.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پسپۆرانی خۆراك باس له گرنگی ڕۆژوگرتن ده‌كه‌ن
پسپۆرانی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند به زانستی خۆراك پێیانوایه، كه ڕۆژوگرتن سوودمه‌ندی یه‌كجار زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
دكتۆر "هیلمۆت لوتزینر" له شاری "ئۆبه‌رلینگین"ی ئه‌ڵمانییه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر سوودمه‌ندییه‌كانی ڕۆژگرتن ده‌كات، ئه‌ویش به‌وه‌ی سوودمه‌ندییه‌ك به ڕۆح و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و مرۆڤ ته‌نها وه‌ك ڕجێمێك ته‌ماشای ناكات.
هه‌روه‌ك لوتزینر ئاماژه‌ی پێده‌دات، پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌نیازی ڕۆژو‌گرتنن خۆیان پێش ڕۆژوگرتن دووچاری شه‌كه‌تی و هیلاك بوون نه‌كه‌نه‌وه، چونكه سوودمه‌ندییه‌كانی ڕۆژگرتن به‌گۆڕانی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌گۆڕێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه "ماریۆن نۆتیگ"، تایبه‌تمه‌ند له زانستی خۆراكی له كلینیكی تایبه‌تمه‌ند به‌ڕۆژوگرتن له‌ناوچه‌ی "سۆلس فارمسدۆرف"، ڕوونیكرده‌وه، كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ڕۆژبگرێت، بێجگه له‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی هاتوون یان منداڵن یان ئافره‌تانی دووگیانه‌ن یان دایكانی شیرده‌رن.
نۆتیگ هۆشیاری ده‌دات، كه ڕۆژوگرتن ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار بێت، ئه‌ویش به‌خواردنی خۆراكی ئاسان بۆ سه‌ر گه‌ده به‌پێی ڕێگای "بۆشنجه‌ر"، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆر "ئاوتۆ چنجر" په‌ره‌ی پێدراوه.
لۆتزینر پێیوایه، كه مه‌له‌كردن و پیاسه‌كردن باشترین چالاكی وه‌رزشییه مرۆڤی ڕۆژوگر له‌كاتی ڕۆژوگرتنیدا بیكات.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه