❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی جینێکی لێپرسراو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-02 14:57:58

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

دۆزینه‌وه‌ی جینێکی لێپرسراو

جینێك به ته‌نها ده‌بێته هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن: توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی پاش شیکارکردنه‌وه‌ی جینی ئه‌ندامانی "Amischen" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که هه‌ڵگرانی ئه‌و جینه دووچاری به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌بنه‌وه - له پێنج به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌وروپی ده‌کرێت یه‌كێکیان هه‌ڵگری ئه‌و جینه هۆکاره بن.

تا پێش ئاشکرابوونی ئه‌م زانیارییه نوێیه توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که په‌ستانی خوێن چه‌ند جینێکی جیاواز کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌کات. ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی توێژه‌رانی زانکۆی "Maryland" ئاشكرای ده‌کات، که ته‌نها جینێك به‌ناوی "STK39" تایبه‌تمه‌ندییه‌کی به‌هێزی له‌سه‌ر تووشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن دروست ده‌کات. زاناکان به‌سه‌رپه‌رشتی "Ying Wang" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران بۆماوه‌یی 542 له ئه‌ندامانی ناسراو به "Amish people" له وڵاته یه‌کگرتووه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان شیکارکرد. ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 18دا له سویسرا و باشووری ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا به‌ره‌وو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆیشتن و له "Pennsylvania" سه‌قامگیر بوون.

"Ying Wang" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که به‌هۆی نزیکی بۆماوه‌یی ئه‌ندامانی "Amischen"ی و هاوشێوه‌یی شێوازی ژیانیان، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باشتر بۆ شیکارکردنی بۆماوه‌ییان هه‌بووه.

جینی "STK39" بنه‌مای بۆ پڕۆتینێك تێدایه، که گواستنه‌وه‌ی خوێن به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ئه‌گه‌ر جینیی ناوبراو په‌ڕینی به‌سه‌ردا بێت، ئه‌وا پڕۆتینه به‌رهه‌مهاتووه‌کانیش گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا دێت. ئه‌و گۆڕانکارییانه‌‌ش به‌سه‌ر پڕۆتیندا دێن کارده‌که‌نه سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خوێ له گورچیله‌‌دا: به‌م جۆره‌ش ئاستی خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه و په‌ستانی خوێن ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌کات.

له‌میانه‌ی شیکارکردنه‌‌کاندا توێژه‌ران نزیکه‌ی 80 هه‌زار شێوازی "Base pair"یان له بۆماوه‌یی گروپی "Amischen" له‌گه‌ڵ چوار گروپی دیکه‌‌دا به‌راورد کرد. ده‌رئه‌نجامه‌کانی به‌راوردکردنیش ده‌ریانخست، که گۆڕانکارییه‌کان له گروپی "Amischen"دا زۆر زیاتره له‌چاو گروپه‌کانی تردا. هاوکات توێژه‌ران توانییان په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گۆڕانکاری له جینی "STK39" و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێندا ئاشکرا بکه‌ن. زاناکان پێیانوایه، که له پێنج به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌وروپی ده‌کرێت یه‌كێکیان هه‌ڵگری ئه‌و جینه هۆکاره بن.

له‌ساڵی 1998دا توێژه‌رانی ئه‌ڵمانی له‌شاری "Essen" توانییان گۆڕانکاری له جینێکدا بدۆزنه‌وه، که ئه‌گه‌ره‌کانی "Hypertension" دووجار زیاتر ده‌کات. کاتی خۆی توێژه‌ران ڕوونیان کردبوو‌یه‌وه، که هه‌ڵگرانی ئه‌و جینه گۆڕاوه هه‌موویان دووچاری نه‌خۆشی نه‌بوونه‌ته‌وه و هه‌موو تووشبووانیش به به‌رزی په‌ستانی خوێن ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یان تێدا ڕووینه‌داوه. له کۆتاییدا توێژه‌ران ده‌گه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که فاکته‌ری تر له پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن هه‌یه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:خؤزكة

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net