❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ ڕووخاند.. تكایه‌ !!؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-20 06:32:36

standard
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2009-02-15
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPAvantBrowser

كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ ڕووخاند.. تكایه‌ !!؟؟

ته‌ڵاق..!
كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ ڕووخاند.. تكایه‌ !!؟؟


11/21/2008 1:01:33 AM
مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی‌
پێم خۆش بوو په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ر له‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ باری‌ كه‌سی‌ تاوتوێ‌‌و هه‌موار بكات، لێژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت‌و هاوبه‌شی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی‌ پێك هێنا بوایه‌، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دوا داچوونی‌ هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی‌ ئه‌و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی‌ ئێستا ڕوو به‌ڕووی‌ كۆمه‌َلگه‌ی‌ ئێمه‌ بوونه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئافره‌تان‌و ژنان، به‌تایبه‌تی‌ تریش كێشه‌ی‌ ته‌ڵاق‌و جیا بوونه‌وه‌، كه‌ ئێستا زۆرێك له‌ خێزانی‌ كورد گیرۆده‌ی‌ بوون‌و له‌ پاڵیشیدا چه‌ندین گرفت‌و كێشه‌ی‌ تر به‌ دوای‌ خۆیدا دێنێته‌ ئاراوه‌.
به‌ پێی‌ ئاماری‌ تایبه‌ت به‌ دادگاری‌ باری‌ كه‌سی‌ له‌ دادگای‌ هه‌ولێر ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ له‌و چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا به‌رز بۆته‌وه‌‌و تا دێت زیاتریش ده‌بێت، له‌و ئاماره‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2007دا سه‌رجه‌می‌ ئه‌و داواكاریانه‌ی‌ ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌(3226) داواو له‌ ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا (2804) ئافره‌ت ته‌ڵاق دراون‌و داوای‌ جیابوونه‌وه‌یان له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ په‌سند كراوه‌.
هه‌روه‌ها به‌ پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ له‌ ژماره‌(2) گۆڤاری‌ (چرای‌ رۆناكی‌) كه‌ به‌ڕێز (هیوا محسن) یاریده‌ده‌ری‌ دادوه‌ر بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌، ته‌نها له‌ مانگی‌ 7/2007 تا مانگی‌ 7/2008 (5287) ئافره‌ت له‌ دادگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌ڵاق دراون. به‌ پێی‌ قسه‌ی‌ دادوه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ دادگای‌ كه‌تن له‌ هه‌ولێر ڕێژه‌كه‌ وای‌ لێ‌ هاتووه‌ له‌ چوار حاڵه‌تی‌ ماره‌ بڕین حاڵه‌تێك ده‌بێته‌ ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌.
به‌ بڕوای‌ من ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی‌ ته‌ڵاق له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا، كاریسه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دیارده‌یه‌كی‌ مه‌ترسیدارو زه‌نگێكی‌ خه‌ته‌رناكه‌.! كار وا بڕوات ئاكامی‌ خراپی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌‌و كێشه‌‌و گرفتی‌ گه‌وره‌ش به‌ دوای‌ خۆیدا دێنێت.
ئه‌و دیارده‌یه‌ كاریگه‌ری‌ زۆر سه‌لبی‌ له‌ ڕووی‌ ئایینی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ژن‌و مێرد، به‌ڵكو له‌سه‌ر كه‌س‌و كاری‌ هه‌ردوولا‌و مناڵه‌كان‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێت، هه‌میشه‌ش قوربانی‌ یه‌كه‌م له‌و مه‌سه‌له‌دا ئافره‌ته‌كه‌ خۆیه‌تی‌‌و له‌ ڕوانگه‌ی‌ كه‌سایه‌تیه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ چاوی‌ پرسیاره‌وه‌ سه‌یری‌ ده‌كات..!
ته‌ڵاق ئه‌و زاراوه‌یه‌ كه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ی‌ دوو هاوسه‌ر دوای‌ ئه‌نجام دانی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ به‌كار دێت، ئه‌گه‌رچی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام وه‌ك دوایین ده‌رمانی‌ ده‌ردی‌ پێكه‌و نه‌گونجانی‌ ژن‌و مێرد ته‌ڵاقی‌ ڕێگه‌ پێداوه‌و شه‌رعیه‌تی‌ هه‌یه‌، هه‌رچه‌ند به‌ پێی‌ ئاستی‌ په‌یوه‌ندی‌ ژن‌و مێرد‌و زه‌روره‌ت حوكمه‌كه‌ی‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌ر دادێت، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا شتێكی‌ باش نیه‌‌و لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ش ناپه‌سنده‌، هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) له‌و باره‌وه‌ ده‌فه‌رموێ‌أبغض الحلال الی‌ الله الطلاق). واته‌:
ناپه‌سند ترین حه‌ڵاڵ لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ ته‌ڵاقه‌.
له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌نا بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌برێت‌و كاریگه‌ری‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ بڵاو نه‌بێته‌وه‌، هۆشداری‌ ده‌دات‌و ده‌فه‌رموێ‌ أیما امرأه‌ سألت زوجها الطلاق فیغیر باس فحرام علیها رائحه‌ الجنه‌). واته‌: هه‌ر ئافره‌تێك به‌ بێ‌ هۆ داوای‌ ته‌ڵاق له‌ مێرده‌كه‌ی‌ بكات بۆنی‌ به‌هه‌شتی‌ لێ‌ حه‌رام ده‌بێت.
له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ حاڵی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌یه‌‌و ته‌ڵاق له‌ ناویدا بۆته‌ شتێكی‌ ساده‌‌و رۆژانه‌ چه‌ندین حاڵه‌تی‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ دادگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمار ده‌كرێن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ گوته‌ی‌ چاودێرانی‌ باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دادوه‌رانی‌ تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌، ئه‌وها بێت ڕێژه‌كه‌ به‌ره‌و زێتریش ده‌ڕوات‌و شیرازه‌ی‌ خێزان ده‌كه‌وێته‌ بارێكی‌ خراپه‌وه‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ش تووشی‌ گرفت ده‌كات. به‌ ته‌ئكید په‌ره‌سه‌ندنی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ كاردانه‌ی‌ زۆر نێگه‌تیڤی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌‌وه‌ ئاینده‌ی‌ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ره‌و ئاقارێكی‌ خراپ ده‌بات، چونكه‌ به‌ پێی‌ ڕاپۆرتێكی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ (cnn) له‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ زۆری‌ ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌، ده‌ری‌ خستووه‌ كه‌ ته‌ڵاق كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌‌و باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ خێزانی‌ یه‌كگرتوو خزمه‌تی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌كتیڤ‌و چالاكتر له‌ خێزانه‌ به‌ گرفت‌و تێكشكاوه‌كان. كه‌ به‌ بۆچوونی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆ شیتد پرێس ئه‌مه‌ ئاگاییه‌كی‌ نوێیه‌ له‌مه‌ڕ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌‌و ته‌ڵاق.
له‌م قۆناغه‌ی‌ ئه‌زموون‌و ته‌مه‌نی‌ ئازادی‌ زۆرێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان‌و ژنان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ پێی‌ ئامانجی‌ خۆیان كار له‌ پێناو نه‌هێشتنی‌ گرفته‌كانی‌ ئافره‌تان‌و لابردنی‌ زوڵم‌و توند‌و تیژی‌ دژ به‌ ئافره‌تان ده‌كه‌ن، كه‌چی‌ نه‌یانتوانیوه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ڕێ‌ گرتن‌و په‌ره‌ نه‌سه‌ندنی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌‌و حاڵی‌ خێزانی‌ كورد باشترو ئاشنای‌ به‌خته‌وه‌ری‌ بكه‌ن.
دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ باری‌ كه‌سی‌‌و پرۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی‌ لێژنه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ ئافره‌تان‌و ژنان، وای‌ پیشان دا كه‌ پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ یاسای‌ باری‌ كه‌سی‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردان‌و لابردن‌و دانانی‌ چه‌ند بڕگه‌‌و مادده‌یێك ئیتر كۆتایی‌ به‌ كێشه‌كان دێت‌و گرفته‌كانی‌ وه‌ك ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌ڵام پێم وایه‌ كێشه‌كه‌ له‌وه‌دا نیه‌، ئاخۆ یاسای‌ باری‌ كه‌سی‌ چه‌ندین ساڵه‌ چۆن‌و به‌ چ شێوازێك بووه‌، تا به‌ هه‌موار كردنی‌ دڵخۆشمان بكات‌و وا بزانین گرفته‌كان‌و مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌ڵاق كه‌م ده‌كاته‌وه‌.! یانیش پاڵنه‌ری‌ زۆری‌ ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاق ئه‌م یاسا یان ئه‌و یاسا نیه‌، تا هێنده‌ ئاڵۆزی‌و ناكۆكی‌‌و سنوور به‌زاندنی‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ركیه‌كانی‌ یاسادانان‌و ته‌نانه‌ت‌و دواخست‌و به‌جێ‌ هێشتنی‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مانی‌ لێ‌ بكه‌وێته‌وه‌..!؟
زۆری‌ ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاق‌و زۆرێك له‌ كێشه‌كانی‌ تری‌ ئافره‌تان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داب‌و نه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و نه‌بوونی‌ هۆشیاری‌ تاك له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌‌و چۆنیه‌تی‌ ته‌مه‌ن درێژ كردنی‌ ژیانی‌ خێزانداری‌، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ئاراسته‌ كردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ شارستانی‌‌و دوور له‌ مه‌شاكیلی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌و شێوه‌وه‌.
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان خه‌مێك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بخۆن‌و هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی‌ ئه‌و گرفته‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ كه‌ به‌ڕۆكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ گرتووه‌ دیار بكه‌ن‌و، كاری‌ له‌ پێناودا ئه‌نجام بده‌ن، تا هه‌م به‌خته‌وه‌ری‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ بگێڕنه‌وه‌، هه‌میش كوڕو كچه‌كانمان نه‌كه‌ونه‌ داوی‌ ئه‌و دیارده‌‌و ته‌ڵاق چیتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كات.

سه كوي كانياوي كه ركوك 

به‌ڕێزم ، دانانی لینکی یانه‌ و ماڵپه‌ڕ رێپێدراو نیه‌ به‌ پێی یاساکانی یانه‌ ، تکایه‌ پابه‌ند به‌ به‌یاساکانه‌وه‌ .

                                                    ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی )

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net