❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌ی ژن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-17 17:37:18

krya
خونچەی نوێ
شوێن: شارىسليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-10
دواترین سه‌ردان: 2009-04-09
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPMSIE7

بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌ی ژن

"سیمۆن دووبوار" له‌ ساڵی 1908ی زایینی له‌ولاتی فه‌ڕه‌نسا‌ له‌ دایك بووه‌و، له‌ ساڵی 1986 کۆچی دوایی کرد. له‌ ده‌یه‌ی 1920ی زایینیدا بوو  به‌خوێندکاری زانکو و له ساڵی 1930دا له‌گه‌ڵ "ژان پۆل سارتر" كه‌  فه‌یله‌سووفی به‌ ناوبانگ ئاشنا بوو و له‌ پاشان پێوه‌ندێکی پته‌و و به‌هێز له‌ نێوان ئه‌م دوو که‌سه‌دا پێکهات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێوه‌ندێکی پته‌ویان پێکه‌وه‌ هه‌بوو زۆرجاریش به‌ هۆی فکره‌کانیان لێك توڕه‌ ده‌بوون و ده‌که‌وتنه‌ ده مه‌ قاڵه‌‌وه‌ (دووبوار و سارتر) وه‌ک دووکه‌سی بیرمه‌ند شوێنێکی دیاریکرا و به‌نرخیان له‌ نێو فه‌هه‌نگ و کولتۆری رۆژئاوادا هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی فه‌ره‌نسا‌. له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، ئه‌و
کاته ی‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا‌  له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و میلیشیا‌ی وڵاتی ئه‌ڵماندا بوو، دووبوار و سارتر، هاتنه‌ نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت و وه‌ک دوو که‌سی چالاک وخاوه‌ن فکر ناسران. له‌ سه‌ر و به‌ندی چه‌رخی رۆشنگه‌ریدا، دوایی ئه‌وه‌ی دووبوار له‌ به‌رانبه‌ر "پۆست مۆدێرنیزم، راوه‌ستا و دژایه‌تی کرد، کۆمه‌ڵێك له‌ نووسه‌رانی ئه‌و‌ سه‌رده‌مه دژ به‌ فکر و بۆچونه‌کانی دووبوار وێستان و تاڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ بیر و بۆچونه‌کانی ئه‌و دوور که‌وتنه‌وه‌. ئه‌و دژایه‌تییه‌ بوو به‌ هۆی ئه‌وه ی‌‌ که‌ دووبوار کۆڵی نه‌داو بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی خۆی، به‌ناو بانگترین کتێبی خۆی به‌ ناوی "ره‌گه‌زی دووهه‌م" نووسی، که‌ ئه‌و کتێبه‌ به‌ڵگه‌یه‌ک بوو بۆ سه‌لماندنی فکری ئه‌وکه‌ جیاوازی له‌ نێوان ژن و پیاودا هه‌یه (هه‌م له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌میش له‌باری بیۆلۆژییه‌وه‌).


سیمۆن دووبوار، دوای‌ نووسیینی کتێبی‌ "ره‌گه‌زی دووهه‌م" ‌، سه‌ر له‌ نوێ هاته‌ نێو مه‌یدانی رۆشنگه‌ری و کاراییه‌کی قوڵ و قورسی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و کولتوری چه‌رخی بیسته‌می رۆژئاوا دانا. به‌ بۆچونی دووبوار ژن و پیاو جیاوازییان زۆره‌، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژن به‌ وشیاری و لێهاتوویی ده‌توانێ به‌ کردار و ره‌فتاری خۆی روح و ده‌روونی پیاو شیفته‌ی خۆی بکات وفریشته‌یه‌کی زه‌ینی لای پیاو پێك بێنێت. به‌م ره‌واڵه‌ دووبواره توانی سه‌رله‌نوێ خاڵێکی سه‌ره‌تایی له‌ مێژووی په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زایه‌تی دیاری بکات.
ئه‌و به‌ستێن و بوارانه‌ی که‌ دووبوار، خستنیه‌ به‌رده‌ست که ده‌ڵێت‌ "مرۆڤ به‌ ژنی له‌ دایك نابێت، به‌ڵکو له‌ دواییدا ده‌بێ به‌ژن" هاته‌ مه‌یدان بۆ راڤه‌ کردن و لیکۆڵینه‌وه‌ که‌ له‌پاشان بوون به‌ پوخته‌یه‌ک له‌ فکری کۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵات. دووبوار بێ ئه‌وه‌ی له‌ قسه‌کانی خۆیدا جێگه‌یه‌ک بۆ شکوگومان دیاری بکات، به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێ: "شارستانییه‌ت بنچینه‌ی سه‌ره‌کییه‌ بۆ جیاوازی خستنه‌ نێوان ره‌گه‌ز".که‌واته‌،‌ دووبوار له‌ پانتایی فکره‌کانی خۆیدا سێ فاکته‌ری سه‌رکیمان بۆ ده‌سنیشان ده‌کات:
ناسین و بۆچونی ئێمه‌ له‌سه‌ر ژن، ئه‌و خه‌لاته‌ی کولتوری پیاوسالاری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌.
چه‌مك و مانای ژیان بۆ مه‌به‌ست له‌ پلانێکی دیاریکرا و دارێژتراو.
گرینگتر له‌ هه‌مووان ئاڵ و گوڕبوونی کۆ‌مه‌ڵایه‌تی، له‌ ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی رێك و پێك و عادڵانه‌.

Kurdzhin
ته‌نها یه‌ك ئایین هه‌یه‌ ئه‌ویش ئایینی‌ خۆشه‌ویستییه‌،
ته‌نها یه‌ك زمان هه‌یه‌ ئه‌ویش زمانی‌ دڵه‌،
ته‌نها یه‌ك خواوه‌ند هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌میشه‌ حازر و ئاماده‌یه‌.
  یۆگی‌ كریا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net