.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







گریان حاڵه‌تێكی سروشتیی و ته‌ندروستییه‌و له‌زۆربه‌ی مرۆڤه‌كاندا به‌دیده‌كرێت، بێگومان شێوازی گریان له‌یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه وه‌ك گریانی خه‌م و خه‌فه‌ت و گریانی سۆزداریی و گریانی خۆشی.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه: گریان ده‌بێته‌هۆی له‌ناوبردنی مادده زیانبه‌خش و ژه‌هراوییه‌كان له‌ڕێگای فرمێسكه‌كانه‌وه‌و ده‌شبێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی دڵه‌ڕاوكێ له‌و كه‌سه‌دا.
زاناكان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌گریان كرد فرمێسكه‌كانت قه‌تیس مه‌كه چونكه زۆربه‌ی ئازار‌و خه‌فه‌ت و توڕه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و فرمێسكانه‌دا دێنه‌خواره‌و له‌له‌شدا نامێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه زانست سه‌لماندوویه‌تی: فرمێسكی ژنان له‌فرمێسكی پیاوان خێراتره.
هه‌ندێك له‌زانایانی سایكۆلۆجیش ده‌ڵێن: گریانی مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ منداڵی، مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن ده‌گری له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیان به‌به‌زه‌یی هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی گریانه‌وه فشاره ده‌رونییه‌كانیان خاڵیده‌كه‌نه‌وه.
گریان بۆ پیاوو ژن باشترین رێگه‌یه بۆ چاككردنی باری ته‌ندروستی و به‌ڵگه‌ی لاوازی و ناكامڵ بوونی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت.
له‌كاتی گریاندا ژماره‌ی لێدانه‌كانی دڵ زیادده‌كات به‌ڵام دوای گریان لێدانی دڵ وه‌ك خۆی لێدێته‌وه، گریان مه‌شقێكی به‌سودیشه بۆ ماسولكه‌كانی سنگ و هه‌ردوو شان.
جگه له‌وانه‌ی باسكران گریان چه‌ندین سودی تریشی بۆ مرۆڤ هه‌یه هه‌رچه‌نده له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیهاندا گریان بۆ پیاو عه‌یبه‌و به‌ڵگه‌ی لاوازییه‌تی.

PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سه‌رکه‌وتوو بیت بابه‌تێکی گرنگه ده‌ست خۆش........


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه