❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کافیین هالوسیناسیۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-15 16:22:17

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

کافیین هالوسیناسیۆن

توێژه‌رانی به‌ریتانی هۆشیاری به مه‌ترسییه‌کانی زۆر خۆری کافیین ده‌ده‌ن، چونکه به‌باوه‌ڕی ئه‌وان، ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی زیاتر له حه‌وت کوپ قاوه مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به هالوسیناسیۆن به‌رز ده‌بێته‌وه.

ئه‌و مرۆڤانه‌ی په‌نجه‌کانیان هه‌ڵده‌له‌رزێت و دڵیان به‌خێرایی لێده‌دات، پێیده‌چێت کوپێك زیاتر قاوه‌یان خواردبێته‌وه: کافیین ده‌بێته هۆکاری وروژاندنی سیسته‌می ده‌مارگیری، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی چالاکی ڕیخۆڵه.

ده‌روونناسانی به‌ریتانی له "Durham University" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Personality and Individual Differences"دا بڵاویانکردۆته‌وه، که پێیده‌چێت مرۆڤ به زۆر خواردنه‌وه‌ی کافیین دووچاری هالوسیناسیۆن ببێت.

ئه‌و مرۆڤانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له حه‌وت کوپ قاوه ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هالوسیناسیۆن سێ ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ته‌نها یه‌ك کوپ قاوه ده‌خۆنه‌وه.

بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان "Simon Jones" و هاوه‌ڵه‌کانی پرسیاریان ئاڕاسته‌ی 200 قوتابی زانکۆ کرد و ویستیان بزانن، ڕۆژانه چه‌ند کوپ چا، قاوه یان کۆلا ده‌خۆنه‌وه. هاوکات له‌سه‌ر قوتابیان پێویستبوو باس له ڕه‌فتاری ده‌روونی ڕۆژانی خۆیان بکه‌ن و ئاشکرای بکه‌ن، ئایا دووچاری سترێس یان هالوسیناسیۆن هاتوونه‌ته‌وه. هه‌ندێك له به‌شداربووه‌کان ئاشکرایانکرد بوو، که ئه‌وان پاش خواردنه‌وه‌ی کافیین گوێبیستی ده‌نگ چه‌ند شتێك‌ بوون یان هه‌ندێك شتیان بینیووه، که پێشتر له‌به‌رده‌میاندا نه‌بووه یان ئه‌وانه‌ی به‌رده‌میان له‌به‌رچاویاندا نه‌ماون.

توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که تووشبوون به هالوسیناسیۆن به خواردنه‌وه‌ی کافیینی زۆر بۆ سترێس ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کافیین ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی سترێس، به‌ڵام هاوکات ده‌توانێت بۆ هه‌ندێك مرۆڤ ببێته هۆکاری تووشکردنیان به هالوسیناسیۆن.

ژماره‌یه‌کی زۆر له لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌رقاڵی تێگه‌یشتنن له دروستبوونی هالوسیناسیۆنن. زۆر له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش تیر ده‌خه‌نه سه‌ر بۆماوه‌یی، باروودۆخی ته‌مه‌نی منداڵی یان تڕاومای ناو خێزان - زۆر که‌م له لێکۆڵینه‌وه‌کان تیریان خستۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خواردن و تووشبوون به هالوسیناسیۆن.

"Simon Jones" ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه گرنگی ئه‌وه نیشان ده‌دات، که پێویسته بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له هالوسیناسیۆن تیریش بخرێته سه‌ر خۆراك و په‌یوه‌ندی به تووشبوون به هالوسیناسیۆنه‌وه."

توێژه‌ری ناوبراو له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که هۆرمۆنی سترێسی ناسراو به "Cortisol" - که ئاستی به هۆی کافیینه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه - په‌یوه‌ندی به هالوسیناسیۆنه‌وه هه‌یه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

BBC

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net