.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چیرۆكی قورئان و سه‌به‌ته‌ی خه‌ڵوزه‌كه :
پیاوێك هه‌بوو له‌گه‌ڵ کوڕه‌زایه‌کی پچووكیدا له كێڵگه‌یه‌ك له شاخێكدا ده‌ژیان، باپیرهكه هه‌موو رۆژێك به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستاو له‌سه‌ر خوانی موبه‌قه‌كه داده‌نیشت و قورئانی ده‌خوێنده‌وه، كوڕه پچكۆلیش ده‌یویست له هه‌موو شتێك‌دا وه‌ك باپیری بێت، بۆیه به ته‌نگه‌وه بوو كه لاسایی هه‌موو جمووجووڵ و كارێكی باپیری بكاته‌وه... رۆژێكیان كوڕه پچكۆل له باپیری پرسی:
ئه‌ی باپیره! من هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌روه‌ك تۆ چۆن قورئان ده‌خوێنیته‌وه منیش قورئان بخوێنمه‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌بینم که له زۆرێكی تێناگه‌م، ئه‌گه‌ر شتێكیشی لێ تێبگه‌م ئه‌وه هه‌ر كات قورئانه‌كه داده‌خه‌م ئه‌وه‌ی تێیگهیشتبووم له بیرم ده‌چێته‌وه!!!
كه‌وابوو قورئان خوێندنه‌وه چ سوودێكی هه‌یه؟!!
باپیره له‌وکاته‌دا هه‌ندێ خه‌ڵوزی له زۆپاكه ده‌كرد، به هێمنى ئاوڕی له کوڕه‌زا پچووكهكهی دایه‌وه و ده‌ستی له خه‌ڵوز تێکردن هه‌ڵگرت و وتی: ئه‌م سه‌به‌ته به‌تاڵه‌ی خه‌ڵوزه‌كه له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره بۆ رووباره‌كه و پڕی بکه له ئاو و بۆمی بهێنه‌وه!!!
كوڕه‌كه‌ش باپیره‌ی چی لێ داواکردبوو رێک به‌وجۆره‌ی کرد، به‌ڵام حه‌په‌سا کاتێک دیتی سه‌به‌ته‌که ئاوه‌که‌ی لێ ده‌چێت و پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌وه ماڵه‌وه هه‌موو ئاوی ناو سه‌به‌ته‌که رۆییوه ، باپیره‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی و وتی: كوڕه پچووكهكهم ده‌بێت جاری داهاتوو به خێرایی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ماڵه‌وه !!!
كوڕه پچكۆل كه‌ڕه‌تێكی تر کاره‌که‌ی دووباره کرده‌وه‌و ، هه‌وڵیدا ئه‌م جاره به راکردن ئاوی ناو سه‌به‌ته‌كه بۆ ماڵه‌وه به‌رێته‌وه... به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان ئاوه‌كه هه‌مووی هه‌ر رۆیی!!!
كوڕه پچكۆل توڕه بوو به باپیره‌ی وت: ئه‌سته‌مه بتوانم سه‌به‌ته‌یه‌ك ئاوت بۆ بهێنم و ، ئێستا ئه‌چم سه‌تڵه‌كه ده‌هێنم تاوه‌كو بۆتی پڕ بكه‌م له ئاو.
باپیره‌ش وتی: نه‌خێر، من داوای سه‌تڵێك ئاوم نه‌كردووه ، به‌ڵکوو من سه‌به‌ته‌یه‌ك ئاوم له‌تۆ ویستووه... وا پێ ده‌چێت هه‌وڵی ته‌واوت نه‌دابێ كوڕه‌كه‌م!!!
پاشان باپیره له‌گه‌ڵ كوڕه پچكۆلدا چووه ده‌رێ تا خۆی سه‌رپه‌رشتی کاری ئاوتێکردنی سه‌به‌ته‌که بکات.
كوڕه پچكۆل دڵنیا بوو له‌وه‌ی ئه‌و كاره مه‌حاڵه، به‌ڵام ویستی به كردار تاقی بكاته‌وه هه‌تا باپیره به‌چاوی خۆی بیبینێت، سه‌به‌ته‌كه‌ی پڕكرد له ئاو و، پاشان به‌و په‌ڕی خێراییه‌وه رای کردبۆ لاى باپیره‌ی هه‌تا پیشانی بدات ، به هه‌ناسه بڕکێوه به باپیره‌ی وت:
بینیت؟ هیچ كه‌ڵكی نییه!!!
باپیره‌ش سه‌یری كرد‌و وتی: واده‌زانی ئه‌وه‌ی كردت هیچ سوودی نه‌بوو؟...!!!
وه‌ره سه‌یری سه‌به‌ته‌كه بكه.
كوڕه پچكۆل سه‌یری سه‌به‌ته‌كه‌ی كرد و، بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه تێگه‌یشت كه سه‌به‌ته‌كه گۆڕڕاوه و له سه‌به‌ته‌که‌ی جاران ناچێت!!!
ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ی به‌هۆی خهڵوزهكهوه پیس ببوو به‌ته‌واوی گۆڕاوه بۆ سه‌به‌ته‌یه‌كی تر و له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه خاوێن بووه‌ته‌وه !!!
كاتێك باپیره كوڕه پچكۆلی به سه‌رسامی و حه‌په‌ساویه‌وه بینی ، پێی وت: له‌کاتێکدا قورئان ده‌خوێنیته‌وه هه‌مان شت به‌ته‌واوی رووده‌دات ... ره‌نگه له هه‌ندێكی تێنه‌گه‌یت، له‌وانه‌شه ئه‌و هه‌نده‌ی كه تێی گه‌یشتووی یان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌به‌رت كردوون له بیرت بچێته‌وه... به‌ڵام كاتێك ده‌یخوێنیته‌وه ئه‌وکات ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ت به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت و دڵت خاوێن ده‌بێته‌وه، راست و ره‌وان وه‌ك سه‌به‌ته‌ی خه‌ڵوزه‌كه!!!
له‌وانه‌یه كه‌ڵكێكی تریش له‌م چیرۆكه وه‌ربگریت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئێمه شتێك فێر نابین ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان به ره‌فتار ئه‌نجامی نه‌ده‌ین و له ژیانماندا جێبه‌جێی نه‌که‌ین ... جا ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و شتانه‌ی له قورئان تێی گه‌یشتوویت و ئه‌و ئایه‌تانه‌ش که له‌به‌رت كردووه له بیرت نه‌چێته‌وه و بیرت بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێ له ژیانتا جێبه‌جێیان بكه‌یت!!!
سایتی ده‌نگی ئیسلام...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بیت کاکه باخه‌وان گیان
خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه انشاءالله
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاسته‌که‌م کاکه ده‌شتی گیان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بیت مامۆستا باخه‌وان چیرۆکێکی زۆر به‌سووده به هیوای به‌رده‌وامیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاسته‌که‌م ئه‌زیزم....
له‌سه‌ر هێڵ نییه