.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نامه‌کانی غوربه‌ت
(1)
به ده‌سته‌کانمان ئاشق بووین و
په‌نجه‌مان به سه‌ر پیته‌کانی ئه‌شق داهێنا
ژیان له به‌ر چاومان پڕبوو له ده‌ستی ئاشق
پڕ بوو له ده‌ستی میهره‌بانی....
تۆ رۆیشتی و
ده‌سته‌کانمت له کۆڵانێکی ته‌نیادا جێهێشت
له‌و ساته‌وه ده‌سته‌کانم
له ناو گیرفانه‌کانمدا ده‌گرین.
(2)
له پشت په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیاییم هه‌ر هیچ نه‌بێ
ده‌بێ مانگه‌شه‌و هه‌بێت.
له ناو پێده‌شته‌کانا دوو ئه‌سپی ئاشق، وه‌ستابن له پاڵ یه‌کتری
ته‌نیایی شه‌و بۆن که‌ن و
به یاڵه‌کانیان خه‌و بڕمێنن له خۆیان.
قاچیان به‌رنه سه‌ر و بحیلێنن مه‌ستانه له ژێر حه‌ریری مانگه‌شه‌ودا
له‌و دیوی په‌نجه‌ره
خه‌وم نایه و بیر ده‌که‌م
ئه‌گه‌ر ئه‌سپ بوومایه و ئه‌سپ بوویتایه
له‌ناو کامه پێده‌شتدا
ده‌مانحیلاند شه‌وانه بۆ یه‌کتری.
جه‌مال نه‌جاڕی

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه