.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئا : ئارام ساڵح
سه‌قامگيرى بوارى (ئابورى، سياسى) كاريگه‌ريه‌كى زۆرى هه‌يه له‌سه‌ر سه‌قامگيرى بوارى كۆمه‌ڵايه‌تى و ژيانى مه‌ده‌نى و پێكه‌وه ژيان و لێبوردن، به تايبه‌ت ژيانى خێزان و هاوسه‌رگيرى، دياره له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستاندا نه بوارى ئابورى و نه بوارى سياسى سه‌قامگيرو چه‌سپاو نييه، كه ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى ته‌واوى كردۆته سه‌ر بواره كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه‌و زۆر كێشه‌ى به دواى خۆي‌دا هێناوه وه‌ك (كوشتن، دزى كردن، قبوڵنه‌كردنى يه‌كترى و لێكنه‌بوردن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان-ته‌لآق)و زۆر كێشه‌ى ديكه، ئێمه لێره‌دا ته‌نها باس له كێشه و رێژه‌ى ته‌ڵاق ده‌كه‌ين و شارێكى وه‌ك سلێمانى به نمونه وه‌رده‌گرين، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و ئاماره‌ى كه له لايه‌ن دادگاى بارى كه‌سێتيه‌وه به ده‌ستمان گه‌يشت كه ئه‌وه ده‌رده‌خات ناسه‌قامگيرى بوارى ئابورى و سياسى چ كاريگه‌ريه‌كى خراپى كردۆته‌سه‌ر بوارى كۆمه‌لايه‌تى و ديارده‌ى (ته‌ڵاق) ئه‌م ئاماره له 1/1/2008 ه‌وه ئاماده‌كراوه تا 1/7/2008 واته ئامارى ته‌نها شه‌ش مانگى رابردووه له شارى سلێمانيدا كه رێژه‌ى ته‌ڵاق به‌مشێوه‌يه بووه :-
1- 54 داواى ته‌ڵاق هه‌بووه ، له‌م رێژه‌يه 43 داوايان به‌تاڵكراونه‌ته‌وه‌و 11 داوايان بڕيارى كۆتايى وه‌رگرتووه.
2- 153 داواى تصديق ته‌ڵاق هه‌بووه و 45 داوايان به‌تاڵكراوه‌ته‌وه‌و 108 داوايان تصديق ته‌ڵاقيان وه‌رگرتووه .
3- 212 داواى تفريق قه‌زائى هه‌بووه كه 151 داوايان به‌تاڵكراوه‌ته‌وه‌و 61 داواشيان به تفريق قه‌زائى كۆتايى هاتووه .
4- كۆى داواى ته‌ڵاق له شه‌ش مانگى رابردوودا 419 داوا بووه‌و 239 داوايان به‌تاڵكراوه‌ته‌و 180 حاڵه‌تى جيابونه‌وه هه‌بووه .
5- رێژه‌ى هاوسه‌رگيرى (زواج) له شه‌ش مانگى رابردوودا 2645 زه‌واج بووه‌و ماره‌بڕينى ده‌ره‌كيش 60 حاڵه‌ت بووه له‌و ماوه‌يه‌دا له هه‌ر مانگێكدا 30 حاڵه‌تى جيابونه‌وه هه‌بووه
واته له هه‌ر رۆژێكدا يه‌ك خێزان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، كه بێگومان زۆربه‌ى ئه‌و خێزانانه منداڵايان هه‌بووه، به‌ڵام له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه باس نه‌كراوه كه چه‌ند منداڵ بێ لانه بووه‌و سه‌رگه‌ردان بوون كه بێگومان چاره‌نوسێكى ناديار چاوه‌ڕێيان ده‌كات ، ئه‌وه‌ى ماته‌وه ئه‌وه‌يه كه
1- ئايا كاريگه‌رى ناجێگيرى بواره سياسى و ئابوريه‌كان كاريگه‌رى ته‌واويان نيه له‌سه‌ر زيادبوونى ئه‌و ديارده‌يه ؟
2- ئايا کێ به‌رپرسياره له م ديارده‌يه ؟
3- کێ به‌رپرسياره له گه‌رانه‌وه‌ى ماف و ژيان بۆ ئه‌و ژن و منداڵانه؟
4- ئايا چاره‌نوسى ئه‌و ژن و منداڵانه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه