.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان وحوكمه‌كانی
له سوننه‌تی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)
(فضائل وأحكام عشر ذي الـحجة)
بسم الله الرحمن الرحيم
سوپاس و ستایس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌ندێك كاتی موباره‌كی داناوه بۆ به‌نده صاڵحه‌كانی كه‌وا بتوانن كرداری چاكی تێدا ئه‌نجام بده‌ن ، وه صهڵات و سه‌لامیش له سه‌ر پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێت كه (حوكم و ئادابه‌كانی) كات و شوێنه پیرۆز و موباره‌كه‌كانی رِوون كردووه‌ته‌وه بۆ موسڵمانان ، هه‌روه‌ها له سه‌ر هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتووانی به چاكه كه زیندوو كه‌ره‌وه‌ی درووشمه‌كانی ئایینی خوا و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌رن (صلى الله عليه وسلم) .
ته‌مه‌نی موسڵمانانی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌م تر و كورت تره له ته‌مه‌نی موسڵمانانی ئوممه‌تانی پێشووتر ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : : ((أعمارُ أمتـي ما بين الستين إلـى السبعين ، وأقلهم مَنْ يـجوز ذلك)) صحيح سنن الترمذي رقم : (3550) وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (4236) .
واته : ته‌مه‌نی ئوممه‌ته‌كه‌ی من له نێوان شه‌ست تا حه‌فتا ساڵدایه ، و كه‌میان هه‌یه له‌وه‌نده ته‌مه‌نیان تێپهرِ بكات .
به‌ڵام خوای گه‌وره به فه‌زڵی خۆی هه‌ندێك كات و كرداری داناوه كه‌وا ده‌بێته مایه‌ی به‌ره‌كه‌ت و زیاد بوونی ته‌مه‌ن ، جا له‌و كاته موباره‌كانه :(ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیانه / عشر ذي الحجة)
به‌ڵگه له سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م ده رۆژه :
1 ـ خوای گه‌وره له قورئاندا سوێندی پێ خواردووه و فه‌رموویه‌تی :[وَالْفَجْرِ (1) وَلَيَالٍ عَشْرٍ (2)] [سورة الفجر] ، قال ابن كثير : (الـمراد بـها عشر ذي الـحجة).
واته : مه‌به‌ست به‌و ده (10) رِۆژهی كه خوا سوێندی پێخواردووه بریتى یه له ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان .
2 ـ هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی [وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ] [سورة الـحج : (27)] ، قال ابن عباس (رضي الله عنه) : (أيام العشر). واته : زیكری خوا بكه‌ن له رِۆژه زانراوه‌كاندا كه بریتین له ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان .
3 ـ وه (سعید بن جبیر) دهگێرِێتهوه له (ابن عباس)ـه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((ما من أيامٍ العملُ الصالـح فيهنَّ أحبُّ إلى الله منه في هذه الأيام العشر ، قالوا : ولا الـجهاد في سبيل الله ؟ قال : ولا الـجهاد في سبيل الله ، إلاَّ رجلٌ خرج بنفسه وماله ولَـمْ يرجعْ من ذلك بشيء)) صحيح البخاري رقم : (969) وصحيح سنن الترمذي رقم : (757) واللفظ لـهُ .
واته : هیچ رِۆژانێك نى یه كرده‌وه‌ی چاكه تێیدا خۆشه‌ویست تر بێت له لای خوا وه‌كو ئه‌م ده رِۆژهی مانگی حاجیان ، ووتیان : ته‌نانه‌ت جیهادیش له پێناو خوادا ؟ فه‌رمووی : ته‌نانه‌ت جیهادیش له پێناو خوادا ، ته‌نها مه‌گه‌ر پیاوێك نه‌بێت كه به خۆی و ماڵ و سامانى یه‌وه ده‌ربچێت بۆ جیهاد له پێناوی خوادا و هیچیش له‌وانه نهگهرِێتهوه
له به‌ر ئه‌مه (سعید بن جبیر) ئه‌گه‌ر ئه‌م ده رِۆژه بهاتبایه ئه‌وه‌نده هه‌وڵی ده‌دا و تێده‌كۆشا بۆ خواپه‌رستی به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه نزیك بوو له توانادا نه‌بێت .
هه‌روه‌ها لێی دهگێرِنهوه كه فه‌رموویه‌تی :((لا تُطفئوا سُرُجَكم ليالـي العشر)) .
واته : شه‌وانی ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان چراكانتان مه‌كوژێننه‌وه .
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه : شه‌ونوێژ بكه‌ن و قورئان بخوێنن و زیكری خوا بكه‌ن .
قال الـحافظ ابن حجر العسقلانـي رحمه الله : (والذي يظهر أنَّ السبب فـي امتياز عشر ذي الـحجة : لـمكان اجتماع أمهات العبادة فيه ، وهـي الصلاة والصيام والصدقة والـحج ، ولا يتأتـى ذلك فـي غيرهِ) فتح الباري شرح صحيح البخاري : (2 / 593) .
واته : ئه‌وه‌ی رِوون بێت له هۆكاری تایبه‌ت مه‌ندێتی ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان ئه‌وه‌یه : كه ئه‌م ده رِۆژه بنه‌وای په‌رستشه‌كانی تێدا كۆبووه‌ته‌وه ، كه‌وا بریتین له نوێژ و رِۆژوو و ێه‌ده‌قه و حه‌ج ، وه ئه‌مانه‌ش له هیچ كاتێكی تردا كۆنابێته‌وه .
وه پرسیار كراوه له (شیخ الإسلام ابن القیم) : ئایا ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان چاك تر و گه‌وره تره یان ده رِۆژهكهی كۆتایی مانگی رِهمهزان ؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی : (رِۆژانی ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان چاك تره له رِۆژانی ده رِۆژهكهی كۆتایی مانگی رِهمهزان ، وه شه‌وانی ده رِۆژهكهی كۆتایی مانگی رِهمهزان چاك تره له شه‌وانی ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان)(زاد الـمعاد : (1 / 57) ، وقد نُقِلَ هذا القول عن شيخ الإسلام ابن تيمية أيضاً .).
* ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه سوننه‌تن له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێن :
1 ـ زۆر ئه‌نجام دانی كرده‌وه چاكه‌كان به گشتی : وه‌كو : قورئان خوێندن و ێه‌ده‌قه كردن و فه‌رمان كردن به چاكه و قه‌ده‌غه كردنی خراپه و جگه له‌مانه‌ش ، [به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوو] .
2 ـ نوێژ : به‌وه‌ی كه زوو بچیت بۆ نوێژه جه‌ماعه‌ته‌كان و په‌له و پێشبرِكێ بكه‌یت بۆ رِیزی یه‌كه‌م ، هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانی نوێژه سوننه‌ته‌كانی پێش و پاشی نوێژه فه‌رزه‌كان و شه‌ونوێژ و زوحا و سوننه‌تی ده‌ست نوێژ ، هه‌روه‌ها ده‌شتوانیت نوێژی (سوننه‌تی رِهها / التطوع الـمطلق) زۆر بكه‌یت ، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((عليكَ بكثرةِ السجود لله ، فإنَّكَ لا تسجدُ لله سجدةً إلاَّ رفعكَ اللهُ بـها درجةً ، وحطَّ عنك بـها خطيئةً)) صحيح مسلم رقم : (488) .
واته : زۆر سوژده ببه بۆ خوا ، چونكه تۆ یه‌ك سوژده نابه‌یت بۆ خوا ئیللا خوای گه‌وره به هۆی ئه‌و سوژدهیهوه پله‌یه‌ك به‌رزت ده‌كـاته‌وه و تاوانێـكـیشت له سه‌ر لا ده‌بات .
3 ـ رِۆژوو : هه‌ندێك له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویانه : ((كان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يصوم تسع ذي الـحجة)) صحيح سنن أبـي داود رقم : (2437)
واته : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نۆ رِۆژهكهی مانگی حاجیان به رِۆژوو ده‌بوو .
وه پرسیار كراوه له (الشیخ عبد العزیز بن باز) سه‌باره‌ت به كه‌سێك كه بۆچوونی وایه به رِۆژوو بوون له ده رِۆژی مانگی حاجیاندا بیدعه‌یه ؟
ئه‌ویش فه‌رمووی : (هذا جاهِلٌ يُعلَّم ، فالرسول (صلى الله عليه وسلم) حضَّ على العمل الصالـح فيها ، والصيامُ من العمل الصالـح) نقلاً عن كتاب : (فضل عشر ذي الـحجة وأحكام الأضحية) لسالـم العجمي ص : (2) .
واته : ئه‌و كه‌سه كه بۆچوونی وایه كه‌سێكی نه‌زان و جاهیله و پێویسته فێر بكرێت ، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هانی موسڵمانانی داوه بۆ ئه‌نجام دانی كرداری چاكه له‌و ده رِۆژهدا ، وه رِۆژوویش له كرداره چاكه‌كانه .
