❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خاتوو سۆزان براونلی‌ ئانتۆنی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-16 15:14:09

krya
خونچەی نوێ
شوێن: شارىسليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-10
دواترین سه‌ردان: 2009-04-09
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPMSIE7

خاتوو سۆزان براونلی‌ ئانتۆنی‌

سۆزان ده‌ڵێت" ژنان نابێت چاوه‌ڕوانی‌ پشتگیری‌ پیاوان بن، به‌ڵكو ده‌بێ‌ خۆیان پشتگیری‌ له‌ خۆیان بكه‌ن".
خاتوو سۆزان رۆژی‌ 15/2/1820 له‌ شارێكی‌ بچوك به‌ ناوی‌ "ئه‌ده‌س" له‌ ئه‌یاله‌تی‌ " ماسا چوست" له‌ دایك بووه‌. له‌ نیو هه‌شت براو خوشكدا دووه‌مین منداڵی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ بوو. ساڵی‌ 1827 چووه‌ "باتینڤیل" نیۆرك و جارێكی‌ دیكه‌ له‌ ساڵی‌ 1845 دا بۆ "رۆڤێستر" كۆچیان كرد و له‌وێ‌ سه‌قامگیر بوون . خاتوو ئانتۆنی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 15 هه‌تا بیست ساڵی‌، له‌ خوێندگای‌ شه‌ورۆژیی‌ به‌شداری‌ ده‌كرد . هه‌رله‌و كاته‌دا لێهاتوویی‌ خۆی‌ ده‌رخست و رێبه‌ری‌ هه‌ڵوێسته‌ ره‌خنه‌گره‌كانی‌ گرته‌ده‌ست . ئه‌م خاتوونه‌ له‌ ساڵی‌ 1849 دا بووه‌ سه‌رۆكی‌ لقی‌ "رۆڤێشتر"ی‌ كچانی‌ دژه‌ مه‌ی‌ . ئه‌ركی‌ ئه‌و گرۆپه‌ هه‌وڵدان بوو بۆ به‌ربه‌ستكردنی‌ خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهولییه‌كان . ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین چالاكیی‌ و به‌شداری‌ ئه‌و بوو له‌ نیوان ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوانه‌دا كه‌ به‌ درێژی‌ ژیانی‌ تێیاندا به‌شدار بوو. ئانتۆنی‌ ساڵی‌ 1853 دا كۆمه‌ڵه‌ی‌ دژ به‌ مه‌ی‌ ژیانی‌ هه‌رێمی‌ پێك هێنا. له‌ ساڵی‌ 1859 هه‌تا ساڵی‌ 1861 بووه‌ ئه‌ندامی‌ دژی‌ كۆیله‌یی‌ ئه‌مریكاییه‌كان، ئه‌و یه‌كێتی‌ ژنانی‌ خۆبه‌خشی‌ له‌ ساڵی‌ 1863 دا دامه‌زراند كه‌ هه‌وڵیان ئه‌دا بۆ رزگاری‌ خزمه‌تكاره‌كان.

خاتوو سۆزان براونلی‌ ئانتۆنی‌
به‌ هاوكاری‌ هاورێیه‌كی‌ به‌ناوی‌ ( ئه‌لیزا بێت كه‌دی‌ ستانتۆن) ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌نگدان بۆ ژیانی‌ نه‌ته‌وایه‌تییان پێك هانی‌، ئانتۆنی‌ و رۆستانتۆ  رۆژنامه‌یه‌كیان به‌ناوی‌ "شۆرش" چاپ و بلاَو ده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌م رسته‌یه‌ داكۆیان له‌ مافی‌ ژنان ده‌كرد" ماف بۆ پیاوان به‌بێ‌ هیچ شتێكی‌ زیاتر ، ماف بۆ ژنان بێ‌ هیچ شتێكی‌ كه‌متر" له‌ ساڵی‌ 1870دا ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ ژنانی‌ كرێكاری‌ دامه‌زراندو خۆی‌ بووه‌ سه‌رۆكیان.
خاتوو سۆزان له‌ ساڵی‌ 1878دا گه‌لاَله‌ی‌ چاكسازی‌ نووسی‌ كه‌ چه‌ند ساڵ دوای‌ مه‌رگی‌ خۆی‌ ، واته‌ : له‌ 18 /8/ 1920دا، بووه‌ نوزه‌هه‌مین گه‌لاَڵه‌ی‌ پێشنیاری‌ و مافی‌ ده‌نگدانی‌ بۆ ژنان مسۆگه‌ر كرد . چالاكییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئانتۆنی‌ بریتین له‌: دامه‌زراندنی‌ شورای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌، له‌ساڵی‌ 1888دا كه‌له‌ 48 ولاَت پێك هاتبوو. دانانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ داخوازی‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ ژنانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌، له‌ ساڵی‌ 1889 هه‌تا ساڵی‌ 1900 خۆی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرد . رێكخستنی‌ شورای‌ داخوازی‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ ژنانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ ساڵی‌ 1904 . یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ كاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ رێخۆشكه‌ری‌ بۆ رێگه‌پێدانی‌ خوێندكارانی‌ كچ له‌ زانكۆی‌ "رۆچێستێر" كه‌له‌ ساڵی‌ 1900 دا بۆ یه‌كه‌م جار به‌ئاكام گه‌یشت .
خاتوو ئانتۆنی‌ رۆژی‌ 13 / 3/ 1906 به‌هۆی‌ ئازاری‌ دڵ و سینگه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ڵكه‌وت و، له‌ شه‌قامی‌ (مادیسۆنی‌ رۆچێستێر) كۆچی‌ دوایی‌ كرد. ئه‌و ته‌نها رێبه‌ری‌ شۆرشی‌ بێتوندو تیژی‌ بوو له‌ ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كان دا كه‌ بۆ مافی‌ ژنان خه‌باتی‌ ده‌كرد. دواین وشه‌ی‌ ئه‌و له‌ نێو كۆره‌كاندا، كه‌ هه‌میشه‌ ده‌ی‌ وت "ئه‌گه‌ری‌ دۆرانمان نیه‌" بووه‌ دروشمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ داخوازی‌ مافی‌ ده‌نگدان . له‌ 2/7/1979 دا بۆ رێزگرتن له‌م خاتوونه‌، دۆلاری‌ ئاسنی‌ سۆزان ئانتۆنی‌ دروستكرا.

نووسینی‌: یۆگی‌ كریا

Kurdzhin
ته‌نها یه‌ك ئایین هه‌یه‌ ئه‌ویش ئایینی‌ خۆشه‌ویستییه‌،
ته‌نها یه‌ك زمان هه‌یه‌ ئه‌ویش زمانی‌ دڵه‌،
ته‌نها یه‌ك خواوه‌ند هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌میشه‌ حازر و ئاماده‌یه‌.
  یۆگی‌ كریا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net