.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌وا هاتن..!
ئه‌وا هاتن..!
هاتن..
لافاون.. وهيشوومهن
ئافاتن..
ده‌رد،
بوومه‌له‌رزه‌ن..
مێشووله‌ن.. کولله‌ن
فاشيستن..
سه‌گن.. دڕنده‌ن
گورگن!
(داوای لێبووردن له سه‌گ و
دڕنده‌و گورگ ده‌که‌م...!)
وا هاتن و ده‌يانه‌وێ
نه باخی سێ‌و
ره‌زی ترێ،
له‌م کوردستانه.. به‌ر بگرێ.
* * *
وا دارستان
له داخا هه‌ستايه سه‌رپێ..
گوێی لێ بگرن،
بهنرکهو ناڵه..چی ده‌ڵێ..
وا دوکه‌ڵی
له‌گه‌ڵ په‌ڵه هه‌وری ره‌شا
ده‌ستی دايه يه‌خه‌ی ماتی
توڕه‌و دڵگيڕه شه‌ڕده‌کا..
بۆ کوێ ده‌چن؟
دارستان و ده‌وه‌ن چڕن
پڕ بهدنيا دهقيژێنن
قيژهێ منداڵانی خرپن
له‌ناو قوڕگا، ده‌خنکێنن..
* * *
ئه‌وا هاتن..!
هاتن.. لافاون..
وهيشوومهن..
کۆرپه له‌به‌ر دایکان ده‌به‌ن..
وا له‌تاوا..
به‌رده‌نوێژی مزگه‌وتی دێ
توڕه‌بوو
هه‌ستايه سه‌رپێ
نزای نوێژی هه‌زارساڵه
بۆ "خوا" ده‌کا
بۆ "خۆی" ده‌ڵێ..
* * *
وا دارستان
به‌ناڵه ناڵ..
پيرهقهدی چهمايهوه..
سه‌رگۆنای ئاڵ
خاکی به‌رپێی خۆی ماچ ده‌کا
خه‌می سه‌دان ساڵه‌ی دڵی
به‌با ده‌دا..
شه‌وی پايزی لێقه‌ومان
سکاڵا بۆ ئاسمان
ده‌با..
ئاسمان
ده‌هێنێته گريان
جريوه
له چاوی ئه‌ستێره
ده‌تۆرێنێ
فرمێسکی خه‌م
ده‌بارێنێ
شيوه‌ن بۆ نه‌ورۆزێ
ده‌کا..
بارانێکی سوور
دابکا..
تا ناز بۆ دارستانه‌که‌م
بێنێته‌وه..
جارێکی‌تر "گۆپکه"و "چرۆ"
سه‌ری ژين ده‌ربێنێته‌وه..
gullchin

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستqzh altuny بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانه هیوا خوازم له ئاسوده‌یی دا ژیان به‌ڕێ بکه‌یت
کاتت شاد
هاوڕێت دهرونهیی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن darwnae (2008-12-27 11:22:25)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هاورێی به‌رێز qzh altunyگیان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــهزیـــــزم
هـــــــــاورێت ،،،،،
حسێن خۆشناو‌و

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت.. سه‌رکه‌وتوو بییی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سپاس بۆ ئیوه هاورییان ده‌ستی ئیوه ش خۆش بیت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نییه