❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیبه‌ری توون دژی چه‌وری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-13 18:16:30

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253
WindowsXPFirefox

بیبه‌ری توون دژی چه‌وری

له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ناو تاقیگه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه بیبه‌ری توون له‌توانایدا هه‌یه خانه‌ چه‌ورییه‌كان به‌ره‌و خۆكوشتن به‌رێت.

توێژه‌رانی تایوانی توانیان له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تاقیگه‌ بۆیان ده‌ربكه‌وێت، كه ماده‌ی "Capsaicin" خانه چه‌ورییه‌كانی له‌ش به‌ره‌وو خۆكوشتن هان ده‌دات و له‌ڕێگای ئه‌مه‌شه‌وه ده‌توانرێت چه‌كێكی نوێ دژی قه‌ڵه‌وی به‌ده‌ستبكه‌وێت.

به‌م شێوازه‌ش ده‌توانرێت خانه چه‌وره‌كان پێكهاته چه‌ورییه‌كانی خۆیان بده‌ن به خانه كه‌م چه‌وره‌كان و چه‌وری ناو له‌شی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ ڕابگرن.

بۆ چالاككردنی ماده‌ی "Capsaicin" مرۆڤ پێویستی به‌‌بڕێكی یه‌كجار زۆر له‌و ماده‌یه نییه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خۆراكی تایله‌ندی و هیندی دا به‌دی ده‌كرێن، به‌ڵكو بڕێكی كه‌م ده‌توانێت چالاكییه‌كی كاریگه‌ر بۆ سه‌ر خانه‌ چه‌وره‌كان هه‌بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێری خۆكوشتنیان به‌رێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك  "Chin-Lin Hsu" و "Gow-Chin Yen" له‌زانكۆی "Taichung" له ژماره‌ی 55، لاپه‌ڕه 1730ی گۆڤاری "Journal of the Agricultural and Food Chemistry"دا نووسیویانه.

كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی "Capsaicin" بۆ دابه‌زاندنی كێشی مرۆڤ له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووه‌وه ده‌ركه‌وتووه. كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌كاربۆهیدرات و زیاتر خواردنی تیژی په‌یوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو له‌شی مرۆڤه‌وه هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری به‌كارهێنانی وزه‌یه‌كی زیاتر.

هه‌ر له‌میانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشووه‌وه ئاشکرابووه، كه "Capsaicin" ده‌توانێت ببێته هۆكاری له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كوشنده، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات.

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net