❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویسته‌ بانگدان‌ ته‌وحید بکرێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-24 22:59:43

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

پێویسته‌ بانگدان‌ ته‌وحید بکرێ

بانگدان پێویسته‌ ته‌وحید بکرێ له‌ مزگه‌وته‌کان دا
ئا / ئه‌حمه‌د جه‌وده‌ت عه‌لی ئاغا عوزیری ........
shauazang@yahoo.com
ئاشکرایه‌ که‌ رێژه‌ی زۆری دانشتوانی کوردستان مسولآمانن ئاینی ئیسلام ئاینی سه‌ره‌کیه‌ له‌ کوردستان دا.
له‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی ناو شاره‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ مزگه‌وت هه‌یه‌ که‌ شوێنی عیباده‌ت کردن و ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌کان و زۆربه‌ی جار به‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ش داده‌ندرێ بۆ خه‌ڵکی موسوڵمان به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و گرێکار که‌ زۆرجار ئه‌و یه‌ک کاتژمێره‌ی که‌ وه‌ک رێست هه‌یانه‌ له‌سه‌ر کاره‌کانیان له‌ مزگه‌وته‌کان به‌سه‌ر ده‌به‌ن جا چ به‌ نوێژو قورئان خوێندن بىَ یان ته‌تها به‌بێده‌نگی دانشتن بی که‌ ئه‌ویش به‌ عیباده‌ت داده‌ندری.
نوێژ ڕوکنێکه‌ له‌ ئه‌رکانه‌کانی ئیسلام , خوای گه‌وره‌ نوێژکردنردنی له‌ سه‌ر ئیمانداران فه‌رز کردووه‌ , هه‌روه‌ها بانگدان له‌ کاتی فه‌رزه‌کاندا له‌ سونه‌تێکی موئه‌که‌ده‌ , یه‌که‌م جار رژێمی بانگدان له‌ ئیسلام دا له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌ری هه‌ڵدا له‌ مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ له‌کاتی ته‌واوبونی دروستکردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د . خ) دا که‌ وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که‌ بیلالى حه‌به‌شى (خ . ر) یه‌که‌م بانگی دا له‌ مێژوی ئیسلام دا پاشان ئه‌م رێسایه‌ په‌یره‌و کرا له‌ ئیسلام دا.
له‌به‌ر گه‌وره‌ بوونی شاره‌کان و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵکا  وای لێهات که‌ بڵندگوَ و ده‌نگ گه‌وره‌که‌ر به‌کار بێ بۆ بانگدان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گوێبیستى بانگه‌کان بن له‌ کاتی فه‌رزه‌کاندا.
به‌ رای من ئه‌مرۆ له‌ کوردستان و له‌ شارى هه‌ولێر دا ئه‌گه‌ر سه‌یری چۆنیه‌تى بانگدان بکه‌ین ده‌بیین که‌ به‌شێوه‌یه‌کی خراپ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ مزگه‌وته‌کان دا , له‌ کاتی نوێژى به‌یانیان دا دنیا کش و ئارامه‌ به‌ ئاسانى ده‌توانیت هه‌ست به‌م کاره‌ بکه‌یت که‌ زۆرجار دوو مزگه‌وت له‌ نزیک یه‌کن جیاوازی نێوان کاتی بانگدانیان زۆرجار ده‌گاته‌  پێنج خوله‌ک که‌ ئه‌مه‌ کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر خه‌لکی و متمانه‌یان به‌ به‌نگدان نامێنی به‌ تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رۆژو ده‌بن که‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ دوای بانگدان حه‌رام ده‌بێ.
راسته‌ بانگدان خێره‌ به‌لآم به‌ رای من ده‌نگی ناخۆشی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بانگ ده‌ده‌ن توشی گوناحیان ده‌کات به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک به‌ ده‌نگه‌کانیان ئیزعاج ده‌بێ , خوای گه‌وره‌ش رقی له‌ ده‌نگی ناخۆش ده‌بێته‌وه‌ , ده‌نگی خۆش و زانینی بانگ به‌ شێوه‌یه‌کی رێک مه‌رجه‌ بۆ باگده‌ران نه‌ک هه‌ر که‌سێک له‌ شوێنی خۆی هه‌ستی َو بچێت بۆ بانگ دان به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى که‌ خێره‌ به‌ رای من نه‌خێر ئه‌مه‌ خێر نیه‌ به‌پێچوه‌انه‌وه‌ گوناحه‌ , ده‌نگی خۆشی بانگ وا ده‌کات که‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی نوێژه‌کانیان پچر پچره‌ به‌ره‌و نوێژ رایانبکێشێت یان خه‌لکی به‌ره‌و مزگه‌وت رابکێشێت بۆ نوێژ کردن به‌ جه‌ماعه‌ت که‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ پاداشت ده‌نوسرێ لای خوای گه‌وره‌ بۆ بانگده‌ر به‌ پێچه‌وانه‌ش ده‌نگی ناخۆشی بانگده‌ران وا له‌خه‌لک ده‌کات که‌ له‌ نوێژ خۆی بدزێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئیمانیان لاواره‌.
ئه‌گه‌ر سه‌یری شێوه‌ی بانگدان بکه‌ین له‌ ولآتانى ئیسلامى دا ولآتی ئوردن شاری عه‌مان وه‌ک نموونه‌ وه‌ربگرین ئه‌وا سه‌رنجی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ بانگ له‌م شاره‌ دا (موه‌حه‌ده‌) واته‌ که‌سانی ده‌نگ خۆش که‌ ئاره‌زوی بانگدانیان هه‌یه‌ ده‌نگیان له‌ ستۆدیۆی ده‌نگه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی رێکوپێک له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیارانی ده‌نگ تۆمار ده‌کرێ ,  له‌ کاتی فه‌رزه‌کان دا به‌ رێگایه‌ک له‌ رێگاکانی ده‌نگ گه‌یاندن جا چ ( که‌ناڵى رادیوی تایبه‌ت یان هه‌ر ڕێگایه‌کی تری ده‌نگ گه‌یاندن بێ ) له‌ هه‌موو مزگه‌وتێک دا ئه‌م بانگه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌ به‌جۆرێ ئه‌م کاره‌ له‌ یه‌ک شوێن دا کۆنتڕۆلأ بکرێ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بانگ له‌ مزگه‌وته‌کان به‌ هه‌مان ده‌نگ له‌ یه‌ک کات دا ده‌ست پێده‌کات و له‌ یه‌ک کات کۆتایی پێدێت له‌ گشت مزگه‌وته‌کانی ئه‌و شاره‌ دا , ئه‌مه‌ ده‌بته‌ ڕیگر له‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌نگیان ناخۆشه‌ و بانگ ده‌ده‌ن خه‌ڵک ئیزعاج ده‌که‌ن.
ئه‌م رێکخستن و ته‌وحید کردنه‌ بۆ بانگ دان به‌رای من به‌ رێگا چاره‌یه‌کی زۆر باش داده‌ندرێت بۆ رێکخستنی بانگ له‌ شاره‌ گه‌وره‌کان دا و سیمایه‌کى زۆر جوانیش به‌ شاره‌که‌ ده‌به‌خشێ.

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-25 17:18:41

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: پێویسته‌ بانگدان‌ ته‌وحید بکرێ

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net