❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وتار و بیرو رای بیانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-11 06:49:01

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPMSIE7

وتار و بیرو رای بیانی

كوردستان: عێراقێكی تر

ئه‌نا فیفیلد 
 
له‌ئینگلیزییه‌وه‌: خالیدی‌ حاجی‌ ئه‌حمه‌د

له‌ یه‌كێك له‌ چایخانه‌ كۆنه‌كانی هه‌ولێردا، ژورێكی كونه‌ ئه‌شكه‌وت، كه‌ گیزه‌ی كتری په‌رشده‌كاته‌وه‌ به‌ دوكانی به‌هارات و شامپودا له‌ گوزه‌ره‌كه‌، عه‌لی و هاوڕێكه‌ی محه‌مه‌د، ده‌مه‌ته‌قێی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ن. عه‌لی كورده‌و به‌ سمێڵێكی قه‌یتانی و جلوبه‌رگێكی فشۆڵی كوردانه‌و چۆغه‌یه‌كی كراوه‌وه‌ له‌سه‌ركورسیه‌ك دانیشتوه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دا چا ده‌خۆنه‌وه‌. محه‌مه‌دیش بازرگانێكی ئامێری‌ كاره‌باییه‌ و به‌دوای كه‌لوپه‌لی هه‌رزاندا له‌ به‌غدا هه‌ڵكه‌نراوه‌.

(كه‌ركوك-كوردیه‌- دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، بۆیه‌ كه‌ركوك كوردیه‌) ئه‌وه‌ قسه‌ی عه‌لییه‌ و ئاماژه‌ ده‌كا به‌و شاره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ نه‌وتییه‌ی كه‌مێك كه‌وتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌ مێژودا پارچه‌یه‌ك بوه‌ له‌ كوردستان. كه‌ بیروڕای موحه‌مه‌دیش پرسرا، كه‌مێك به‌ شڵه‌ژاویه‌وه‌ سه‌یرێكی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی كرد كه‌ نیوده‌رزه‌نێك كورد خه‌ریكی چا خواردنه‌وه‌ بون قسه‌وباسه‌كانیان بڕی تا گوێ بگرن، و ئه‌ویش به‌ كورتی وتی: (پێم وایه‌ سه‌ركرده‌كانمان باشتر له‌ منی ده‌زانن)

ئه‌م وه‌ڵامه‌ دیپلۆماسیه‌، ئه‌وه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ گوایه‌ كه‌ركوك نابێته‌خاڵی ته‌قینه‌وه‌ی داهاتوی عێراق. له‌ به‌رئه‌وه‌ی له‌مساڵدا توندوتیژی تایه‌فیی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردو نه‌یهێشت بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ بڕوات و گوشار له‌ سه‌رهێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌میكرده‌وه‌ ، ناكۆكی له‌ سه‌ر كه‌ركوك ده‌ری ده‌خات كه‌ بارودۆخی وڵاته‌كه‌ چه‌نده‌ ئه‌گه‌ری تێكچونی هه‌یه‌ و یه‌كێكیشه‌ له‌و ململانێیانه‌ی ده‌بێت باراك ئۆبامای سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ڕوبه‌ڕوی ببێته‌وه‌.

  توانای ئۆباما بۆجێبه‌جێكردنی یه‌كێ له‌به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ 16 مانگدا دوای بون به‌ سه‌رۆك كۆمار، بڕێكی زۆری به‌ستراوه‌ به‌وه‌ی له‌و شاره‌ نه‌وتیه‌دا چی روده‌دات و دیسانه‌وه‌ توانای ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی رێكه‌وتنێكی خۆڕاگر و سه‌قامگیر له‌ كه‌ركوك دا. به‌ڵام ئاڵۆزییه‌كان ڕوو له‌ زیادبونن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شاره‌كه‌ ببێته‌ به‌شێك له‌ هه‌رێمی كوردستان یان به‌شێك له‌ عێراق.
"بۆ زۆر كورد كه‌ركوك بۆته‌ خاڵێك كه‌ كوردستانێكی ئۆتۆنۆم و مافی خه‌ڵكی كوردی له‌ناو عێراقدا له‌خۆ گرتوه‌. بۆ زۆر عه‌ره‌بیش بۆته‌ خاڵی شیوه‌ن كردن بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو" ، ئه‌وه‌ قسه‌ی لێپرسراوێكی باڵای ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ به‌غدا. ئه‌ركه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوولا ساردبكرێنه‌وه‌ و گفتوگۆیه‌كی عه‌قلانی بگرنه‌ پێش.

ئه‌م خاڵه‌ ده‌بێته‌ فشارێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوی ئه‌مه‌ریكا، نه‌ته‌نها له‌ به‌رئه‌وه‌ی كێشمه‌كێش له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌توانێت عه‌ره‌ب بكات به‌گژ كوردا و ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێكانیش په‌لبهاونه‌ ناوه‌وه‌. به‌ڵكو زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌ هه‌ره‌نزیكه‌كه‌شی له‌ عێراقدا كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورده‌ .

كه‌ركوك و شارۆچكه‌ نه‌وتیه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا (ته‌عریب)كران و كورده‌كانی ده‌رده‌كردو عه‌ره‌بی باشوری ده‌هێنایه‌ جێیان، به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی. ئه‌مڕۆش كوردستان، كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ سه‌رده‌می رژێمی سه‌دامدا به‌ هه‌زارانیان لێده‌كوژرا ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌یان.
فوئاد حسێنی‌ سه‌رۆكی دیوانی مه‌سعود به‌رزانی ،سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان ده‌ڵێت:"بۆ ئێمه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ نه‌وت نییه‌، ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌كان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بێت، بۆ ئێمه‌ سیمبوله‌، مه‌به‌ست ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌یه‌ دژمان ئه‌نجامدراوه‌". وتی‌:"كاتێك ئێمه‌ بیر له‌ بارودۆخی كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌مومان ده‌بینه‌ كه‌ركوكی".

كوردستان پێكهاتوه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی كه‌ تێیدا عێراق به‌ توركیا و ئێران ده‌گات و چه‌ندین بیره‌ نه‌وتی گه‌وره‌ی تێدایه‌ و بڕێكی زۆریشی‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره‌ی ئێستا هه‌یه‌تی. چاڵه‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركوك توانای به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان له‌ رۆژێكدا هه‌یه‌.

به‌پێی یاسای دابه‌شكردنی سامان، كوردستان له‌ سه‌دا حه‌ڤده‌ی پێده‌بڕێ، هه‌ندێ كورد پێیان وایه‌ به‌شه‌كه‌یان كه‌مه‌و هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بیش داواكارن به‌شی كورده‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ له‌ سه‌دا دوانزه‌.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی سازدانی‌ راپرسییه‌كدایه‌، تا بوار بدرێت به‌ دانیشتوانی كه‌ركوك، بڕیار بده‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ببنه‌به‌شێك له‌ هه‌رێمی باكور. به‌ڵام گێرمه‌و كێشه‌ی نیشته‌جێبونی ناوچه‌ی هێنده‌ هه‌ستیار بوه‌، كه‌ركوك هه‌ڵبوێردرا له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كه‌ بڕیاره‌ به‌ر له‌31 كانونی دوه‌می 2009 ئه‌نجام بدرێت. كۆمیسۆنێكی په‌رله‌مان سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ دیمۆگرافیه‌كانه‌ و بڕیاره‌ تا ئازاری ساڵی داهاتو راپۆرتێك پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات. روشدی یونسی پسپۆڕ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گروپی (ئیۆرۆئاسیا) ده‌ڵێت: "دواخستنی ده‌نگدانه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌ قازانجی كورده‌كانه‌و تا كردنه‌وه‌ی گرێی كێشه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌یان له‌ سه‌ره‌".
یونسی به‌م دواییه‌ ده‌نوسێت: "تا ئه‌و كاته‌ی پێشنیارێكی كۆنكرێتی نێوده‌وڵه‌تی كێشه‌ی كه‌ركوك نه‌خاته‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌، مه‌ترسی پشێوی له‌ باكوری عێراقدا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و به‌ربه‌ره‌كانی له‌ نێوان گروپه‌ جیاوازه‌كاندا كه‌ ئیدیعای خاوه‌نێتی مێژویی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا، گڕوتین ده‌سێنێت".

به‌ربه‌ره‌كانی، ئاگری ره‌گه‌زیی له‌ باكوری عێراقدا تین پێداوه‌. هێزی كوردی كه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ ناسراون  به‌م نزیكانه‌ سنوری هه‌رێمی كوردستانیان تێپه‌ڕاندوه‌و چونه‌ته‌ ناوچه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌كانه‌وه‌ و ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵداوه‌و بازگه‌یان داناوه‌ و به‌مه‌ش عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ دڵه‌ڕاوكه‌وه‌.

هه‌ندێ له‌ دیپلۆماته‌كانی هه‌ولێر پرسی هه‌ر زه‌وی داگیركردنێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: "ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی كوردستاندا ده‌خولێنه‌وه‌".
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "كورده‌كان له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه‌ش تێڕوانینی گشتی ده‌رده‌بڕێ، ئه‌گه‌ر كوردێك پۆلیس بێت به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، به‌ڵام گه‌ر عه‌ره‌ب بێت، ئه‌وه‌ سه‌ربازێكی عێراقییه‌".

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پێشنیاری كردوه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ رێژه‌ی %32 به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركماندا دابه‌ش بكرێت و %4 بۆ مه‌سیحیه‌كان و فراكسیۆنی كوردیش بۆی هه‌یه‌ وه‌ك یه‌كه‌م پارێزگارو جێگری پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام كورده‌كان هه‌موو ده‌سه‌ڵات دابه‌شكردنێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی رێژه‌ی زۆرینه‌ی كورده‌كان نه‌بێت. لێپرسراوانی كورد ئاگادارن دۆخه‌كه‌ مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه‌.

فه‌لاح مسته‌فا وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌ڵێت: ئێمه‌ باجێكی‌ زۆرمان داوه‌ له‌ پێناو عێراقێكی گه‌وره‌دا، به‌ڵام ئێستا له‌ جێی پشتگیری لێكردنمان، هه‌ندێك هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن كورد تاوانباربكه‌ن وه‌ك هۆكارێك بۆ ئه‌و كێشانه‌ی هێشتا چاره‌سه‌رنه‌كراون".

بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌ كورده‌كان وه‌ك مۆدێلێك بۆ عێراق ده‌یانڕوانیه‌ ناوچه‌كه‌ی خۆیان. دامه‌زراوه‌ دیموكراتیه‌كان له‌ كاردان و حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌كه‌ كه‌م تا زۆر سیكولاره‌و ئابوریش خه‌ریكه‌ به‌ره‌وپێش ده‌چێت.

له‌ دوای داگیركردنی عێراقه‌وه‌ له‌ 2003دا، هه‌ولێر بۆته‌ شه‌ریكی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان پشتیوانی لێده‌كه‌ن له‌ مه‌ركه‌زدا. جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆكی عێراق كورده‌ و ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش ده‌یانویست كوردستان بكه‌نه‌ نمونه‌یه‌ك بۆ درستبونی دیموكراسی و شێوازی كاركردنی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌ڵام پێنج ساڵ دوای داگیركردنی عێراق، كورده‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی بوشه‌وه‌ پشتگوێخراون و ده‌ڵێن: "وه‌ك پێویست قه‌ره‌بوی یارمه‌تیدانی ئه‌مه‌ریكایان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌".

لێپرسراوێكی باڵا ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچێكیان بۆ نه‌كردوین"و داوا له‌ واشنتۆن ده‌كات كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌ڵبنێ تا له‌ كوردستاندا سه‌رمایه‌ بخه‌نه‌ گه‌ڕ و ده‌ڵێت: "ئێمه‌ چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكاین له‌ عێراقدا و هه‌موو عێراقیش ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئێمه‌ بێت".

واشنتۆنیش گه‌شه‌نه‌كردنی دیموكراسی و به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ داهاتوی كوردستان ده‌بینێت.
لێپرسراوێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌غدا ده‌ڵێت: "زۆر له‌ خه‌ڵكانی به‌غدا سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك مۆدێلێك بۆ داهاتو به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ پێویسته‌ خۆیانی لێ لابده‌ن".
وتیشی‌: "بێگومان كورده‌كان له‌ باشترین دۆخی مێژوی خۆیاندان. گه‌وره‌ترین پرسیاریش لای كورد ئێستاكه‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌ داهاتودا چیمان به‌سه‌ردێت".

ئه‌و شێوازه‌ی هه‌ولێر كه‌ركوكی پێ به‌ڕێوه‌ ده‌بات دڵخۆشكه‌ر نییه‌. پسپۆران ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌لێكی درایه‌ تا تواناو لێهاتویی خۆی له‌ حوكمڕانیدا بسه‌لمێنێ، له‌ كاتێكدا له‌ 2003 دا ئه‌مه‌ریكیه‌كان كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان پێسپاردن. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیان كه‌نار خست له‌ جیاتی ئه‌وی بیانهێننه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌.

ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باكوری عێراقی بێمتمانه‌ كردوه‌ . كورده‌كان به‌ ئاشكرا گله‌یی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ركارێكدا سه‌ربكه‌ون ده‌بێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ یه‌كێك له‌ "دو بازنه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات"ه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌وری خێزانی هه‌ریه‌ك له‌ تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه‌، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پێك ده‌هێنن.

ئه‌و دوو خێزانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كۆنترۆڵی بازرگانی و سیاسه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ ده‌كه‌ن و یارمه‌تیه‌كی به‌رچاوی خزم و داروده‌سته‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.

"هه‌ندێ كه‌س ژیانێكی زۆر ڕازاوه‌یان هه‌یه‌و هه‌ندێكیش به‌ نانه‌سكی ده‌ژین"
عه‌لی له‌ چایخانه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "كورد ئه‌مه‌یان پێخۆش نیه‌، به‌ڵام ده‌توانن چی بكه‌ن!".

بابه‌ته‌كه‌ هێند هه‌ستیار بوه‌ ته‌نانه‌ت بێگانه‌كانیش ده‌زانن هێڵی سور كامه‌یه‌. بازرگانێكی ئینگلیزی كه‌ له‌ هه‌ولێر كارده‌كا، به‌ ئاشكرا توڕه‌بونی لێده‌باری كاتێك پرسیاری گه‌نده‌ڵی لێكراو به‌ قیژه‌یه‌كه‌وه‌ پرسی: "ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ بۆ ده‌كه‌ی؟".
ئه‌و وتی: "ئه‌مجۆره‌ پرسارانه‌ كێشه‌یه‌كی زۆرمان بۆ ده‌نێنه‌وه‌".

حكومه‌ت ده‌ڵێت: "به‌هیوایه‌ چه‌ند یاسایه‌ك و پرۆگرامی خوێندن بێنێته‌ كایه‌وه‌، تا به‌ره‌وڕوی كێشه‌كه‌ ببێته‌وه‌".

كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنوسه‌ری هاوڵاتی كه‌ گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی ناوچه‌كه‌یه‌، پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا رۆڵی هه‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگه‌و هه‌رێمه‌كاندا كه‌ بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ به‌ ڕێوه‌ بچێت.

كه‌مال ره‌ئوف ده‌ڵێت: "ئێمه‌ وامانده‌زانی ئه‌مه‌ریكیه‌كان حكومه‌ته‌كه‌مان زیاتر دیموكراسی و شه‌فاف تر ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ یه‌كێك له‌و دو به‌ره‌یه‌ هه‌ڵبژێرێت، یا ئه‌وه‌ته‌ یارمه‌تی تاڵه‌بانی و بارزانی بدات یان پشتگیری جه‌ماوه‌ری كوردی بكه‌ن".

تاران په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی به‌هێزتر ده‌كات
به‌ پشتگیری له‌ گروپه‌ شیعه‌كان، ئێران مێژویه‌كی درێژی هه‌یه‌ له‌ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر سیاسه‌تی عێراقییه‌وه‌. حیزبه‌ كوردییه‌كانی كوردستانیش دیسانه‌وه‌ هاوپه‌یمانی ئێرانن و په‌یوه‌ندیه‌كانیشیان له‌ فراوانبوندایه‌. لێپرسراوێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: گومانێكی زۆر له‌ كایه‌دایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ویسته‌كانی ئێران له‌ كوردستاندا".
به‌پێی ئاژانسی ئێرانی فارس نیوز،  ساڵی ڕابردو له‌ بڕی 7 ملیار دۆلار كه‌لوپه‌لی نێردراوی ئێرانی بۆ عێراق، 1.2 ملیاری ڕوی له‌ كوردستان كردوه‌. پێشبینی‌ ده‌كرێت ئه‌و بڕه‌ له‌م ساڵدا بگاته‌3 ملیار.

له‌سێ خاڵی مه‌رزیه‌وه‌ له‌ نێوان ئێران و عێراقدا دوانیان ده‌كه‌ونه‌ كوردستانه‌وه‌. واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێڵی نێوان هه‌ولێر و ورمێ له‌ ئێران به‌م زوانه‌ بكرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئێران به‌ ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ عێراق تاوانبار ده‌كه‌ن. لێپرسراوه‌ كورده‌كانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌خێرهاتنی به‌شداریكردنێكی پۆزه‌تیڤانه‌ ده‌كه‌ین.

فه‌لاح مسته‌فا لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ بۆخۆی بابه‌تێكه‌ گه‌ر ئێران بتوانێت یارمه‌تی گه‌لی عێراق بدات. به‌ڵام گه‌ر خۆیان له‌ كاروباری ناوخۆیی عێراق هه‌ڵبقورتێنن، پێمان وانیه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی ئێمه‌دا یه‌كبگرێته‌وه‌".

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن halabjah (2008-12-11 06:49:53)

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-11 09:56:10

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: وتار و بیرو رای بیانی

dast xosh bet gyuana sarkawtw byt...

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net