❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ))) هاجەر (((

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-10 14:21:35

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

))) هاجەر (((



هاجەر


هەر لەمنداڵی یەوە هەستم بەوو جیاوازی یە کرد کە هەیە لە نێوان من و براکانم ... ڕاستە تاقانەم بەڵام لەوو ڕاست تر ڕەگەزی

مێم بۆیە هەناسەشم ئەبێ لە ژێر چاوودێری و بە ئاگابوون هاووڕێگام بێ هەردەم !!! بۆ ؟؟ ئاسانە چوونکە من بە تەنها شەرەفی

پێنج برا و باووکم هەڵ گرتووە !!! لێرە نا یەکسانی دەبینم لەوو دابەش کردنە... ئیتر گەر ئاسمان بێ ئەوا بڕیارێکی نێرانەیەوو

گوومان درووست ئەکات !!! گەر کۆمەڵ بێ ئەوا شایەنی نەعلەتی پیرێژنە جادووکەرەکانن کە ڕەدووی جنۆکەیەکی دەشت و دەر

کەووتوون !!!!! کاتێ ئەم بینی بەس منم ناتوانم حەزەکانم بە ئاشکرا دەڕ ببڕم !!! پرسیارم لا درووست ئەبوو من بەشێکم لەوو

خێزانە یان دۆزراوەی ڕێگای مزگەووتێکم و بابم کراوە بە بابم و برام پێوە لکێنراوە !!! دایکم ئای لە دایکەم هێندە چەووساوەی

دەستی بابم بوبو هێندەی مشتێکی مابوو !!! کە تێت ئەڕوانی گوومانی بەزیندووبوونیت لێ دەکرد !!! ساڵانێکە نەم دی وە پێبکەنێ

بەڵکوو هەر لە کازیوەوە تا نێووباوەشی بابم مەبەستم جێ گایە ... ئەوا هەر خەریکی ئیشی ماڵە و زوو زوو منیش بەزۆر تێکەڵ بە

دنیای کۆیلایەتی خۆی دەکات و بە بەهانەی ئەوەی بۆ سبەی کاتێ شوو ئەکەم پێویستم پێ دەبێ !!! هەر زوو ووشەی شووکردن بەر

گوێ کەووت گەر هەڵە نەبم 13 ساڵانێک دەبووم کاتێ بابم بە برا گەوورەکەمی ووت کووڕم ئەوە هاجەر گەوورە بووە بۆت ئەدەم بە

ژن !!! من شەرم دای ئەگرتم و پرسیار یەخەی دەگرتم ئایا بە ژن دان چی یە ؟؟!!! تا ڕۆژێک بەدەم قاپ شتنەوە بە دایکمم ووت

کە بابم ئەم دا بەژن واتە شووکردنە یان شتی ترە ؟؟؟ دایکم چەپۆکێکی لێدام و تووڕە بوو لێم و بە بێ شەرم تاوان باری کردم !!

بۆیە ئیدی نەم پرسی یەوە !!!                                                                                                                           

مام فەتاح زۆر هاووڕێی بابم بوو ماڵیان لە گووندێکی نزیکی ئاوای یەکەمان بوو.. ساڵانێک لە مەووبەر لە حەج بابمی ناسیوە و

هاووڕێ یەتی یان زۆر خۆش بوو.. بەڵام ئەمساڵ هاتنی بۆ ماڵمان زۆر جیاواز بوو  دەستی قوورس کردبوو لە دیاری و هەردوو

ژنەکەی و کۆمەڵێ خەڵک کە نەم دەناسین  لە گەڵی بوون !!!!  ڕۆژێ پێشتر دایکم جلوو بەرگی نوێ و چاوەکانمی کل کردبوو من

نەم دەزانی مەبەست میوانەکانە تا بە جوانی بم بینن بەڵام ئاواش بەوو بێ ئاگای یەوە زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئەمە یەکەم جارە

ئەتوانم خۆم جوان بکەم .. بێ ئەوەی کەس ڕێگر بێت و لێم بدات !!!! نیوەڕۆ سفرە ڕازایەوە و من بوو بومە جێی سەرنجی

هەموان !! تا پۆرم  کە خووشکی دایکمە و زۆر زۆر منی خۆش ئەویست بردمی یە ئەوو لاوە و پێی ووتم (( پۆرت کوێر بێت ئەم هەموو

هەرایە بۆ تۆیەوو نازانی !!؟؟ بەخوا منیش تازە زانیوو مە خۆت ئەزانی بابت منی خۆش ناوێ  بگرە کەسی دایکتی بە گشتی خۆش

ناوێ بۆیە کەسمانی ئاگادار نە کردووە ئەوەتا حەمەوومینی برام وەک بێگانە بانگ کراوەو وەک ئەوان ئیستا

ئەزانێ !!!!)                                                                                                                                          ڕاستی

من پێم خۆش بوو کە شوو ئەکەم کە ئەم حەزەم بە پۆرم ووت هێندە تووڕە بوو خۆی بۆ نەگیرا و بە لالۆتێکەوە ووتی (کچی بابتی ) و

ڕۆشت !! ئەوو نەی زانی بۆ وا ئەڵێم .... من لێرە ژێر دەستەی پێنج براوو باووکێکی بێ سۆزم !! گەر شووکردن ڕزگارم کات لەوان

چۆن پێم خۆش نی یە گەر مێردەکەشم وەک ئەوان بێت !!! چوونکە ئەووسا ژیر دەستی یەک کەس ئەبم لە بری شەش ئێ ئەوو

برایانەی بوونەتە دێوەزمە بۆم لەدوای دا چارەنووسیان هەر وەک خاڵە حەمەوومینمی لێدێ کە هیچ قسەی ناڕوا بەسەر دایکما!!!!!

دوای نان خواردن پیاوان کۆبوونەوەو مەلای گووند لە گەڵ بابم هاتنە لام و مامۆستا  پێی ووتم ( کچم بە پێی ئەوەی قاسری بابت

بریکاری تۆیەوو ئەویش ڕازی یە کە تۆ بدات بە کووڕی مام فەتاح ) قسەکەی تەواو کردوو ڕۆشت چاوەڕێی نەکرد یەک ووشەش

بڵێم !!! ئەوو ڕۆژە زۆر تایبەت بوو بۆم چوونکە کەس لێم تووڕە نەدەبوو وەک جاران بگرە هەر بەدەوورمەوە بوون بە تایبەتی ئەوو

ژنانەی کە لە گەڵ مام فەتاح هاتبوون !!! هەر لەوو دانیشتنەدا بۆیان باس کردم کە ئەمە ژن بە ژنە !! واتە من ئەدەنە فارووق

ناوێک کە  کووڕە ناوەنجی مام فەتاحە و لە بەرامبەر ئەوە نەسرینی خووشکە بچووکی فارووق ئەدەنە کاکە جەلالم ........... دوا

نیوەڕۆ زاوا هات و بوو بە هەڵا لە ماڵی ئێمە !! بۆ یەکەم جار ئەوو پیاوەم دی کە شووی پێ دەکەم !! زۆر بەتەمەن دیار بوو

سمێڵێکی گەوورەوو دەم و چاوێکی مۆنی هەبوو بەس کوورتە باڵا بوو واتە ئەندە لە من باڵای بەرز تر نەبوو .... وەک ئەوەی زۆر

پەلەبن هەر زوو مارەکراین و منیان بە ووڵاخ برد بۆ گووندی خۆیان و نەسرین بۆ گووندی ئێمە..... من ئەتووت بۆ سەیران ئەچم وا

بوو ئەوو کاتە بەتەواوی مانای شووکردنم نەدەزانی !!! بووکێکی پەڕۆم هەبوو زۆرم خۆش ئەویست ئەوەشم بردبوو لە گەڵ خۆم !!

دوای چەند کاتژمێرێک گەشتمە گووندی فارووق کە پێشتر یەک دوو جار هاتبووم و دیبووم ماڵیان بەس ئەم جارە ئەوو منداڵە

میوانە نین کە لە گەڵ ماڵی بابم ئەهاتم بەڵکوو بووکی ئەوو ماڵەم و ئەبمە بەشێک لە وو ماڵە .... لەوێش کە گەشتین هەر زووڕنا

لێدان و هەڵپەڕکێ بوو تا دنیا تاریک بوو ئەمە حاڵمان بوو کە تاریک داهات بەرەوو ژووری خۆمان بەڕێکەووتین و خەڵکێکی زۆر

بەس ئافرەت هەر بەدوومانەوە بوون بە چەپڵە لێدان ... دایکی فارووق و پیرێژنێک لە گەڵمان هاتە ژوورێ دایکی فارووق ئەملاوو

لای ماچ کردم و چووە دەرێ .. لێرە من بۆ یەکەم جار شەرم و ترس دایگرتم و دڵم پڕ بوو دەستم کرد بە گریان پیرێژنەکە هاتە

پێشێ و پێی ووتم ( کچم ئەوو پیاوە حەڵاڵتە بۆیە شەرم و ترسی ناوێ و هەموو ئەوەمان بەسەر هاتوو و ئەوەندە ئازاریشی نی

یە !!! من هەنسکم هەڵ ئەکێشا پیرێژنەکە فارووقی بردە ئەوو لاوەو دەستیان کرد بە چرپە چرپ دوای ڕۆشتە دەرێ ..... لەدەرەوە

هەر هەڵاوو هەلهەلە لێدان بوو... فارووق هاتە لامەوە تارای سەرمی لادا من ووشک بووبوم و دەستی ئەت ووت سەهۆڵە یەکسەر

لەرز دایگرتم !!! چەند جارێ ماچی کردم و دواتە کەووتە لێدانم و هەر دەی ووت ( لەم شەوەوە تۆ نە برا  نە باووک نە دایک  نیتە

من هە موو کەستم و قسەی من پێش قسەی ئەوانە باشە ؟؟؟ بۆ قسە ناکەیت باشە؟؟) من بۆ لێدانەکە ووشک نە بووبوم چوونکە لێدان

پیشەم بوو لە ماڵی بابم بەس  نازانم بۆ زۆر لێی دەترسام و زمانم گۆی نەدەکرد تا بڵێم باش بۆیە سەرم بۆ لەقاند و ڕەزامەندی

خۆمم نیشان دا !! ئەویش وازی هانی لە لێدانم  و باوەشی پیا کردم  ئاژەڵ ئاسا بەر بوە جەستەم !! من هاوارم ئەکرد فریام

کەوون بەڵام کەس نەبوو بێتە فریام تا کاری خۆی تەواو کرد و ڕووخساری کە تەڕ بووبو لە عارەقەدا هێنایە پێشێ و ماچی کردم و

ووتی ( پیرۆزە) و چەرچەفی ژێرمی ڕاکێشا و هەر لە بەردەگاکەوە دایە دەستی یەکێ نازانم کێ بوو و هاتەوە لام !! ئەوو شەوە من

مەرگم دی بەس لەوە ئەچوو ڕەحمی بە منداڵیم کردبێ وا ڕووحی نەسەنم !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!      لەوو شەوەوە  کۆیلایەتی من 

دەستی پێکرد کە بەتاقی تەنیا ئازاری هێندەی ژێر دەستی باب و براکانم بوو !! واتە شووکردنیش ڕزگارت ناکات لەم ژێر دەستی

یە بەس خۆسووتان کە تاقە چارەیە بەڵام وا چەند مانگێکە و ئەڵێن دووگیانی بۆیە چاوەڕێم منداڵە کە بێت ئەووسا خۆم ڕزگار

دەکەم !!! ئەمە بڕیاری من بوو پێش ئەوەی کە بێستوون لە دایک بێت بەڵام دوای ئەوو قبووڵم کرد زووڵمی مێردم  لە بەر منداڵم

ساڵێک دوای هاتنی بێستوون فارووق کە بۆ دار بڕین ڕۆشتبووە ئەوو چیایە مار پێوەی داوو کۆچی دوای کرد و چووە جێی هەقی خۆی

هەرچەندە زۆر خراپ بوو لە گەڵم بەس خوا عافووی کات !! من بە ژن  بە ژن درابووم بە ماڵی مام فەتاح بۆیە منیان وەک مووڵکی

خۆیان سەیر ئەکرد دوای چوار مانگ لە کۆچی فارووق منیان دایە برا بچکۆلەکەی یاسین کە 4 ساڵ لە فارووق منداڵ تر بوو  ئەوو

باش بوو لە گەڵم  لە ماوەی ئەوو 30 ساڵەی پێکەوە بووین  7 منداڵم لێی بوو بەس ئەویش بۆ حەج ڕۆشت و ئیدی نە هاتەوە

هەواڵمان بۆ هات کە لەوێ کۆچی دوای کردووە !!ئێستە تەمەنم 80 ساڵەوو  هەر 8 منداڵەکەم شوویان کرد و ژنیان هێنا زەمەن

گۆڕاوە بەس هەر لێرەوو لەوێ ئافرەت ئازار دەدرێ  !! بەڵام  هەر لە چاوو کاتی ئێمەدا  شتێ گۆڕاوە!!                       

ژینە-- وای نەنە کە ژیانت ناخۆش بووە!! کەواتە من ئەبێ سووپاسی خوا بکەم کە کچی ئەم سەردەمەم نەک سەردەمی ئێوە؟؟!!

هاجەر- ژیییییییییییی ئەرێ ناووت چی یە کچێ ؟؟                                                                                                   

ژینە- نەنە گیان ئەمە هەزار جارە پێت دەڵێم بەس بیرت ئەچێتەوە ؟؟!! ناووم ژینە یە .                                                   

هاجەر- باشە کچم دکتۆرە ژینە هەرچەندە نازانم ئەوو باوان شێواوەی کووڕم ئەم ناوە عەنتیکەیە چی یە ناوی ناوی ؟؟؟!!

کچەکەم ڕاستە زەمان گۆڕاوەو وەک سەردەمی ئێمە نی یە بەس تۆ کچی  لە کۆمەڵگای ئێمە نە سەردەم و نەڕۆژگاریش پیاوانی

کوورد ئەگۆڕێ کە بە یەکسانی بڕواننە ئافرەت.... ڕاستە وەک جاران بە زۆر نادرێیت بە شوو وە پرسیشت پێ ئەکرێ  بەس ئەبێ

ئاگات لە خۆت نەبێ یاری نی یە تا هەر کووڕێکی جوانت دی بڵێی تەواو ئەمە خۆیەتی و شووی پێ بکەیت نا کچم شووکردن زۆر

گەوورەیە  ژیانت ئەگۆڕێ !! بۆیە کەسێکی گوونجاوو بدۆزەرەوە کە شایەنی ئەوە بێ  کە ژیانی نوێی  لە گەڵ درووست بکەیت 

چوونکە هەڵە  لە هەڵبژاردن ژیانت ئەکاتە دۆزەخ  یان  بەدەردی ئەوانەی کە کووژران و کەسیش هەڵی نەیا لە سەریان !!!! ..

هەر چەندە کچی ئەم زەمانە بەس موویەکیان لە شەیتان کەم ترە بۆ قسە و مەڕی خوان  لە ماڵی مێردا!                     

ژینە-- ئەوە ئەڵێی چی نە نە خۆت ئەزانی ئەبمە دکتۆر بەخوودای دەستم بۆ بەرێ بە بێ بەنج هەردوودەستی ئەبڕم و ئەینێرمەوە

بۆ ماڵی باووکی ههههههههههههه .                                                                                                                       

هاجەر- ههههههه بڕۆ کچم بەلای کتێبەکانتەوە قسەی زل مەکە گەر خوا تەمەنی دا ئەت بینم لە ماڵی مێردتا.

نامۆ........... ئەڵمانیا

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-10 16:01:53

هاوسؤز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-11-08
په‌یامه‌كان: 258
WindowsXPMSIE

Re: ))) هاجەر (((

ئةوة دةستانةت خؤش بيت هاورى نامؤ هةر لةيةكةم ديروة تا كؤتاى ووشةكان

سةرنجيان راكيشم و بوون بةشيك لةمن و رزانة نيو ناخم راستةزةمةن كؤراوة

بةلام ئيستاش لةهةنديك بواردا كج كويلةوة ديلة 


هەر چەندە کچی ئەم زەمانە بەس موویەکیان لە شەیتان کەم ترە بۆ قسە و مەڕی خوان  لە ماڵی مێردا!                     

ژینە-- ئەوە ئەڵێی چی نە نە خۆت ئەزانی ئەبمە دکتۆر بەخوودای دەستم بۆ بەرێ بە بێ بەنج هەردوودەستی ئەبڕم و ئەینێرمەوە

بۆ ماڵی باووکی ههههههههههههه .                                                                                                                       

هاجەر- ههههههه بڕۆ کچم بەلای کتێبەکانتەوە قسەی زل مەکە گەر خوا تەمەنی دا ئەت بینم لە ماڵی مێردتا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-10 20:41:37

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE

Re: ))) هاجەر (((

ده‌سته‌کانت خۆش هاورێ نامۆ  بابه‌تێکی زۆر جوانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-11 19:04:30

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: ))) هاجەر (((

سڵاوو

هاووڕێ ی خۆشەویستم هاووسۆز خان

زۆر سووپاس بۆ پەیامت و خۆشحاڵم کە بەدڵت بوو

ڕێز و حوورمەتم بۆت هاووڕێ

هاووڕێت نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-11 19:05:56

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: ))) هاجەر (((

سڵاوو

هاووڕێ ی بەڕێزم ReGa ShYaW  زۆر سووپاس بۆ پەیامت

خوازیارم هەر شاد بیت



هاووڕێ ی یانە

     نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-12-18 16:32:43

sarkaut77
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-30
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 49
WindowsXPMSIE

Re: ))) هاجەر (((

zorzor jwana kaknamo harbjettt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-12-24 14:55:19

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: ))) هاجەر (((

یاخوا ئه‌و خامه‌ت هه‌ر وا به‌ ئاگا بێ بۆ ده‌ربرین و نوسینی ئه‌و راستیانه‌ی که‌ زۆرێک له‌ ره‌گه‌زی نێر خۆیان لێی گێڵ کردووه‌ ، هه‌ر به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی وا په‌روه‌رده‌ کراون له‌ مناڵیه‌وه‌ که‌ ره‌گه‌زی نێر پیاوی پێ ده‌وترێت و هه‌رچی بیه‌وێ بۆی فه‌راهه‌م دێت بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ زوڵم و سته‌مانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ ئافره‌تان ده‌کرێت لایان زۆر ئاساییه‌ ..
جا ئه‌و زوڵمه‌ له‌ ژێر هه‌ر ناوو نیشانێک بیت گرنگ نیه‌ به‌ لای منه‌وه‌ گرنگ ناخی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه‌ که‌ رۆژانه‌ ده‌یان جار شه‌رابی مه‌رگیان پێ نۆش ده‌کرێت و بۆیان نیه‌ ته‌نانه‌ت فزه‌شیان له‌ زاری بێته‌ ده‌رێ ، چونکه‌ گه‌ر وا بکه‌ن ئه‌وا به‌ که‌سێ له‌ عاده‌ت به‌ده‌ر حیساب ده‌کرێن و جێگایان نابیته‌وه‌ له‌ ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌مان که‌ رازاوه‌ته‌وه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی خێزانه‌کان و داب و کلتوری زۆر بی بنه‌ما که‌ وه‌ک خوو کوێرانه‌ ده‌بێت هه‌مووان پێیه‌وه‌ پابه‌ند بن ..

کاکه‌ گیان که‌سانێک گه‌ر له‌ نێو ئه‌و مه‌عاناته‌ نه‌ژیابن به‌خوا وه‌ک پێویست له‌ به‌هاو نرخی ده‌ربرینه‌کانت نازانن ..

من که‌ زۆر به‌و جۆره‌ چیرۆکانه‌‌ کاریگه‌ر ده‌بم و وا ده‌زانم ئه‌وه‌ منم ئاوام به‌سه‌ر هاتووه‌ چونکه‌ به‌راستی رۆژانه‌ ده‌یان باس و به‌سه‌رهاتی ئاوا ده‌بیستین و بی ئه‌وه‌ی توانای گۆرانمان هه‌بێ ده‌بێ هه‌ر لێی بروانین و ئاخی بۆ هه‌ڵکێشین ..
نازانم تاکه‌ی هه‌ر ده‌بێ ته‌ماشاکار بین ؟ تاکه‌ی ئافره‌ت به‌و جۆره‌ لێی برواندرێت له‌ و زه‌مانه‌ی که‌ به‌ سه‌ده‌ی ته‌کنه‌لۆجیاو عه‌وله‌مه‌و نازانام چی و چی ناوده‌برێن ؟

ده‌ست و چاوت ساغ بێت هاورێی هه‌ست جوانم .. ته‌مه‌ن دریژ و سه‌رکه‌وتوو بیت برای ئازیزم ..

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-12-25 09:24:22

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 70
WindowsVistaMSIE7

Re: ))) هاجەر (((

دستت خؤشبيت هةر سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-12-29 15:29:22

payam.
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2013-06-24
په‌یامه‌كان: 53
WindowsXPMSIE

Re: ))) هاجەر (((

SLaw...
Das U PanjaT XoSh Bet Kaka NAMO Gyan Har bjiT...

                                                             payam.

http://dl.glitter-graphics.net/pub/1572/1572441jozqwlacmn.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-01-02 18:53:31

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: ))) هاجەر (((

سڵاوو هاووڕێ یان

ساڵی نوێتان پیرۆز و بەهیوای ساڵی2009 ساڵی خۆش گووزەرانی بێت بۆتان

سوپاسی گەوورەم بۆتان بۆ بەژداری و بۆ پەیامتان

گووڵە کانی هاووڕێم

هاووڕێ تان نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-01-10 17:22:51

sarkaut77
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-30
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 49
WindowsXPMSIE7

Re: ))) هاجەر (((

yaxwa dasttxoshbet bragawrakammmmmmmmmmmmmmmmm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2009-02-05 14:18:46

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: ))) هاجەر (((

dastt  oxsh  bet hawree aziz   u  barez  kak namo  bo  am kurta  cherwka  hiwey  srkwtnt  bo axwazm u  chawre  barhme  nwen  hawree  yana  ..........ASriN......SARAB1

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net