❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خۆشخانه‌کانی که‌شمیر''زه‌روو''..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-05 15:35:54

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نه‌خۆشخانه‌کانی که‌شمیر''زه‌روو''..

نه‌خۆشخانه‌کانی که‌شمیر''زه‌روو''بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کان به‌کارده‌هێنن..

نه‌خۆشخانه‌کانی که‌شمیری به‌شی هیندستان ئێستاکه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان "زه‌روو" بۆ مژینی خوێنی نه‌خۆشان وه‌ك ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌کارده‌هێنن.

پزیشکانی سێ نه‌خۆشخانه له‌ناوچه‌ی که‌شمیر "زه‌روو" بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانی "داخورانی ئێسك"‌ و "سه‌رئێشه‌ی درێژخایان" و "هه‌وکردنی گیرفانه‌ی لووت" (Sinusitis) به‌کارده‌هێنن.

ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ره پزیشکییه‌کانی دیکه‌یان به‌کارهێناوه و سوودیان لێوه‌رنه‌گرتووه، زیاتر ڕوو ده‌که‌نه به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره. له‌ڕێگایه‌وه دواهه‌مین هیوای چاره‌سه‌رکردن چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن.

پزیشکی سه‌رپه‌رشتیاری به‌کارهێنانی "زه‌روو" ئاشکرای ده‌کات، که ئه‌وان له‌ئاکامی به‌کارهێنانی ئه‌و زینده‌وه‌ره ئه‌نجامی سه‌رسووڕهێنه‌ریان ده‌ستکه‌وتووه.

"زه‌روو" تا کۆتایی ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی 19 وه‌ك ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌کارهێنراوه.

به‌کارهێنانی "زه‌روو" مێژووی بۆ سه‌رده‌می ئه‌نتیك ده‌گه‌ڕێته‌وه. یۆنانییه‌ کۆنه‌کان "زه‌روو"یان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان بۆ چاره‌سه‌رکردنی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك به‌‌کارهێناوه. ئێستا نه‌خۆشخانه‌کانی که‌شمیر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هیندستان مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی "زه‌روو"یان وه‌ك چاره‌سه‌ر پێدراوه.

"عه‌بدولڕه‌زاق میر"، یه‌كێكه له نه‌خۆشه‌کانی شاری "Sopore" و ماوه‌ی بیست ساڵه دووچاری سه‌رئێشه‌یه‌کی درێژخایان و سه‌رماییه‌کی زۆر هاتووه و پێش ماوه‌یه‌ك هه‌ردوو چاوی دووچاری ئازار هاتوون، ئێستا و پاش تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌ندین چاره‌سه‌ری پزیشکی مۆدێرن، ناوبراو هانا بۆ به‌کارهێنانی "زه‌روو" ده‌بات، به‌و هیوایه‌یی ئازاره‌کانی بۆ یه‌کجاری نه‌مێنن.

"عه‌بدولڕه‌‌شید بهات" ماوه‌ی دوو ساڵه دووچاری جۆرێك له نه‌خۆشی پێست هاتووه. ڕێگاچاره‌سه‌ره مۆدێرکان نه‌یانتوانیوه هیچ سوودێکی ئه‌وتۆیی پێببه‌خشن. ناوبراو هیواده‌خوازێت، که "زه‌روو" هۆکارێكی به‌سوودبێت بۆ چاککردنه‌وه‌ی.

هه‌روه‌ها "غولام حه‌سه‌ن" ماوه‌یه‌که ئێسکه‌کانی دووچاری نه‌خۆشی هاتوون و ئێستا ئه‌ویش وه‌ك نه‌خۆشه‌کانی دیکه‌ ده‌یه‌وێت به‌هۆی "زه‌روو" چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت. نه‌خۆشی ناوبراو ده‌ڵێت: "چه‌ندان جۆر له چاره‌سه‌رم وه‌رگرت، تا که‌مێك له ئازاره‌کانم که‌مبکه‌وه‌. به‌ڵام هیچ کام له‌و چاره‌سه‌رانه سوودیان نه‌بوو. ئێستاش زۆر دڵنیانیم، که بتوانم له‌ڕێگای "زه‌روو"‌ که‌مێك له ئازاره‌کانم که‌مبکه‌وه."

دکتۆر "ئه‌حمه‌د ناسر حه‌کیم"، سه‌رۆکی سێ نه‌خۆشخانه‌‌ له که‌شمیر، ئاشکرای ده‌کات، که "زه‌روو" له‌ساڵی پاره‌وه له‌سه‌ر 200 نه‌خۆشی تاقیکراوه‌ته‌وه.

دکتۆری ناوبراو "زه‌روو" به "په‌رجوو" ناو ده‌بات و پێیوایه، که ئه‌و زینده‌وه‌ره ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له ئه‌نزیمی تێدایه.

هه‌روه‌ك دکتۆر حه‌کیم ڕوونی ده‌کاته‌وه، له‌ناو لیکی "زه‌روو"دا 100 توخمی چالاکی بایۆلۆژی هه‌یه. ئه‌و توخمه بایۆلۆژییه چالاکانه‌ش له‌کاتی مژینی خوێندا ده‌چنه ناو له‌شی مرۆڤه‌وه و له‌پاشان کاریگه‌ری چالاکی خۆیان له‌ناو له‌شی مرۆڤدا نیشان ده‌ده‌ن.

ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌کانی که‌شمیر به‌کارهێنانی "زه‌روو" هه‌روه‌ك سه‌رده‌می ئه‌نتیك په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی پزیشکانی یۆنانی کۆن په‌یڕه‌ویان ده‌کرد.

پاش ئه‌وه‌ی "زه‌روو" خوێنی مرۆڤێکی نه‌خۆش ده‌مژێت، کارمه‌ندنی ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستێت به کوشتنی ئه‌و زینده‌‌وه‌ره، تاکو نه‌بێته هۆکاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆ که‌سێکی دیکه.

به‌هۆی به‌کارهێنانی "زه‌روو" ئه‌ندامانی "Allopathic" و "Medical Mainstream Community" ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆریان له دکتۆر "ئه‌حمه‌د ناسر حه‌کیم" گرتووه. به‌ڵام پزیشکی ناوبراو به‌رگری له‌هه‌نگاوی به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره له نه‌خۆشخانه‌کانیدا ده‌کات و پێیوایه، که لێکۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌کان چالاکی ئه‌م جۆره ڕێگاچاره‌سه‌ره‌یان بۆ چاککردنه‌وه‌ی نه‌خۆشان نیشانداوه.

لێره‌دا دکتۆر حه‌کیم ئاماژه بۆ به‌کارهێنانی "سه‌ره‌مێکوته" بۆ چاره‌سه‌رکردنی "Diabetic foot" ده‌دات. "سه‌ره‌مێکوته"کان هه‌ڵده‌ستن به خواردنی شانه نه‌خۆشه‌کان، له‌کاتێکدا شانه ته‌ندروسته‌کان ناخۆن.


''هه‌ناسه‌که‌م''

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net