❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی‌ من‌و سۆزی‌ دایك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-02 15:37:25

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253
WindowsXPFirefox

چیرۆكی‌ من‌و سۆزی‌ دایك

هه‌موو شتێك كۆتایی‌ پێهاتبوو، ئیتر چ پێویستی‌ ده‌كرد، كۆتایی‌ به‌م وه‌زعه‌ نه‌گبه‌ته‌, چ پێویستی‌ ده‌كرد ته‌نیاو ته‌نیا ده‌با هه‌ناسه‌م هه‌ڵكێشابا، چاوم هه‌ڵێنا كه‌ دیم له‌ زیندانم،
ئه‌و شوێنه‌ كه‌ به‌شی‌ له‌ ژیانی‌ تاڵم بوو، هێشتا زامه‌كانم سارێژ نه‌بوونه‌وه‌, سه‌رله‌نوێ بیره‌وه‌رییه‌كی‌ تاڵم هاته‌ بێره‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ پێش باره‌ نائاساییه‌كانی‌‌و شوێنه‌وارێك له‌ ئه‌زیه‌ت‌و شكه‌نجه‌كانی‌ به‌ندیخانه‌م هاتنه‌وه‌ بیر هێشتا ره‌نگه‌كان‌و هاواره‌كان له‌ گوێمدا ده‌زرنگێنه‌وه‌،
كه‌ سێڵاوی‌ خوێنم هه‌ڵ ئه‌سێێ‌‌و مێشك‌و ئێسقانم تێك ئه‌شكێ، هاواری‌ بێ سنوورم دێته‌ بیر كه‌ له‌ ژێر زه‌بری‌ قه‌مچییه‌كانی‌ زاڵمدا به‌رز ده‌بوونه‌وه‌, ده‌ستم خسته‌ ناو گیرفانم،
هه‌ستم به‌ بوونی‌ شتێ له‌ناو ده‌ستم كرد، زه‌نده‌قم چوو، ده‌ستم ده‌رهێنا له‌ناو له‌پی‌ ده‌ستمدا پاكونێكم هاته‌ به‌رچاو ئینجا وه‌بیر شه‌و بێدارییه‌كان به‌تاقی‌ ته‌نیا مانه‌وه‌كانی‌ رۆژان ‌و هه‌ڵبرین له‌ ژیان كه‌وتم، پاكو فڕێدایه‌ عه‌رزێ‌ هه‌موو شتێك ته‌واو ببوو، چ پێویستی‌ ده‌كرد؟
بۆ خه‌ڵكی‌ چ ته‌وفیر ده‌كا، كه‌ ئه‌من چ ئاكامێكم وه‌ده‌ست هێناوه‌، چ فه‌رقی‌ ده‌كرد؟ برینه‌كانم ده‌برژانه‌وه‌ چاوم ره‌ش‌و شین ببوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ رووداوێكی‌ سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ر.
جار جار بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ ژیانی‌ به‌ندیخانه‌م به‌ نوقمی‌ رابردوو فكر روزه‌كان‌و مانگه‌كان تێپه‌ڕ ئه‌بێ‌و ته‌نانه‌ت سه‌عاته‌كانیش له‌ خه‌یاڵاتی‌ ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌ تاڵانه‌ رزگارم ناكه‌ن.
به‌ڵێ‌، رۆژان‌و شه‌وانێكی‌ زۆرم له‌ ژوورێكی‌ تاكه‌كه‌سدا چـــــــاوه‌كانم ده‌بڕییه‌ چوار دیواری‌ به‌ندیخانه‌ كه‌ جار جار له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ وڕێنه‌م ده‌كرد، ئـــــه‌م وت هه‌موو ئینسانه‌كان خه‌ریكــــی‌ ژینن‌و ئه‌منیش نوقمی‌ جیهانی‌ بیره‌وه‌ری‌ ره‌ش بووم.
كاتێ‌ ده‌ست‌و پێم زنجیر كرابوو چوار مه‌ئموری‌ گوپاڵ‌ به‌ده‌ست زوربێ به‌زه‌ییانه‌ منیان بۆ لای‌ حاكم ئه‌برد چاوم وه‌ چه‌ند خوێندكار كه‌وت كتێب به‌ده‌ست‌و كه‌یف له‌سه‌ر شان لای‌ خۆم بیرمكرده‌وه‌ تۆ بڵێی‌ ئه‌وانه‌ش وه‌ها رۆژگارێكیان تێپه‌ڕ كردبێ؟ له‌ سه‌وزاییه‌ك چاوه‌ڕوانیم ده‌كێشا، حاكم ئه‌مری‌ چوونه‌ ژووره‌م بدا، منیش تا ئه‌وكات له‌سه‌ر چیمه‌نه‌ سه‌وزه‌كان دانیشتم، له‌ناكاو دیم دایكم كه‌ دڵی‌ له‌ پاكیدا هه‌زارجار له‌ منداڵ‌ پاكتره‌و حه‌زو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ هیچ به‌ربه‌ستێك ناناسێت به‌ره‌ورووم هات‌و وتی‌: تۆ به‌ مه‌رگ‌و نه‌مان خزمه‌ت ئه‌كه‌یت، من به‌ ژیان.
كاتێك ده‌نگی‌ به‌سۆزی‌ دایكم ده‌بیست یه‌كجار ناڕه‌حه‌ت بووم، گێژو كاس له‌ پێش چاوی‌ دایكم ره‌تبووم، بیرم له‌داهاتووی‌ ره‌شی‌ خۆم ده‌كرده‌وه‌ وێنه‌كانی‌ به‌ندیخانه‌‌و فرمێسكی‌ دایكم‌و به‌دوای‌ ئه‌ودا تالاری‌ ئه‌زموون له‌به‌رچاوم ریز ده‌رۆشتن, سنگم له‌ هه‌وا پر كرد‌و هه‌ناسه‌م راگرت, هه‌تا ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ تاقه‌تم ئه‌یهێنا پاشان هه‌ناسه‌ی‌ زه‌لیلم وێرای‌ هاوارێك خسته‌ ده‌ر،
وتم: وه‌رن هه‌موومان سوردی‌ ستایشی‌ دایك بخوێنین، سوردی‌ ئه‌و دایكه‌ی‌ كه‌ سنگی‌ دنیایه‌كی‌ په‌روه‌رده‌ كردو سه‌رچاوه‌ی‌ جوانی‌ تیشكی‌ رۆژ‌و شیری‌ دایكه‌و ئه‌مانه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ پێوه‌ندی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژیان، با ئه‌وه‌ش باش بزانین پیاوانی‌ هه‌میشه‌ بۆ دایكیان منداڵن، بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێك دایكێكی‌ هه‌یه‌و هه‌موو پیاوێك كوڕی‌ دایكێك بووه‌، وه‌رن هه‌موومان بۆ دایك كڕنوش به‌رین كه‌ له‌ كۆش ئه‌واندا موساو موحه‌ممه‌د و عیساو هه‌موو گه‌وره‌پیاوانی‌ جیهان په‌روه‌رده‌بوون، هه‌موومان ئه‌زانین سوردی‌ ئه‌وین، به‌ڵام جوانترین سورد ئێستاش نه‌وتراوه‌، سرودی‌ جوانی‌ ته‌واوی‌ جوانییه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وی‌، سوردی‌ دڵی‌ جیهان دڵی‌ جادووگه‌ری‌ جیهان، سه‌روكی‌ كه‌سێك كـه‌ ئێمه‌ پێی‌ ئه‌ڵێین: دایك.

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net