❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 2 لة سه‌یرترین لة رووداوةكانى حةجى..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-09 20:31:04

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

2 لة سه‌یرترین لة رووداوةكانى حةجى..

له‌ماوه‌ی‌ دوو رۆژی‌ رابردوودا دوو رووداوی‌ سه‌یر له ‌شاری‌ (مه‌دینه‌)ی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ روویدا كه ‌ره‌نگه‌ سه‌رسورهێنه‌رترین روداوه‌كانی‌ ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ رابردووی‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ بێت.

له‌وباریه‌وه‌ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف پێی‌‌ راگه‌یاندین: یه‌كه‌میان ده‌ستگیركردنی‌ برێك ماده‌ی‌ (هیرۆین) له ‌فرۆكه‌خانه‌ی‌ شاری‌ مه‌دینه‌ بوو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و ماده‌ قاچاخه‌ به‌ (3) حاجی‌ فلیپینی‌ بوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ بۆ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج هاتونه‌ته‌ سعودییه‌ و ئێستاش ئه‌و 3 كه‌سه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

رووداوی‌ دووه‌میش خۆفڕێدانی‌ حاجیه‌كی‌ پاكستانی‌ له ‌په‌نجه‌ره‌ی‌ ژوره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ له ‌نهۆمی‌ 13ی‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی‌ نزیك مزگه‌وتی‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌شاری‌ مه‌دینه‌، كه‌ بووه‌ هۆی‌ ده‌ستبه‌جێ‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌، به‌پێی‌ لێدوانی‌ خێزانی‌ ئه‌و حاجیه‌ بێت، مێرده‌كه‌ی‌ كه‌ هه‌ردوو قاچی‌ له‌كاركه‌وتو بووه‌، هه‌ر له ‌پاكستانه‌وه‌ پێی‌ وتوه‌ من ده‌مه‌وێ‌ له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جدا بمرم و چیتر له‌ ژیان به‌رده‌وام نه‌بێت و پێشی‌ وابوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ له ‌سه‌فه‌ری‌ حه‌جدا و به‌تایبه‌تیش له‌شاری‌ مه‌دینه‌ و نزیك مه‌رقه‌دی‌ پیرۆزی‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بمرێت، خوای‌ گه‌وره‌ به‌هه‌شتی‌ پێده‌به‌خشێت، به‌رپرسێكی‌ پۆلیسی‌ شاری‌ مه‌دینه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ دا و وتی‌ ئه‌و حاجیه‌ پاكستانیه‌ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی‌ كه‌مئه‌ندامان بووه‌ و په‌نجه‌ره‌ی‌ ژووره‌كه‌ی‌ كراوه‌بووه‌ و خێزانه‌كه‌شی‌ له‌وكاته‌دا له‌نوێژ بووه‌ و هیچ كه‌س له‌ژوره‌كه‌یدا نه‌بووه‌ تا له ‌خۆكوشتن رێگای‌ لێبگرێت.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-33f46a1692.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f92ef1894d.jpg

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net