❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی چواره‌م / نامۆبوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-02 14:07:34

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

به‌شی چواره‌م / نامۆبوون

به‌رێزان وا دیسان به‌یه‌کگه‌یشتینه‌وه‌ له‌ر به‌شێکی تری بزاڤی نامۆگه‌رایی هیوادارم سودی لێوه‌رگرن له‌م به‌شه‌دا باس له‌ چیرۆک و تابلۆح هونه‌ریه‌کان و شیعریه‌کانی ئه‌م بزاڤه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌گه‌لم بن


کورتیله‌ چیرۆکـــــــــ

چیرۆکێکى زۆر کورت
(غ ه‌ ر ى ب ) ێکى دى
تابلۆیه‌کى هونه‌رى به‌ دیوارى چایخانه‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵواسرابوو ...تابلۆکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خۆى ده‌نواند :
((ئافره‌تێکى سک پڕ ده‌ستى له‌ سه‌ر سکى خۆى دانابوو و هه‌ر له‌ جێوه‌ بیرى ده‌کرده‌وه‌ ...))
بینه‌رى یه‌که‌م :
-    ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ خوا ده‌پاڕێته‌وه‌ منداڵه‌که‌ى کوڕِ بىَ .
بینه‌رى دووه‌م :
-    کچ بىَ .
بینه‌ره‌ى سێیه‌م :
-    ببىَ به‌ پزیشک
به‌ ئه‌ندازیار
به‌ .... بینه‌رى چواره‌م :
-    ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ پێکهاته‌ى کڵۆڵیى ناوه‌وه‌ى خۆیه‌وه‌ وێنه‌ى جگه‌ر گۆشه‌که‌ى خۆى ده‌گرىَ .
بینه‌رى پێنجه‌م :
-    له‌ پێکهاته‌ى گه‌شبینى ناوه‌وه‌ى خۆیه‌وه‌ ...
هونه‌رمه‌ندێک :
-    ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ هه‌لکه‌وت چاوى بۆ ژیان هه‌ڵبڕیوه‌ هه‌ر له‌م نۆرینگه‌وه‌ زێنه‌ى (غ ه‌ ر ى ب)ێکى دى ده‌کێشىَ
غ ه‌ ر ى ب
  ه‌
  ر
  ى
  ب ))

     له‌م چیرۆکه‌دا باس له‌ نه‌هامه‌تیه‌کانى ئافره‌ت ده‌کرىَ ، سه‌ره‌تا ئافره‌تێکمان هه‌یه‌ سکى پڕه‌ ، کۆمه‌ڵىَک که‌سیشمان هه‌ن هه‌ریه‌که‌یان به‌ جۆرێک باس له‌و ئافره‌ته‌ و تابڵۆیه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ى له‌ خۆ گرتووه‌ . سىَ بینه‌رى یه‌که‌م زۆر به‌ ساده‌یى له‌ تابڵۆکه‌ ده‌ڕوانن و ئامانجى زۆر سه‌ره‌تایى بۆ  خوێندنه‌وه‌ى تابڵۆکه‌ داده‌نێن ، چونکه‌ به‌لاى دایکێک کوڕ بوون یان کچ بوون ، پزیشک یان ئه‌ندازیار یان هه‌ر پیشه‌یه‌کى  دیکه‌ هیچ له‌ دایکایه‌تى ئه‌و یان سۆزى ئه‌و به‌رامبه‌ر رۆڵه‌که‌ى که‌م ناکات ، به‌لام بینه‌رى  چواره‌م زۆر به‌ قوڵى له‌ وێنه‌که‌ ده‌ڕوانێت ، پێى وایه‌ ئافره‌تاه‌که‌ ده‌چێته‌ ناو ناخى خۆى و له‌وێوه‌ جگه‌ر گۆشه‌که‌ى خۆىت ده‌گرێت ، بینه‌رى پێنجه‌میش پێى وایه‌ ئافره‌ته‌که‌ کڵوڵ و داماو نیه‌ و گه‌شبینه‌ ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رواڵه‌تدا به‌ کڵۆڵ ده‌ربکه‌وىَ ، ئه‌وا له‌ ناخه‌وه‌ گه‌شبینه‌ ، چونکه‌ هیچ نه‌بىَ پا شماوه‌یه‌ک ده‌بىَ  به‌ دایک و سه‌ر له‌ نوىَ ژیان نوىَ ده‌کاته‌وه‌ .



