.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









فه‌یله سوف و رابه‌ری رۆحی هیندۆسه‌كان (ساتیا سای بابا)
ساتیاسای بابا رابه‌ری ئاینیی و فه‌یله‌سوف و شاعیر‌و وتاربێژێكی هینده‌كانه، سای بابا له 23 تشرینی دووه‌می ساڵی 1926 له دایك بووه، ناوی ته‌واوی "ساتیا راجو ناریانا" ه ، مانای به‌هه‌شتی راسته‌قیینه ده‌به‌خشێت ، ئه‌م ناوه‌ش ناوی یه‌كێك بووه له فه‌یله‌سوفه كۆنه‌كانی هیندستان ،
سای بابا له دایك و باوكێكی جوتیاری هه‌ژاری له یه‌كێك له‌گونده‌كانی هیندستان به ناوی (بوتابارتی) له دایك بووه ، باوكی ناوی (راجو)ه‌و دایكیشی ناوی ئیشوارا یه ، دووبراو خوشكێكی دیكه‌ی هه‌بووه و ئێستا هیچیان له ژیاندا نه‌ماون ، سای بابا ـ هه‌ر له منداڵییه‌وه زۆر له كه‌رامه‌ته‌كانی لێده‌ركه‌وتووه ، وه‌كو ماڵیی بوونی ئاژه‌ڵه‌كان بۆی و، بیستنی ئاواز‌و مۆسیقا به‌بێ بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و .
هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی به ناوبانگی ئوسترالی پرۆفیسۆر كشتوری و ئه‌رخا له ساڵی 1971 له باره‌ی سای بابا ـ وه زۆر شتیان نووسیوه، هه‌رله‌و كاته‌وه‌ی كه( سای بابا) چۆته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی توانا‌و به‌هره‌مه‌ندنی له بواره‌كانی دراما‌و موزیك و نوندا لێده‌ركه‌وتووه‌و، چه‌ند هۆنراوه‌و گۆرانییه‌كی سۆفیانه‌شی له‌و ده‌مه‌دا بۆ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی خۆیان نووسیوه، كه شێووازێكی سۆفی گه‌رانه‌ی (بیجن)ی پێوه دیار بووه، ئه‌م كه‌سایه‌تییه، سۆز‌و به زه‌یه‌تییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م ئه‌ندامن و له خۆشییه‌كانی ژیان بێبه‌شن، هیچ رك‌و كیینه‌یه‌كیش له دڵیدا نییه‌و، ته‌نانه‌ت هیچ گیاندارێكیش ئازار نادات .
بۆتاباراتی ئه‌و گونده سه‌ره‌تاییه كه "ساتیای" تێدا له دایك بووه‌و، هه‌تا ئێستاش هه‌رله‌وه‌ێ ژیان به‌سه‌رده‌بات ، ئه‌م شوێنه كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆكراوه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌رو، شوێنی تایبه‌ت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كه‌ن كه ساتیا ناوی ناوه
(دار و السلام)، ئه‌مه جیگه‌له‌وه‌ی له هه‌موو شوێنێكی جیهانه‌وه خه‌ڵكیی بۆ سه‌ردانی "سای بابا" روو ی تێده‌كه‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی له‌وێ به‌سه‌رده‌بات ، به‌لاَم، له وه‌رزی هاویندا ده‌چێته ناوچه‌ی بنگلور بریندڤان. سای بابا سێ په‌رستگای گه‌وره‌ی هندۆسی بنیات ناوه، یه‌كه‌میان له شاری بومبای و دووه‌میان له ساتیام و سێیه‌میشیان له حه‌یده‌ر ئاباد .
به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی سای باباش له داروالسه‌لامدا به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی سای بابا به نوێژی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات كه به نوێژی (ئوم ) ناسراوه، پاشان ووتارێك له باره‌ی ئێتیكه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان ده‌كات و، دوایش چه‌ند سروتێكی ئایینی پێشكه‌ش ده‌كرێت و دواتریش چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تێكی ئانییدا ده‌ست پێده‌كات ، به تایبه‌تی له مانگه‌كانی ئۆكتۆبه‌رو تشرینی دووه‌مدائه‌و مانگه‌ی سای بابای تێدا له دایك بووه،
پاش به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م مه‌راسیمانه، سای بابا ـ به‌ناو ئاماده‌بواندا گوزه‌ر ده‌كات و ئه‌و نامانه وه‌رده‌گرێت كه پێشتر بۆیان نوسیوه‌و، هه‌ركه‌سه كێشه‌ی خۆی تێدا ده‌خاته روو، زۆر جاریش هه‌ندیك كه‌رامات له‌م پیاوه ده‌بینرێت، وه‌كو چاك كردنه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان و، یاخود پێدانی خۆڵێك كه له ناو ده‌ستییه‌وه دێته ده‌ره‌وه‌و بۆشیفا، ده‌یدات به‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ نه‌خۆشیی ده‌چنه‌لای و، هه‌ندێك جاریش خۆی چه‌ند كه‌سێك بانگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دوایدا چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵدا بكه‌ن و به مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی رێنمایی رۆحیی و پێدانی زانیاری و، هێندێك مستیله‌وه ملوانكه‌شیان به دیاری ده‌داتی ،َ كه ئه‌وانش هه‌ر وه‌كو كه‌رامات له ده‌ستییه‌وه دێنه ده‌ره‌وه.
له سالاَنی 1960 وه، ولاَتانی رۆژ ئاوا كار به ئامۆژگاریی و، رنموێنییه‌كانی ئه‌م رابه‌ره رۆحییه ده‌كه‌ن هه‌تا ئێستا، سای‌باباـ له ژیانی خۆیدا ته‌نها جارێك له ولاَته‌كه‌ی چۆته‌ده‌ره‌وه ئه‌ویش چۆته كینیا و له‌وێ په‌یره‌وانێكی زۆری هه‌یه و، چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تیش هه‌ربه‌ناوی ئه‌وه‌وه هه‌ن بۆ فێركردنی مندالاَن له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه، هاوكات بۆ گه‌وره‌كانیش قوتابخانه‌ی ئاینی تایبه‌تی هه‌یه كه بنه‌ما ئێتیكییه‌كانی سای‌باباـ ی تێدا ده‌خوێندرێت.
ئه‌و دیارده سه‌روڕهێنانه‌ی له ساتیا سای بابا ده‌بینرێن
له‌باره‌ی كه‌راماته‌كانی ئه‌م زاته‌وه، زۆر له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كتێبه‌كان، باسیان له كه‌راماته‌كانی كردوه‌یه‌كێك له‌وانه‌ش، ئه‌و خۆڵه پیرۆزه‌یه كه‌له ده‌ستی دێته‌ده‌ره‌وه‌و ده‌ی دات به نه‌خۆشانه‌ی ده‌چنه‌لای و پێی چاك ده‌بنه‌وه،دیارده‌یه‌كی دیكه‌ش گواره‌و مستیله‌و ملوانكه‌و كاتژمێر‌و زۆر شتی دیكه‌ش كه ته‌نها له یه‌ك چاو تروكاندا له ده‌ستیدایه‌و ئه‌وانه‌ش وه‌ك دیاری و خه‌لاَت ده‌دات به‌میوانه‌كانی كه‌له هه‌موو جیهانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن و، ژماره‌یان به هه‌زاره‌ها كه‌سه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مانشدا به چاوتوركاندنێكیش ره‌نگی جله‌كانی به‌ری خۆی ده‌گۆڕێت ، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نوسراوێك به ده‌ستخه‌تی خۆی له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری له‌نده‌ن و چه‌ند جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی دنیا، سای باباـ له‌لایه‌ن پسپۆڕی تایبه‌ت مه‌ند به وێنه‌گرتنی خه‌رمانه‌ی چوارده‌وری مرۆڤ ، واته (هاله)، "فرانك بارانۆڤسكی" كه هه‌ستاوه به گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سای بابا،
به كامێرای (كیرلیان) ، فراك له باره‌ی ساتیاوه ده‌ڵێت : هاله‌ی ئه‌و ره‌نگێكی په‌مه‌یی گۆڵباوی هه‌یه‌و بۆ چه‌ند سه‌د مه‌ترێك به چوارده‌وی خۆیدا وه‌ك خه‌رمانیه‌ك په‌خش ده‌بێت ، هه‌روه‌ها نۆڤسكی ده‌ڵێت : مه‌حاڵه ئه‌مه هاله‌ی مرۆڤ بێت چونكه سنووری بۆ نی‌یه.
