.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















شاعیر بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره فه‌لسه‌فیانه‌ى په‌یوه‌ندیان به مه‌رگ و ژیان هه‌یه هه‌ول ده‌دات ، لاى شاعیر گرنگ ئه‌وه‌یه وون نه‌بێت له ناو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه ، ناترسێت له سوتان ، پاکانه بۆخۆى دێنێته‌وه پاکى بێگه‌ردى منداڵى ئه‌بێته شه‌فاعه‌ت بۆ رۆژانى غه‌ریبى و نامۆیى گه‌نجى که پربووه له نه‌هامه‌تى ، مردنى لا خۆشتره نه‌وه‌ک له‌م هه‌موو گێژاوه‌دا به نامۆیى بژیت .(ئاگر)مه‌به‌ست ئه‌م دنیایه نامۆییه یه که ژیانى تیا به‌سه‌ر ده‌بات .
((سێوه‌که .......ئه‌و سێوه‌ى
هه‌موومانى
له جیهانێکى ئاوریشمى
وه‌ده‌رنا
وه‌ده‌رنا
ئینجا خۆمان به نامۆیى
له ولاتى غه‌ریبى ....
له سه‌ر جۆرمێک
به نه‌فره‌ت لێکراوى دۆزیه‌وه ...! ))
سێوێک له دنیایێکى تر بووه هۆى ئاواره‌یى مرۆڤــ ، له‌و کاته‌ى خواى گه‌وره (ئاده‌م و حه‌وا)ى له به‌هه‌شت ده‌رکرد له سه‌ر خواردنى سێوه‌که شاعیر هۆکارى نامۆیى مرۆڤ بۆ ئه‌و کات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، که بووه هۆى وه‌ده‌رنانى مرۆڤ له‌و جیهانه سه‌رسورهێنه‌ره ئاوریشمیه ، شاعیر ئه‌م گۆى زه‌وییه‌به مه‌نزلێکى نامۆ‌و به نه‌فره‌تى داده‌نێت بۆ مرۆڤ ، بۆیه مرۆڤ هه‌ر له‌و رۆژه خۆى به نامۆ‌و غه‌ریب ده‌زانێت.
(( له‌م دنیا غوربه‌ت و غه‌ریبه‌دا
کىَ ده‌بىَ به رێبه‌رم
ئاگر ئاگرى دۆزه‌خ بوو
جگه‌ره‌که‌ى پىَ پێکردم
هاواره هاوار که‌س نازانى
منم ته‌نها
له ئاداره له ئازارم )).
ئه‌م ولاته پڕه له وشه‌ى نامۆ پڕه له که‌سى نامۆ ، که‌س نیه ببێت به رابه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى کاروبارى
هه‌لسوڕ ێنىَ ، شاعیر توشى نائومێدیه‌کى زۆر بووه له ولاته‌که‌ى که‌س خۆى به خاوه‌نى نازانێت ، رێگاى وونکردووه که‌سێک نیه له نێو ئاگرو غه‌مه رزگارى بکات ته‌مه‌نى وه‌ک جگه‌ره‌یه‌کى سوتاو هه‌ڵوه‌راندوه ، هاوارى لێهه‌له‌ستێت له خۆشیا ئازار‌و غه‌م میوانیه‌تى.
((به‌لام غه‌م هێشتا زیندووه
نامرىَ ... ماندوو نابىَ
ئاه‌ه‌ه‌ه‌ه
کورترین رێگاش له نێوانماندا
رێگه‌ى ئه‌شکه‌نجه‌یه
یان وه‌ک فه‌یله‌سوفه سه‌ر شێته‌که‌مان
گه‌وره‌ترین سه‌روه‌رى له‌لاى
ژه‌هر خواردن بووه ...!)).
شاعیر (غه‌م) به نه‌مرى داده‌نێت ، شتێکه ماندو نابێت ، زۆر به ره‌شبینى ده‌ڕوانێته ژیان و ده‌یخاته قاڵبێکى ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار ، ته‌نانه‌ت له نێوان که‌سه‌کان خۆشیان و ده‌وروبه رێگه‌ى ئازادى نه‌ماوه هه‌مووى هه‌ر به ئه‌شکه‌نجه مامه‌له له‌گه‌ل یه‌کترى ده‌که‌ن . بۆیه لاى شاعیر سه‌روه‌رى بۆ مرۆڤ به رێگه‌ى ژه‌هر خواردن و خۆکوشتن وه‌ک فه‌یله‌سوفه‌کان ئازادیه‌و ئازاد ده‌بێت له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه و نامۆییه‌ى ژیان .
((به‌رز
به‌رز
به‌رز
ده‌روانمه شه‌وى ئازار
گه‌ر نه‌بام واته نه‌هاتبمایه سه‌ر دنیا
غه‌م هه‌ر وه‌ک خۆى ده‌بوو
چونکه من دڵۆپه ئاوێکم
له ناو زه‌ریاستان )).
شاعیر به به‌رزیه‌وه ده‌روانێته ئه‌و شه‌وه‌ى له دایک بووه ،ئاماژه به‌وه ده‌کات به بوون و نه بوونى ئه‌و هیچ له غه‌م که‌م ناکات ، چونکه غه‌م هه‌ر ده‌بوو ، خۆشى به بونه‌وه‌رێکى زۆر بچوکى ئه‌و دنیایه ده‌زانێت .
ئه‌وه‌ى جێى ئاماژه پێکردنه شاعیر له بوونى خۆى په‌شیمان نیه ، چونکه زۆر به سه‌ربه‌رزیه‌وه ده‌روانێته شه‌وى له دایک بوونى ، به‌لام جێى سه‌رنجه شاعیر زۆر به نائومێدیه‌وه ده‌ڕوانێته ژیانى خۆى ، له زۆر جىَ باس له‌وه ده‌کات که سه‌رچاوه‌ى غه‌م و نامۆیى بۆ ئه‌وه .
کۆلاژه شیعر
نـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــا
ده‌ریا = دایک ـ ولات ـ چوارپارچه‌ى شارى دڵم
ماسى = بونه‌وه‌ر
بونه‌وه‌ر + گۆى ژیان = (ئا) یان (نا)
X= هه‌لوێست
هه‌ڵوێست = فه‌لسه‌فه
فه‌لسه‌فه : چه‌مکى نامۆگه‌رایى رۆحیش ده‌گرێته‌وه
نامۆگه‌رایى رۆحى = نـــــــــــا
ئاو سه‌رچاوه‌ى ژیانه ، به هه‌مان شێوه دایکیش سه‌رچاوه‌ى ژیانه ، چونکه ژیان بىَ هیچ کام له‌م دوانه به‌رده‌وام نابێت بۆیه شاعیر هاتووه ده‌ریاى یه‌کسان کردووه به دایک . له به‌رامبه‌ر هاوکێشه‌ى (ده‌ریا= دایک ) هاوکێشه‌یه‌کى دى به‌دى ده‌کرێت ئه‌ویش [وولات – چوار پارچه‌ى شارى دڵم ] لێره‌دا ولاتى شاعیر دابه‌ش کراوه و هه‌ر به‌شێکى پارچه‌یه‌که له دڵى شاعیر ، به به‌رامبه‌ر کردنى ئه‌م هاوکێشه‌یه ولات له‌گه‌ل دایکدا یه‌کسان ده‌وه‌ستێت بۆیه ولات بىَ هیچ دوو دڵیه‌ک ده‌بىَ به دایک ، ئه‌گه‌ر چى ده‌کرىَ بلێین ئه‌مه پێچه‌وانه‌که‌شى راسته ، به‌لام به‌و فراوانیه نیه ،چونکه دایک له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌بىَ به ولات، که هه‌موو رۆله‌کانى گه‌ل رۆڵه‌ى ئه‌ون و پارێزگارى له ولات ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن ره‌نگه ولات به‌م شێوه‌یه نه‌بێت که هه‌یه .
(ماسى = بونه‌وه‌ر ) هاوکێشه‌ى سێیه‌م و هێڵى دووه‌مى شیعره‌که داگیر ده‌کات ماسى له به‌رامبه‌ر ده‌ریا ده‌وه‌ستىَ و بونه‌وه‌ر له به‌رامبه‌ر دایک دوو وشه یه‌که‌مه‌کان واته (ماسى = بونه‌وه‌ر ) پاشکۆن بۆ (ده‌ریا – دایک) چونکه هیچ کامیان له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه‌ى نر مانایه‌کى نیه ، چونکه بوونى خۆى له ده‌ست ده‌دات . ئه‌گه‌ر چى ماسى خۆشى سه‌رچاوه‌ى ژیانه ، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژیانى په‌یوه‌سته به شتى دیکه که ده‌ریایه بۆیه ماسى نابێته ماهیه‌ت و جه‌وهه‌ر بۆ ژیان . بونه‌وه‌ریش به‌هه‌مان شێوه کاتێک دروست ده‌بێت یا دێته ژیان بوونى خۆى وه‌ده‌ست دێنىَ ، به‌لام بىَ بوونى دایک بونه‌وه‌ر بوونى نیه ، بۆیه دایک جه‌وهه‌ره و بونه‌وه‌ر پاشکۆیه .
بونه‌وه‌ر په‌یوه‌سته به شتێکى دیکه‌شه‌وه که زه‌ویه ،یا راستر بلێین دایکه راسته‌قینه بۆ گوزه‌راندن و به‌رده‌وام بوونى ژیان ، ئه‌و بونه‌وه‌ره پێویستى به راده‌ربڕین هه‌یه ، به‌و واتایه نابىَ مرۆڤ په‌راوێز و خۆ به‌دوور گربىَ و ده‌بىَ له هه‌مبه‌ر ژیاندا راى خۆى ده‌رببڕىَ ، لێره‌شدا (رۆسته‌م باجه‌لان ) پێچه‌وانه‌ى بیرى خۆى و هاورێکانى قسه ده‌کات چونکه ئئه‌و ژیان له په‌راوێز بووندا ده‌بینێته‌وه ، به‌لام لێره‌دا ژیان لاى ده‌بێته بڕیار دان ، مرۆڤیش کاتىَ بڕیارى دا سنوره‌کانى په‌راوێز بوون و په‌ڕاوێز خراوى ده‌بڕێت و له‌گه‌ل ئه‌وانى تر تێکه‌ڵ ده‌بێت
چونکه [(ئا)یان (نا)] به‌رامبه‌ر که‌سێک ده‌گوترێت بۆیه به رازى بوونى یان رازى نه‌بوونى بونه‌وه‌ر له‌گه‌ل ئه‌وانى تردا تێکه‌ڵ ده‌بىَ .
ئه‌وه‌ى له‌م شیعردا زیاتر جه‌ختى له سه‌ر کراوه وشه‌ى (نا) یه ، زۆر کاریگه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى (کامۆ) ى له سه‌ره ، به‌لام جۆرێک به هه‌له تێگه‌یشتن له (کامۆ) به‌دى ده‌کرىَ ، چونکه کاتێک ئه‌و ده‌لىَ (نا) ماناى وانیه خۆى له‌وانیدیکه داببڕىَ ، به‌لکو ماناى وایه ده‌یه‌وىَ کۆمه‌ڵێک (نا) ى دیکه له ده‌ورى خۆى کۆبکاته‌وه تا بیر‌و ڕاى (نا) یه‌کان سه‌ربکه‌وىَ .
به‌لام ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه له تابلۆکه گه‌یشتووه (هونه‌رمه‌نێک)ه ، ئه‌و زۆر به‌قوڵى تابلۆکه‌ى خوێندته‌وه .(ئه‌م ئافره‌ته به هه‌لکه‌وت چاوى بۆ ژیان هه‌لبڕیوه) ، هیچ کامێک له ئێمه که هاتوینه‌ته ناو ئه‌م ژیانه و ئه‌م سه‌ر زه‌ویه پرسمان پىَ نه‌کراوه ، بۆیه هیچ کامێک له‌و شتانه‌ى بۆیان هه‌لبژاردوین ره‌نگه به حه‌زى ئێمه نه‌بىَ لێره‌شدا هه‌لکه‌وت ده‌ورێکى گرنگ ده‌گێڕىَ ، که‌واته وه‌ک ئه‌وه‌ى دایکێک له سه‌ره‌تا وه‌ک مرۆڤ و دواتر وه‌ک دایک له زۆربه‌ى شته‌کان بىَ به‌ش و په‌راوێز خراوه به‌هه‌مان شێوه کاتێک له مناڵه‌که‌شى ده‌روانێت بیرى ئه‌وه‌ى لێده‌کاته‌وه که ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و (غه‌ریب) ده‌بىَ . ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامى ژیانه و ، به‌رده‌وامى به‌رهه‌م هێنان و دروست کردنى غه‌ریبه‌کانه .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sirwan-xo (2008-12-21 16:23:54)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه