.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ئەوەى کە باسى لێوە دەکەم هیواى چوار ژنى ئەوروپیە کە ئاواتى پێ دەخوازن :
ژنى یەکەم : نوسەرێکى بەناوبانگى بەریتانی بەناوى (ئاتى رود) لە ڕاپۆرتێکی دا لەساڵى 1901 بڵاو کراوەتەوە،دەڵێت:
ئەگەر کچەکانمان لە ماڵ دا کارگوزارى(کارەکەرى) بکەن،زۆر باشترە و ئاسان ترە لەوەى لە کارگەکاندا کاربکەن و بەماددە زیان بەخشەکان ڕەونەقى ژیانیان بۆ هەتا هەتایە لەدەست بدەن.
خۆزگە ووڵاتەکەمان وەک ووڵاتى موسڵمانان بوایە،کە داپۆشین و داوێن پاکى و خاوێنى تێدایە...
بەڵێ، بەڕاستى شوورەییە بۆ ووڵاتێکى وەک ئینگلیز کچەکانى بکاتە نمونەیەک بۆ ڕەزالەت بە زۆر تێکەڵ کردنیان لەگەڵ پیاوان،چیمانە ئەگەر هەوڵ نەدەین بۆ ئەوەى کە کچ وەک ئەو فترەتەى لەگەڵى ئەگونجێ بەوەى لە ماڵەکەیدا کاربکات،وازهێنان لە کارى پیاوان بۆ پیاوان سەلامەت بوونە بۆ شەرەفى ئافرەتەکە خۆى.
ژنى دووەم : ژنێکى ئەڵمانیە کە دەڵێت : من ئارەزووى مانەوە دەکەم لە ماڵەکەم دا،بەڵام بەهۆى ئابوورى نوێی ئەڵمانیاوە کە هەموو چینەکانى گەل ناگرێتەوە، کارى وا (گەڕانەوە بۆ ماڵەوە) بەداخەوە مەحاڵە!
ئەمەش لە گۆڤارێکى هەفتانەى ئەڵمانیدا بڵاوکراوەتەوە.
ژنى سێهەم : ژنێکى ئیتالیە....
دەڵێت کەلە کاتێکدا گفتوگۆى لەگەڵ (الدکتور مێگفى السباعی) دەکرد،من ئیرەیى بە ژنى موسڵمان دەبەم،ئاواتە خوازم لە وڵاتى ئێوە لەدایک ببومایە.
ژنى چوارەم : ژنێکى فەڕەنسیە...
دکتۆرێکى موسڵمان کە لە فەرەنسا دەژى ،دەربارەى ئەو پرسیارەى کە هاورێکەى کەدکتۆرێکى ئافرەتى مەسیحیە لێى کردبوو ووتى: ئەو دکتۆرەیە لێى پرسیم دەربارەى خێزانە موسڵمانە باڵاپۆشەکەى کە چۆن ڕۆژەکانى بەسەر دەبات؟ وە بەرنامەکانى ڕۆژانەى چین؟
ئەویش لەوەڵامدا پێی دەڵێت: کاتێک بەیانیان هەڵدەستێت ئەو کاروبارانەى پێویستن ڕێکیان دەخات و منداڵەکانى بۆ قوتابخانە بە ڕێ دەکات،پاشان دەخەوێ هەتا کاتژمێر نۆ یان دە،پاشان هەڵدەسێت و پێداویستیەکانى ناو ماڵ لە تەرتیب کردن و خاوێنکردنەوە تەواو دەکات،دواى ئەوە دەست بەکاروبارى خواردن و چێشت لێنان دەکات.
پرسى : ئەى کێ یارمەتى دەدات لە کاتێکدا ئەو کارناکات؟
ووتم: من.
دەڵێت: ئەى کێ پێویستیەکانى بۆ دەکڕێت و بۆى دابین دەکات؟
ووتم : هەمو شتێک کە ئەو دەیەوێت من بۆى دەکڕم.
بە سەرسوڕمانێکەوە ووتى: هەموو شتێک بۆ ژنەکەت دەکڕیت؟
ووتم: بەڵێ.
ووتى: تەنانەت ئاڵتونیش....!!!! بۆ ژنەکەتى ئەکڕى؟
ووتم : بەڵێ.
ووتى ، ژنەکەى تۆ شا ژنە!!
ئەو دکتۆرە سوێند بە خوا دەخوات کە ئەو دکتۆرەیە پێى ووتوە کە ژنەکەى تەڵاق بدات!! وە لێى جیاببێتەوە، بەمەرجێک ئەم بخوازێت واز لەکارى دکتۆرى دەهێنێت و لە ماڵەکەیدا وەک ژنە موسڵمانەکەى دادەنیشێت !!
هەر بەوەش نەوەستاوە بەوە ڕازی بووە کە ببێتە ژنى دووەمى موسڵمانێک بەمەرجێک لەماڵەوە بمێنێتەوە!!
سەرچاوە:سایتی بهههشت


لهسهر هێڵ نییه