❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیرۆزبایى كردنى چه‌ژنى سه‌رىساڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-29 10:53:31

SHaD_HawleR
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-29
دواترین سه‌ردان: 2009-01-02
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPMSIE

پیرۆزبایى كردنى چه‌ژنى سه‌رىساڵ

حوكمى پیرۆزبایى كردن به‌ بۆنه‌ى
چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى (كریسمه‌س)





به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
زۆر جار موسڵمانان له‌م لاو له‌و لا پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئایا ئاماده‌ بوون ، و پیرۆزبایى كردن به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى ( كریس مه‌س ) كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ ، درووسته‌ یان نه‌ ؟!
له‌ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ووترێت : پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئاماده‌ بوون له‌ چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : (( ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله . وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم )) ( أحكام أهل الذمة : 1 / 723 - 724 )  ، واته‌ : حه‌رامه‌ و نابێت موسڵمان ئاماده‌ى چه‌ژنى موشریكه‌كان بێت ، به‌ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ،ئه‌وانه‌ى كه‌ حیساب بۆ ووته‌یان ده‌كرێت ، شه‌رع زانان و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش به‌ رِاشكاوى له‌ كتێبه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان باس كردووه‌ .
شیخى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) ه‌ش ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له‌ ( اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) و لة ( مختصر الفتاوى المصرية )  دا به‌ قه‌ده‌غه‌ و حه‌رامى داده‌نێت .
له‌ زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زاناى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن باز ) هه‌روه‌كو له‌  ( مجلة البحوث الإسلامية ، العدد الخامس عشر ، ص 285 ، موقع الشيخ عبدالعزيز بن باز ) دا هاتووة ، و ( ابن عثيمين ) ، و ( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء )  هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه‌ ، كه‌ حه‌رامه‌ به‌شدارى ئه‌و بۆنه‌ و چه‌ژنه‌ بكرێت ، یان پیرۆزباییان لێ بكرێت به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌قى ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ له‌ شێخ ( ابن عثيمين ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌قى وه‌ڵامه‌كه‌شى : 

شێخى پایه‌ به‌رز ( محمد بن صالح العثيمين )
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته  ... وه‌ پاشان :
پرسیار : حوكمى پیرۆز بایى كردن چیه‌ له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى ( كریس مه‌س ) ، چونكه‌ هه‌ندێكیان هاوكارن له‌ گه‌ڵماندا ؟ وه‌ چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێرۆزباییان لێ كردین ؟ وه‌ ئایا ده‌بێت برِۆین بۆ ئه‌و جێگایانه‌ى كه‌ ئاهه‌نگى تێدا ده‌گێرِن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر شتێكى له‌و شتانه‌ى ئه‌نجام دا ـ كه‌ باسكران ـ به‌ بێ مه‌به‌ست ، به‌ڵكو به‌ مه‌به‌ستى موجامه‌له‌ یان له‌ به‌ر شه‌رم یان ئیحراج بوو یان هه‌ر شتێكه‌ ترى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، وه‌ ئایا ده‌توانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌ .
به‌ناوى خواى به‌خشنه‌د و میهره‌بان
وعلیكم السلام ورحمة‌ الله وبركاته
وه‌ڵام : پیرۆز بایى كردن له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى ( كریس مه‌س ) یان هه‌ر چه‌ژنێكى تر حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ كۆرِا و هاوده‌نگى زانایان ، هه‌روه‌كو پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له‌ كتێبى      ( أحكام أهل الذمة ‌ ) ه‌یدا كه‌ فه‌رموویه‌تى :

(( وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول : عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛ فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه .

وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل ، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد تعرض لمقت الله وسخطه ))

ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو ـ به‌رِه‌حمه‌ت بێت ـ .
واته‌ : وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پیرۆزبایى كردن به‌ درووشمه‌ كوفریه‌كان كه‌ تایبه‌تن پێی ، حه‌رامه‌ به‌ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات ـ واته‌ : بێ باوه‌رِان ـ به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنه‌كانیان ، یان رِۆژووگردنه‌كانیان ، و پێیان بڵێت : چه‌ژنتان پیرۆز بێت ، خۆشبه‌خت بیت له‌م چه‌ژنه‌تدا یان هه‌ر ووته‌یه‌كى هاو شێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى پارێزراو بێت له‌ كوفر و بێ باوه‌رِى ، ئه‌وا تووشى حه‌رامێك بووه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات به‌ بۆنه‌ى سوژده‌ بردن بۆ خاچه‌كانیان ، به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ى له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌تر و خراپتره‌ له‌وه‌ى كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات به‌ بۆنه‌ى خواردنه‌وه‌ى مه‌ی ( مه‌شروب ) ، و كوشتنى خه‌ڵك ، و داوێن پیسى ، و هاوشێوه‌كانیان .
زۆریش له‌وانه‌ى كه‌ ئایین له‌ لایان رِێزى نیه‌ ، ئه‌كه‌ونه‌ ئه‌و كاره‌وه‌ ، و ناشزانێت ئه‌و كاره‌ى چه‌ند ناقۆڵا و ناشیاوه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك پیرۆزبایى بكات له‌ كه‌سێك به‌ بۆنه‌ى تاوانێك یان بیدعه‌یه‌ك یان بێ باوه‌رِیه‌ك ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ تووشى خه‌شم و قین و تورِه‌یى خواى په‌روه‌ردگار بووه‌ .
بۆیه‌ پیرۆزبایى له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنه‌ ئایینیه‌كانیانه‌وه‌ خه‌رامه‌ و به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ پێشه‌وا ( ابن القیم ) باسى لێوه‌ كرد ، چونكه‌ ئیقرار كردنى ئه‌و دروشمه‌ كوفریانه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانى له‌ سه‌رن ، رِازى بوونه پێی ، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌و كوفرانه‌ رِازى نابێت بۆ خۆى ، به‌ڵام نابێت حه‌رامه‌ له‌ سه‌ر موسڵمان كه‌ رِازى بێت به‌ دروشمه‌ كوفریه‌كان ، یان پیرۆزبایى به‌بۆنه‌یانه‌وه‌ بكات له‌ غه‌یرى خۆى ، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار به‌وه‌ رِازى نابێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ  ] ( سورة الزمر : 7 ) ، وه‌ فه‌رموویه‌تى : [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ]         ( سورة المائدة : 3 ) .

پێرۆزبایى لێكردنیان حه‌رامه‌ ، هاوكار بێت له‌ گه‌ڵتدا له‌ كاره‌كه‌ت یان نه‌ .
وه‌ ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێ كردین به‌ بۆنه‌ى چه‌نه‌كه‌یه‌یانه‌وه‌ ، ئه‌وا وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه‌ ، چونكه‌ چه‌ژنى ئێمه‌ نیه‌ ، و چه‌ژنێلێكه‌ خواى په‌روه‌ردگار پێی رِازى نابێت ، چونكه‌ یان چه‌ژنێكى داهێنراوه‌ له‌ ئایینه‌كه‌یان ، یان شه‌رعه‌كه‌یان پێی هاتووه‌ ، جا ئه‌گه‌ر له‌ ئایینه‌كه‌شیاندا هاتبێت ، به‌هاتنى ئایینى ئیسلامى پیۆرز ـ كه‌ به‌ ( محمد ) دا          ( صلى الله علیه وسلم ) رِه‌وانه‌ كراوه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵك ـ رِۆڵى نه‌ماوه‌ ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( سورة آل عمران : 85 ) .

وه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ حه‌رامه‌ ، چونكه‌ ئه‌مه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ پیرۆزبایى لێكردنیان ، چونكه‌ ئه‌وه‌یان به‌شداریكردنیانه‌ له‌و بۆنه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها حه‌رامیشه‌ موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن به‌ بێ باوه‌رِان به‌وه‌ى كه‌ ئاهه‌نگ بگێرِن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، یان دیارى بگۆرِنه‌وه‌ ، یان شرینى بڵاوبكه‌نه‌وه‌ ، یان خواردن بده‌ن ، یان كار و كاسپیان په‌ك بخه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر ووته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا

( صلى الله عليه وسلم ) " من تشبه بقوم فهو منهم " ( صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، برقم : 4031 ) .

شێخى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) له‌ كتێبى ( اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) دا فه‌رمویه‌تى : (( مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل ، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء  )) ـ به‌رِه‌حمه‌ت بێت ـ ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو .
وه‌ هه‌ركه‌سێك هه‌ر شتێك له‌وانه‌ ئه‌نجام بدات تاوان بار ده‌بێت ، فه‌رقیس نیه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ مه‌به‌ستى موجامه‌له‌ بێت له‌به‌ر خۆشه‌ویستى یان له‌ به‌ر شه‌رم یان هه‌ر شتێكى ترى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، چونكه‌ ته‌نازوول دانه‌ له‌ ئایین ، و پته‌وكردنى ده‌روونیه‌ بۆ بێ باوه‌رِن ، و فه‌خركردنیان به‌ ئایینه‌كه‌یان  ( مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين : جـ 3 ص 44 – 46 ) .

والله المسؤول أن يعز المسلمين بدينهم ويرزقهم الثبات عليه وينصرهم على أعدائهم إنه قوي عزيز ،

والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-34c3b8b31b.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net