.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئه‌وانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون، كێشه‌ی زۆر كێشییان نی‌یه
ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریانخستووه، كه زۆر خه‌وی منداڵان له كێش زۆری ڕزگار ده‌كات. توێژه‌ران پێیانوایه، كه خه‌وتن كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هۆرمۆنه‌كان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی توێژه‌رانی زانكۆی باكووری ڕۆژئاوا له "Evanston" له‌ناوچه‌ی "Illinois"، هه‌ر كاژمێرێكی زیاتری خه‌وتن، كێشه‌كانی كێشی زۆر كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ك توێژه‌ر "Emily Snell" ده‌ڵێت: "ده‌كرێت خه‌وتن كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی مرۆڤ هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی هه‌ستی برسێتی لای مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا له منداڵان ده‌كات، كه كاتێكی كه‌متر له‌گه‌ڵ خۆراك خواردن به‌سه‌ربه‌رن."
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی نووسراوی لێكۆڵینه‌وه توێژه‌ران داوا له دایكان و باوكان ده‌كه‌ن، كه كاتی خه‌وتنی منداڵه‌كانیان دیاری بكه‌ن و شێوازی خه‌وتنی منداڵه‌كانیان ڕێك بخه‌ن.
ماوه‌ی پێنج ساڵ توێژه‌ران چاودێری نزیكه‌ی 2300 منداڵی نێوان ته‌مه‌ن 3 بۆ 12 ساڵیان كرد.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له سه‌ره‌تای ساڵی 1997ه‌وه ده‌ستیپێكرد و ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Child Development"دا بڵاوكرایه‌وه.
له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر دایكان و باوكان پێویست، كاتی خه‌وتنی منداڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو تۆماربكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌پێوانی درێژی و كێشی منداڵانی به‌شداربووی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه.
پسپۆران داوا ده‌كه‌ن، كه ڕۆژانه منداڵانی نێوان ته‌مه‌ن 5 بۆ 11 ساڵ 10 بۆ 11 كاژمێر بخه‌ون، له‌كاتێكدا ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 11 ساڵانه پێویسته ده‌كات، كه ڕۆژانه 8 بۆ 9 كاژمێر بخه‌ون.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه