.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













"سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی 2008"
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند رووداوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره روویاندا، كه سه‌یرترینیان بریتی بوو له سكپڕبوونی پیاوێكی ئه‌مریكی، له نه‌یجیریاش پیاوێكی 82 ژنی له‌كۆی 86 ژن ته‌ڵاقدا، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی له بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام لایداوه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و هه‌واڵانه:
82 ژنی ته‌ڵاقدا
پێاوێكی نه‌یجیری ته‌مه‌ن 48 ساڵرازی بوو 82 ژن له‌كۆی 86ی ژنی خۆی ته‌ڵاق بدات‌و پابه‌ندبێت به‌بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامه‌وه كه رێگه نادات هیچ پیاوێكی موسوڵمان له‌چوار ژنی زیاتر هه‌بێت.
رازی بوونی پیاوه‌كه به ته‌ڵاقدانی 82 ژنه‌كه‌ی دوای ئه‌وه هات كه‌یه‌كێك له‌دادگا ئیسلامیه‌كانی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا به‌له‌سێداره‌دانی ئه‌و پیاوه، ئه‌گه‌ر رازی نه‌بێت ژنه‌كانی ته‌ڵاق بدات.
به‌رازیل: ئه‌گه‌ر توانیت بمدۆزه‌ره‌وه
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا جۆرێك جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی ژنان له به‌رازیل خرایه بازاڕه‌وه كه ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی هه‌ستیاری تێدابوو هه‌ر ژنێك لهبهریبكردایه، له‌رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه مێرده‌كانیان ده‌یانزانی له‌چ شوێنێكن،
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره جلوبه‌رگه مشتومڕێكی زۆری لێكهوتهوه له‌لایه‌ن به‌رگریكاران له مافه‌كانی ژنان، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا دروستكردنی ئه‌م جۆره جلوبه‌رگه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ده‌كانی پێشوو كه ژنانی تیا ده‌چه‌وسێنرایه‌وه.
نرخی هه‌ریه‌ك له‌و جلوبه‌رگانه بهئامێرهكهوه له‌نێوان 800 بۆ 1100 دۆلاری ئهمریكیدابوو.
یۆنان: چاودێرێكی ئاسمانی خه‌وی لێكه‌وت و فرۆكهكانیش به‌رده‌وام ده‌سوڕانه‌وه
دوو فرۆكه چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی نیشتنه‌وه‌یان له‌یه‌كێك له‌فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنان ده‌كرد و به‌ناچاری به‌ئاسماندا ده‌سوڕانه‌وه تا ئه‌و چاودێره ئاسمانیه‌ی ئێشكی هه‌بوو له‌خه‌و هه‌ستا.
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكهخانهكهش داوای له‌هه‌ردوو فرۆكه‌وانه‌كه كرد كه به‌شێوه‌ی بازنه‌یی به‌سه‌ر دورگه‌كه‌دا بسوڕینهوهو تا په‌یوه‌ندی به هاوڕێیه‌كی ئه‌و چاودێره‌وه كرد و دوای چاوه‌روانی بۆماوه‌ی نیو كاتژمێر دوو فرۆكه‌كه توانیان به‌بێ هیچ زیانێك بنیشنه‌وه.
به‌نیازی سیدنی بوو له كه‌نه‌دا نیشته‌وه
كچه گه‌شتیارێكی ئه‌رجه‌نتینی به‌ناوی (روزانیش توریش ئه‌گوێرۆ) بلیتی گه‌شتێكی كڕی بۆ سیدنی ئوسترالیا، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته‌جێ، ده‌بینێت چۆته شارۆچكه‌ی (سیدنی پیشه‌سازی) كه له‌دورگه‌یه‌كی ویلایه‌تی نوفاسكوتیای كه‌نه‌دایه، تا فرۆكه‌كه‌ش له‌شاره‌كه نزیك نه‌بۆوه نه‌یزانی به‌ره‌و شارێكی هه‌ڵه ده‌چێت و له‌ئه‌نجامی بێ ئاگایی خۆی و نزیكی ناوی ئه‌و دووشاره له‌یه‌كتره‌وه، بلیتهكهی به‌هه‌ڵه كڕیوه.
له گوێچكه ماسییه‌كدا 22 مرواری دۆزرایه‌وه
لوبنانیه‌كان تووشی سه‌رسوڕمان بوون دوای ئه‌وه‌ی له‌چێشتخانه‌یه‌كی باشوری ئه‌و وڵاته 26 مرواری له‌ناو یه‌ك گوێچكه ماسیدا دۆزرایه‌وه.
ئامال ساڵحه كه له‌چێشتخانه كهنارییهكهی له‌شاری سوری لوبنان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا سه‌رقاڵی پاككردنی گوێچكه ماسی بوو، له‌وكاته‌دا له یه‌كێكیاندا 26 مرواری دۆزییه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئامال وتی: "بڕوام نه‌كرد كاتێك ئه‌و مروارییانهم به‌رچاو كه‌وت".

له‌ئه‌مریكا پیاوێك منداڵی بوو
پیاوێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه پێشتر ره‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی له (مێ)وه گۆڕیبوو بۆ نێر، منداڵێكی بوو.
تۆماس بیتی سه‌ره‌تا ژن بوو، پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌ز بكات و له‌رووی یاساییه‌وه ببێت به‌پیاو، به‌ڵام لهنهشتهرگهرییهكهیدا كۆئه‌ندامه مێینه‌كانی لانه‌برد، به‌وهۆیه‌شه‌وه به روخساری پیاوانه‌وه سكی پڕبوو و منداڵێكی بوو.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش هه‌رایه‌كی جیهانی لێكهوتهوه، ئێستاش ئه‌و پیاوه بۆ جاری دووه‌م سكی هه‌یه.
ژنه پاسه‌وانێك به‌سه‌رخۆشی چی كرد؟
هێزه‌كانی پۆلیسی شاری وارشۆ ژنه پاسه‌وانێكی سنوریان ده‌ستگیركرد كه له‌كاتی دهوامكردنیدا ده‌ستی ده‌گرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا و له‌سه‌ر هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و وڵاته دهیوهستاندن.
بۆ رزگاربوون له‌ده‌ستی ئه‌م ژنه شۆفێره‌كان په‌یوه‌ندییان كرد به پۆلیسه‌وه و فریایان كه‌وتن.
دوای ئه‌وه‌ی ژنه پاسه‌وانه‌كه ده‌ستیگركرا، ده‌ركه‌وت كه خوێنی 3 لیتر كحۆلی تێدا بووه و به‌پۆلیسی راگه‌یاندووه كه ئه‌و شه‌وه ئاهه‌نگی گێڕاوه به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونییه‌وه و تهمنیشی 45 ساڵه.

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه








ههه ده‌ستت خۆش بێت خۆش بێت به‌راستی سه‌یرن
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet rezhn gian hewadarm ba dlt bet hawre gian supas bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه