.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











بۆچی پێویسته ئافره‌تانی دووگیانه هێلکه زۆر بخۆن؟
04 December, 2008 01:23:00 گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دایکه‌کانیان له‌کاتی دووگیانه‌ییاندا بڕێکی زۆر هێلکه‌یان خواردووه، به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ڕزگاریان ده‌بێت، ئه‌گه‌رهاتوو دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه کوشنده ببنه‌وه. ئه‌م زانیارییه‌ش توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی پاش لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جرجی تاقیگه پێیگه‌یشتن.
"Jan Krzysztof Blusztajn" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Boston University" بڕی جیاوازیان له "Choline" ده‌رخواردی جرج له‌کاتی سکپڕبوونیاندا کرد. "Choline"یش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له هێلکه و سۆیادا هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی جرجه‌کان به‌چکه‌یان هێنایه ژیانه‌وه، توێژه‌ران مێینه‌کانیان دووچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك کرده‌وه. توێژه‌ران تێبینیانکرد، که ئه‌و جرجانه‌ی دایکه‌کانیان له‌کاتی سکپڕبوونیان پێیان بڕێکی باش له "Choline"یان پێ‌درابوو، گه‌شه‌کردنی لوو تێیاندا زۆر هێواش بووه.
"Choline" له میتابۆلیزم و گواستنه‌وه‌ی لێدانه ده‌مارگیرییه‌کانی مرۆڤدا ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت. ماده‌ی ناوبراو ده‌توانێت کاریگه‌ری بکاته سه‌ر چالاکی "DNA". ئه‌و کاریگه‌رییه‌ش ده‌بێته هۆکاری گۆڕینی چالاکی جینی و له هه‌ندێ باردا بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌گوێزرێته‌وه.
وه‌ك ده‌زانرێت "Choline" به هه‌ڵگره‌کانی گروپی "Methyl" داده‌نرێت. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتره‌وه ده‌رکه‌وتووه، که گروپی ناوبراو ده‌توانێت له‌کاتی سکپڕبووندا له‌ڕێگای خۆراکه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ چالاکی جینی "DNA" منداڵ بگۆڕێت.
توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که له‌باربوونی خانه‌کانی مه‌مك بۆ لوو له‌کاتی سکپڕبووندا به‌هۆی پڕۆسه‌ی "Epigenetics" به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتر توێژه‌ران جرجه دووگیانه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو خسته ژێر سیسته‌مێکی خۆراکی لاواز به "Choline"ه‌وه. ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ڕێگای په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م کرداره هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌بوو. نه‌وه‌ی جرجه‌کان، ئه‌وانه‌ی خۆراکی لاواز و ده‌وڵه‌مه‌ند به "Choline"یان خواردبوو، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هه‌مان شێوه بووه.
توێژه‌ران تێبینیانکرد، که ئه‌و دایکانه‌ی په‌یڕه‌وی سیسته‌می خۆراکی لاواز به "Choline"یان پێکرابوو، دووچاری جۆرێکی زۆر کوشنده‌ی لووی مه‌مك هاتبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی جرجه‌کانی دیکه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
wissenschaft.de
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
Boston University

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه