❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا مامه‌ڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-29 17:28:31

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

ئایا مامه‌ڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ...

ئایا مامه‌ڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ تۆرِى هه‌ره‌مى (جولد كویست) حه‌رامه‌ یان حه‌ڵاڵه‌ ؟

                                            به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
      كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێكى زۆر كراوه‌ له‌ (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء  ، واته‌ : لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى و فه‌توا) سه‌باره‌ت به‌ كارى كارگه‌ى فرۆشیارى هه‌ره‌مى یان تۆرِى ، وه‌ك كارگه‌ى : (بزناس) ، و (هبة الجزيرة) ، كه‌ پوخته‌ وكورته‌ باسى كاره‌كه‌یان بریتى یه‌ له‌ قایلكردنى كه‌سێك به‌ كرِینى كالایه‌ك یان به‌رهه‌مێك ، به‌مه‌رجێ بتوانێت دوو كه‌سى تر قایل بكات به‌ كرِینه‌كه‌ ، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌و دوو كه‌سى تر قایل بكه‌ن به‌ كرِینه‌كه‌ ، وبه‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا كۆتایى ، وه‌ تاكو به‌شدار بووان زیاد بكه‌ن كه‌سى یه‌كه‌م قازانجى زیاتر به‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ ده‌گاته‌ هه‌زاره‌ها رِیاڵ ، وه‌ هه‌موو به‌شدار بوویه‌كیش كه‌سانى دواى خۆى قایل ده‌كات به‌ به‌شداربوون به‌رامبه‌ر به‌ قازانجێكى زۆر گه‌وره‌ ، كه‌ ده‌توانێت به‌ ده‌ستى بهێنێت هه‌ر كاتێك كه‌ بتوانێت به‌شدار بووانێكى نوێ به‌شدار بكات ، كه‌ به‌ دواى ئه‌ودا دێن له‌ شووڵى ئه‌ندامانى به‌شداربوودا .
       ئه‌م كاره‌ پێی ده‌ووترێت فرۆشیارى هه‌ره‌مى یان تۆرِى .
      وه‌ڵام : شوكر وستایشى بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگارى جیهان ، لیژنه‌ى هه‌میشه‌ى بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى وفه‌توا وه‌ڵامى پرسیارى پێشوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌داته‌وه‌ ...
      ئه‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مه‌به‌ستى ئه‌م كرِین و فرۆشتنه‌ دراوه‌كه‌یه‌ نه‌ك كالا و به‌رهه‌مه‌كه‌ ، له‌ كاتێكدا دراوه‌كان ده‌گه‌نه‌ ده‌یه‌ها هه‌زار كه‌چى نرخى كالاكه‌ چه‌ند سه‌دێكه‌ ، ئاشكراشه‌ هه‌موو كه‌سێكى ژیر ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو شته‌ پێشنیار بكرێنه‌ سه‌رى ئه‌وا دراوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت ، بۆیه‌ ده‌بینیت متمانه‌ى ئه‌و جۆره‌ كارگانه‌ له‌ فرۆشیارى و ده‌عایه‌كانیاندا بۆ كالاكانیان بریتى یه‌ له‌ ده‌ربرِین و ده‌رخستنى قه‌باره‌ گه‌وره‌ى دراوه‌كه‌ كه‌ به‌شدار بووان ده‌توانن به‌ ده‌ستى بهێنن ، سه‌رگه‌ردانكردن و قایلكردنیان بۆ به‌شداربوون به‌و سووده‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌بله‌غێكى كه‌م كه‌ بریتى یى له‌ نرخى كالاكه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت .
      ئه‌و كالایانه‌ش كه‌ ئه‌و كارگانه‌ ده‌یفرۆشن ته‌نها په‌رده‌یه‌كه‌ ، یان رِێگه‌یه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و دراوانه‌ وقازانجه‌كانیان ، بۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى رِاستى وحه‌قیقه‌تى ئه‌م جۆره‌ كرِین وفرۆشتنه‌یه‌ خرایه‌ رِوو ، ئه‌وا حه‌رامه‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌ت له‌ به‌ر ئه‌م كارانه‌ :
      یه‌كه‌م : ئه‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌ هه‌ر دوو جۆرى سوو (الربا) ده‌گرێته‌ خۆ ل [ كه‌ : سووى زیاده‌ (ربا الفضل) ، و سووى قه‌رزن (ربا النسيئة‌) ] ، چونكه‌ به‌شدار بوو مه‌بله‌غێكى كه‌م له‌ پاره‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى مه‌بله‌غێكى گه‌وره‌ترى پاره‌ى ده‌ست كه‌وێت ، ئه‌وه‌ش بریتى یه‌ له‌ گۆرِینه‌وه‌ى پاره‌ به‌ پاره‌ له‌ گه‌ڵ زیاده‌ و دواخستنیشدا ، وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و سووه‌ قه‌ده‌كراوه‌یه‌ كه‌ به‌ : ده‌قى قورئان ، وفه‌رمووده‌ ، وكۆرِاى زانایان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، ئه‌و كالایه‌ش كه‌ كارگه‌كه‌ ده‌یفرۆشێت به‌ به‌شداربوو ، جگه‌ له‌ په‌رده‌یه‌ك هیچى تر نى یه‌ ئه‌وه‌ش بۆ پۆشینى گۆرِینه‌وه‌كه‌ (واته‌: گۆرِینى پاره‌ به‌ پاره‌) ، كه‌واته‌ مه‌به‌ست كالاكه‌ نى یه‌ بۆ به‌شدار بوو ، بۆیه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كى نى یه‌ له‌ حوكمه‌كه‌دا .
      دووه‌م : ئه‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌ بریتى یه‌ له‌ (بیع الغرر: فرۆشتنى نادیار) كه‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌ت حه‌رامه‌ ، چونكه‌ به‌شداربوو نازانێت ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ قایل كردنى ژماره‌یه‌ى به‌شدار بووى پێوێست یان نه‌ ؟
        وه‌ فرۆشیارى هه‌ره‌مى یان تۆرِى هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام بێت پێویسته‌ هه‌ر بگاته‌ كۆتاییه‌ك كه‌ تێیدا بووه‌ستێت ، و به‌شدار بووش نازانێ له‌و كاته‌ى كه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌ هه‌ره‌مه‌كه‌ ، ئایا له‌ پله‌ به‌رزه‌كان ده‌بێت و قازانج ده‌كات ، یان له‌ پله‌ نزمه‌كان ده‌بێت وزه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت ؟! واقعیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ره‌مه‌كه‌ زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن ، جگه‌ له‌و برِه‌ كه‌مه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ به‌شه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى هه‌ره‌مه‌كه‌ ، كه‌واته‌: زۆرینه‌یان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ، ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌ت و رِاستى ئه‌و (بیع الغرر: فرۆشیارى نادیار) ه‌یه‌ كه‌ بریتى یه‌ له‌ رِوودانێك له‌ نێوان دوو شتدا زۆرینه‌كه‌یان ترسناكه‌كه‌یانه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه‌ له‌ (بیع الغرر: فرۆشیارى نادیار) هه‌روه‌كو پێشه‌وا (مسلم) ئه‌وه‌مان له‌ (صحيح) ه‌كه‌یدا بۆ ده‌گێرِێته‌وه‌ .
       سێ یه‌م : ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م كرِین و فرۆشتنه‌ ده‌یگرێته‌ خۆ بریتى یه‌ له‌ خواردنى ماڵ و سامانى خه‌ڵك له‌ لایه‌ن ئه‌و كارگانه‌وه‌ به‌ نارِه‌وایى ، به‌وه‌ى كه‌ كه‌س سوود مه‌ند نابێت جگه‌ له‌ كارگه‌كه‌ نه‌بێت ، له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كارگه‌كه‌ رِازى یه‌ قازانجیان بداتێ به‌ مه‌به‌ستى خه‌ڵه‌تاندنى كه‌سانى تر ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌قى قورئانى پیرۆز هاتووه‌ له‌ سه‌ر حه‌رامكردنى ئه‌وه‌ش له‌و ئایه‌ته‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار تێیدا فه‌رموویه‌تى :[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] ( سورة النساء : 29) .
      چواره‌م : ئه‌وه‌ى كه‌ له‌م جۆره‌ كرِین و فرۆشتنه‌دا ده‌كرێت له‌ فێڵ و شاردنه‌وه‌ى عه‌یب ، چه‌واشه‌كارى خه‌ڵك ، له‌و رِووه‌ى كه‌ كالاكه‌ وا ده‌رده‌خرێت هه‌روه‌كو بڵێت ئه‌و مه‌به‌ست بێت له‌ كرِین و فرۆشتنه‌كه‌دا ، كه‌چى واقعیش پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ، وه‌ له‌و رِووه‌ى كه‌ واى ده‌رده‌خه‌ن و چه‌واشه‌ى خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌و دراوه‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ له‌ زۆرینه‌ى كاتدا به‌ دى نایه‌ت ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى فێڵ كه‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌ت حه‌رامه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : " من غشَّ فليس مني " ( رواه مسلم في صحيحه )  ، واته‌ : ئه‌وه‌ى كه‌ فێڵ بكات له‌ من نى یه‌ .
      وه‌ فه‌رموویه‌تى : " البيعان بالخيار ما لم يتفرقا ، فإن صدقا وبينا بورك لهما في بيعهما ، وإن كتما وكذبا محقت بركة بيعهما " ( متفق عليه ) .
      واته‌ : كرِیار وفرۆشیار ئازادن تاكو له‌یه‌ك جیا نه‌بنه‌وه‌ ، جا ئه‌گه‌ر رِاستیان كرد وهه‌موو شتێكیان له‌ كرِینه‌كه‌یان ئاشكرا كرد ، ئه‌وا به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته‌ فرۆشتنه‌كه‌یانه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر درۆیان دا وشاردیانه‌وه‌ ، به‌ره‌كه‌ت له‌ فرۆشتنه‌كه‌یان نامێنێت .
       وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ى كه‌ ده‌ڵێت : ئه‌م كاركردنه‌ بریتى یه‌ له‌ ده‌ڵاڵى (واته‌: السمسرة) ، ئه‌وه‌ رِاست نى یه‌ چونكه‌ ده‌ڵاڵى گرێبه‌ندێكه‌ (عقد) ده‌ڵاڵه‌كه‌ به‌ پێی ئه‌و به‌نده‌ كرێیه‌ك به‌ده‌ست دێنێت به‌رامبه‌ر به‌ فرۆشتنى كالاكه‌ ، به‌ڵام فرۆشیارى تۆرِى كه‌سى به‌شداربوو پاره‌یه‌ك ده‌دات بۆ كرِینى كالا یان به‌رهه‌مه‌كه‌ .
       هه‌روه‌ها ده‌ڵاڵى مه‌به‌ست لێ ى فرۆشتنى خودى كالاكه‌یه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌ى فرۆشیارى تۆرِى مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى فرۆشتنى دراوه‌كه‌یه‌ نه‌ك فرۆشتنى كالا یان به‌رهه‌مه‌كه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌مه‌یه‌ به‌شداربوو فرۆشیارى ده‌كات بۆ كه‌سى فرۆشیار وئه‌ویش بۆ كه‌سى فرۆشیار و ئه‌ویش بۆ كه‌سى فرۆشیار ئا به‌و شێوه‌یه‌ تاكو كۆتایى ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ڵاڵى یه‌ كه‌ ده‌ڵاڵه‌كه‌ فرۆشیارى ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌ رِاستیدا كالاكه‌ى ده‌وێت ، جیاوازیش نێوان ئه‌م دوو كرداره‌ش ئاشكرایه‌ .
       وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ى كه‌ ده‌ڵێت : دراوه‌كان به‌ دیارى و به‌خشش ده‌ژمێردرێن ، دیسان رِاست نى یه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش قایل ببین كه‌ دیارى وبه‌خششه‌ ، ئه‌وا ئه‌بێت بزانین كه‌ هه‌موو دیارى وبه‌خششێك رِه‌وا نى یه‌ له‌ شه‌ریعه‌تدا ، بۆ نموونه‌ : دیارى و به‌خششى سه‌ر قه‌رز به‌ سوو ده‌ژمێردرێت ، بۆیه‌ (عبدالله) ى كورِى (سلام) به‌ (أبو بردة‌) ه‌ى فه‌رموو :" إنك بأرض فيها الربا فاش ، إذا كان لك على رجل حق فأهدى إليك حمل تبن أو حمل شعير أو حبل قت فلا تأخذه فإنه ربا " ( رواه البخاري في صحيحه ) .
       دیارى و به‌خششیش حوكمى هۆكاره‌كه‌ى ده‌بینێت كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ ، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌و كه‌سه‌ى كه‌ رِاسپێردرا بوو به‌ كۆكردنه‌وه‌ى زه‌كات فه‌رمووى  : " أفلا جلست في بيت أبيك وأمك فتنظر أيهدى إليك أم لا ؟ " .
       واته‌: ئه‌ى با له‌ ماڵى باوك ودایكت دابنیشتایه‌یت ، با بتبینایه‌ كه‌ ئه‌و شتانه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرا یان نه‌ ؟!
       ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ بوو كه‌ كرێكاره‌كه‌ ووتى : " قال هذا لكم وهذا أهدي لي " ( متفق عليه ) .
       واته‌ : ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌یه‌ وئه‌مه‌ش پێم به‌خشراوه‌ .
       ئه‌و قازانجه‌ش كه‌ دانراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌شدارى كردن له‌ فرۆشیارى تۆرِى ، جا هه‌ر ناوێكى لێبنرێت ، دیاری بێت یان به‌خشش ، یان هه‌ر ناوێكى تر جگه‌ له‌وناوانه‌ ، ئه‌وا هیچ له‌ رِاستى حوكمه‌كه‌ ناگۆرێت .
       وه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ شایسته‌ى باسكردن بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌نده‌ها كارگه‌ى تر هه‌ن له‌ بازارِدا رِێرِه‌وى فرۆشیارى تۆرِى یان هه‌ره‌میان گردۆته‌ به‌ر ، وه‌ك كارگه‌ى : (سمارتس وای) ، و كارگه‌ى (جولد كویست) ، و كارگه‌ى (سفن دایمۆند) ، وحوكمه‌كه‌شیان جیاوازى نى یه‌ له‌و كارگایانه‌ى كه‌ له‌ پێشدا باسكراون ، سه‌ره‌رِاى ئه‌و جیاوازیانه‌ى كه‌ هه‌ندێكیان هه‌یانه‌ له‌ جۆرى به‌روبووم وكالاكانیان .

ته‌نها خواى په‌روه‌ردگاریش سه‌رخه‌رو پشتیوانه‌ ،
و صه‌ڵات و سه‌لامیش له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان
محمد و ئال و به‌یت و یارانى بێت .
ده‌سته‌ى گه‌وره‌ زانایان بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى و فه‌توا
( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء )

ژماره‌ى فه‌توا : 22935 ، به‌روارى : 14 / 3 / 1425 ك

       وه‌رگێرِانى : مامۆستا عدنان

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net