.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















وەرە برام با پیاسەیەک
بە نێو کۆڵانەکانی منداڵیمان بکەین
وەرە با ..
بە :بەژنی قەڵا شۆڕبینەوە
تا ئەو نەورۆزە..
چرایەک لە رۆحی تاریکیدا دابگیرسێنین
وەرە برام با پیاسەیەک
بە نیۆ شەقامەکانی هەولێردا بکەین
تا رابردووی خۆمان
لەسەر دیوارەکان ببیننەوە
وەرە برام زوو وەرە
تا لەم خەوە ئەبەدییە بە ئاگام بێنیتەوە
وەرە برام ..
وەک عەریف شەش خانەی ئومێدم لێ مەگرە
چونکە دەمێکە بێهوودە بە تەمای دوو شەشەم
وەرە برام ..
با وەک ئەحمەدی موختارجاف
فەلەک نەشکێنی پەنجەکەم
نەبادا لای تۆ،لای شیعر روو ڕەش بم
وەرە برام چاوەڕێم..
هەرچەندە دەشزانم دووریت درێژ دەبێتەوە
ئەوە رۆحی شیعرم لەبەردەستتە
لە نێو دڵیا بحەسێوە.
رزكارتاهير


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه