.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














رِوخسار و شێوازى
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم باڵاى مام ناوه‌ند بووه ، نه كورته باڵا بووه نه درێژ . ده‌م و چاوى گه‌ش بووه ـ سوور و سپى بووه ـ ، رِهشى چاوه‌كانى تۆخ بووه ، سنگ و سكی توكنێكی وا نه‌بووه كه توك دایپۆشێت ، مووى هه‌بووه له ناوهرِاستى سنگه‌وه بۆ سه‌ر ورگ .
رِهوشتى
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم جوانترین خوو رِهوشتى هه‌بووه ، رِاستگۆترین كه‌س بووه ، زۆر نه‌رم ونیان بووه ، زۆر به رِێزهوه تێكه‌ڵی خه‌ڵكى كردووه و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كردوون ، خواى په‌روه‌ردگار له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : [ وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ ] ( القلم : 4 ) ، واته : بهرِاستى تۆ له‌سه‌ر رِهوشت و ئاكارێكى ئێجگار به‌رز و گه‌وره‌یت .
وه زیره‌كترین و جوامێرترین مه‌رد بووه ، وخاكیتیرین كه‌س بووه ، وبهشهرم وحهیاترین كه‌س بووه به شه‌رمتر له كچى عازه‌ب له شوێنى مانه‌وه‌یدا ، دیارى وه‌رده‌گرت و پاداشتیشى له‌سه‌ر ده‌دایه‌وه ، و صه‌ده‌قه‌ى وه‌رنه‌ده‌گرت و نه‌یده‌خوارد ، هه‌رگیز له‌به‌ر نه‌فسى خۆى تورِه نه‌ده‌بوو ، ئه‌گه‌ریش تورِه ببوایه له‌به‌ر خوا تورِه ده‌بوو ، هه‌رچ خواردنێك ئاماده بوایه ده‌یخوارد و فیزى نه‌ده‌كرد ، ئه‌گه‌ریش حه‌زى لێ نه‌كردایه وه‌لاى ده‌نا و هیچی نه‌ده‌ووت ، هه‌رچیش ئاماده‌بووایه و هه‌یانبایه هه‌ڵى نه‌ده‌گرت ، ئه‌گه‌ریش هیچیان نه‌بوایه بۆ خواردن نه دهگهرِا و سه‌برى ده‌گرت ، نهبهرِاكێشانهوه ، ونه له‌سه‌ر مێزى نانخواردن نانى ده‌خوارد ، مانگێك ودووان وسیان تێدهپهرِى ئاگرێك له ماڵه‌كه‌یدا نه‌ده‌كرایه‌وه . هه‌روه‌ها له رِهوشته هه‌ره به‌رزه‌كانى ـ ئه‌گه‌ر چی رِهوشتهكانی هه‌مووی به‌رزن ـ دانیشتنى بوو له‌گه‌ڵ هه‌ژار و نه‌دار و لێقه‌وما وداماواندا ، وسه‌ردانى نه‌خۆشى ده‌كرد و شوێنى جه‌نازه ده‌كه‌وت .
هه‌روه‌ها گاڵته و یاریشی ده‌كرد ، به‌ڵام له رِاست زیاتری نه‌ده‌وت ، وپێ ده‌كه‌نى به‌ڵام قاقاى نه‌ده‌كرد ، وله خزمه‌تى ماڵ و مناڵ و خێزانه‌كه‌ى خۆیدا بوو ، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت :" خيركم خيركم لأهله ، وأنا خيركم لأهلي" (1) ، واته : باشترینتان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ و منداڵى خۆیدا باشترین بێت ، وه من باشترینتانم له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ ومنداڵى خۆمدا .
ئه‌نه‌س رِهزاى خواى لێ بێت ده‌ڵێ : " خدمت رسول الله صلى الله عليه وسلم عشر سنين فما قال لشيء فعلته : لم فعلته ، ولا لشيء لم أفعله ، ألا فعلت كذا ! " (2) ، واته : ده ساڵ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوام كرد صلى الله عليه وسلم ، هه‌رگیزاو هه‌رگیز رِۆژێك له رِۆژان له‌سه‌ر شتێك كه كردبێتم پێى نه‌ووتم : بۆ وات كرد ؟! وه له‌سه‌ر شتێك كه نهمكردبێت : بۆ وات نه‌كرد .. !!
هه‌میشه نه‌رم ونیان بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ، وموعجیزه‌ى پیشان ده‌دان ، خواى گه‌وره مانگى بۆ دووكه‌رت كرد (3) ، وئاو له به‌ینى په‌نجه موبارهكهكانیهوه هه‌ڵقوڵا(4) ، ودار خورما له بۆ شه‌وقى ئه‌و نازداره ده‌ستى كرد به نوزه نوز (5) ، وه ووشتر سكاڵاى بۆى هێنا ، وباسى هه‌ر شتێكى نادیارى بكردایه ، به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌و باسى ده‌كرد پێشده‌هات .
جا توخوا دارخورمایه‌ك ده‌گرى ، كه ده‌بینێ خۆشه‌یست لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه . رِووهكهكانیش موشتاقی وین ، ته‌نانه‌ت شاخه‌كانیش ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " أُحُدٌ جَبَلٌ يُحِبُّنَا وَنُحِبُّهُ " (6) ، واته : ئوحود شاخێكه ئه‌و خۆشی ده‌وێین و ئێمه‌ش خۆشمان ده‌وێ . ده‌ى ئه‌ى ئێمه بۆ نه‌گرین و موشتاقى بینینى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته نه‌بین صلى الله عليه وسلم ـ به رِۆح ودایك وبابمه‌وه به فیدای بم ـ خوایه له بۆ خاتری ناوه جوانه‌كانت ، داوات لێ ده‌كه‌ین به‌و ناوه‌ى كه ئه‌گه‌ر داوات لێ بكرێ پێی وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه و رِهت ناكه‌یته‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌ره شه‌فاعه‌تكار بۆمان ، په‌روه‌ردگارا له ئاو خواردن به‌و ده‌سته موباركهى له‌سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر مه‌حروممان مه‌كه ، آمین آمین آمین .
Ba8


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا ئازیزم
خوا لێت رازی بێت انشالله
له‌سه‌ر هێڵ نییه