❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دروست كردنى جاوى ده ستكرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-08 19:26:55

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

دروست كردنى جاوى ده ستكرد

لەگەڵ ئەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەوڵی خزمەتگوزاری زیاتردایە، چەندین سەنتەری پزیشكیی جیاوازی كردووەتەوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و یارمەتی زۆر لایەن و ناوەند و سەنتەری پزیشكی داوە تاوەكوو چیدیكە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ناچار نەبن بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریانەی لە كوردستان ئەنجام نادرێن، سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن.
خۆشبەختانە ئێستا بەشێكی زۆری ئەو نەشتەرگەریانەی كە پێشتر لە كوردستان ئەنجام نەدەدران، بە شێوەیەكی زۆر ئاسان و لە زۆربەی سەنتەر و ناوەندە پزیشكییەكان بەنرخێكی هەرزان ئەنجام دەدرێن، بێئەوەی خەڵكی كوردستان بڕە پارەیەكی زۆر لە ڕێگەی چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات خەرج بكەن.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری سەنتەری (بینا) بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی چاو (سەفین جاسم محەممەد ) بە "هەولێر"ـی ڕایگەیاند: "بەخۆشحاڵییەوە دەڵێین ئێستا هەموو دەرگەكان كراونەتەوە بۆ ئەوەی پزیشكی پسپۆڕ لە وڵاتانی جیهاننەوە بێنە كوردستان و چارەسەری ئەو نەخۆشییانە بكەن كە پێشتر لە كوردستان چارەسەر نەدەكران، ئەمەیش خۆی لە خۆیدا جێگەی دڵخۆشی و ئاسانكردنی ئەو نەشتەرگەرییانە دەگەیەنێت".
ناوبراو لە بارەی چارەسەكردنی ئەو نەخۆشییانەی كە تووشی چاو دێن و پێشتر لە كوردستان چارەسەریان نەبوو، گوتی: "زۆرن ئەو نەخۆشییانەی كە خەڵكیان ناچار دەكرد بۆ چارەسەكردنی سەردانی دەرەوە وڵات بكەن، بەڵام ئێستا زۆربەی ئەو نەخۆشییانە لەلامان چارەسەر دەكرێن، بێئەوەی خەرجییەكی زۆری تێ بچێت".
بەڕێوەبەری بنكەی (بینا) ئەوەیشی ڕوون كردەوە، كە تاوەكوو ئێستا تەنیا لە شاری هەولێر، زیاتر لە 400 نەشتەرگەرییان ئەنجام داوە كە پشتر لە كوردستان نەدەكران، لەوانە (چاوكزی و گۆڕینی ڕەشكەی چاو (ڕینگ ) و ئاوی ڕەش).
هەروەها لەبارەی هاتنی پزیشكی بیانی بۆ كوردستان، گوتی كە تاوەكوو ئێستا گرێبەستییان لەگەڵ چەندین پزیشكی پسپۆڕ لە بواری چاو كردووە و گوتیشی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە زۆر ئاسانكاریی بۆ هاتنی ئەو پسپۆڕانەی كردووە، ئەمەیش بە مەرجێك هەوڵ بدەن پزیشكە كوردەكانیش لەسەر ئەو نەشتەگەرییانە ڕابهێنن، تاوەكوو لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكان، سوود لە پسپۆڕیی پزیشكەكانی خۆمان وەر بگرین ".
(سەفین جاسم محەممەد) گوتیشی: "لەگەڵ ڕێزم، زۆرجاری وا هەیە لە وڵاتی ئێران لەبەر ئەوەی خەڵكێكی زۆر لە كوردستان سەردانی ئەو وڵاتەی دەكرد، دەڵاڵی بە نەخۆشە كوردەكانەوە كراوە، لە پزیشكەوە بۆ پزیشكێكی دیكە، بۆیە خەڵكی خۆمان ئاگادار دەكەمەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان چ لە ڕێگەی نەخۆشخانە حكوومییەكانەوە، یان بە هاندانی كەسانێكی شارەزاوە بێت، گرنگییەكی زۆری بەوەدا كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو نەشتەگەرییانە لە كوردستان ئەنجام بدرێن".
لە كۆتاییشدا ناوبراو، گوتی: "بە مەستی جوانكاری، ئێستا پزیشكەكانی فەڕەنسی، خەریكی دانانی كارگەیەكی دروستكردنی چاون لە بنكەی (بینا) بۆ ئەو كەسانەی بە هۆی مینەوە یان بەهۆی كیمیابارانەوە یان هەر هۆیەكی دیكە چاوێكیان لە دەست داوە، ئەوا لەمەودوا بۆ یەكەمین جار چاوی دەستكرد بۆ ئەو كەسانە دروست دەكرێت".
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە، لەم چەند ساڵەی دواییدا، ژمارەیەكی زۆر ناوەند و سەنتەری پزیشكیی لە كوردستان كراونەتەوە، ئەمەیش وای كردووە ئەرك و ماندووبوونی ئەو نەخۆشانە بگەڕێنێتەوە كە بۆ مەبەستی چارەسەری پزیشكی سەردانی وڵاتانی دەرەوەیان دەكرد.
                                          هه ولير

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-09 09:06:11

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPFirefox

Re: دروست كردنى جاوى ده ستكرد

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net