❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌یه‌موم كردن له‌ كاتی سه‌رمادا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-13 22:02:41

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

ته‌یه‌موم كردن له‌ كاتی سه‌رمادا

ئایه‌ ته‌یه‌موم بكات ئه‌گه‌ر دره‌نگ هه‌ستا له‌خه‌و و ئاویش سارد بوو؟





پێاوێك توشی جه‌نابه‌ت بووه ‌به‌بۆنه‌ی خه‌و بینینه‌وه‌، وه‌كاتێك له‌خه‌و هه‌ستا ته‌مشا ده‌كات دواكه‌وتوه‌له‌ئیش و كاره‌كه‌ی و، دونیاش سارده‌و باران ده‌بارێت ، ئایه ‌ڕه‌وایه ‌ته‌یه‌موم بكات به‌گڵی پاك؟ بۆ زانینتان ئه‌و پیاوه ‌ده‌ترسا نه‌گاته‌ ئیش و كاره‌كه‌ی و، ده‌ترسا توشی نه‌خۆشی و ناڕه‌حه‌تی ببێت؟

وه‌ڵام:سوپاس بۆ خوا

ئه‌وه‌ی خه‌و ببینێت و ئاوی ( مه‌نی ) لێ ده‌رچێت، واجبه ‌له‌سه‌ری خۆی بشوات به ‌بۆنه‌ی نوێژكردن، وه‌نابێت له‌جیاتی خۆششتن ته‌یه‌موم بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوی ده‌سنه‌كه‌وت یان ده‌ترسا توشی زه‌ره‌ر بێت ئه‌گه‌ر به‌كاری بهێنێت، ئه‌وه ‌له‌م حاڵه‌تانه ‌ده‌توانێت ته‌یه‌موم بكات، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيداً طَيِّباً فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ } المائدة/6 .

وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( الصعيد وضوء المسلم وإن لم يجد الماء عشر سنين ، فإذا وجد الماء فليتق الله وليمسه بشرته ، فإن ذلك خير) رواه البزار ، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (3861). واته‌: گڵ ده‌ستنوێژی موسڵمانه ‌ئه‌گه‌ر ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وێت بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵیش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوی ده‌ست كه‌وت ئه‌وه‌با له‌خوا بترسێت و ئاو به‌ر پێستی بكه‌وێت، چونكه ‌ئه‌وه ‌چاكه‌.

وه‌ئه‌وه‌ی هه‌ستێت له‌خه‌و و توشی جه‌نابه‌ بووبێت، وه‌ئه‌گه‌ر ده‌ترسا ئاو به‌كار بهێنێت به‌بۆنه‌ی سه‌رماوه‌، ئه‌وه ‌ئه‌گه‌ر توانی ئاو گه‌رم بكات، واجبه‌ له‌سه‌ری گه‌رمی بكات و، ئه‌گه‌ر كاتی نوێژیش ته‌واو بێت؛ چونكه ‌مرۆڤی خه‌وتوو مه‌عزوره‌، وه‌ئه‌و كاته‌ی كه‌به‌رپرسیار ده‌بێت لێی كاتی به‌ئاگابونیه‌تی، بۆیه ‌واجب ده‌بێت له‌سه‌ری نوێژ بكات و ده‌ست نوێژی بۆ بشوات.وه‌ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئاوه‌كه ‌گه‌رم بكات به‌هۆی نه‌بونی ئاو گه‌رم كه‌ر، ئه‌وه ‌ڕه‌وایه ‌بۆی ته‌یه‌موم بكات .

وه‌مه‌ترسی دواكه‌وتن له‌ئیشه‌كه‌ی نابێته ‌عوزر بۆ ئه‌وه‌ی خۆی نه‌شوات و ته‌یه‌موم بكات. وه‌ئه‌وه‌ی ته‌یه‌مومی كردوه ‌به‌بێ عوزر ده‌بێت ئه‌و نوێژانه ‌بكاته‌وه‌ كه‌وا ئه‌نجامی داوه‌به‌و ته‌یه‌مومه‌.

وه ئه‌م ‌پرسیاره‌ كرا له ‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی فه‌توا: ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رماێكی زۆر زۆر بوو، تا بگاته ‌ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ئاوه‌كه ‌ببه‌ستێت، وه‌مرۆڤێك توشی جه‌نابه‌ بوو، وه‌به‌كارهێنانی ئه‌و ئاوه ‌توشی نه‌خۆشی گرانه‌تایی ده‌كات، ئایه‌چی بكات له‌م حاڵه‌ته‌؟

لیژنه‌كه ‌وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه ‌به‌و شێوه‌یه ‌بێت كه‌باسی لێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ دروسته ‌ته‌یه‌موم بكات، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ } ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆی كرا ئاوه‌كه‌ گه‌رم بكات، ئه‌وه ‌واجبه ‌بیكات و، واجبه ‌خۆی بشوات، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌:{ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ } .


والله أعلم .

سه‌رچاوه‌: موقع الإسلام سؤال وجواب، ژماره‌ی فه‌توا ( 93865 ).
له‌ بڵاوكراوه‌كانی ماڵپه‌ری ( ئیسلام هاوس ـ به‌شی كوردی ) .

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-14 07:44:14

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE

Re: ته‌یه‌موم كردن له‌ كاتی سه‌رمادا

ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ انشاءالله‌


هیواداریشم که به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر بابه‌تی جوان و به‌سوود



ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net