.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













بۆچی دڵ بۆته هێمای خۆشه‌ویستی؟
مرۆڤایه‌تی چه‌ندین هێما بۆ گوزارشتكردن له هه‌ستی خۆشه‌ویستی و سۆز به‌كاردێنێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رباره‌ی بنه‌چه‌یان بزانێ و به‌دوای ئه‌سڵ و فه‌سڵیاندا بگه‌ڕێ، به‌ڵكو زیاتر ده‌ستی پێوه ده‌گرێ، چونكه پێویستی مرۆڤ بۆ خۆشه‌ویستی و سۆز ورد ده‌كاته‌وه.
له‌و دابونه‌ریته كۆنانه‌ی كه ئێستا بووه‌ته به‌شێك له نه‌ریتی نزیكه‌ی هه‌موو گه‌لانی جیهان، هێمای (دڵ)ه كه به‌و شوێنه داده‌نرێ كه خۆشه‌ویستی و سۆز عه‌مبار ده‌كات. به‌گشتی خه‌ڵك باس له دڵ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ستی پله‌به‌رزی مرۆڤایه‌تییه، به‌ڵام ئایا له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بیرۆكه‌یه له كوێوه هاتووه؟
دڵ ئه‌و به‌شه سه‌ره‌كییه‌یه كه گوزارشت له سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی دابه‌شكردنی خوێن له سه‌رانسه‌ری له‌شدا ده‌كات، بۆیه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی ژیان بۆ مرۆڤ داده‌نرێ، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هێمایه‌كه بۆ خۆشه‌ویستی، ئه‌مه ته‌نها گوزارشتێكی ته‌كنیكییه كه ڕاسته‌قینه نی‌یه، چونكه دڵ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به داڕشتنی سۆز و خۆشه‌ویستی نی‌یه.
كه‌واته چۆن دڵ وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی و سۆزی مرۆڤ دانرا؟
پێش نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ندێك له ناوه‌نده كلتوورییه‌كانی ئه‌وروپا پێیان وابوو گه‌ڵای سه‌وزی (هه‌نجیر)، كه له‌شێوه‌ی دڵ ده‌چێ، گوزارشت له هێمای خۆشه‌ویستی ده‌كات، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كاتدا، ئه‌م گه‌ڵا سه‌وزانه‌یان به ڕه‌نگی گوڵ گۆڕییه‌وه، بۆیه شێوه‌ی دڵی گرته‌خۆی و به‌مجۆره له هێمای یه‌كه‌مییه‌وه بۆ هێما نوێیه‌كه‌وه، كه دڵه، گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه و وه‌ك به‌شێك له ڕووكاری هونه‌ریی بۆ نیگاركێشان، به‌رگی كتێب و هه‌ندێك له شاكاره هونه‌رییه‌كان به وێنه‌ی دڵی سوور ڕازێندرایه‌وه. پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م، ئه‌م هێمایه بۆ شاكاری گه‌وره نیگاركێشه‌كانی ئه‌وروپا گواسترایه‌وه. له سه‌ده‌كانی دوانزه‌هه‌م و سیانزه‌هه‌مدا، هێمای دڵی سوور بوو به گوزارشتێك بۆ خۆشی و به‌ختیاری و ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی باش، هه‌روه‌ها هێمایه‌كیش بۆ خۆشه‌ویستی و سۆز و له‌دواییدا به شێوه‌یه‌كی خێرا له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا بڵاوبووه‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌موو كونجێكی جیهان.
dangwbas
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن alan3 (2009-01-15 20:31:32)

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه