆرَفَعْنَا ڵكَ ذكْرَكَ} قه‌تاده‌ ده‌ڵێت: "خودای گه‌وه‌ره‌ یادی پێغه‌مبه‌ری له‌ دونیاو رۆژی دوایی به‌رز راگرتوه‌، هه‌رچی وتار خوین نوێژ خوێنێك هه‌یه‌ ده‌بێ رۆژێ پێنج جاران بڵێت: أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله".حه‌سانی كوری  سابت كه‌ شاعیری پێغه‌مبه‌ر بوو ده‌ڵێ:

چم الإله اسم النبی إلى اسمه ** إذ قال فی الخمس المؤذن أشهد

وشق له من اسمه لیجله ** فذو العرش محمود وهذا محمد

* له‌سوره‌تی (النجم) چه‌ند وه‌سفێك ده‌خاته‌ پالأ حه‌زره‌تی (محمد) (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت):

   1.

      سه‌قامگیرو دامه‌زراوی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت((مَا ضلَّ صَاحِبُكُمْ ۆمَا غَوى)).
   2.

      راست گۆیی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت ((ومَا ينْطقُ عَنِ الْهَوى)).
   3.

       هاورێیه‌تی ئه‌مینی نیگاه‌ كه‌مه‌به‌ستی جبریله‌ ((عَلَّمَهُ شَدِیدُ الْقُۆى)).
   4.

      ساغ وسافی چاوه‌كانی له‌ هه‌ر دیمه‌نێكی شه‌یتانی وهه‌ڵخه‌له‌تاوی((مَا زَاغَ الْبَصَرُ ۆمَا طغَى))
   5.

      ساف وبێگه‌ردی سینه‌ی((أَڵمْ نَشْرَحْ ڵكَ صَدْرَكَ))
   6.

      ره‌وشت به‌رزی ((وإِنَّكَ ڵعَڵى خُلُقٍ عَظیمٍ

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-21 11:30:59

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: كورته‌یه‌ك له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌ خوا پاشتت باته‌وه‌

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-22 17:25:05

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: كورته‌یه‌ك له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر

دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتە جوانەکەت..
هیوادارم بەردەوام بیت لە گەڵماندا ..
خودا خێرت بنوسێت..
ئاسودە بیت لە ژیانتا....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net