له باره‌ی ئه‌و دیارده‌و هێزه‌له‌راده‌به‌ده‌رانه‌وه سای‌بابا خۆی ده‌ڵێت : ئه‌مانه هه‌ندێك له تواناكانی خواوه‌نده، له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌ریان ده‌خات كه خۆی ده‌یه‌وێت و هه‌ڵیان ده‌بژێرێت ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "زانست تایبه‌ته به جیهانی تاقیكردنه‌وه‌و مادیات كه ده‌كرێت بخرێنه ژێر عه‌قڵی مرۆڤه‌وه‌و، عه‌قڵ له‌و باره‌یه‌وه وه‌لاَمی ده‌وێت ده‌رباره‌ی یه‌قین یاخود گومان ، به‌لاَم رۆحانیات و كه‌رامات له سه‌رو گومان و یه‌قینه‌وه‌ن و، سه‌ر به‌جیهانێكی بالاَترن كه شێوه‌ی دیارده‌كانی هێزی رۆحانییه‌تیان تیابالاَ ده‌سته .
وته‌كانی سای بابا له زووربه‌ی رۆژنامه‌كانی ولاَتی هیندستاندا بلاَو ده‌كرێنه‌وه,، رۆژانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانه‌وه ده‌خوێنرێنه‌وه.
(سری سای بابا) به مانای باوكی به‌به‌زه‌یی، یاخود، باوكی پیرۆز دێت،
ستیاسای باباـ به زمانی (تیلوگۆ) قسه ده‌كات، كه زمانی دایكیه‌تی و وتاربێژێكی به‌تواناشه له هه‌مان كاتدا ، سای بابا له باره‌ی ته‌ناسوخه‌وه یاخود تیۆری دۆنای دۆنه‌وه، ئاماژه‌ی به ژیانه‌كانی پێشوتری خۆی كردووه، هه‌رچۆن به ژیانی داهاتووی كردوه، به ناوی (سای بریما)و ئاماژه‌شی به ساڵ و شوێنی له دایك بوونه‌وه‌ی داوه.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌ناو بانگه زانیاریی و رۆشنیبرییه‌كی ته‌وای هه‌یه له باره‌ی هه‌موو ئایینه‌كانه‌وه‌و، ئامۆژگاری مرۆڤه‌كان به‌وه‌ده‌كات، كه‌خۆیان له خه‌مۆكیی و ئیره‌یی بردن رزگار بكه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆی برسێتیی و هه‌ژاریی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تێكه ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئه‌وه‌ده‌كات ، هه‌ركه‌سه به گوێره‌ی ئایینی خۆی، په‌رستش به‌جێبنێت و، باوه‌ڕی به هه‌موو ئایینه‌كانیش هه‌یه‌و، دژی هه‌موو ده‌مارگیریی و ره‌گه‌ز په‌رستیی و ئایه‌فه گه‌رییه‌كه، هاوكات بانگه‌شه‌ی یه‌كسانیی و یه‌كێتی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات ، بانگی ژنانیش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی پیاوان له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی دینیی و دنیایی دا به‌شداریی بكه‌ن ، له باره‌ی ژ نانیشه‌وه ده‌ڵێت" دایكان ژێرخانی كۆمه‌ڵگه‌ن و ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ به‌نده به‌رێز گرتن له ژنان".
په‌یوه‌ندی سای بابا به رێكخراوه خێر خوازییه‌كانه‌وه
ئه‌م كه‌سایه‌تیه ئێستا ڕمزی ئاشتیی و خێر خوازییه، بۆ پتر له 166 دامه‌زراوه‌و، كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیی له جیهاندا له‌وانه‌ش
• په‌یمانگای خوێندنی بالاَی بۆتابارتی ، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ یه‌و خوێندنی زاكۆ به‌خۆرایی پێشكه‌ش ده‌كات.
• په‌یمانگای بالاَی زانسته پزیشكییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 220 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌و خزمه‌تی بێبه‌رامبه‌رو به خۆرایی پێشكه‌ش به نه‌خۆشه‌كان ده‌كات له ساڵی 1991 دامه‌زراوه
• په‌یمانگای موزیك كه تایبه‌ته به فێركردن و هۆشیار كردنه‌وه‌ی ژنان
• پرۆژه‌ی پالاَوتنی ئاو بۆ گونده‌كان
• فێركردنی بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی له 33 ولاَتدا
• چاپكردنی چه‌ند كتێب و بلاَوكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هۆشیاریی و رۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵگا
• رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی (رادیۆی سای)
• ئه‌مانه‌و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه‌ش كه له كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا پێشكه‌شی ده‌كات ،
• له‌وانه‌ش چێشتخانه‌و بازاری تایبه‌ت به نرخی زۆر كه‌م و داشكاو بۆ میوانه‌كان، كه‌له هه‌موو دینیاوه رووی تێده‌كه‌ن
هه‌ندێك له‌بیروباوه‌ڕو ئامۆژگارییه‌كانی سای بابا
- 1چاكه‌كردن و خزمه‌تكردنی كه‌سانی دیكه.
- 2خۆشه‌ویستی هه‌موو كه‌س و، بوونه‌وه‌رێك.
3 - دانانی سنورێك بۆ ئاره‌زووه‌كانی نه‌فس و، چونه‌ناو جیهانی (سادانا) ی رۆحییه‌وه.
4 - وازهێنان له غه‌ریزه‌كان، به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زه‌كه‌ی دیكه، به‌تایبه‌تی له دوایی 50 ساڵییه‌وه.
5 - سای بابا ده‌ڵێت : هه‌رچی دروستكاری مرۆڤه خه‌یلاڵه‌و، هه‌رچی خواوه‌ند دروستی كردوه راسته‌قییه‌نه‌یه.
6 - هه‌موو بونه‌وه‌رێك شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی ده‌ركه‌وته‌ی خواوه‌ند ، به‌لاَم زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه نازانن تاپه‌ی به‌و باوه‌ڕه به‌رن كه‌له رۆحیاندا هه‌یه .
7 - وازهێنان له خواردنی گۆشت، ته‌نها ماسی نه‌بێت ، هاوكات جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی (ساتویك) له خواردنه‌كاندا.
8 – نوێژكردن ، به‌تایبه‌تی له كاتژمێری سێ عه‌سر و چواری به‌یانیدا.
9 – تێرامان و نوێژكردن هه‌ركه‌س به گوێری ئاینی خۆی.
10 - قبوڵكردنی هه‌موو ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك .
11 - دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستنی خواوه‌ند.
12 - بره‌ودان به ره‌وشته چاكه‌كان و وازهێنان له خراپه‌كانی.
13 - خۆراهێنان له سه‌ر نوێژ و زیكر كردن ، بۆ بره‌ودان به خۆشه‌ویستی خواندو مرۆڤایه‌تیی.
14 - رێزگرتنی به‌ته‌مه‌نه‌كان و مامۆستایان و پیاوچاكان.
15 - هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی و، به جێهێنانی ئه‌ركه‌كان.
له هه‌مان كاتدا سری سای بابا ی فه‌یله‌سوف و رابه‌ری رۆحی هینده‌كان و گه‌وره گۆری یۆگییه‌كان، باوه‌ڕی ته‌واوی ، به‌چواربنه‌مای بنه‌ره‌تیی هه‌یه و، كردویه‌تی به دروشمی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت
ته‌نهایه‌ك گۆروپ و نه‌ته‌وه بوونی هه‌یه ئه‌ویش مرۆڤایه‌تییه ،
ته‌نها یه‌ك ئایین هه‌یه ئه‌ویش ئایینی خۆشه‌ویستییه،
ته‌نها یه‌ك زمان هه‌یه ئه‌ویش زمانی دڵه،
ته‌نها یه‌ك خواوه‌ند هه‌یه ئه‌ویش هه‌میشه حازر و ئاماده‌یه.نووسینی : یۆگی كریا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه