❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ستێکی نه‌رم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-02 15:57:49

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253
WindowsXPFirefox

ده‌ستێکی نه‌رم

کاک (ش) هه‌رچه‌نده‌ له‌شارێکی گه‌وره‌دا ده‌ژیا ،سوپاس بۆخوا له‌هه‌رکوێوه‌ سه‌یرت بکردایا (مناره‌ی مزگه‌وت)ت لێوه‌دیاربوو، به‌ڵام (ش) هاتوچۆی نه‌ئه‌کردن ، بۆ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیش گه‌ر بجوایه‌ته‌ مزگه‌وت ئه‌وه‌ خێره‌ ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ قه‌د حه‌زی نه‌ئه‌کرد له‌ناو ئه‌وباغه‌ رۆحیه‌دا گه‌شه‌ بکات و بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ سوجده‌یه‌کی بۆ خوا نه‌بردوه‌ به‌لام قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ به‌و شێوه‌یه‌بو که‌ ئه‌م به‌نده‌ دورله‌خواو په‌یامی خوایه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی کچه‌ پێنج سالانه‌که‌یدا هیدایه‌ت وه‌ربگرێت به‌ڵێ ته‌نها ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بو ، با لێی گه‌رێین بزنین خۆی چۆن باس له‌ته‌وبه‌کردن و گه‌رانه‌وه‌ی خۆی بۆ په‌یامی پیرۆزی ئیسلام ده‌کات ،




شه‌وانم له‌گه‌ل هاورێی خراپدا رۆژ ده‌کرده‌وه‌ به‌شتی خراپ و گوناهو تاوان خۆمان خه‌ریک ده‌کرد ،ئه‌وهاوسه‌ره‌ به‌وه‌فاو دڵسۆزه‌م به‌ته‌نیا جێده‌هێشت ، به‌ته‌نها له‌گۆشه‌ی ماڵدا به‌بێ که‌سی شه‌وی به‌سه‌ر ده‌برد خۆشم له‌گه‌ل هاورێی خراپ و نادروست به‌ قاقای پێکه‌نینه‌وه‌ تاوانمان ئه‌نجام ده‌دا ، یه‌کتۆز هه‌ستمان به‌ئازاری ویژدانی مردومان نه‌ده‌کرد ئاخر ئه‌گه‌ر ئاینو خاوه‌نی ئاینی ئاسمانی نه‌بێتویژدان له‌کوێدا بێت ، خێزانم زۆر به‌ نه‌رمی و به‌ گه‌رمی و روخۆشی ئامۆژگاری ده‌کردم که‌واز له‌و هاورێ خراپانه‌ بهێنم ، به‌ڵام من نه‌مبیست ...کاک(ش) به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت له‌یه‌کێک له‌شه‌وانی پرتاوان و گوناح که‌رامه‌وه‌ کات ژمێر سێی شه‌و بو خۆم کرد به‌ژوردا ،ماڵ کشو مات ده‌بینم ، خێزانه‌که‌م و کچه‌ بچکۆڵانه‌که‌م له‌خه‌وێکی قوڵدان له‌لایان نه‌مامه‌وه‌ چوم بۆ ژوره‌که‌ی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڤیدیۆ سه‌یری چه‌ند کاسیه‌تێکی ئابروتێکێن و پر له‌ شه‌رمه‌زاری بکه‌م ماوه‌یه‌کی پێچو له‌پر ده‌رگای ژوره‌که‌م کرایه‌وه‌ ده‌بینم کچه‌ پێنج سالانه‌که‌مه‌ به‌چاوێکی ره‌خنه‌ ئامێز و پێناخۆش بونه‌وه‌ ووتی: بابه‌ عه‌یبه‌ ئه‌مکاره‌ شه‌رمه‌زاریه‌ له‌خوا بترسه‌ ! سێجار له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌مه‌ی پێوتم پاشان ده‌رگاکه‌ی داخست و رۆشت زۆر سه‌رم سورما ڤیدیۆکه‌م کوژانده‌وه‌ دانیشتم ده‌ستم کرده‌ بیرکردنه‌وه‌و داڵغه‌لێدان ، قسه‌کانی کچه‌ بچکۆلانه‌که‌م ، له‌گوێدا دازره‌نگایه‌وه‌ بۆیه‌ خێرا رامکرد بۆلای تا تێر تێر له‌ ئامێزی بگرم ،ده‌ستی باوکایه‌تی به‌سه‌ریا بهێنم و پاداشتی بکه‌م به‌ڵام که‌بینیم له‌گه‌ل دایکیا خه‌وتوه‌و له‌ خه‌وێکی زۆر خۆشدا پرۆه‌ی دێت ، دڵم نه‌هات هه‌لی بسێنم له‌خه‌و ، بۆیه‌ نه‌مده‌زانی چیبکه‌م که‌وتمه‌ داڵغه‌ی ئامۆژگاری ئامێز ، هه‌ر ده‌هاتم و ده‌چوم له‌گه‌رمه‌ی هات و چۆی من له‌ناو ماڵدا بانگی به‌یانی مزگه‌وته‌که‌ی نزیکماندا شه‌وه‌ زه‌نگی پالناو بانگی خوای گه‌وره‌ درا به‌گێمدا ئه‌مجاره‌ زۆر جیاواز بوو نه‌م توانی ئارام بگرم ، خێرا خۆم پاک کرده‌وه‌و ده‌ست نوێژم گرت چوم بۆ مزگه‌وت دانیشتوانی چاوه‌روانی نوێژی به‌یانی زۆر به‌ نامۆیی سه‌رنجیان ده‌دام ، به‌لایانه‌وه‌ سه‌یربو کێ هاتۆته‌ ماڵی خوا ، چه‌ند رکات نوێژێکم خوێند قامه‌ت کرد له‌دوای ئیمامی مزگه‌وته‌وه‌ نوێژم دابه‌ست سوره‌تی فاتیحه‌ی خوێند ئای له‌و راچڵه‌کینه‌ !! له‌وده‌نگه‌ خۆشه‌ !؟ ئای له‌وئاورشێنی دڵه‌ لاوازو بودڵه‌یه‌.. که‌شایه‌وه‌، پاشان چه‌ند ئه‌یه‌تێکی تری خوێند زیاتر دڵی پاراو کردم ،نه‌وچه‌وانم بۆخوا خسته‌ سه‌ر زه‌وی و سوجده‌م برد، خۆم پێنه‌گیرا زۆر به‌کۆڵ گریام ئه‌مویستنه‌گریم نوێژه‌که‌م به‌ئاسایی بکه‌م ، به‌ڵام خۆم پێنه‌گیرا ئه‌مه‌ یه‌که‌مین کرنۆش بو له‌دوای حه‌وت ساڵ بۆپه‌روه‌ردگار ،چونکه‌ هه‌رچیدوریو ساردو سری و ته‌مبه‌ڵیه‌ک هه‌ستم پێ ئه‌کرد له‌وه‌ پێش له‌لام نه‌ما باری شانم سوک بو هه‌ستم ئه‌کرد خۆشه‌ویستی خوا دڵو ده‌رونی داگرتوم ، حه‌زم نه‌کرد برۆمه‌وه‌بۆ ماڵه‌وه‌ ئیمامی مزگه‌وته‌که‌ له‌دوای ته‌واو بونی ته‌سبیحاته‌که‌ ، سیرێکی کرد هاته‌لامه‌وه‌ به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی کردم ، ده‌ستی خسته‌ سه‌ر شانم به‌ده‌ستی نه‌رمی فرمێسکه‌کانی سریم، زۆرسه‌یری کردم له‌گه‌ڵ ورد بونه‌وه‌مدا وام ئه‌زانی منداڵێکی بچوکم و که‌سێکی په‌روه‌رده‌ کار رێنمونیم ده‌کات ، به‌ڵێنم به‌خوا دا که‌تا له‌دونیادا بجوڵێم نوێژه‌کانم به‌جه‌ماعه‌ت بکه‌م و هه‌رگیز بۆلای تاوانباری و هاوه‌ڵی خراپ نه‌گه‌رێمه‌وه‌ !! ورده‌ ورده‌ گه‌رامه‌وه‌ ماڵ به‌ڵام هه‌رچه‌ندم کرد خه‌و نه‌چوه‌ چاوه‌کانم بۆیه‌ خۆم پێچایه‌وه‌ چوم ب?%8

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net