   تابلۆ شیعر

  تابلۆ شیعر یه‌کێکه‌ له‌ فۆرمه‌ هونه‌رییه‌کانى ئه‌م بزاڤه‌یه‌ ،به‌لام وه‌نه‌بىَ ئه‌م فۆرمه‌ شتێکى نوىَ بىَ ، به‌لکو ئه‌گه‌ر سه‌یرى دیوانه‌ شیعریه‌کان یا رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان بکه‌ین ده‌بینین هه‌ر له‌گه‌ل شیعرێکایا چیرۆکێکا وێنه‌یه‌کیش هه‌یه‌ که‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى بیرى شیعره‌که‌یه‌ ،به‌لام له‌ قاڵبى وێنه‌ که‌پێى ده‌گوترىَ تابلۆ شیعر . ئه‌گه‌ر به‌ وردى سه‌یرى تابلۆ شیعره‌کان بکه‌ین ده‌بینین له‌ رووى رخساره‌وه‌ زۆر لێک نزیکن ، وناوه‌رۆکه‌کانیان جیاوازن ، ده‌بىَ هونه‌رمه‌ند به‌ شێوه‌یه‌کى هونه‌ریانه‌و دور له‌ نزیکى تابلۆکان بکێشێت و هه‌وڵبدات سه‌رنجى ته‌ماشاکه‌رو خوێنه‌ر بۆ خۆى رابکێشىَ .
  چه‌ندین هونه‌رمه‌ن به‌شدارى له‌م بزاڤه‌ ده‌که‌ن به‌ چه‌ند تابلۆیه‌ک ، به‌لام هه‌مدیسان هیچ کامێکیان له‌ مه‌یدانى هونه‌را ناویان به‌ته‌واوه‌تى نایه‌ت واتا ئه‌زمونێکى هونه‌رى وایان نییه‌ ، (بۆتان ناڵه‌یى) یه‌کێکه‌ سه‌ر به‌م بزاڤه‌ ،وه‌ک ده‌زانین ئه‌و سه‌رده‌مانێک زیاتر به‌ کاریکاتێر له‌ رۆژنامه‌کان به‌رهه‌مى خۆى بلاَوده‌کرده‌وه‌و جێگایه‌کى به‌ر چاوى له‌ ناو کۆڕى هونه‌ر نییه‌.
   یه‌کێکى تر که‌ تابلۆکانى به‌ رچاو ده‌که‌ون( قاسم سابیر) ه‌ ، به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ به‌رهه‌مه‌کانى گاریگه‌ریه‌کى زۆرى وێنه‌ کێشه‌ نامۆکانى جیهانى له‌ سه‌ره‌ ، وه‌ک (ڤان کوخ ) و (بیکاسۆ) وه‌ک ده‌زانین ئه‌و دوو گه‌وره‌ هونه‌رمه‌نده‌  ژیانیان پڕ بووه‌ له‌ نه‌هامه‌تى و نامۆیى به‌تایبه‌تى (ڤان کوخ) که‌ گه‌یشته‌ راده‌ى ئه‌وه‌ى که‌ خۆى بکوژێت و کۆتایى به‌و نامۆییه‌ بێنىَ که‌ توشى ژیانى هاتببو .له‌لایه‌کى تر (بیکاسۆ) به‌هۆى شه‌رو جه‌نگه‌کانى ناوخۆ ى ولات توشى نامۆیه‌کى زۆرهاتبوو و ته‌نانه‌ت گه‌یشت بووه‌ ئه‌و راده‌یه‌ى که‌ خودى خۆى بیر بچىَ و ده‌ورو به‌ر له‌ تابلۆکانى ره‌نگ بداته‌وه‌ .
  وه‌ تابلۆکانى (عه‌بدولوه‌هاب فوئاد شاکر ) ره‌نگ دانه‌وه‌ى بیرى نامۆیین و هه‌ستى نامۆیه‌ خۆى و میلله‌تى ده‌ربڕیوه‌ ، ئه‌ویش کاریگه‌رى وێنه‌ کێشانى جیهانى له‌ سه‌ره‌ ،له‌ به‌رهه‌مه‌کانى ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ . ته‌نانه‌ت له‌ به‌کارهێنانى ره‌نگیش .ئه‌وى جێى سه‌رنجه‌ تابلۆ شیعرى ئه‌م بزاڤه‌ که‌من له‌ لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکى که‌م دروست ده‌کرێن .بۆ ساغ کردنه‌وه‌ش چه‌ندین تابلۆ شیعر ده‌خه‌ینه‌ روو :

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3d91b6f1a4.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-97f418a93e.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0d086255dd.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c017f03ce8.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6066f79ac8.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-73fe6881e3.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b87ccd9c30.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2e84244c29.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dd650b462b.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b8ac3afef6.jpg

ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری ئه‌م بزاڤه‌ بکه‌ین ده‌بینین زۆربه‌یان لێک نزیکن و لطکچون هه‌یه‌ له‌ نێوان وێنه‌کان .....



نوسه‌ر / sirwan-xo

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net