.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئاوێزان بوون
چۆن بتوانم که‌سێکی ترم خۆشبوێ
له‌کاتێکا دڵ و ڕۆحم،
لێوان لێوهلهعیشقی تۆ
چۆن له‌دڵی خۆمت ده‌رکه‌م؟
له‌کاتێکا ته‌نها بستێ،
له‌سنوری دڵم شک نابه‌م
نه ته‌نرابێ به‌یادی تۆ
****
لێک دابڕان
له‌وه‌ته‌ی لێک دابڕاوین
پێکه‌نینم لێ تۆراوه
گریان خۆی پێ ناساندم و
ژیانم ته‌واو شێواوه
ته‌ماشای خه‌یاڵم بکه
هه‌موو سپی ئه‌چێته‌وه
له‌تاو دووری تۆیهوامن،
ناوی خۆشم بیرچۆته‌وه
****
فیراق
له‌و ساتهوهتۆ لێت کردووم ماڵئاوایی
خه‌م میوانی هه‌موو کاتمهو
ساتێ نهم دی شادمانی
من دهمێکهدهستهئهژنۆ،
چاو له‌ڕێم بۆ شادمانی
وه‌کو زاهید لهخهڵوهتام
له‌حه‌سره‌ت ده‌ردی جوودایی
****
ته‌نیایی
ئه‌مشه‌ویش وه‌ک شه‌وانی تر
هه‌ر ته‌نیایی میوانمه
هه‌ر ته‌نیایی ئاگردانی،
سارد و سڕی شه‌وانمه
وه‌ک شه‌وانی تر ته‌نیایی،
خه‌م به‌ڕووما ئه‌بارێنێ
چرای شادی‌م خامۆش ئه‌کا و
ئه‌شکم به‌دیاری بۆ دێنێ
****
گریانێکی سه‌یر
گه‌لێک سه‌یره
من تا ئێستا بۆ کۆچی
هیچ ئازیزێکم نه‌گریاوم،
که‌چی بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی تۆ
به‌خوڕ فرمێسک دێ له‌چاوم
****
گه‌لاوێژ حه‌مه‌قادر
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه شێرزاد بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه جوانه
سه‌ر که‌وتوو بیت به‌ڕێزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةست خؤش بيت هاورى شيرين
له‌سه‌ر هێڵ نییه
گه‌لێک سه‌یره
من تا ئێستا بۆ کۆچی
هیچ ئازیزێکم نه‌گریاوم،
که‌چی بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی تۆ
به‌خوڕ فرمێسک دێ له‌چاوم
* ده‌ستت خۆش بێ کاکه سێرزاد گیان بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانانه
سه‌رکه‌وتوو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو
ده‌ست وپه‌نجه‌ت خۆش بیت کاکه شیرزاد گیان بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانانه
هیوادارم که سه‌رکه‌وتوو بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشییه‌کانتان هاوڕێیان هیوای ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ئهخوام
له‌سه‌ر هێڵ نییه