4 ـ رِۆژووی رِۆژی عه‌ره‌فه به تایبه‌ت : سوننه‌ت وایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نهرِۆیشتوون بۆ حه‌ج و له عه‌ره‌فه‌دا نین و له ماڵدان كه‌وا به تایبه‌ت له رِۆژی عه‌ره‌فه‌دا (9 / ذو الـحجة) به رِۆژوو بن ، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((صيامُ يوم عرفة أحتسبُ على الله أنْ يُكَفِّرَ السنة التـي قبلهُ والتـي بعدهُ)) صحيح مسلم رقم : (1162) .
واته : رِۆژووی رِۆژی عه‌ره‌فه چاوهرِوانم كه خوا بیكاته مایه‌ی كه‌فاره‌ت و سرِینهوه و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك له پێشى یه‌وه و ساڵێكیش له پاشى یه‌وه (واته : ببێته كه‌فاره‌تی تاوانی دوو ساڵ) .
5 ـ عومره و حه‌ج كردن : چونكه حه‌ج كردن له رِۆژی هه‌شته‌می مانگی حاجیانه‌وه(8/ذو الـحجة) ده‌ست پێده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به (حه‌جی ئیسراحه‌تی دوای عومره / حج التمتع) ئیحرام ده‌به‌ستن ، بۆیه پێویسته له پێشدا عومرهكهت ئه‌نجام بده‌یت ئه‌نجا له رِۆژی هه‌شته‌می مانگی حاجیانه‌وه(8/ذو الـحجة) ئیحرام بكه‌یت بۆ حه‌ج .
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی :[وَأَتِمُّواْ الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلّهِ] [سورة البقرة : (196)] .
6 ـ ووتی : (الله أكبر ...) له‌م ده رِۆژهدا هه‌موو كاتێك :
قال الإمام البخاري فـي صحيحه : (كان ابن عمر وأبو هريرة (رضي الله عنهم) يـخرُجان إلـى السوق فـي أيام العشر يُكبِّران ويُكبِّرُ الناسُ بتكبيرهـما) فتح الباري شرح صحيح البخاري : (2 / 589) .
واته : (ابن عمر وأبو هریره رضي الله عنهم) له ده رِۆژی مانگی حاجیاندا ده‌رده‌چوون بۆ بازارِ و ده‌یانووت : (الله أكبر ...) و خه‌ڵكیش به دوایاندا ده‌یانووت : (الله أكبر ..) .
وجاء فـي فتوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء : (يُشرعُ التكبير الـمطلق فـي جميع الأوقات من أول دخول شهر ذي الـحجة إلى آخر أيام التشريق ...) فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء ، الفتوى رقم : (10777) .
وقالت أيضاً : (التكبير مشروع فـي عشر ذي الـحجة مطلقاً) فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء ، الفتوى رقم : (9887) .
ئه‌م سوننه‌ته پشت لێهڵكراوهش پێویستی به زیندوو كردنه‌وه هه‌یه ، جا رِهحمهتی خوا له‌و كه‌سه بێت هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌دات .
وه ووتی : (الله أكبر ...) به‌م شێوازه ده‌بێت :(الله أكبر .. الله أكبر .. لا إلـهَ إلاَّ الله ، والله أكبر .. الله أكبر .. وللهِ الـحمد) انظر : أحكام العيدين فـي السنة الـمطهرة ص : (30) .
7 ـ خۆ ئاماده كردن بۆ قۆچ و قوربانی ئه‌نجام دان :
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی وا بوو قوربانی بكات ئه‌وا حه‌رامه له تووكی هه‌موو لاشه‌ی و نینۆكه‌كانی لابه‌رێت یان لێی بقرتێنێت و كه‌می كاته‌وه ، له سه‌ره‌تای مانگی حاجییانه‌وه (ژو الحجه) تاوه‌كو قوربانىیه‌كه‌ی سهردهبرِێت .
عن أم سلمة أن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال: "إذا دخلت العشر وأراد أحدكم أنْ يضحي ، فلا يـمس من شعره وبشره شيئاً" صحيح مسلم رقم : (1977) .
واته: ئه‌گه‌ر ده رِۆژی یه‌كه‌می مانگی (ذو الحجة) هات ، وه كه‌سێك ویستی ههبووقوربانی بكات ، ئه‌وا با هیچ له تووك و پێستی نه‌كاته‌وه.
وفـي رواية : "فلا يأخذن شعراً ولا يقلمن ظفراً". واته: با نه له‌تووكی لا به‌رێت و نه نینۆكی بقرتێنێت.
وقد استدل بعض الفقهاء بـهذا الـحديث على أن من (دخلت عليه عشر ذي الـحجة وأراد أن يضحي … أنه يـحرم عليه أخذ شيءٍ من شعره وأظفاره حتى يضحي في وقت الأضحية) شرح صحيح مسلم للإمام النووي : (13 /116)
واته : هه‌ندێك له زانایان ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌كه‌نه به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ویستی هه‌بوو قوربانی بكات ئه‌وا حه‌رامه له سه‌ری هیچ له تووك و نینۆكی لا به‌رێت هه‌تا قوربانی ده‌كات له كاتی سه‌ر برِینی قوربانیدا دوای ئه‌نجام دانی نوێژی جه‌ژن.
8 ـ قۆچ و قوربانی كردن له رِۆژی جه‌ژندا :
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی :[وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُم مِّن بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ] [سورة الـحـج : (27)] .
واته : وه زیكری خوا بكه‌ن له رِۆژه زانراوه‌كانی (ده‌یه‌می یه‌كه‌می مانــگی حاجیان) له سه‌ر ئه‌و ووڵاخ و ئاژه‌ڵانه‌ی كه خوا كردوویه‌تی به رزقیان بۆ قوربانی كردن ، جا لێی بخۆن و لێشی بده‌ن به ده‌رخواردی هه‌ژارانی بێ نه‌وادا
عن مخنف بن سليم (رضي الله عنه) قال : كنا وقوفا عند النبي (صلى الله عليه وسلم) بعرفة فقال : "يا أيَّها الناس إنَّ على كُلِّ أهلِ بيتٍ في كل عام أُضحية …" الـحديث (صحيح سنن أبـي داود رقم : (2788).
واته: ئه‌ى خه‌ڵكینه پێویسته له سه‌ر هه‌موو خێزانێك هه‌موو ساڵێك قوربانى بكات.
وعن جندب بن سفيان البجلي (رضي الله عنه) قال : " شهدت النبي (صلى الله عليه وسلم) يوم النحر قال : من ذبح قبل أن يصلي فليعد مكانـها أخرى ومن لـم يذبح فلْيَذْبَحْ " صحيح البخاري رقم : (5562) وصحيح مسلم رقم : (1960) .
واته : پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه وسلم) بینى له رِۆژى جه‌ژنی قورباندا فه‌رمووى : هه‌ركه‌سێك قوربانى
كردووه پێش ئه‌وه‌ى نوێژى جه‌ژن بكات با له جیاتى ئه‌و قوربانى یه قوربانى یه‌كى تر بكاته‌وه و ئه‌وه‌ش نه‌یكردووه با بیكات .
* مهرِێك یان بزنێك بۆ پیاوێك و خاو خێزانه‌كه‌ی ده‌بێت :
عن عطاء بن يسار قال : ((سألتُ أبا أيوب الأنصاري كيف كانت الضحايا فيكم على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم ؟ قال : كان الرجل في عهد النبي (صلى الله عليه وسلم) يُضحي بالشاة عنهُ وعن أهل بيتهِ ، فيأكلون ويُطعمون)) صحيح سنن الترمذي رقم : (1505) ، وصحيح سنن ابن ماجه رقم: (2563).
واته: پرسیارم كرد له (أبو أيوب الأنصاري): قوربانی ئه‌نجام دان چۆن بوو له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم ؟ فه‌رمووی: له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) پیاو ئاژه‌ڵێكی (مهرِێك یان بزنێك)ی ده‌كرد به قوربانی بۆ خۆی و خێزانی و منداڵه‌كانی ، وه خۆیان لێان ده‌خوارد و لێشیان ده‌دا به خه‌ڵك بۆ خواردنی .
* قوربانی چێشتی جه‌ژنه :
عن بريدة رضي الله عنه قال : " كان النبي (صلى الله عليه وسلم) لا يَخرج يوم الفطر حتّى يطعم ، ويوم النحر لا يأكل حتى يرجع فيأكل من نسيكته" صحيح سنن الترمذي رقم :(542) وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (1756) .
واته : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِۆژى جه‌ژنى رِهمهزان له ماڵ ده‌رنه‌ده‌چوو هه‌تا خواردنى نه‌خواردایه ، وه رِۆژى جه‌ژنى قوربان خواردنى نه‌ده‌خوارد هه‌تا دهگهرِایهوه له نوێژى جه‌ژن ئه‌نجا له قوربانىیهكهیى ده‌خوارد .
وه بۆ زیاتر شاره‌زا بوون له (ئه‌حكام و ئادابه‌كانی) قوربانی كردن ئه‌وا ئه‌م كتێبه بخوێنه‌ره‌وه :


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتە جوانەکەت..
هیوادارم بەردەوام بیت لە گەڵماندا ..
خودا خێرت بنوسێت..
ئاسودە بیت لە ژیانتا....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه